باشترين ئامڕازى ئۆنلاين بۆ فێرخوازانى زمانى ئينگليزى كه‌ به‌كارى بهێنن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى ئاستى زمانيان

زۆرم نوسيوه‌ له‌باره‌ى ئه‌و توێژينه‌وانه‌ى كه‌ خوێندكاران دۆزيويانه‌ته‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنى خوديان بۆ خۆيان كردووه‌ به‌ شێوه‌يه‌كى ڕێك و پێك هه‌روه‌ها به‌ره‌و پێشچونى خۆيان ده‌كرێت ببێته‌ ستراتيژێكى گرنگى خودهاندان .

كۆمه‌ڵێك ڕێگاى زۆر هه‌يه‌ بۆ جێبه‌جێ كردنى ئه‌و بيرۆكه‌يه‌ له‌ پۆلدا : با خوێندكاره‌كانت ئه‌و بابه‌تانه‌ى له‌ سه‌ره‌تاى ساڵه‌وه‌ ده‌ينوسن به‌راورد بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌تانه‌ى دواى چه‌ند مانگێك ده‌ينوسن . با ئه‌و شتانه‌ى ده‌يزانن و ئه‌و شتانه‌ى نايزانن ديارى بكه‌ن له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستكردن به‌هه‌ر به‌شێك . دواتر داوايان لێبكه‌ دووباره‌ سه‌ردانى ئه‌و به‌شانه‌ بكه‌نه‌وه‌ له‌ كۆتايدا . هه‌ندێك خوێندكارم هه‌يه‌ ده‌نگى خۆيان تۆمار كردووه‌ كاتێك بابه‌تێك ده‌خوێننه‌وه‌  له‌ په‌ڕه‌ى تايبه‌تى پۆله‌كه‌دا دا‌يناوه‌ و دواتر دواى مانگێك بابه‌تێكى تر تۆمار ده‌كه‌ن.

ڕێگه‌يه‌كى تر بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م ستراتيژه‌ بريتى يه‌ له‌ له‌ كۆمه‌ڵێك تاقيكردنه‌وه‌ى ساده‌ و ئاسان و خۆڕايى كه‌ له‌به‌رده‌ستدان بۆ تاقيكردنه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنى ئاستى زمانى ئينگليزى خوێندكاران، خوێنكارم هه‌بووه‌ تاقيكردنه‌وه‌ى له‌ سه‌ره‌تاى ساڵ و ناوه‌ڕاستى ساڵ و كۆتايى ساڵه‌كه‌ ئه‌نجام داوه‌ ، كۆمه‌ڵێك پرسيارى زۆر هه‌يه‌ له‌سه‌ر ڕێكى ئه‌نجامه‌كان. به‌ڵام له‌ ڕاستيدا من گرنگى پێناده‌م . گرنگترين شت بۆ ئامانجه‌كه‌م ئه‌وه‌يه‌ كه‌ خوێندكاره‌كان زياد له‌ جارێك تاقيكردنه‌وه‌كان ئه‌نجام بده‌ن و بزانن گه‌شه‌كردن و ئاستى به‌ره‌و پێشچونيان چه‌نده‌. دياريكردنى ئاست بۆ تاقيكردنه‌وه‌كان هه‌بيت يان نه‌بێت بۆ خوێندكاران گرنگ نى يه‌ و په‌يوه‌ندى به‌ ئامانجه‌كه‌وه‌ نى يه‌ گرنگ ئەوەيە خوێندكاران زياد له‌ جارێك تاقيكردنه‌وه‌كان ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌مانه‌ش هه‌ندێك پێگه‌ و شوێنن كه‌ ده‌توانن ئاستى زمانى خۆتان ديارى بكه‌ن .

  • كۆنسۆڵى به‌ريتانى هه‌ڵسه‌نگاندنيكى ئۆنلاينى ئاشكرا كردووه‌ unveiled an online assessment.، دڵنياين سودبه‌خشه‌.
  • Test Your Vocab تاقيكردنه‌وه‌ى وشه‌كارى خۆت بكه‌ ، ئامڕازێكى ئۆنلاينه‌ كه‌ فێرخواز هه‌ڵسه‌نگاندنێكى دياريكراوى بۆ ده‌كرێت كه‌ چه‌ند وشه‌ ده‌زانيت له‌ زمانى ئينگليزى دا.
  • قه‌باره‌ى وشه‌كان به‌ هه‌مان شێوه‌ كارده‌كات Vocabulary Size .
  • ئينگليزى خۆت هه‌ڵسه‌نگێنه‌ Test Your English له‌ كامبريج .
  • بابه‌ته‌ ئينگليزيه‌كان English Tag .
  • ئاستى زمان Language Level.

     –   تاقيكردنه‌وه‌ى ئينگليزى Exam English.

     –   ئاستى زمانى ئينگليزيت بزانه‌ Test Your English Level.

     –   ئينگليزى ئاسان Easy English.

     –   ده‌روازه‌يه‌ك بۆ ئينگليزى English Jet.

سەرچاوەى بابەت: ئيره ببينه 

سەرچاوەى وێنە: ئيره ببينه

وەرگێڕ: خه‌بات ره‌فيق محمد

هەڵەچن: دابان بەهمەن احمد

ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Khabat Rafiq

خه‌بات ره‌فيق محمد، مامۆستاى زمانى ئينگليزى و هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى به‌كالۆريۆس له‌ زمان و ئه‌ده‌بى ئينگليزيدا، هه‌روه‌ها خاوه‌نى بڕوانامه‌ى TEFL ى به‌ريتانى بۆ وتنه‌وه‌ى زمانى ئينگليزى. مامۆستا خه‌بات به‌شدارى ده‌يان خولى ڕاهێنان و گه‌شه‌سه‌ندن و شياندنى مامۆستايانى كردووه‌ ده‌يان بڕوانامه‌ و سوپاسنامه‌ى به‌ده‌ستهێناوه‌. له‌ ئێستادا له‌ پاڵ پيشه‌ى مامۆستايى دا وه‌رگێڕو هه‌ڵه‌چنه‌ له‌ فێرۆپيديا. مامۆستا خه‌بات باوه‌ڕى ته‌واوى به‌ گيانى هاوكارى و كاركردن به‌كۆمه‌ڵه‌. له‌ كۆتايدا ئه‌و ده‌ڵێت: تۆ دوو ده‌ستت هه‌يه‌ يه‌كه‌م بۆخۆت، دووه‌م بۆ يارمه‌تيدانى خه‌ڵكى.

لێرەش بگەڕێ

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا مامۆستاکان چی فێربوون لە چین ؟

قوتابیەکی ئەمریکی لە پۆلێک دایە لە پەکین، لە ئێستادا لە ڕیی ئۆنلاینەوە باس لەوەدەکات کە خۆی و تیمەکەی چی فێربوون لەو کاتەوەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبۆتەوە، ئەمەش لە کاتێدایە کە مامۆستا ئەمریکییەکان هەمان گۆڕانکاری ئەنجامدەدەن.

Share via
Send this to a friend