باشترین مامۆستا بناسە

مامۆستایەک لە شارۆچکەیەکی دورە دەست باشترین خەڵاتی بردەوە کە بڕەکەی (ملیۆنێک دۆلار) بوولە کینیا کە نازناوی باشترین مامۆستای پێبەخشرا.کێبڕکێ لەسەر خەڵاتەکە کرا کەدەزگای فارکی دەیبەخشی بۆ زیاتر لە(١٠) هەزار مامۆستا لە (١٧٩)دەوڵەت.-( پیتر تایتشی) مامۆستای زانست بوو موچەکەی تەرخان کردبوو بۆ یارمەتی دانی خوێندکارە هەتیوو وبێ سەرپەرشتەکان وهەژارەکان لەو قوتابخانەیەی دەرسی تیا دەوتەوە.

تابیتشی هەوڵی دەدا بەڕێگەی زۆر ئاسان وانەی زانست بەخوێندکارەکانی بڵێتەوە بەمەبەستی هەنگاو نان بۆ بنیاتنانی داهاتویان پیترلە٨٠٪ موچەکەی بۆ کڕینی کتێب و پەڕتوک وجلی خوێندکارە هەژارەکان تەرخان دەکردلە ناوەندێکی خوێندنی نزیک گوندی (بۆنی).

مامۆستاکەتەمەنی (٣٦)ساڵ بوو دەیویست ورەی خوێندکارەکان بەرز بکاتەوەو زیاترگرنگی بەوانەی زانست بدەن تەنها لە کینیا نا بەڵکو لەهەموو ئە. پیتر هانی ئەوەی دەدا کەخەڵات بدرێتە خوێندکارە گەنجەکانی ئەفریقا بۆ هاندان وبەرزکردنەوەی ورەو زیرەکی و شارەزا. بیتر وتیشی نابێت لە افریقا هیچ ڕێگریەک بمێنێت بۆ پێگەیاندنی شارەزاو مامۆستاو ئەندازیار ئەمە بۆ کچانیش ڕۆڵێکی ئەرێنی هەبوو

سەرکەوتنی گەورە

پیتر دەڵێت قوتابخانەکان توشی گەلێک کێشەی جۆراوجۆر دەبنەوەیەکێک لەوانە(قەرەباڵغی)، ئەوبەشانەی دەبوو (٣٥-٤٠) خوێندکاردابنرێت ئێستا(٧٠-٨٠)خوێندکار دەگرێتە خۆی سەرباری کەمی مامۆست

هەندێک خوێندکاریش ناچارن کەدوری ٦٠کم بەڕێگەیەکی سەختدا ببڕن بۆئەوەی بگەنە قوتابخانە بەڵام پیتر سورە لەسەر ئەوەی کەقوتابییەکان فێری زانست بکات ویارمەتییان بدات بۆ سەرکەوتن هەندێکیان سەرکەوتنی باشیان بەدەست هێنا لەسەرئاستی کینیا و ئاستی نێودەوڵەتی.

لیژنەی باڵای دادوەران وتیان کەکارەکەی بریتیەلە (یارمەتیدانی خوێندکارەکان بۆ تێپەراندنی سەختیەکانیان و بەردەوام بون لە خوێندن تا زانکۆش ،تەنانەت هانی خێزانەکانیشی دەدا کەواز بێنن لەدیاردەی زوو بەشودانی کچەکانیان بۆئەوەی بەردەوام بن لەخوێندن.

بیتر دەست خۆشی و ڕێزوو سوپاسی پێگەیشت لەلایەن(ئەوهوروکینیا)سەرۆکی کینیا هیوام وایە لای خۆشمان باشترین و دڵسۆزترین مامۆستا دەستنیشان  بکرێت و خەڵاتی ڕێز و پێزانینی پێببەخشرێت.

ئامادەکردنی بابەت: گەشاوعبدالقادر حمە شەریف

هەڵەچن: خەبات رەفیق محمد

لینکی بابەت

دەربارەى Feropedia

فێرۆپيديا پڕۆژەيەكى په‌روه‌رده‌يى كوردييە كە ئامانجى مامۆستايان و كەسانى پەروەردەيى و بەڕێوبەرو پلاندانەر ودايك و باوكانە بە تايبەتى. به‌گشتيش قوتابخانەو دامەزراوە پەروەردەيى و زانكۆو پەيمانگاكانە. بيرۆكەى پڕۆژەكە لەلايەن گروپێك لە مامۆستايانى دەرچووى زانكۆو خاوەن بڕوانامەى باڵاو توێژەرانى بوارى پەروەردە و وانە ووتنەوەو ڕاهێنەرى مامۆستايان لە ناوو و دەرەوەى كوردستان داڕێژراوە. ئەم دەستەيه‌ ئيش لەسەر وەرگێڕانى بابەت و توێژينەوە پەروەردەيى و دەركراوە ئەكاديمى و ڤيديۆ پەروەردەييەكان دەكات بۆ زمانى كوردى لە پێناو خستنەڕوويان بۆ خوێنەرانى كورد بە شێوەيەكى ئاسان و بينراو و بيستراو.

لێرەش بگەڕێ

تەکنەلۆژیا و فێرکردن: دۆزینەوەی هاوسەنگی

هیچ گومانێک نییە کە دۆزینەوەی کات بۆبەکارهێنانی تەکنەلۆجیا کارێکی سەختە بۆهەرتاکێک. بەدرێژای وانەکانی ڕۆژێک مامۆستاکان خۆیان دەبیننەوە لەچەندین لاوەڕاکێشراون. هەرچەندە لەئێستادا تەکنەلۆجیا بووە بە بەشێک لەزۆربەی شتەکان کە دەیکەین هەروەها زۆربەی کارەکان کە خوێندکارەکانمان روبەڕوی دەبنەوە. ئایا چۆن سەرپەرشتیاران هاوسەنگییەکی نمونەیی دەدۆزنەوە بۆ فێربوون ولەکۆتایدا بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا؟ فێربە چۆن؟

Share via
Send this to a friend