به‌ڕێوه‌بردنى پۆل: زانخواز بوون لەگەل فێرخوازەکاندا نەک (توورە بونێکی زۆر)

من زۆر شارەزا نیم کاتێک باسەکە دێتە سەر دیاری کردنی کۆستی دەروونی لە فێرکاراندا، بەلام کاتی پێويستم بەسەر بردووە له‌ ناو پۆلدا بۆ ناسینەوەی فشاروکۆستی دەروونی پەیوەندیدار بە رەفتارەکانيانەوە. بە درێژایی کارکردنم  وەک مامۆستایەک لە قوتابخانەیەکی ئامادەيی، ويستوومە باشترین پالپشتی ئە و فێرخوازانە بم کە لە ناو ململانێی هەستەکانیاندان. ئەمەش بووە هاندانێکی باش بۆ من بۆ بەدوادا گەران و ڕاهێنانی زیاتر لەسەر بابەتەکە.

کاری من لە ئێستادا  لەناو پەروەردەی مامۆستادایە ،تاکو بەردەوام لەم گۆرەپانەدا  خۆم پەروەردە بکەم بۆ ئەوەی بتوانم مامۆستا نە شارەزاکان  ئاگادار بکەمەوە کە لەگەڵیاندا کار دەکەم هەروەک ئەوەی ئەوان لەناو پۆلەکانیاندا بارودۆخی دژوار دروست دەکەن لەکاتی گفتوگۆکانیاندا لە زانکۆ.

کاتێ فێرخوازەکان ڕۆڵ دەگێرن، پێشنیارم بۆ مامۆستا نەشارەزاکان ئەوەیە کە ئەمانە جێبەجێ بکەن : زانخواز بە ،تورە مەبه.ئەمە بە واتای چی دێت؟ لە جیاتیپەنا بردنە بەر شێوازە کۆنەکان بۆ پێوانە کردنی مەشق کردنەکان،وا چاکە فێرخوازه‌کان بزانن کە پۆلەکەیان تێک دەچێت،وەلام دانەوەی زارەکی،یاخود تورەی زۆر دەکرێ ببێتە نیشانەیەک بۆ پشت گوێ خستنی ئەو دلسۆزیەی کە هەیە ، خراپ مامەڵە کردن یاخود توندو تیژی و فشاری زیان بەخش، دەتوانێ کشانەوە و زیان بە خۆگەیاندن دروست بكات.

 ژیری

هەروەک دەزانین پسپۆرانی پەروەردەیی مەیدانی پەروەردەیی ئاگادار دەکەنەوە . ژمارەیەکی باش لە ئێمە هەروەک پەروەردەکەرێک بەم دواییانە خوێندومانەتەوە دەربارەی رۆتینی رۆژانە یاخود فشارە دەروونیەکان کە دەکرێ لە مێشک یاخود لەکاتی فيربووندا رووبدەن.ئەمەش بە شیوەیەک لە بنچینەوە دادەخرێت . کاتێ داوای بە جێ هێنانی ئەرکێکی قورسیان لێ دەکەین، بۆ نموونە چارەسەری کێشەکان یاخود رێک خستنی بیرۆكەكان،ئەمەش نزیکە لە ماحاڵەوە ئەگەر فێرخوازەکان رووبەرووی بارودۆخێکی نەگونجاو ببنەوە .ئەم بارودۆخی دەمارگیریە هەروەک تورەیی و بێباکی وایە ،لەوانەیە ئێمە ئەم رەت کردنەوەیە وەکو هەلبژاردە هەست پێ بکەین بەلام ئەوەش مەرج نیە بەو شێوەیە بێ.

خوێندنگەو مەڵبەندەکانی فێرکردن بەشدارن لە گەشەکردنی پرۆفێشناڵانەی فشاری دەروونی-مامۆستایان ئاگادار دەکەنەوە ،هەروەک سودەکانیان زۆر روونە. بە پێی ئەو لێکۆلینەوەیەیی کە لەلایەن پەیمانگای نێو نه‌ته‌وه‌ييه‌وه‌ بەرهەم هاتووە بۆ فشاری دەروونی و لەدەست دانەکان لە منداڵدا ،لێرەدا چەند زانیارییەکی سەرەکی لەسەر سودەکانی ئاگادار بوون لە فشاره‌ دەروونیەکان لە خوێندنگەدا باس دەکەین.

-باشتر بوونی دەست کەوتە ئە کادیمیەکانی فێرخوازان.

-کەم بوونەوەی نەهاتنى فێرخوازان،دواخستن يان دوورخستنەوەيان.

-کەم کردنەوەی فشار بۆ فێرخوازان و کارمەندان و کەمتر بێزار کردنیان و هەراسان کردنیان.

-بەرەو پێش بردنی مامۆستایان لە قایل بونیان بە کار و سەلامەتیان.

لێرەوە دەست پێ بکە

هەروەک ئەوەی کە دەیخوازی بۆ زانینی زیاتر دەربارەی فشاری دەروونی –هەستیارە فێربوون..دەتوانی سەرنج بدەیتە سەر زانخوازیت –تورە نە بوون و ئەمەش بە گشتی بۆ فێرکارانی نە شارەزایە. بۆچی فێرخوازان بەو جۆرە رەفتار دەکەن؟ ده‌بێت هۆکارە شياوه‌کان چی بن بۆ ئەمە؟ ده‌گونجێت ئەمە کاردانەوەی تر یاخود نائارامی بێت؟ لەوانەیە بترسێت،برسیبێت،تەنیا بێت،یاخود لەوانەیە هیلاک بێت؟لەجیاتی گوێ پێنەدان خێرا پێوەرێکی باشی بۆ بکە(دوای بخە ، دووری بخەرەوە لە ئۆفیسی بەرێوبەر، لەدەرەوەی پۆل کاتێک تەرخان بکە )،مامۆستا پێویستە یەکەمجار پرسیار لە فێرخواز بکات چۆنی؟ئایا ئەمڕۆ باشیت؟چۆن دەتوانم یارمەتیت بدەم؟ئایا هێچ شتێک هەیە بتەوێ دەربارەی بدوێی؟

هەندێک لەوانەیە وا بیر بکەنەوە کە باس کردنی ئەم شتانە ئەرکی مامۆستا نیە(من راوێژ کار یاخود چارەسه‌رسازنیم )بەلام دلنیاتان دەکەمەوە ئەمە دەربارەی پاراستنی کە میە. لە راستیدا، مامۆستایان دەبینم کە کوژاونەتەوە ،بەشێکیان ، لەبەر ئەوەی پێیان وایە کە دەتوانن فێرخوازانی بێزارکەر بپارێزن،بەلام کاتێک ناتوانن، وابیر دەکەنەوە کە لە ئەرکەکەیان سەرکەوتوو نەبوون بەلام لێرەدا راستیەکی گرنگ هەیە بۆ وەبیرهێنانەوە. ناتوانین هیچ کەسێک  چاک بکەینەوە یاخود بیپارێزین جگە لە خۆمان.

دروست کردنی پۆلێک پر لە گرنگی پێدان

ئەمە بە راستی دەربارەی چیە؟ دەربارەی بەرەو پێش چوونی ئێمەیە دەتوانین ناوی بنێین پۆلێک لە گرنگی. کاتێك ئەمە دەکەین زیاد لە پێویست لە فێرخوازەکانمان نزیک دەبینەوە هەروەها هه‌لێكى وایان بۆ ده‌ڕه‌خسێنين کە ئەوانیش هەمان شت بکەن،لەو دیوو رەهەندی مامۆستا وەک تاکێک یاخود فێرخواز وەک تاکێک. پۆلەکە چیتروا دەر ناکەوێت کە بێ بەرهەم و شوێنێکی پر لە ترس و تۆقێنەر بێت. ، پۆلەکە زیاتر و زیاتر پێکەوە دەبن پر گرنگی پێدان،دۆزینەوە و فێربوون (بۆ فێرخوازان و فێرکاران).

کاتێک مامۆستایان زانخواز دەبن ،تورە نابن، هەلسوکەوتی فێرخوازەکان بە کەسی وەرناگرن،هەروەها بە توڕه‌يیی مامەلە ناکەن.زیاتر وەلامی هەلسوکەوتی فێرخوازەکان دەدەنەوە نەک بەرپەچیان بدەنەوە.پاشان دەتوانن بزانن کە قۆناخی دواتر چیە بۆ پشت گیریکردنی فێرخواز لە ناخۆشی و ئازاری هەستەکان لە رێگەی(قسە کردن لە پاش پۆل،رێکخستنی چاو پێکەوتن لەگەل راوێژکاری قوتابخانە ،هتد) بە پێی توێژینەوەکەی ئەدینا کلیم جەیمس  کۆنێل،فێرخوازان پێیان وایە مامۆستا وەکو خەمخۆرێک ئامادەیە لە قوتابخانە بۆ باشتر کردنی پۆل ،هەروەها زیاتر سەرقاڵ کردنی پۆل و قوتابخانە .

لە ماوەی ٢٠ ساڵمدا وەکو مامۆستایەک ، هەروەها لە چاودێری کردنی ژمارەیەکی زۆرى مامۆستاو پۆلەوە ،ئەمە دەزانم:میهرەبانی و گرنگی پێدان بۆشاییەکانی فێربوون دەگۆڕێت. هەروەک لەلای بوودیەکان باوە و توێژەر و مامۆستای راهێنەری مێشک،شارۆن سالزبیرگ، دەلێت”کۆمه‌ڵگاکەمان زیاتر بەلای ئەوەدا دەڕوات کە میهرەبانی وەک چاکەیەکی بچوک سەیر بکات وەک لەوەی هێزێکی گەورەو ڕاستەقينە بێت.”

سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه

سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه

وەرگێڕ : تاژان آ‌‌‌حمد محمد

هەڵەچن: خه‌بات ره‌فيق محمد

دیزاینەری وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Tazhan Ahmed

تاژان ﺃحمد مامۆستای زمانی ئینگلیزییە. دەچووی بەشی زمانی ئینگلیزیە (کۆلێژی پەروەردەی بنەرەت) زانکۆی سلێمانی، وە بروانامەی بەکالۆریۆسی هەیە لەو بوارەدا. تاژان ﺃحمد توانیویەتی ئەرکی خۆی بە سەرکەوتووی ئەنجام بدات وەک مامۆستا لە قوتابخانەی پرێستیژی نێودەلەتی و کۆرسەکانی فێربوونی زمانی ئینگلیزی لە خوێندنگەی هاوینەی ئایدل. لە ئێستادا لە قوتابخانەیەکی تایبەت وەک مامۆستای پۆل کار دەکات و سەرقالی زانیاری بەخشینە بە خوێندکارەکانی. وانەکانی ( زانست،ئینگلیزی،بیرکاری و فۆنیکس) بە زمانی ئینگلیزی دەلێتەوە.

لێرەش بگەڕێ

بەکارهێنانی ووچانەکانی مێشک بۆ گەڕاندنەوەی سەرنجی خوێندکاران

لە سەرەتاکانی پیشەی مامۆستایمدا، بە تێبینیەک بێزار بووم کە لە لایەن مامۆستایەکی جێگرەوەوە جێهێڵرابوو. ئەو نووسیبووی کە لە ماوەی ئەو سێ ڕۆژەی کە لەگەڵ خوێندکارەکانمدا بووە، خوێندکارەکان لە بەشی یەکەمی پۆلەکەدا بە دەم پۆلەکەوە هاتوون، بەڵام زۆربەیان پاش ٢٠ خوولەک لە ڕێنماییەکانی بێئاگا، سەرقاڵ بە ئیشی تر، تەنانەت تێکشکاو بوون. کاتێک لە خوێندکارەکانم پرسی کە چی ڕوویدا، هەموویان بە یەک دەنگ: "مامۆستا ووچانەکانی مێشکی پێ نەداین." کەواتە ووچانەکانی مێشک چین و چۆن دەتوانین بەکاریان بهێنین؟

Share via
Send this to a friend