بەراوردی نێوان فێربوونی ڕووبەڕوو لەگەڵ فێربوون لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە

لە فیلمی(پزیشکی لەژێر مەشقدا)، پیاوێکی تەمەن ٧٠ ساڵ کە ناوی(بین)ە خەریکی مەشق و بەجێهێنانە بۆ وەرگرتنی پلەیەکی بەرزتر لە پزیشکیدا بە ڕێگەیەکی تەکنیکی باو دەستیکرد بە ئەزمونی گەشەکردنێکی گەورە و لەناکاو. لە پڕۆسەی چاوپێکەوتنەکەدا داوای لێکرا کە ڤیدیۆیەک ئامادە بکات، دڵنیا نەبوکە ئەبێ چۆن چۆنی ئەو ڤیدیۆیە دروست بکات، (بین) پشتی بە کوڕەزا ٩ ساڵانەکەی بەست و توانی بەهۆی بەتوانایی و کەسایەتییەوە کۆمپانیاکە توشی سەرسوڕمان بکات و ئیشەکەی دەست بکەوێ. ئەو ئەزموونەکانی ژیانی ئاسایی کردە بەشێک لە ڕۆڵە تازەکەی، وە توانا مێشکیە بەرزەکەی بوە هۆی بەرەوپێش چونێکی خێرای کۆمپانیاکە و بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە کە زۆر بە چڕی چاودێری ئەکرد دڵسۆزی و ڕاستگۆییەکانی (بین)ی بەرز نرخاند و سوپاسگوزاری خۆی بۆ دەربڕی. کاتێ (بین) گەنج بوو دەستەی بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەکەی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ گونجاوی و ڕێکوپێکی (بین)یان بۆ دەردەکەوت، لەکاتێکدا هاوپۆلەکانی هەمیشە جلی نافەرمییان لەبەردەکرد و ڕیشیان نەدەتاشی بەڵام (بین) هەمیشە ڕێک و سەرنجڕاکێش بوو وە لەگفتوگۆ کردنیشدا بەڕێز بوو.

پڕۆفیسۆر “شێرک تێرکڵ” لەبەشی کراوەی پێداچونەوەی گفتوگۆیی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزدا دەنوسێت:

لەم جۆرە گفتوگۆیەدایە کە فێری پەیوەندی چاو ئەبین تاکو ئاگاداری بار و شێوازی کەسی بەرامبەر بین و لەگەڵ یەکدا بگونجێین و بەڕێزەوە کێبڕکێی یەکتر بکەین و ئەم جۆرە هاوسۆزی و هۆگر بوونە گەشە پێبدرێت و بەرەوپێش ببرێت. لەم جۆرە گفتوگۆیەدا فێردەبین کە ئێمە کێین.

هەروەها (بین) لەفیلمەکەدا گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری کۆمپانیاکەدا ئەکات تاکو لەڕێی گفتوگۆو گوێگرتن و هەست و سۆزەوە بزانێ کە ئەو چۆن کەسێکە. کاتێک خوێندنگەکان بەردەوامیان دا بە پێشبرکێ لەڕێگەی ئینتەرنێت و هەروەها فێرکردنی هەمەچەشنەوە زۆرشت هەبوون کە پێویست بو لە وانەکانی (بین)ەوە وەربگیرێن.

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی گوێیان نەئەدا بەوەی کە ئەبێ وانەکان ڕووبەڕوو بوترێنەوە یان لەڕێی ئینتەرنێتەوە. ئەتوانرا هەردوو ڕێگەکە بەکاربهێنرێت، بەپێی گەشەکردنی ئەقڵ زۆر ڕێگەیتر ئەکرێتەوە بۆ پەیوەندی کردن بەیەکترییەوە.

ئەکادیمیای جیهانیی ئینتەرنێت

خوێندنگەکەمان لەم دواییانەدا چوەپاڵ ئەکادیمیای جیهانیی ئینتەرنێتەوە، ئەمەش بووە هۆی پێدانی دەرفەت بە خوێندکارەکانمان تا بتوانن بەشداری کۆرسە ئۆنلاینەکان بکەن  وەک بەشێک لە کۆمەڵەی خوێندنگە سەربەخۆ جیهانییەکان.

یەکەم چالاکی خوێندکارەکان کە داوایان لێکرا ئەوەبوو کە ڤیدیۆیەکی سەرەتایی دروست بکەن و لەناوپۆلدا پیشانی بدەن.  هەندێ لە خوێندکارەکان بۆشاییەکی دەوروبەریان بەکارهێنابوو لە ڤیدیۆکەیاندا، لەگەڵ ئەوەی

یەکێک لە خوێندکارەکان تەنیا ناوەڕاستی کتێبخانەکەی بەکارهێنابوو کە خوێندکارەکانیتر بەدەورییەوە بوون و ئەوەی ڕوون ئەکردەوە کە “ئەمەوێ ئەوان لەچوارچێوەی خۆمەوە من ببینن”.

لەئەنجامی ئەم ڕاهێنانەوە، ڕاهێنەرانی ئەکادیمیای جیهانی ئینتەرنێت زۆرشت دەربارەی خوێندکارەکانیان فێربوون و کۆمەڵەیەکی

ئینتەرنێتیان بنیات نا. هەر لە ڕۆژەکانی سەرەتای کۆرسەکەدا خوێندکارەکان پێکەوە کاریان دەکرد و لەڕێگەی سکایپ و گروپە گفتوگۆییەکانەوە کۆمێنتیان لەسەر پۆستەکانی یەکتر دەدا، لەگەڵ ئەوەی کە ڕووبەڕوو یەکتریان نەبینی بوو بەڵام هەوڵیان دەدا یەکتر بناسن و پێکەوە بڕیار بدەن لەسەرئەوەی کە چی هەڵبژێرن بۆ بڵاوکردنەوە و چی بەشداری پێ بکەن. کاتێک پرسیارم لەیەکێک لە خوێندکارەکان کرد دەربارەی بنچینەی گفتوگۆیەکی گونجاو و بەشداری کردنی کۆرسی ئۆنلاین، ئەو باسی چەمکەکانی تێگەیشتنی بۆ کردم کە چ شتێک بەشداری پێ بکەن و چۆن بەشداری بکەن تاکو گفتوگۆکە بە تەواوی ئەنجام بگەیەنرێ، ئەو باسی وریایی و بەئاگایی تاکەکەسی کرد لە پەیوەندییەکانی ناوپۆلدا. زۆربەی پێگەشتوان خراپترینی مامەڵە ئینتەرنێتییەکان ئەخەنە ئەستۆی مناڵان لەجیاتی ئەوەی لایەنە باشەکەی ببینن، ڕاستییەکە ئەوەیە کە هەرزەکاران ئەزانن چۆن پەیوەندی ئینتەرنێتی بنیات بنێن و پێشتریش ئەنجامیان داوە.

ڕاپرسییەکی ورد دەربارەی هەرزەکاران و ڕەفتارە ئینتەرنێتییەکان کراوە و لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزدا وەک ڕاپۆرتێک خراوەتە ڕوو کە دەڵێت: ٥٧% هەرزەکارانی ئەمریکی کە تەمەنیان لە نێوان ١٣ بۆ ١٧ ساڵدایە دەڵێن کەلەڕێی ئینتەرنێتەوە هاوڕێیان پەیدا کردوە. نزیکەی ٣ لە ١٠ ی ئەو هەرزەکارانەی کە ڕاپرسیان لەگەڵ کراوە وتویانە تۆڕێکی ئینتەرنێتیان لە زیاتر لە پێنج هاوڕێی نزیک پێکهێناوە. وە ٧٧% ی ئەو پەیوەندییانەش هێشتا بەڕاستی یەکتریان نەبینیوە. ئەزمونی خوێندکارەکانمان لە ئەکادیمیای جیهانیی ئینتەرنێت وەک ئاوێنەیەکی ڕوونە بۆ ئاشکرا کردنی ئەوەی کە خوێندکاران هەوڵدەدەن پەیوەندی نوێ بنیات بنێن تەنانەت ئەگەر رووبەڕووش یەکتر نەبینن.

‌حەوت قۆنا‌غی گەشەکردن

ڕێگەیەکی زۆر ڕوون هەیە بۆ فێربوون لەڕێی ئینتەرنێتەوە هاوشان لەگەڵ بەرکەوتنی ڕووبەڕوو. پێویستە قوتابخانە چالاک بێت لە پێکەوە گرێدانی هەردوو مۆدێلەکەی فێربوون. وە ئایا ئەو ڕێگایە کامەیە کە فێربونی دیجیتاڵی بەرەو سەرکەوتن دەبات؟

ئەمانە قۆناغەکانی گەشە کردنن:

١-سودوەرگرتن لەژێرخانی ئابووری: ئاگاداری بەربەستەکان و چارەسەرەکانیان بە. ئەمە بنچینەی هەر سەرکەوتنێکە لە ژینگەی فێربوونی دیجیتاڵیدا. ئەگەر وایەرلێسێکی باش وخێرات لەبەر دەست نەبو وە توشی بێ ورەیی کردی، ئەوا تۆ زۆر سوربە لەسەر ئەو شتەی کە پێویستت پێیەتی تاکو ناچار نەبی بگەڕێیتەوە خاڵی سەرەتا و توشی دودڵی ببیت.

٢-بڕۆ: لە بەکارهێنانی لاپتۆپەوە بگوێزەرەوە سەر بەکارهێنانی ئامێری تاکەکەسی(مۆبایل)، ئەم ڕێگەیە زیاتر هانت دەدات ژینگەیەکی باشتر بۆ فێربوونی دیجیتاڵی بڕەخسێنی.

٣- سیستەمێکی بەڕێوەبردنی دروست بۆ فێربوون بدۆزەرەوە: جوڵەی ئێمە بۆ سیستەمێکی بەڕێوەبردنی فێربون بەشێوەیەکی ڕێژەیی نەگۆڕە، لەگەڵ گرتنە ئەستۆی زیاتر لەسەرەتای دەست بەکاربونمانەوە، فەیسبووکیش وەک بەکارهێنەران دەست وەردەدەن لە برەودانی خوێندکاران و مامۆستایان و کۆڕی گفتوگۆکاندا.

٤-ڕەچاوکردنی کاربەندی و ڕواڵەت:  تەنها کورسیەکان نابنە هۆی ژینگەیەکی لەباری فێربونی دیجیتاڵی، بەڵکو مێزەکان باشتر دەبنە هۆکاری بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری کردن و توانای بەربڵاو بوونی ئامێرەکان.

٥-ڕازی بوون بە ئیشکردن بە گروپ و هاوکاری کردن: تیمێکی فێرکردن ڕێک بخە بۆ هاوکاری کردنی کۆرسێک. وە ئەگەر گونجا بەشێکی ئیداری پێک بهێنن تاکو لەوێوە بیرۆکەو تواناکان لێک بدرێن. چونکە وانەی فێرکردن و پەروەردەکردن بەهاوکاری کردن و هەبونی تیمی فێرکردن و بوونی گروپێکی ئیداری زیاد دەکات.

٦-قسەکردن لەگەڵ دایکان و باوکاندا:  ئەوەت بیر بێت کە دایکان و باوکان لەگەڵ ژینگەی فێربونی دیجیتاڵیدا گەورە نەبون. پێویستیان بە ڕوونکردنەوە و شیکردنەوەی نمونە هەیە تاکو گرنگی ئەو ڕێگەیەیان بۆ دەربکەوێت. لیژنەیەک لە دایکان و باوکان و مامۆستا و خوێندکار پێک بهێنە و هەندێ نمونەیان بۆ ڕوون بکەرەوە، ئەمە وا لە ئەندامانی لیژنە دەکات کە ئاستی خوێندنی دیجیتاڵی بەرز بنرخێنن.

٧-کۆمەڵە کۆمپانیایەکی دروست بدۆزەرەوە بۆ فێربوونی ئینتەرنێتی:  جوڵەی ئێمە بەرەو ئەکادیمیای جیهانیی ئینتەرنێتی بەهای خۆی هەیە بۆ چەندجارە زیادبوونی چانسی هەڵبژاردنی خزمەتگوزارییەکانی قوتابخانەکامان.

هۆکاری سەرەکی ئەوەی کە خوێندکارەکانمان کۆرسی ئەکادیمیای جیهانی ئینتەرنێتی هەڵدەبژێرن ئەوەیە کە بابەتەکان دەست دەکەون .

وەڵامی ئەو پرسیارەی کە بۆچی بایەخ بە تەکنەلۆژیا بدرێ:

لەڕێی ئەم حەوت قۆناغەوە کۆمەڵێ هەڵسەنگاندنی پەسەندی پێکەوە گرێدراو بەوردی دەبنە هۆی چاککردن و جێگیرکردنی ژیانی واقعی. بەردەوامبە لە بەڕێوەبردنی گفتوگۆکان لەگەڵ خوێندکاران و مامۆستایان و دایک و باوکان وە هەروەها سود لە هەڵسەنگاندنەکان وەربگرە بۆ گۆڕین و باشترکردنی ئەوەی کە مەبەستە بگەیەنرێ.

هەروەها گرنگە بۆ ڕابەری قوتابخانە کە پەرە بەشێوازێکی ئاقڵانە بدات بۆ کاتێک کە ڕێگەکە پڕ کۆسپ و پێشبینی نەکراو بێت. ئەتوانین (بین) بکەین بە نمونەی کەسێک کە لەڕێی دوو ژینگەی جیاوازەوە فێر بووە و لەجیاتی ئەوەی ڕێگاکان ڕەت بکاتەوە  بەوردی سەرنجی لەسەر چواردەورەکەی بووە و خاڵی چونە ژوورەوەی دۆزیوەتەوە و گرنگی بە بەهای پەیوەندییە تاکەکەسییەکان و گفتوگۆ و دروستکردنی پەیوەندی نوێ داوە.

بۆستن گلۆب لە پارچە نوسینێکی خۆیدا دەڵێت: تەکنەلۆژیا توانای هەیە خوێندکاران داگیر بکات و هەروەها ئەتوانێ پڕۆسەی فێربوون بکاتە پڕۆسەیەکی زیاتر خۆشی ئامێز. زۆربەی کات فێربونەکان لەدەرەوەی پۆلدا ڕوودەدەن، پێویستە ئێمە چالاکییەکانی ناوپۆلمان ببەستینەوە بە حەزەکانی خوێندکاران لەدەرەوەی خوێندنگە، لەڕێی دروست کردنی ئەرکی ماڵەوە و تاقی کردنەوەوە ئەتوانین دڵنیابین کە مناڵان دەتوانن قوتابخانە بە ڕووناکییەکی نوێوە ببینن. لەوانەیە حەز بکەن پەرە بە نوسینی هۆنراوە بدەن، یان ڤیدیۆ کلیپی نوێ بەرهەم بهێنن و بتوانن کێشەی قورسی ناو پەیوەندییەکان چارەسەر بکەن.

(بین) شایەتیدا لەسەر بەهای ئابوری دیجیتاڵی و ئەو ڕێگەیەی دۆزیەوە کە لە ڕێیەوە بتوانێت باشترینەکانی خۆی بەکاربێنێ بۆ یارمەتیدانی کۆمەڵگە تا بەرەو پێشتر و بەهێزتر بڕوات.  قوتابخانەکان کارێکی زۆر باش دەکەن ئەگەر شوێن هەنگاوەکانی (بین) بکەون.

سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه

سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه

وەرگێر: ئاڵا فرج حسین

هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد

ده‌نگ: لانه‌ سواره

دیزاینەری وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Ala Faraj

ئاڵا فرج حسین دەرچوی بەشی ئینگلیزی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتییە لە زانکۆی سلێمانی. پیشەی مامۆستایە. ئەو هەم زمانی ئینگلیزی و هەم پیشەکەی زۆر خۆشدەوێت، چونکە باوەڕی وایە بناغەی کۆمەڵگایەکی تەندروست بەندە لەسەر پەروەردەیەکی تەندروست. ئامانجی ئاڵا گەیاندنی خزمەتە بە کۆمەڵگاکەی بەگشتی و چینی مامۆستا بەتایبەتی لە بواری پەروەردەدا، وە دڵنیاشە کە لەگەڵ گروپی فێرۆپیدیادا زووتر بەو ئامانجەی دەگات.

لێرەش بگەڕێ

دروستکردنی پرێزنتێیشنی سەرنجڕاکێش بە بەرنامە خۆڕاییەکانی ئایپاد

بەشداری پێکردنی بینەر(بیسەر) بەشێکی گرنگە لە گەیاندنی بابەتەکە  لە ڕێگەیەوە، ئەگەر تاقەتت چوو لە ڕۆتینی …

Share via