https://www.edutopia.org

بەرێوەبردنی پۆل: دوو هەنگاوەکەی هەڵوێست وەرگرتن

هەمومان دوچاری شێواندنی ناو پۆل بوینەتەوە کە  پشوو درێژیمان تاقیدەکاتەوەو سنورەکانمان دەبەزێنێت. ئەم ڕوداوانە دەتوانێت هەڕەشەبێت بۆ سەر هەستی کۆنترۆڵکردنمان و ترسی لاواز دەرکەوتنمان لە لای خوێندکارەکانی دیکە تێدا دروست بکات. دەترسین ئەگەر کاردانەوەیەکی بەهێزمان نەبێت ئەوا خوێندکارەکانی دیکە هەمان کار دوبارەبکەنەوە.  ئەم هەستە لەگەڵ ئەگەری بە کەسیی وەرگرتنی ئاژاوەکە یەک بخە، ئەو کاتە ڕەچەتەی کارەساتێکمان بۆ دەردەچێت. گرنگە کاردانەوەکەمان بۆ دوو بەش جیا بکەینەوە:

١. جێگیرکردنی خێرا (هێورکردنەوە).

٢.هەڵوێست وەرگرتن بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە.

مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانەکاندا

گەر بچیتە  ژوری فریاکەوتنی خێرا، ئامانجەکەیان  ئەوە نییە کە بارودۆخت باشتر بکەن(مەگەر چارەسەرە پێویستەکە لاوەکی بێت). ئەوان تەنها دەیانەوێت نەهێڵن خراپتر ببیت.  ئەوان چارەسەر ناکەن، بەڵکو بارودۆخت جێگیردەکەن. هەر کە جێگیر بوو، دەنێردرێیتە بەشی چارەسەرکردن، یاخود بەشی چارەسەرکردنی ئاسایی. هەمان کار بۆ ئاگرکوژێنەوەش ڕاستە، هەروەها بۆ پۆلیس ، سەرباز و هەموو فریاگوزارییە سەرەتاییەکانیش.  پێش ئەوەی کە دەست تێوەردانێکی ئەرێنی ئەنجام بدەن، بارودۆخ، ژینگە، دەوروبەر یاخود ئەو کەسانە جێگیر دەکەن کە پێویستیان بە یارمەتی هەیە. بنەمای هەموو بارودۆخێکی فریاگوزاری ئەوەیە کە خراپتربونی بارودۆخەکە بوەستێنیت پێش  ئەوەی هەوڵی باشترکردنی بدەیت.

هەمان شت لە ناو پۆلدا ڕاستە. زۆرجار مامۆستایان هەوڵی چارەسەرکردنی بارودۆخێکی جێگیرنەکراو دەدەن، هەتاوەکو دەگەنە ئەو خاڵەی کە لەوانەیە هیچ  دەستێوەردانێک تێیدا کارنەکات.  بۆ ئەوەی بارودۆخ جێگیر بێت، دەبێت هەریەک لە مامۆستاو خوێندکارەکە تا ڕادەیەک خاڵی بن لە توڕەیی، دەبێت هێمن بن و نیازی گوێگرتنیان لە بیروڕای ئەوی دیکە هەبێت.

هێوربونەوە کاتی دەوێت بۆ هەریەک لە مامۆستاو خوێندکارەکە بۆ ئەوەی ڕوداوەکە بە کەسیی وەرنەگرن. زۆرجار، کاتێک بواری کاردانەوەیان بدرێتێ، خوێندکارەکان جارێکی دیکە بیر لەو کارە دەکەنەوە کە کردویانە.  بۆ نمونە ، زۆربەمان ئیمەیڵ دەنوسین ، پاشان لە کاتی بیرلێکردنەوەیدا خۆزگە دەخوازین هەرگیز پەنجەمان بە دوگمەی ناردنەکەدا نەنابایە.  هەبونی ماوەیەکی چاوەڕوانی دەتوانێت ئازارێکی زۆرمان لێ بە دوور بخات. بەم شێوەیە ئەم پرۆسە دوو هەنگاوییە لەوانەیە وا دەربکەوێت کە کات بەفیڕۆ دەدات، لە ڕاستیدا کات فاکتەرێکی سەرەکی نییە. کاتێک بیر لەوە دەکەینەوە کە خراپتر بونی بارودۆخەکە لە ماوەی ساڵێکدا چەندێک کات دەخایەنێت، کاتێکی زۆر بە بەکارهێنانی دوو هەنگاوەکە پاشەکەوت دەکەین، کە ئەنجامی زۆر باشترمان دەداتێ وەک  لە هەڵوێست نواندنی خێراو ناجێگیر.

ژیریی گشتی  پێمان دەڵێ کە تا دەکرێت بە خێرایی هەڵوێست بنوێنیت، پێمان دەڵێت کە چاوەرێکردن کارێکی خراپە. من هاوڕام کە زۆر کات چاوەڕوانکردن بیرۆکەیەکی باش نییە، بەڵام هاوڕا نیم کە هەڵوێست نواندنێکی خێرا هەمیشە زۆر باش دەبێت.  زۆربەی خوێندکارانو هەندێک لە مامۆستایان بارودۆخەکان خراپتر دەکەن لە کاتێکدا کەشوهەواکە گەرمە و هەستەکانیش بەرزن.  زۆر باشترە کە شتەکان جێگیر بکرێن پێش ئەوەی بە خێرایی باز بدرێت بۆ هەڵوێست نواندن. یەکەمجار پلەی گەرمییەکە سارد بکەرەوە.

چی بکەیت، چی نەکەیت و ٥ نمونە

وەک ئاماژەم پێکرد، هەڵسوکەوتی نەشیاوی لاوەکی پێویستیی بە دوو هەنگاوەکە نییە، بەڵام کاتێک  کە پێویست بوو، با بزانین چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەین:

  • لەوە تێبگە کە جێگیرکردنی بارودۆخەکە لێبوردن و لێگەڕانی خوێندکار بۆ دەرباز بون لە هەرشتێک کە دەیکات و پشتگوێ خستنی نییە. بەڵکو دواخستنی هەڵوێست نواندنەکەیە بۆ کاتێکی گونجاوتر.
  • ئەوە نیشانی خوێندکارەکە بدە کە نیازی ئەوەت هەیە گوێ بۆ ئەو دیوە لە چیرۆکەکە بگریت کە ئەو دەیڵێت.
  • پێشبینی هاندەری هەڵسوکەوتە نەشیاوەکە بکە، هەروەها ئاماژەی پێ بدە بەبێ ئەوەی قایل بیت بە ئەو چارەسەرەی کە خوێندکارەکە هەڵیبژاردووە.
  • خۆت لە هەوڵەکانی دەمەقاڵێ بەدوور بگرە.
  • گاڵتەوگەپ بەکاربهێنە.

 ئەو شتانەی دەبێت خۆتیان لێ لابدەیت:

  • ڕەخنەگرتن، وانە پێدان، شکات کردن و لۆمە کردن
  • دەمەقاڵێ كردن
  • وتنی ( هیچ پۆزشێک مەهێنەرەوە)
  • هەڵوێست نواندنی خێرا
  • شەرمەزارکردن یاخود هێرشکردنە سەر شکۆی خوێندکارەکە
  • وتنی ( تۆ چیت وت ؟ ) بە شێوازی تۆمەتبارکردن .

ئەمانەی خوارەوە چەند نمونەیەکی پەسەندی هێورکردنەوەن لەلای من، ئەگەر ئەم تەکنیکانەی هێورکردنەوە ستراتیژییەکی کاردانەوەیان بەدوادا نەیەت، کێشەکە چارەسەر ناکەن. هەوڵ بدە خەیاڵی ئەوە بکەیت کام شێوازی کاردانەوە بەکاردەهێنیت کاتێک کە بارودۆخەکە هێور دەبێتەوە.

1. خوێندکارێک (  لەبەردەم هەموو پۆلەکەدا) دەڵێت : ” ئەم پۆلە زۆر ناخۆشە! “

مامۆستا:  “من دڵنیام هۆکاری خۆتت هەیە کە وا بیربکەیتەوە، بەڵام ئێستا کاتی ئەوە نییە کە باس لەوە بکەین، بەڵێنت پێدەدەم کە دوای وانەکە گوێت لێ دەگرم” .

2. خوێندکارێک خوێندکارێکی دیکە بە ناوێک بانگ دەکات و خوێندکارەکەی دیکەش لێی دەدات.  

مامۆستا( بۆ خوێندکارە لێدەرەکە) : “تۆ هەموو مافێکت هەیە کە بەرگری لە خۆت بکەیت دژ بە سوکایەتیکردن، بەڵام لێدان ڕێگەیەکی پەسەندکراو نییە، پێویستە گفتوگۆیەک بکەین دەربارەی رێگا باشترەکانی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە.

3.خوێندکارێک ( بە دەنگی بەرز) : ” ڕقم لەم پۆلەیە! “

مامۆستا: “بەڵام هێشتا هەر دێیتە ئێرە، ئەوەش ئازایەتییەکی زۆری دەوێت. با ڕێگایەک بدۆزینەوە بۆ ئەوەی ئەم پۆلە باشتر بکەین بۆ تۆ. هیوادارم چەند پێشنیارێکی گونجاوت هەبێت”

4. خوێندکارێکی گەنج: “من ئەوە ناکەم، تۆش ناتوانیت وام لێبکەیت بیکەم.  تۆ سەرۆکی من نیت! “

مامۆستا: “ئەمە ڕەتکردنەوەیەکی گەورەیە، ئەگەر هەرکاتێک هەر کەسێک دەرمانی پێشکەش کردیت، ئەوە ڕێک ئەو قسەیەیە کە دەمەوێت بیڵێیت. دەتوانیت یەک جاری دیکەش ڕاهێنانی لەسەر بکەیت؟”

5. خوێندکار بە مامۆستا دەڵێت: لاچۆ لەبەر چاوم!

مامۆستا: “دەشێت تۆ زۆر توڕە بیت بۆ ئەوەی ئەو زمانە بەکاربهێنیت لەگەڵ من. پێویستە ڕێگایەکی پەسەندتر بەکاربهێنین  بۆ دەربڕینی توڕەییمان، بەڵآم لە ئێستادا لەوە توڕەترم کە بتوانم ئەو بابەتەت بە هێمنی لەگەڵدا باس بکەم. پێویستە دەاتر قسە بکەین کاتێک هەردوکمان ئامادەبین.

 ئەمانە تەنها نمونەن. هەریەکێک لە ئێمە پێویستە دەنگی گونجاوی تایبەت بە خۆمان بدۆزینەوە بۆ ئەوەی بتوانین ئەو شتەی کە دەیڵێین مەبەستمان بێت. ناڕاستگۆیی هەرگیز کار ناکات چونکە منداڵان دەتوانن زۆر باشتر لەوەی پێشبینی دەکەین درکی پێ بکەن.  ئەگەر ئەم دەربڕینانیە کار ناکات بۆ تۆ، هەمیشە دەتوانیت وەستانە کۆنەکە بەکاربهێنیت، تاوەکو ژمارە ١٠ بژمێرەو هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژە.

سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه

سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه

وەرگێڕ: میرو عەزیز

هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد

ده‌نگ: لانه‌ سواره

ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Feropedia

فێرۆپيديا پڕۆژەيەكى په‌روه‌رده‌يى كوردييە كە ئامانجى مامۆستايان و كەسانى پەروەردەيى و بەڕێوبەرو پلاندانەر ودايك و باوكانە بە تايبەتى. به‌گشتيش قوتابخانەو دامەزراوە پەروەردەيى و زانكۆو پەيمانگاكانە. بيرۆكەى پڕۆژەكە لەلايەن گروپێك لە مامۆستايانى دەرچووى زانكۆو خاوەن بڕوانامەى باڵاو توێژەرانى بوارى پەروەردە و وانە ووتنەوەو ڕاهێنەرى مامۆستايان لە ناوو و دەرەوەى كوردستان داڕێژراوە. ئەم دەستەيه‌ ئيش لەسەر وەرگێڕانى بابەت و توێژينەوە پەروەردەيى و دەركراوە ئەكاديمى و ڤيديۆ پەروەردەييەكان دەكات بۆ زمانى كوردى لە پێناو خستنەڕوويان بۆ خوێنەرانى كورد بە شێوەيەكى ئاسان و بينراو و بيستراو.

لێرەش بگەڕێ

٣٠ تەکنیک بۆ ‌هێورکردنەوەی پۆلێکی پڕ ژاوەژاو

زۆرێک لە مامۆستایان ڕێگەیەکیان هەیە بۆهێمنکردنەوەی پۆلەکانیان. ئێمە لێرەدا چەند بیرۆکەیەکی باش و هەمە چەشنمان چنیوەتەوە و دەیانخەینە ڕوو بۆ پۆلەکانی بنەڕەتی و ناوەندی و ئامادەیی. تۆی مامۆستا پێویستت بەم نووسینە دەبێت تا ئەو کاتەی بەردەوامی لە وانە وتنەوە، بۆیە لای خۆت بیپارێزە.

Share via
Send this to a friend