تەلارسازى و دەروونزانى و كەلوپەل

فێربوون لەسەر بنەماى پڕۆژەكار و دروستكردنى وانەو فێربوونە كردارييەكان لە قۆناغەكانى بنەڕەتى و ناوەنديدا كارێكى گرانە، بەڵام ئايا مامۆستايانى ئامادەيى دەتوانن ئەم پڕۆژانە لەو چوارچێوە داخراوەى پەيرەوى خوێندن و كاتى سنوردارو ڕێساكاندا جێبەجێبكەن؟

لە خوێندنگەى ئامادەيى سكارس دەيڵ هەردوو كڵاسى دەروونزانى و تەلارسازى بەشدارى كێبڕكێيەكيان كرد بۆ ديزان و دروستكردنى كەلوپەل بۆ بابەتێكى نوێى فێربوون. سەرەتا بە هۆكارەكانى فێربوون و بۆشايى دەستمان پێكرد. قوتابخانەكەمان پلانى بۆ شوێن ياخوود بۆشايى فێربوون هەيە، كە هەلێكى باشە بۆ بەشداريپێكردنى خوێندكاران لە ديزاينى شوێنى خوێندن و ئيشكردنيان. بۆيە داوامان لە خوێندكارەكان كرد لە ڕوانگە دەروونزانى و تەلارسازييەكەوە بڕواننە هۆكارەكانى فێربوون. بيرۆكەيەكى سادەمان داڕشت كە ديزاينكردنى دەزگايەكى كاركردن بوو بۆ خوێندكارەكان كە ڕەنگدانەوەى چۆنيەتى كۆششيان بوو لە ( خوێندنەوە/ سەعيكردن/ بەدواداچوون/ نووسين)دا. بيركردنەوەى ديزاينەرانەمان وەكو گەوهەرى كارەكە دانا، پاشان نەخشەى پڕۆژكەمان دانا.

ستراتيجى پۆل بۆ ديزاينى كەلوپەل

لە بيركردنەوەى ديزاينەرانەدا سنوورداريى گرنگيى خۆى هەيە ،خوێندكارەكان هەموو لە ئەركەكە تێگەيشتبوون، پاش ئەوەى دوا وادەمان دياريكرد دابەشمانكردن بۆ گروپى هاوبەش لە خوێندكارانى تەلارسازو دەروونزانى. ئەوانەى تەلارسازى يارمەتى ئەوانى ديكەيان دەدا لە دروستكردندا، وە ئەوانەى دەروونزانيش يارمەتى تەلارسازەكانيان دەدا لە ڕووى سايكۆلۆجى شوێنەوە. پێويست بوو گرووپەكان ديزاينى كەلوپەلەكان بكەن بە جۆرێك:

  • بچوكتربن لە ٦`x ٨`x ٨`
  • ئەم بەشانە لەخۆ بگرێت: ڕووناكى/ دەنگ/ بينين/ تايبەتمەندێتى
  • لەمانە دروستكرابێت: مقەباى بەكارهاتوو، وەرەقە و چەسپى سەريع
  • ئەم ئامرازانەشى تيا بەكارهاتبێ: چەقۆ، مقەست، تێپى قوماشيى تايبەت بە بۆرى ئاوەڕۆ، ڕاستەى شێوە T

ئەمانەى خوارەوەش ئەو هەنگاوانەن گروپەكان دەيگرنەبەر:

١- لێكۆڵينەوە/ هاوسۆزى

ا- چاوپێكوتن لەگەڵ بەكارهێنەرەكان سەبارەت بە ئەزمونيان لەگەڵ شوێنى ئيش و فێربوونيان.

ب- بير لە هەستى بەكارهێنەرەكان بكەوە.

ج- كاردانەوەت بۆ ئەزموونە كەسييەكان هەبێت.

د- پشت بەو بابەتە ببەستە (Think Feel Care routine)

ه- ئەم هەنگاوە سێ وانەى دەوێت بە ئەركى ماڵەوەشەوە.

٢- كێشەكە ڕوونبكەوە

ا- چ كێشەيەك لە ئارادايە سەبارەت بە شوێنى كارو فێربوونمان؟

ب- لێدوانێك بۆ كێشەكان دروستبكە وەك

(how might we………….?)

ج- ئەم هەنگاوە يەك وانەى پێويستە.

٣- دۆزينەوەى بيرۆكەو نمونە سەرەتاييەكان

ا- لە ماوەى پێنج خولەكدا بير لە زۆرترين چارەسەر بكەرەوە بۆ كێشەكان.

ب- يەك يان دووانيان وەكو سەرەتايەك هەڵبژێرە.

ج- كەسانى شارەزا بۆ ڕينوێنيكردنى خوێندكارەكان بێنە.

د- ئەم هەنگاوە سێ وانەى دەوێت.

سەرەتا خوێندكارەكان نەخشەى بيرۆكەكەيان لەسەر وەرەقەيەكى گەورە دەكێشن پێش ئەوەى مقەباكە ببڕن.

٤- فيدباك/ تاقيكردنەوە

ا- فيدباكى بەكارهێنەره‌كان وەرگرە لەسەر سەره‌تاى كارەكە.

ب- ئايا ئەم سەرەتايە كێشەكان چارەسەر دەكات؟

ج- ئەم هەنگاوە وانەيەكى دەوێت بە ئەركى ماڵيشەوە.

٥- چەندبارەكردنەوە

ا- فيدباكەكە بگونجێنە لەگەڵ بنچينەى كارەكە

ب- ئەم هەنگاوە دوو وانەى دەوێت

٦- بنياتنانى كۆتايى

ا- پاش وەرگرتنى فيدباك و چەندبارەكردنەوەى بەشەكەى خۆت تاكو لەگەڵ فيدباكەكە بگونجێت، دەست كە بە دروستكردن.

ب- لەسەر وەرەقەيەكى گەورە نەخشەكەى بكێشە و بەردەوام بەم پرسيارانە ” بەم شێوەيە باشە؟” ” پێويستەكات چاكسازى تيابكەين؟” هەڵسەنگاندنى بۆبكە.

ج- ئەم هەنگاوە پێنج وانەى دەوێت

٧- خستنە ڕوو

ا- ديزاينەكەت لە پانێڵێكدا بخەڕوو، با بەڕێوه‌بەرو مامۆستاو كەسانى شارەزاوكارگێڕەكانى ديكە بيبينن. بينەرى ڕاستەقينە كارەكە ڕەسەنتر دەكات.

ب- ئەم هەنگاوە يەك وانەى دەوێت.

٨- كاردانەوە/ هەڵوه‌ستە

ا- دووبارە پێداچوونەوە بە ئەزموونەكاندا بكەرەوە لە بيرۆكە ديزاينيەكانەوە هەتا ئيشكردن لەگەڵ بەكارهێنەرو كێشە ڕاستەقينەكاندا.

ب- پڕۆسەى دروستكردن و چەندبارەكردنەوەكان بهێنەوە پێش چاوى خۆت، هەرگيز شتێك توڕەى نەكردوويت.

ج- چۆن ئەوانەى شكستمان تيايا هێناوە دووبارەى بكەينەوە.

د- ئەركەكانى ماڵەوە چۆن يارمەتيدەربوون؟

چارەسەركردنى كێشە ڕاستەقينەكان

ئەو ڕۆژمێرەى پێشووترخشتەى كارەكانمانى خستەڕوو، بەلام دەكرێت بەپێى ماوەى دياريكراو كەم و زۆر بخايەنن. هيچ كاممان ديزاينى كەلوپەلمان نەكردووە لەمەوپێش، بۆيە خوێندكارەكانى پێشومان وەكو شارەزا بەكاردەهێنا، ئيشمان لەگەڵ ئەوانەى ئێستادا دەكرد، هەڵسەنگاندنمان بۆ بيرۆكەكانيان دەكرد، سەرچاوەمان پێدەدان. دەشێت كەسە شارەزاكان دايكان و باوكان بن، خوێندكارى پێشووتر بن، هاوپۆلەكان ياخود تەنانەت تەلەفون كردن بۆ كەسانى نەناسياويش دەبێت، ئەگەر خەڵك ئاگاداركەيتەوە بۆيارمەتيدانى خوێندكارەكان لە چارەسەركردنى كێشەكان ئەوە بە دڵنياييەوە ئامادەن.

بە درێژايى پڕۆسەكە خوێندكارەكان لەڕێى گەڕان بە دواى ناوەڕۆكدا وەڵامى پرسياريان دەدايەوە، وە خوێندكارەكانى دەرونزانى فێرى پەيوەندى نێوان شوێن و كاربوون. چ لێكۆلينەوەيەكى سايكۆلۆجى بۆ فێربوون كراوە؟ ئەنجامەكانيان چى بوون؟ خوێندكارانى تەلارسازيش لايەنە هەستيارەكانى شوێنيان تاوو و توێكرد: ڕووناكى، دەنگ، بەركەوتن. بە لەبەرچاوگرتنى هاوسه‌نگى و كەرەستەو پێداويستى.

لەگەڵ تەواو بوونى يەكێك لە كەلوپەلە لە مقەبا دروستكراوەكە، كێشەيەكى تێدابوو.

هەر ئەو كاتەى خوێندكارەكان نمونە بچووكەكانيان خستە بوارى دروستكردنەوە بە قەبارەيەكى گەورەتر، دركيان بە چەند كێشەيەك كرد، مێزەكان بەرزييەكى دروستيان نەبوو، قاچەكانيان دەنووشتانەوەو پێويستيان بە ڕاگربوو، وە بەشێك لەوەى ديزاينيان كردبوو دەبوايە دووبارە ئيشى لەسەربكەنەوە. لە ڕاستيدا دروستكردنى هەرشتێك بە قەبارەى خۆى پێويستى بە پەيوەندى فيزيكى نێوان پارچەكان هەيە كە ئەمان لە نمونە بچووكەكاندا نەيانبوو،  ئەو كەرەستانەى لەبەردەستيان بوو چەند فيدباكێكى ڕاستەقينەى پێدان.

كەواتە تۆ چۆن كێشە ڕاستەقينەكان لە پۆلەكەتدا چارەسەردەكەيت؟ بە دواى ڕێگەو ڕێكارى تردا بگەڕێ كە لە بوارى تردا بەكارهاتوون، هەركات شتێكى نوێ ياخود ترسناكت تاقيكردەوە هەوڵبدەن بەيەكەوە ئيشى بۆبكەن چونكە بيرۆكەو پاڵپشتى زۆرباش بەدەست دێت. پاشان هەوڵى دۆزينەوەى ئەو كێشانە بە كە خوێندكارەكانت هەيانەو گرنگە بۆ ژيانيان، دواتروايان لێبكە خۆيان چارەسەر بدۆزنەوە.

سەرچاوەى بابەت: ئيره ببينه

سەرچاوەى وێنە: ئيره ببينه

وەرگێڕ: دابان بەهمەن أحمد

هەڵەچن:خه‌بات ره‌فيق محمد

ده‌نگ: لانه‌ سواره 

ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Daban Bahman

دابان دەرچووى زانكۆى سلێمانى يە و هەڵگرى بڕوانامەى بەكالۆريۆسە لە پەروەردەى زمانى ئينگليزيدا. هەرەوەها هەڵگرى بڕوانامەى دبلۆمى بەڕيتانى (TEFL) و بڕوانامەى TESOLى زانكۆى بێرمنگهامە. ئەو لە ئێستادا ڕێگەپێدراوى ياساييە بۆ كارى وەرگێڕى و مامۆستاى ئامادەييشە، لە پاڵ ئەوەشدا مامۆستاى فێربوونى زمانى ئينگليزييە لە پەيمانگاى IDEL. دابان بە بەشداريكردنى لە چەندين خولى ڕاهێنان و كاركردن لەگەڵ كەسانى جياواز و لە پەيمانگاو ڕێكخراوى جياوازدا بۆتە خاوەن ئەزموونێكى بێهاوتا لە پيشەكەيدا. بۆيە ئەو پێى باشە مامۆستايانى كوردستان لە ڕێگەى بە دواداچوون و خوێندنەوەى زياترەوە تواناو لێهاتوييان پەرەپێپدەن و جەختيش دەكاتەوە كە ئەوان بەرپرسى يەكەمن لە گۆڕينى وانەيەكى وشك و بێزاركەر بۆ ئەزموونێكى لەبير نەكراو و پڕ چالاكى جا لە هەر ژينگەيەكدا بێت.

لێرەش بگەڕێ

چۆن بەستەڵەک بشکێنین؟

  پێنج ڕێگەی داهێنەرانە بۆ ئەوەی پۆلەکەت بهێنیتە قسەکردن.  بەکارهێنانی بەستەڵەکشکێن گرنگە لەکاتێکدا کە لە …

Share via
Send this to a friend