©Shutterstock.com/Monkey Business Images

خوێندکاران سەنتەرن لەوانەی بیرکاریدا

چاوەکانت دابخە و وێنەی کۆتا وانەی بیرکاری بکە کە وتبێتەوە. کێ وانەکە دەڵێتەوە ؟  کێ قسە دەکات؟  کێ بیر دەکاتەوە؟  سێ ساڵ پێش ئێستا، وەڵامەکەم  “من”  (مامۆستا) دەبوو. خوێندکارەکانم خەریکی بابەتە بیرکاریەکە دەبوون،  بەڵام  من ئەبووم کە پێم دەوتن چۆن بیرکەنەوە و چی بکەن زۆربەی کات.

ئەو ساتەی کە بە گەورەیی وتم ( ئەها)  ناساندمی بە توێژینەوەی ( پیتەر لیلیەدا)، پرۆفیسۆریک لە زانکۆی ( سایمۆن فرازێر). لیلیەدا سێ ستراتیژی پێشکەش کرد کە تۆش دەتوانیت جێ بەجێ بکەیت لە پێناو دروستکردنی ئەوەی پێ دەوترێ (پۆلی تایبەت بە بیرکردنەوە): دەست پێدەکات لە پرسیاری باش، بەکار هێنانی گروپی ئاشکرا و هەرەمەکی و کارکردن لەسەر ڕووتەختیکی کاتی ئاسۆیی. من دەستم کرد بە بەکار هێنانی ئەم سێ ستراتیژیە لە پۆلەکەمدا، گۆڕانکاریەکی سەیری بە خۆیەوە بینی، بە باوەڕ بە خۆبونەوە دەتوانم بڵێم کە ئێستا خوێندکارەکانم لە پۆلەکەمدا زیاد لە من بیر دەکەنەوە و قسە دەکەن.

بە پرسیاری باش دەست پێبکە:

یەکەم ستراتیژی لیلیەداهل  دەست پێکردن بە پرسیاری باشە. پێشنیاری بەکارهێنانی پرسیاری بەنرخ، سەرنج ڕاکێش کە پێویست ناکات لە ڕێنوسی سەرەتای ساڵێ خوێندندا هەبێ لە پێناو ئەوەی خاسیەتەکانی  پۆلی تایبەت بە بیرکردنەوە دەست کەوێت. هەر کە بنچینەی فێربوونی چارەسەرکردنی پرسیارەکانت دەست کەوت، دەتوانیت بەو پرسیارانە دەستپێکەیت کە لە ڕێنوسی ساڵی خوێندندا هەیە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی فێرکردنت. لیلیەداهل پێشنیاری هەڵبژاردنی کۆمەڵێک پرسیاری بەنرخ دەکات وەک هەڵدانی زار یاخود کەشتیوانە جەردەکان و ئاڵتون بۆ دەست پێکردن. کاتی نوسینی تێبینی بەسەرچوو، کاتی نمونە جێبەجێیەکانە، دواتر هەوڵدانی بەردەوام. بۆ هەر ئامانجێکی فێرکردن.  بە پرسیارێک دەست پێ دەکەین.

بەکار هێنانی گروپی ئاشکرا و هەڕەمەکی:

هەموو ڕۆژێک سلاو لە خوێندکارەکانم دەکەم هەر کە داخڵێ پۆلەکە بوون و کارتێکی یارییان پێشکەش دەکەم کە گروپی ئەو ڕۆژەیان دیاری دەکات، هەر ڕۆژە و  بە شێوەیەکی هەرەمەکی دیاری کراون لەگەڵ کەسێکی تازە لە گروپەکە. حەز بە بەکارهێنانی گروپی سێ کەسی  دەکەم هەتا دەتوانم، هەرچەند گروپەکە گەورەتربێت ئاسانتر دەبێت بۆ ئەندامەکان کە بەشداری ئەرکەکان نەکەن و خۆیان بدزنەوە. کلیلی بەکار هێنانی ستراتیژی  گروپی ئاشکرا وهەڕەمەکی بریتیە لە :

  • نە خوێندکارەکان و نە مامۆستا دیاری دەکات کێ لەگەڵ کێ بێت. دەزانم کە خوێندکارەکانم حەز بە کارکردن دەکەن لەگەڵ هەریەک لە هاوپۆلەکانیان لەبەر ئەوەی دەزانن کە تەنها بۆ یەک ڕۆژە.
  • پێویستە پڕۆسەی هەڵبژاردنی گروپەکان ئاشکرا بێ بۆ خوێندکارەکان لەبەر ئەوەی بیر نەکەنەوە کە گروپەکان پێشتر هەڵبژێردراون.

هەموو ڕۆژی یەکەمی هەر مانگێک خەریکی دانانی پلانی  شێوازی دانیشتنی تازەبووم. لەگەڵ ئەوەشدا خوێندکارەکانم و خۆشم بە تەواوی دڵخۆش نەبووین بەو گروپانەی دروستم دەکردن. ئێستا، خوێندکارەکانم دڵخۆشانەو بەرهەمدارتر لەگەڵ هاوپۆلەکانیان کار دەکەن. لیلیەداهل  هەموو ڕۆژێک  تێبینی سودبەخشبوونی زۆری  کرد لە بەکار هێنانی گروپی ئاشکرا و هەڕەمەکی :

  • خوێندکارەکان حەز بە کارکردن لەگەڵ هەریەک لە هاوپۆلەکانیان دەکەن سەرەڕای هەبونی بەربەستە کۆمەڵایەتیەکانیش کە پێشتر هەبوون.
  • خوێندکاران فێردەبن پشت بە هاوکارەکانیان ببەستن نەک تەنها مامۆستاکەیان.
  • بەشێوەیەکی ئاسانتر زانیاری لە نێوان خوێندکارەکان بڵاودەبێتەوە، لەیەکترەوە فێردەبن.
  • خویندکارەکان بە گڕوتینی زیاتر و زیاتر بەشداری دەکەن لە وانەی بیرکاری.

جێبەجێ کردنی گروپی ئاشکراوهەڕەمەکی ژینگەیەکی باشتر و ئەرێنی بۆ من و خوێندکارەکانم لە پۆلدا دروستکردوە.

کارکردن لەسەرڕووتەختێکی کاتی ئاسۆیی

ئێستا دوای ئەوەی کە خوێندکارەکانت کردە  گروپ و ناساندنت بە پرسیارێکی باش و بەرنرخ، لەکوێ بیرکردنەوەکانیان پێشکەش بکەن؟ لەسەر هەر ژینگەیەی کاتی ئاسۆی وەک: (وایت بۆرد ،تەختە و تەباشیر،لەسەر پەنجەرە (ئەوجۆرانەی کە بە ماجیک ئەتوانرێت لەسەری بنوسرێت)). هەر گروپە و بەشێوەیەکی ئاسۆی بەپێوە بوەستن. کەرەستەکانی کە بۆ نوسین ئامادەکراون  پێویستە ئاسۆیی بن (واتە بەبەرزی نەک بە شێوەی ستوونی بن لەسەر مێزەکان ) و کاتی بن ( بۆ ئەوەی خوێندکارەکان بە ئاسانی بتوانن ئەو شتانە بسڕنەوە کە دەبێتە ڕێگر لە پرۆسەی شیکار کردنی پرسیارەکە ). یەک نوسراو بەکاربهێنە بۆ هەر گروپێک کە ببێتە هۆی ئەوەی خویندکارەکان  پێکەوە کار بکەن بۆ شیکار کردنی پرسیارەکە.

لیلیەداهل چەندین کاریگەری ئەرێنی تێبینی کرد بە کارکردن لەسەر ئەو ڕووتەختانە :

  • خوێندکارەکان بە شێوەیکەی خێراتر بیرۆکەکانیان دەنووسن و ترسیان لە هەڵەکردن نیە چونکە دەزانن کە بە ئاسانی دەتوانن بیان کوژێننەوە.
  • خویندکارەکان هەلی بەشداری کردن و گفتوگۆکردن و بەریەک کەوتنیان دەبێت لە پرسیارەکان.
  • خویندکارەکان لەیەکترەوە فێردەبن و گروپەکانیش دەتوانن بیرۆکەیان بۆ بێت کاتێک دەوەستن لە شیکارکردن.
  • خویندکارەکان بۆ ماوەیەکی زیاتر هەوڵ دەدەن لەگەڵ پرسیارە قورسەکان.

حەزم لێە سەیری دەوروو بەری ژوورەکە بکەم و هەموو بیرۆکەکان ببینم بەیەکجار لەسەر بۆردەکە. ئەمەش کار ئاسانیم بۆ دەکات بۆ دەست نیشانکردنی ئەو گرووپەی پێویستی بە هاوکاریە بۆ ئەوەی لەو ساتەدا  بتوانم تێبینی  بدەم کە کاتی پرۆسەی فێربونەکەیە.

چاوەڕێی چیت؟

ئەوەی دەربارەی ئەم ستراتیژیانەم بەدڵە ئەوەیە کە بەئاسانی دەتوانرێت جێ بەجێ بکرێت لەهەر پۆلێکدا. پرسیارێکی نایاب هەڵبژێرە، سڵاو لەهەر خوێندکارێک بکە لە دەرگاوە بە کارتێکی هەڕەمەکی،  با گروپەکان دەست بکەن بە شیکار کردن لەسەر وایت بۆردەکە، تەختە و تەباشیرەکە یان پەنجەرەکە کە لە پۆلەکدا بوونی هەیە. سەرسام دەبیت بەو گفتوگۆ بەرهەم دارەی گوێت لێ دەبێت و بەو بیرکردنەوە قوڵانەی خوێندکارەکانت پێشکەشی دەکەن.

سەرجاوەی وتار: ئيره ببينه

سەرجاوەی وێنە : ئيره ببينه

ئامادەکاریی بابەت: لؤي حاجي

وەرگێر : جودی شاهۆ حسێن

هەڵچن : خەبات رەفیق محمد

ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا

 

دەربارەى Judi Shaho Hussein

بانگم ئەکەن بە (Coolest Math Teacher) من (جودی شاهۆ حسێن) م، خوێندکاری بەشی ئینگلیزی نیم هیوام ئەخوازت لەوێ بوومایە بەلام من ئیستا خویندکاری قۆناغی چوارەمی بەشێ ماتماتیکم لە کۆلیجی پەروەردە - زانکۆی سلێمانی، لە منالێمەوە خولیای فیربونی زمان بووم و لە ئێستادا ( بە ٣ زمان قسە ئەکەم و بە ٢ زمانی تر کاری خۆم بەڕی ئەکەم) هەوڵم بۆی داوە بە تایبەتی زمانی ئینگلیزی و هەرشتێ پەیوەندی بە ئینگلیزیەوە هەبێت بەشدار بوم تیێدا و هەڵبژاردنی فیرۆپیدیا بۆ من دەگەڕێتەوە بۆ هۆکارێک کە بریتیە لەوەی خویندکاری ئینگلیزی نیم و وەرگێری یاسای نیم بەڵام لەخوا بەزیابێت لەو کارو کۆنفرانسانەی بەشداریم تێدا کردون وەک وەرگێری زمانی (ئینگلیز و عەرەبی ) کارم کردوە و جێ دەستم هەبووە لەبەر ئەوەش ویستم فیرۆپیدیا بکەم بە ویستگەیەکی تر بۆ پیشاندانی جێدەستی خۆم و تواناکانم بەرەو پێش بەرم و بتوانم سودیك ببەخشم بە کۆمەڵگای کوردی لەڕێ وەرگێڕانی ئەو وتارانەی کە تایبەتن بە وانەی ماتماتیک (بیرکاری ) لەبەر ئەوەی لە کۆمەڵگای کوردیدا مامۆستای ماتماتیک زۆرن بەڵام مامۆستا دانسقە و بەتواناکان کە هەوڵ ئەدەن وانەی ماتماتیک لای خوێندکار خۆشەویست کەن و بیبەستن بە ژیانی ڕۆژانەمان زۆر زۆر کەمن.

لێرەش بگەڕێ

دەستبکە بە قسەکردن: شەش یارى ناوازە بۆ ئەوەی خوێندکارەکانت بهێنیتە قسەکردن

زۆربەى مامۆستایانى ووتنەوەی زمانى ئینگلیزى کێشەى ئەوەیان هەیە کە قوتابییەکانیان ئاخێوەرى شەرمنن یان دوودڵن لە …

Share via
Send this to a friend