زانستى هەستەدەمارەكان چى دەربارەى ستايلەكانى فێربوون دەڵێت؟

هەميشە ناچاركراوين لەكاتى ديزاين كردنى پڕۆگرامەكاندا پەيڕەوى تيۆرى ستايلەكانى فێربوون بكەين،  كڕيارەكانيش هەميشە داوادەكەن پێيان بڵێين ئەو جۆرە ديزاينە چۆن لەگەڵ ستايلە جياوازەكانى فێربووندا يەكدەگرێتەوە.

ئەم تيۆرەى ئێستا تەنها يەك تيۆر نيە: بەڵكو كۆمەڵێك تيۆرى جۆراوجۆرو كەمێك جياوازن، بەلام لە هەموويان بەناوبانگتر ئەوەى كۆڵبە (Kolb’s Experiential Learning Theory)

تيۆرەكەى كۆڵب لە چوار قۆناغ پێكدێت لە بازنەيەكدا لەگەڵ چوار ستايلى فێربوون. بازنەكە بەتەواوەتى لەگەڵ لێكۆڵينەوە مۆدێرنەكەيا دەگونجێت ، بەڵام ستايلەكان نا، بازنەكە بريتيە لە:

  • ئەزمونێكى تەواو: بارودۆخێكى نوێ- دووبارە لێكدانەوە بۆ ئەو بابەتانەى لەبەردەستە بۆ فێربوون.
  • تێبينيكردنێكى بە كاردانەوە: فێرخوازان كاردانەوەو تێڕوانينى خۆيان هەيە كە باوەڕيان دەگۆڕێت.
  • وێناكردنێكى نابەرجەستە: كاردانەوە دەبێتە هۆى سەرهەڵدانى بيرۆكەيەكى تازە يان باشتر كردنى بيرۆكە بەردەستەكە.
  • تاقيكردنەوەيەكى چالاك: فێرخواز بيرۆكە تازەكە لە جيهانى دەورەبەرى خۆى بەكاردەهێنێت.

تيۆرەكەى كۆڵب هەروەها دەڵێت كە خەڵكە جياوازەكان بەشێوەيەكى سروشتى پێشنيارى ستايلێكى زۆر تايبەتى فێربوون دەكەن. چەند فاكتەرێكى جياواز كاريگەريان لەسەر ئەو ستايلە دەبێت كە فێرخوازەكە هەڵيبژاردووە  وەكو ژينگەى كۆمەڵايەتى، ئەزموونە پەروەردەييەكان، يان پێكهاتەى بنچينەيى توانستى فێربوونى مێشكى تاكەكە.

ئەو تيۆرانەى كە پێشنيارى ستايلى فێربوونى جياوازدەكەن ژمارەيان زۆرە. زۆرێك لەو تيۆرانەش دژيەكن، بەڵام كێشەكە ئەمە نييە. كێشەكە بريتيە لە: ئايا هيچ كام لەو تێۆرانە دروستن و يارمەتى فێرخوازدەدەن؟

لايەنە ژيرانەكەى ستايلى فێربوون

خەڵكى حەز بە بوونى ستايلە جياوازەكانى فێربوون دەكەن لەبەرئەوەى گه‌شه‌ به‌ لايه‌نى ژيرى ده‌دات. بە دڵنياييەوە خەڵكى بيردەكەنەوە، پاشان هەريەكەشمان تێڕوانينى خۆمان هەيە بۆ فێربوون بەڕێگەى جياواز، هەندێكمان حەزدەكه‌ين بە ئەزموون كردن فێربين، هەندێكى ديكەشمان بە تيۆرى پێمان باشە.

بۆ نمونە، زۆرجار دەوترێت خەڵكى ڕێگەى جياواز پەسەند دەكەن بۆ ئەو زانياريەى دەخرێتە ڕوو- بە زارەكى، بە ئەزمون كردن، بە نووسين ياخوود شێوازەكانى ديكە.

دووبارە، جۆراوجۆرێتى لەم تيۆرەدا هەيە بەڵام ئەوەى زۆر بەربڵاوە ئەمەيە (Fleming’s Visual learners.)

بينراو، بيستراو، جوڵە

بەشێك لە خەڵكى حەزەكەن لەڕێگەى بينراوەكانەوە فێرببن بە بەكارهێنانى مێتۆدەكان نەك ووشە، بۆ نمونە، خشتەو هێڵكارى و هێماكان.  ئەوانى ديكە بيستەنين واتە حەزدەكەن بە ڕێگەى محازەرەو گفتوگۆو شريت و …..هتد  فێرببن.فێرخوازە جوڵەييەكانيش حەزيان بە ئەزمون كردن و دەستلێدان و جوڵەيە، هەروەها حەزيان بە تاقيكردنەوەو نواندن هەيە.

بەكارهێنانى ئەم بيرۆكانە لە ديزاينى پڕۆگرامەكاندا پێويستى بە بەشداربووى خاوەن زانيارى و كەرەستەى پێويست بۆ هەر سێ لايەنەكە هەيە، تاكو ئەوەى بەلايەوە پەسەندە هەڵيبژێرێت. بەشداربووەكان دەتوانن ئەو مۆدێلە بەكاربهێنن بۆ دەستنيشانكردنى ئەو ستايلى فێربوونەى لايان پەسەندە تا بتوانن زۆر بە باشى سوود لەو ڕێگايە وەربگرن كە هەڵيدەبژێرن بۆ فێربوون.

بەڵام مێشك بەم شێوەيە كارناكات.

خەڵكى حەز بە بوونى ستايلە جياوازەكانى فێربوون دەكەن لەبەرئەوەى لايەنى ژيرى باشدەكات

گومانى تێدا نيە كە بە سێ رێگە يادەوەرييەكان هەڵدەگرين، هەندێك كەس لە وێنەكردن ياخوود بيرهاتنەوەى شتەكان بە هۆى دەنگەوە باشترن.

بەڵام ئەوەش ناگەيەنێت كە فێركردنى فێرخوازێك بە ڕێگەيەك و فێرخوازێكى كە بە ڕێگەيەكى تر كارێكى پێويستە. زاناكان ئەم تيۆرەيان تێست كرد لە ڕێگەى پيشاندانى وێنەو ووتنى چەند ووشەيەك بە بەشداربووانى توێژينەوەيەكى زانستى تا ببينن كامەيان باشتر لەبيردەمێنێت، سەرەنجام هيچ جياوازييەكى ئەوتۆ نەبوو لە فێربوونياندا؟

كاتێك داوا لە خەڵكى دەكەين فێربن يان لە ياديان بێت، تەنها لە يادمانى ووشەيەك بەس نيە،  دەبێت واتاكەشى بزانين ئەگەر بمانەوێت پڕۆسەى فێربوونەكە سوودبەخش بێت.

سروشتى فێربوون لە بەرانبەر حەزى فێرخوازدا

هەموومان ئەزانين كە وا ئاسانترە هەندێك بابەتى وەك شێوەى بەرهەمێك يان شوێنى ووڵاتێك لەسەر نەخشە بەڕێگەى بينراو فێرببين، وە كۆمەڵێك شتى ديكە بە گوێگرتن لێى، وەك، تۆنى ميلۆدييەك. زۆربەمان هاوڕاين لەگەڵ ئەو ڕاستييەدا، بەڵام ئەمە زياتر پەيوەستە بە سروشتى بابەتى فێربوونەكەوە كە دەبێت بە چ ڕێگەيەك ڕوونبكرێتەوە نەوەك حەزى فێرخوازەكە.

كەوايە ئەم تيۆرە بۆ ئەو ماوە دوورودرێژە بەردەوام بووە؟

بەشێكى لەبەر ئەوەى وا دياربووە كە لە خۆوە واتايەكى هەبووبێ. شتێك كە نزيك بووبێ لە تيۆرەكەوە ڕاستە، بەڵام هەندێك گريمانەى بنچينەى تيۆرەكان هەڵەن. بەشێكى ديكەى لەبەر ئەوەيە هەر كە لە تيۆرەكە تێگەيشتين ئيتر بە بێ ئاگايى هەموو داتاكان فلتەردەكەين بۆ ئەوەى لەگەڵيدا بگونجێن.

بەڵام سەركەوتووترين ڕێگە بۆ ديزاينى پڕۆگرامێك گرنگيدانە بە جۆرى ئەو ڕاهێنانەى دايدەنێين بە شێوەيەك بگونجێت لەگەڵ جۆرى زانيارييەكە ياخود بابەتەكە و گەياندنى لە كاتى خۆيدا.

ئەمەش واتاى پۆڵێن كردنى زانيارييەكانە نەك فێرخوازو ستايلەكانى فێربوون.

كاتێك داوا لە خەڵك دەكەين كە فێربن و لەياديان بێت، مەبەستمان فێربوونى واتاى شتێكە

سوودو ناوبانگى تيۆرى ستايلەكانى فێربوون بەوە دەبێت كە هۆكارەكان بە بەردەوامى بگۆڕين ( لە بينراوەكانەوە بۆ بيستراوەكان و هتد) لەبەرئەوەى  مێشكمان هەرگيز بێزار نابێت، نەك لەبەرئەوەى لەسەر يەك ستايل ڕاهاتووين و حەزمان پێيەتى.

كەواتە ئامۆژگارى من ئەوەيە لەبرى دوودڵ بوون لەبارەى ستايلەكانى فێربوونەوە، ئەوەى لەسەر چۆنيەتى فێربوونى مێشك دەيزانيت لەگەڵ خۆت بيبەو ديزاين و ستراتيجيەكانى پێ دابنێ.

دڵنياشت دەكەمەوە ئەگەر شوێن ئەم بيرۆكانە بكەويت فێرخوازەكانت باشتر دەبن و حەزى فێربوونيشيان زياتر دەبێت و فێربوون وەكو بزنسى لێدێت.

سەرچاوەى بابەت: ئيره ببينه

سەرچاوەى وێنە: ئيره ببينه

وەرگێڕ: دابان بەهمەن أحمد

هەڵەچن: خه‌بات ره‌فيق محمد

ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Daban Bahman

دابان دەرچووى زانكۆى سلێمانى يە و هەڵگرى بڕوانامەى بەكالۆريۆسە لە پەروەردەى زمانى ئينگليزيدا. هەرەوەها هەڵگرى بڕوانامەى دبلۆمى بەڕيتانى (TEFL) و بڕوانامەى TESOLى زانكۆى بێرمنگهامە. ئەو لە ئێستادا ڕێگەپێدراوى ياساييە بۆ كارى وەرگێڕى و مامۆستاى ئامادەييشە، لە پاڵ ئەوەشدا مامۆستاى فێربوونى زمانى ئينگليزييە لە پەيمانگاى IDEL. دابان بە بەشداريكردنى لە چەندين خولى ڕاهێنان و كاركردن لەگەڵ كەسانى جياواز و لە پەيمانگاو ڕێكخراوى جياوازدا بۆتە خاوەن ئەزموونێكى بێهاوتا لە پيشەكەيدا. بۆيە ئەو پێى باشە مامۆستايانى كوردستان لە ڕێگەى بە دواداچوون و خوێندنەوەى زياترەوە تواناو لێهاتوييان پەرەپێپدەن و جەختيش دەكاتەوە كە ئەوان بەرپرسى يەكەمن لە گۆڕينى وانەيەكى وشك و بێزاركەر بۆ ئەزموونێكى لەبير نەكراو و پڕ چالاكى جا لە هەر ژينگەيەكدا بێت.

لێرەش بگەڕێ

چۆن بەستەڵەک بشکێنین؟

  پێنج ڕێگەی داهێنەرانە بۆ ئەوەی پۆلەکەت بهێنیتە قسەکردن.  بەکارهێنانی بەستەڵەکشکێن گرنگە لەکاتێکدا کە لە …

Share via
Send this to a friend