niche.com

زیادکردنی بەشداریپێکردنی دایکوباوکان لەڕێی تەکنەلۆژیاوە

هەوڵدان بۆ سەرنج ڕاکێشانی قوتابییان بەلای وانەکاندا لە پۆلدا، جەنگێکە مامۆستایان هەموو ڕۆژێک لەسەری بەردەوامن. بەڵام جەنگێکی تر کە زۆر بیری لێ ناکرێتەوە، بریتییە لە ئاگاداربوون و سەرنج ڕاکێشانی دایکان و باوکان بەلای ئەوەی چی دەگووزەرێت لە پۆلی منداڵەکانیاندا. پێویستە دایکوباوکان و مامۆستایان پێکەوە کاربکەن بۆ دەستەبەرکردنی دڵنیایی سەرکەوتنی قوتابیان. و باشترین ڕێگاش بۆ زیادکردنی بەشداری دایکوباوکان لەڕێی پەیوەندی بەهێزەوەیە. شێوازی کۆن تەنها بریتی بوو لە ناردنی نامیلکەیەک بۆ ماڵەکان. ئێستا ئێمە زۆر ڕێگەی جیاجیامان هەیە بۆ پەیوەندیکردن بە دایک وباوکانەوە بەخێرایی و زیاتر چالاکتر. کاتێك مامۆستا تۆڕێکی بەهێزی پەیوەندی پێکدەهێنێت لەگەڵ دایکوباوکاندا بۆ زیاتر ئاگاداربوونیان لەوەی لە پۆلدا ڕوودەدات، پەشداری دایکوباوکان زیاد دەکات و لە ماوەی درێژی داهاتوویشدا قوتابیان سوودمەند دەبن. ئەم ڕێگةیانەی خوارەوەش چەند نموونەیەکی کەمن نیشانی دەدەن کە پەیوەندیکردنی پێشکەوتوو دەتوانێت پشتگیر بێت لە بەشداریکردنی دایکوباوکان.

نامەی ئەلەکترۆنی (ئیمەیڵ)

ناردنی ئیمەیڵ بەبەردەوامی بۆ دایکوباوکان دەکرێت ڕێگەیەکی زۆر باش بێت بۆ ئاگادارکردنیان لەوەی لە پۆلدا ڕوودەدات و نمرەی منداڵەکانیان چەندە. ئەم ڕێگەی پەیوەندیکردنە دەتوانێت ڕێژەیەکی زۆر لە ئیمەیڵ لە خۆبگرێت لە تەواوی خولەکە، لەبارەی پڕۆژەکانی ئایندە، تاقیکردنەوەکان و ئەرکەکانی تری قوتابی، یاخوود ئەو تاکە ئیمێڵانەی دەنێردرێن بۆ دایکوباوک کە زیاتر تایبەتن بەو بابەتانەی پەیوەستە بە قوتابییەوە. بەهۆی ئیمەیڵەوە دەتوانیت ئەو بەستەری گرتە ڤیدیۆیانە بنێریت کە لە پۆلدا تۆمارت کردوون، یان بەستەری ماڵپەڕی پۆلەکە بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر، یان هەرشتێکی تر کە لەوانەیە دایکوباوک پێویستی پێ بێت بۆئەوەی باشتر پشتگیری منداڵەکەی بکات لە ماڵەوە، یان تۆش زیاتر لەبارەی کارەکانتەوە ئاگاداریان بکەیتەوە. هێشتا ئیمەیڵ ڕێگەیەکی زۆر باشە بۆ پەیوەندیکردن بە شێوەیەکی خێرا، و دەتوانیت پێشتر خشتەى ئيمێڵەكان و كاتى ناردنيان دياريبكەيت. ئەم پەیوەندییە وادەکات دایکوباوکان ئاگادار بن و زانیارییان هەبێت دەربارەی چالاکییەکانی ناو پۆل.

ریمایند Remind

هەندێک لە دایکوباوکان کەمتر پەیوەستن بە ئیمەیڵەوە وەک لەوانی تر، بۆیە ڕیمایند ئامڕازێکی یارمەتیدەرە کە ڕێگە بە مامۆستایان دەدات نامەکانیان بنێرن بۆ بەکارهێنەرەکانی، ئەوانەی پێشتر ناوی خۆیان تێدا تۆمار کردووە. دروستکردنی کۆمەڵەیەکی ڕیمایندی تایبەت بۆ دایکوباوکان ڕێگەیەکی ئاسان دەبێت بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ. لەوانەیە بۆت دەرکەوتبێت کە ناردنی نامیلکە و هەر فۆڕمێکی تر بە قوتابیاندا بۆ ماڵەوە سەرناگرێت، جانتاکانیان وەک کونە ڕەشەکانی لێ دێت و هەر نامیلکە و پەڕە زانیارییەکی تێبچێت جارێكی تر نابینرێتەوە.

ڕیمایند ڕێگە بە بەکارهێنەرانی دەدات پی دی ئێف بەکار بهێنن تاوەکوو بگەن بەو پەڕەزانیارییانە. ئەم سیستەمی ئاڵوگۆڕکردنی نامەیە دایکوباوکان دڵنیا دەکاتەوە کە بە زووترین کات ئەو زانیارییانەیان پێدەگات کە پێویستیانە، و ڕێگەیان پێدەدات ئاگاداری چالاکی ڕۆژبەڕۆژی پۆلەکان بن و هەست بە پەراوێزخران نەکەن.

ماڵپەڕ

ڕاگرتنی ماڵپەڕێکی چالاک ڕێگایەکی نایابی ترە بۆ ئاگادارکردنی دایکوباوکان لە پۆل.

 بە بەراوردی ئیمەیڵ و ڕیمایند کەمتر چالاک ترە، بەوەی ماڵپەڕەکەت هەمیشە لە چاوەڕێدایە دایکوباوکان هەرکاتێک پێویستیان بوو بیکەنەوە و زانیاری تێدا بدۆزنەوە، لەجیاتی ئەوەی وا لە دایکوباوکان بکەیت بەردەوام چاوەڕێی ئێمەیل یان نامەی داهاتووت بکەن.

ماڵپەڕەکان بۆشاییەکی نموونەییان هەیە بۆ ئیشەکانی قوتابی، بۆ ئەو زانیارییە ووردانەى کە لەوانەیە لە نامەیەک یان ئیمێڵێکدا جێگایان نەبێتەوە، و یان پەڕاوە زانیارییە گرنگەکانی تر بۆ دایکوباوکان لە کاتی پشوویاندا تەماشاى بکەن.

ئەمەشیان ئامڕازێکە قوتابیان دەتوانن بەکاری بهێنن لەگەڵ دایکوباوکیان بۆئەوەی زیاتر بزانن لەسەر گەشتی قوتابخانە یان پڕۆژەیەکی درێژخایەن. دەتوانیت بەستەری ماڵپەڕەکە زیاد بکەیت بۆ ئیمەیڵ و نامەکانت، بەمەش ماڵپەڕەکەت وەک پاشکۆیەکی بەسوود بەکاردەهێنرێت لە خزمەتگوزاری تردا.

کاتی دیاریکراوی دەوامی ئۆفیس

هەندێک کات دایکوباوکان دەیانەوێت گفتوگۆیەکی ڕووبەڕوو بکەن لەگەڵ مامۆستای منداڵەکەیان، بەڵام ناتوانن چاویان پێی بکەوێت بەهۆی خشتەی کاری زۆر چڕوپڕ و کەمی بوار. بەڵام لەگەڵ زیاتر و زیاتر بەربڵاو بوونی گفتوگۆی ڤیدیۆیی “ڤیدیۆ چات”، کاتی دەوامی مامۆستایان بەشێوازێکی کراوە دەتوانرێت یارمەتیدەر بێت بۆ پەیوەندی کردن بەو دایکوباوکانەی ناتوانن بەشوازێکی بەرجەستە ئامادەبن لە قوتابخانە بەهۆی نەبوونی کاتەوە. بە بەکارهێنانی سکایپ، گووگڵ هانگئاوت، یان هەر سیستەمێکی تری گفتوگۆی ڤیدیۆیی، دەتوانیت لە ئامادەگیدا بیت بۆ دایکوباوکان تا پەیوەندی بکەن لە هەرشوێنێکی جیهاندا بن. بەهۆی تایبەتمەندییەکانی گفتوگۆی ڤیدیۆیی مامۆستایان دەتوانن ئیشەکانی قوتابی یان نمرەکانیان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ نیشانی دایکوباوکیان بدەن. لەوانەشە بتوانن کاتی ئۆفیسی دوای دوامی قوتابخانە دیاری بکەن، جارێک یان دووجار لە هەفتەیەکدا، کە زیاتر ڕێگە بە دایکوباوکان دەدات پەیوەندی ببەستن لە کاتی پێویستی.

هەندێ کات دایکوباوکەکان ئەوانەن کە دەیانەوێت زۆرترین بەشدارییان هەبێت، بەڵام خشتەی کارەکانیان ڕێگریان لێ دەکات. ئەمەش هەلێکی تری بەردەستە بۆ بەشداریپێکردنی قووڵی ئەو دایکوباوکانە لە پۆلدا بۆ زیاتر پشتگیری کردنی منداڵەكانيان.

زۆر شت لە کۆتايدا دەگەڕێتەوە بۆ پەیوەندی کردن. تا پەیوەندی کردن باشتر بێت، ڕێژەی بەشداریکردن و تێکەڵبوون زۆر تر دەبێت. ئەم قسەیە بۆ قوتابیان ڕاستە لە پۆلدا، و بۆ دایکوباکانیش لە ماڵەوە.

 ئەمانە هەندێک ڕێگا بوون کە دەتوانی بەشداریپێکردنی دایکوباوکانی پێ زیاد بکەیت، بەڵام ڕێگاگەلی تریش هەیە. گەر ئێمە بمانەوێت زۆرترین سوود و بەرهەم لە قوتابییەکانمانەوە بەدەستخەین، دایکوباوکان و مامۆستایان دەبێت پێکەوە کاربکەن، و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا بەشێوازێکی نوێخوازانە دەتوانێت ئەوە دەستەبەر بکات.

سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه

سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه

ئامادەکاریی بابەت: لؤي حاجي

وەرگێڕان: موحەمەد قادر فەقێ

هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد

دیزاینەری وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Feropedia

فێرۆپيديا پڕۆژەيەكى په‌روه‌رده‌يى كوردييە كە ئامانجى مامۆستايان و كەسانى پەروەردەيى و بەڕێوبەرو پلاندانەر ودايك و باوكانە بە تايبەتى. به‌گشتيش قوتابخانەو دامەزراوە پەروەردەيى و زانكۆو پەيمانگاكانە. بيرۆكەى پڕۆژەكە لەلايەن گروپێك لە مامۆستايانى دەرچووى زانكۆو خاوەن بڕوانامەى باڵاو توێژەرانى بوارى پەروەردە و وانە ووتنەوەو ڕاهێنەرى مامۆستايان لە ناوو و دەرەوەى كوردستان داڕێژراوە. ئەم دەستەيه‌ ئيش لەسەر وەرگێڕانى بابەت و توێژينەوە پەروەردەيى و دەركراوە ئەكاديمى و ڤيديۆ پەروەردەييەكان دەكات بۆ زمانى كوردى لە پێناو خستنەڕوويان بۆ خوێنەرانى كورد بە شێوەيەكى ئاسان و بينراو و بيستراو.

لێرەش بگەڕێ

تەکنەلۆژیا و فێرکردن: دۆزینەوەی هاوسەنگی

هیچ گومانێک نییە کە دۆزینەوەی کات بۆبەکارهێنانی تەکنەلۆجیا کارێکی سەختە بۆهەرتاکێک. بەدرێژای وانەکانی ڕۆژێک مامۆستاکان خۆیان دەبیننەوە لەچەندین لاوەڕاکێشراون. هەرچەندە لەئێستادا تەکنەلۆجیا بووە بە بەشێک لەزۆربەی شتەکان کە دەیکەین هەروەها زۆربەی کارەکان کە خوێندکارەکانمان روبەڕوی دەبنەوە. ئایا چۆن سەرپەرشتیاران هاوسەنگییەکی نمونەیی دەدۆزنەوە بۆ فێربوون ولەکۆتایدا بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا؟ فێربە چۆن؟

Share via
Send this to a friend