http://www.scholastic.com/teachers/top-teaching/2013/11/listen-students-attention-signals-work

ستراتیجەکانی هێشتنەوەی ئاگای خوێندکار لە پۆلدا

هێشتنەوەی ئاگای خوێندکار(سەرنجی خوێندکار) وەستاندنيان لە سەرقاڵ بون بە شتیکی ترەوە گەورەترین كێشەيە، لێرەدا هەندێ هۆکار دەخەینە ڕوو دەربارەی ئاگای خوێندکار وە مانەوەی پۆل لەسەر ڕێرەوێکی ڕاست:

  • بەردەوامبە لە کۆنترۆڵ کردنی پۆل

پێشبینی کردن باشترین شێوازە بۆ چاودێری کردنی پۆل، بەردەوام چاوت لەسەر خوێندکارەکان بێت.

ئەتوانی ئەو خویندکارانە بناسیتەوە کە دەست ئەکەن بە ڕەفتاری شێتگیرانەو تێکدانی پۆل لەو کاتەی کە تۆ لەگەل هاورێیەکی قسە ئەکەی یان لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوە ئەکەی، ئەو دەست ئەکات بە تیکدانی پۆل و سەرقاڵکردنی خویندکارەکان بە خۆیەوە. بۆیە ئەتوانی کاردانەوەت هەبێت پێش ئەوەی ئەو خوێنکارەکەشێکی گونجاو بۆ خۆی دروست بکات

  • بە یەک چاو سەیری خوێندکارەکان بکە

بە درێژای وانەکە تەنها بەشداری بە خوێندکارە زیرەکەکان مەکە ئەگەرخوێندکارێک وەڵامی پرسیارەکەی دایەوە مانای ئەوە نیە هەموو خوێندکارەکان لە بابەتەکە گەیشتوون. مەبەستی وەڵام دانەوی پرسیار لە وە دایە کە زۆرترین نمونەی (وەڵام) جیاواز بۆ پرسیارەکەت هەبێ، تەنها وەڵامی ٣ بۆ ٤ خوێندکار وەرمەگرە کە زۆربەی کات بەشداری ئەکەن و خوێندکارەکانی تر واز لێ بێنیت بەڵکو هەوڵ بدە هەموو بەشدار بن.

  • پشکنین بۆ تێگەشتنەکان بکە

هەوڵ بدە ئەم جۆرە دەستەواژانە بەکار نەهێنیت “تێگەشتن؟” “هەمووتان فێر بوون؟”هەندێ خوێندکار دوودڵن لەوەی دان بەوەدابنێن کە تێنەگەشتوون،بۆيە چەند جۆرە پرسیارێکی جیاواز بە کار بهێنە بۆ ئەوەی بزانیت کە لە بیرۆکەکە تێگەشتوون یان نا.

  • بەردەوامبە لە پیشاندان

سەرنجی خوێنکارەکان بدە کاتێ کە ئەترسن دان بەوەدا بنێن کە چی بکەن، کەمترین یاساو ڕێنمای بدە بە خوێندکار، زۆر مەچۆ ناو شیکردنەوەو وردەکاریەوە لە جیاتی ئەوەپیشانیان بدە کە چی بکەن. ئەگەر نیوەی خوێندکارەکان دڵنیا نەبوون ، دەستیان کرد بە تێکەڵکردنی بابەتەکان یان بە زمانی خۆیان  (زمانی دایک) لەگەڵ یەک گفتوگۆیان کرد ، ئەو کاتە شتێکی تر بکە.  خوێندکارێک بانگ بکە کە ئەو بابەتەی شەر‌حکراوە بە باشی ئەیزانێت، کارەکەی پشانی خوێندکارەکانی تر بدە دوای ئەوە هەوڵیان لەگەڵ بدە تا تێدەگەن.

 گۆڕینی ڕێگا (هەنگاو) ی وانە وتنەوە

لێرەدا هەندێ لەو هەوڵ و تەکنیکی تاقیکردنەوانە دەخەینە ڕوو بۆ گۆڕینی ڕێگای وانە وتنەوە تا خوێندکار لە پۆلدا بە ئاگا بێ:

  • ووتنەوە( گۆرانى يان هەرشتێكى ديكە)

ئەمە دەشێت گۆرانيەك بێت كە هەفتانە هەڵيبژێريت  بۆ هاندان و دڵخۆشکردنی پۆلەكەت. خوێندکار لێرەدا  ئەتوانێ دانیشێ، بوەستێ،چەپڵە یان چەقەنە لێبدات، يان ئەو گۆرانیەی کە تۆ بۆت ئامادە کردون دووبارەی بيڵێنەوە. ياخوود ئەتوانرێ ووتەيەكى وەرگيراو بێت بۆ ئاستی بەرز یان پێکهاتەی ڕستەیی بێت بۆ ئاستی نزم، بەڵام هەوڵ بدە ماوەکەی کەم بێت و کاتێکی خۆش بەسەر بەرن.

  • مەشق کردن

هەندێ پرسیاری سودبەخش لە خوێندکارەکان بکە هەوڵبدە زۆرترین خوێندکار بەشداری بکەن، دوای ئەوە خوێندکارێک هەڵبژێرە بۆ ئەوەی وەڵامی گونجاو بنوسێت.

  • بەکارهێنانی یاری

هەوڵ بدە ئەو بابەتەی کە خوێنراوە پێداچونەوەی بۆ بکەرەوە ئەویش لە ڕێگەی یاریەکی ١٠ دەقەيی بۆ ئەوەی بیرۆکەی هەموو خویندکارەکان وەربگری ،بۆ یاریەکە ئەتوانی ووشەکان ،پرسیارەکان تەنانەت ئەتوانی بۆ خوێندکاری ئاستی نزم حوونجە بەکار بهێنی. ڕێكخستنى ووشەكان ياخود ياريە هزرييەكان زۆر گونجاو دەبن.

  • پێنوسینەوەیان(ئیملا) پێ بکە

لێرەدا ئەبێ خوێندکارەکان تەرکیزیان هەبێ،ئەتوانی بەشێکی کورتی نوسراوێک بەكاربێنيت یان لیستێک لە ووشە یان ئەتوانیت دێڕى هۆنراوەيەك پەيدا بكەيت کە بە گۆرانی خوێندویانە.

سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه

سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه

وەرگێڕ: شیراز احمد فرج

هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد

ده‌نگ: لانه‌ سواره

دیزاینەری وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Shiraz Ahmad

شیراز احمد مامۆستای زمانی ئینگلیزیه، ده‌رجوی به‌شی ئینگلیزی / كۆلیزی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تیه‌. بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی هه‌یه‌ له‌ بواره‌كه‌یدا. ئه‌و شانازی به‌وه‌وه‌ ده‌كات كه‌ مامۆستایه‌ و كه‌سێك له‌وه‌وه‌ فێربێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی شاره‌زای له‌ زۆر شوێن كاری كردوه‌ وه‌ك باخجه‌ی ساوایان و خولی هاوینه‌ و كۆرس زمانی ئینگلیزی وه‌ ئێستا له‌ قوتابخانه‌ی وایز مامۆستایه‌ . بڕوای وایه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌زمونی زیاتر جه‌ند هه‌وڵ بده‌ی كه‌مه‌.

لێرەش بگەڕێ

ڕێگا ئاسانەکان بۆ یارمەتیدانی منداڵە بچوکەکان لە پێشخستنی خۆکۆنترۆڵکردندا

فێرکردنی منداڵان کە چۆن ڕەفتاروهەڵسوکەوت بکەن زۆرگرنگە هەروەها ڕوبەڕوبونەوەیەکی گەورەیە بۆمامۆستایان ودایک وباوکەکان. لێرەدا فێردەبیت کە چۆن دەتوانیت یارمەتی خوێندکارەکان ومنداڵەکانی خۆت بدەیت. ئەوهونەرانە بنیاتبنێ کە بۆ ڕێکخستن وکۆنترۆڵکردنی هەستەکانیان وهەڵسوکەوتەکانیان گرنگن.

Share via
Send this to a friend