شێوازەکانی فێربوون

ڕێژەیەکی زۆری شێوازەکانی وانە وتنەوە بۆ فێربونی زمانی ئینگلیزی لە بنەڕەتدا لە بوارەکانی ترەوە سەری هەڵداوە،وەک بواری سایکۆلۆژی. لە ڕاستیدا، وانەوتنەوەی زمانی ئینگلیزی مێژووی گونجاندنی لە توێژینەوەی بوارەکانی تری وانە وتنەوەوە وەرگرتووە:ڕێگەی بیستراو لە قوتابخانەی ڕەفتاری (سلوکی) وە گەشەی کردوە.

شێوازەکانی وانەوتنەوە بەتەواوەتی بەدواداچونی بۆ کراوە بە هێندەی ئەوه‌ی چەند شارەزایەک لە بوارەکەدا بەدواداچونیان  بۆ کردووە، هەرچەندە بەڵگەیەکی دور لە هەڵە نیە بۆ بونی ئەم ڕێگایە بەڵام توێژەرەوەکان لەوباوەڕەدان کە توێژینەوەکان بە ڕادەی  پێویست نەبون.

شێوازەکانی وانە وتنەوە بەپێی هەمەجۆری سیستەمەکانیان پۆلێن کراون،هەندێ لەو سیستەمانە دەخەینە ڕوو لەگەڵ لینکەکانی بۆ زانیاری زیاتر:

  • شیکردنەوەی VAK لەلایەن نیڵ فلامەین:

http://www.businessballs.com/vaklearningstylestest.htm

  • زانستی لێکۆڵینەوە: بیرکردنەوەی گشتی:

http://blogs.clc.co.nz/learningstyles/archive/2012/06/14/analytic-holistic-which-learning-style-is-which.aspx

  • چەندایەتی زیرەکیەکان لەلایەن هاوەرد گاردنە:

http://www.businessballs.com/howardgardnermultipleintelligences.htm

  • پشتبەستن بە بواری خوێندن/ بێلایەنی بواری خوێندن:

http://www.teachingenglish.org.uk/knowledge-database/field-independent-learners

http://www.teachingenglish.org.uk/knowledge-database/field-dependent-learners

ئێستا و لەوەو دوا:

خولی فێربونی شارەزای خاڵی دەستپێکردنی هەمووسیستەمە پۆلێنکراوەکانە کە لە بنەڕەتدا چەند ساڵێک پێش ئێستا لەلایەن (لوین)ه‌وە خەمڵاندنی بۆ کراوە , لەوکاتەوە گەشەی کردوەو بڵاو بۆتەوە لەلایەن ( دەیڤد کۆڵب) لە ساڵی ١٩٨٠ ٠ هەروەها کەسانێکی تریش کاریان لەسەر ئەم مۆدێلە کردوە، لە کۆتایدا جۆرەکانی تری سیستەمی فێربون گەشەیان کردوە،دەتوانی زانیاری زیاتر لەسەر ئەم مۆدێلە بخوێنیتەوە لەم سایتەی خوارەوە:

http://www.businessballs.com/kolblearningstyles.htm

چەن گفتوگۆیەک دژی تیۆری جۆرەکانی فێربوون هەیە ،کە لەم نوسراوەدا (دەیڤد پێتری) گفتوگۆی لەسەر کردوە:

http://teflgeek.net/?s=learning+styles&submit=Search

لەگەڵ ئەوەشدا ،وادەردەکەوێت زۆرێک لە گفتوگۆکان دەربارەی جۆرەکانی فێربون خۆی لە پێشبینیکردندا دەبینێتەوە، ئەگەر داوا لە مامۆستاکانی زمانی ئینگلیزی وڵاتانی ڕۆژئاوا بکەیت کە تاقیکردنەوەی شیکردنەوەی VAK  ئه‌نجام بده‌ن  ،ئەوا بەدڵنیایاوە%٩٩ى مامۆستاکان بەهێزترین جۆرەکانی فێربوونیان جۆری بینراو دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا هەمەن جۆری تاقیکردنەوە لەسەر مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی لە وڵاتانی سۆڤیەت بکەیت بەبێ شک بەهێزترین جۆرەکانی فێربونیان جۆری بیستراو دەبێت.

ئەمەش ئەوە دەرده‌خات کە جۆرەکانی فیربون بە شێوەیەکی کۆمەڵایەتی مەرجدارن ،لە لایەکی ترەوە ئەمانە پەروەردەین سروشتی نین ، هەرچۆنێک بێت لە پشکنینێکی وردا ئەوەی دۆزیومانەتەوە ئەوەیە سیستەمی فێرکردنی وڵاتان وەک سیستەمی پاڵێوەر وایە  ،لە ڕۆژئاوا فێربون بە شێوەیەکی ئاسای پشتی بەستووە بە شێوازی وانە وتنەوەی مامۆستاکە بە بەکار هێنانی تەختە ڕەش یان وایت بۆرد یان سڵاید فێرخواز زانیاری وەردەگرن بە بەکار هێنانی چەندجۆرێکی جیاواز لە پێنوسى ڕەنگاو ڕەنگ یان  ماجیکی هایلایت ،ئەو کەسانەی کە جۆری بینراو بەکار دەهێنن زیاتر سەرکەوتو ترن ،بەشێوەیەکی تایبەت ئەتوانین وەک نمونەیەکی باش وەری بگرین لەکاتێکدا کە ڕەچاوی تاقیکردنەوەکان دەکرێت،بەڵام لە سۆڤیەتی جاران سەرکەوتوترین پاڵێوراو ئەو کەسەیە کە لە جۆری بیستراوەوە فێربووە،چونکە مامۆستاکان وانەکان بەبێ هیچ سلایدێک ،بەبێ هیچ پێشکەش کردنێک ،بەبێ  وەرگرتنی هیچ تێبینیەک و فيرخوازەکان تاقیکردنەوەکەیان بەشێوای زارەکی دەبێت لەبەر دەم لیژنەی تاقیکردنەوەکاندا.

ئەگەر تۆ تاقیکردنەوەی VAK ت کرد و گۆڕای بۆ یەکێک لە فێرخوازانى شێوازی بینراو و خەڵکی یەکێک لە وڵاتەکانی خۆرئاوای ، ئه‌مه‌ چی ده‌ڵێت دەربارەی سەرکەوتووی فێربونی تۆ؟ یان دەشێت پارەیەکی زۆرت دابێت بۆ ئەوەی لە سیستەمێکی پەروەردەیدا بیت بۆ هاندانی جۆرەکانی فێربوون و لەوانەیه‌ بەلاتەوە ئاسان بێت وەک لەوەی فێرخوازێکی شێواز جوڵاو دەیڵێت. 

جۆرەکانی فێربون و فێرکردنی زمانی ئینگلیزی:

شێوازەکانی فێرکردن چی هەیە بۆ ئەوەی بیکات لە پۆلێکی فێرکردنی زمانی ئينگلیزی دا؟ قوتابخانە ئاساییەکان دژی بەکار هێنانی جۆرێکی تایبەتی شێوازی فێرکردنن ،بە دڵنیایەوە پۆلی فێربونی زمانی ئینگیزیش یەکێکە وایە ؟ وەڵامەکه‌ بە ئاسانی :نەخێر

هاوڵاتی پارەیەکی زۆر دەدات بۆ ئەوەی فێر بێت لەلایەن شارەزایەک لە بواری فێرکردنی زمانی ئینگلیزی، لە قوتابخانەی حکومی هیچ هەڵبژاردەیەکیان نیە کە کێ وانەیان پێدەڵێت یان دەچن بۆ چ قوتابخانەیەک ، لە قوتابخانەکانی ئێمە ،هه‌ر کاتێک بیانەوێت دەتوانن بەشداری بکەن یان واز بێنن لە کاتێکدا ئەگەر زانیت هیچ فێر نەبویت یان ئاسودە نه‌بویت لە وانەکە.

با به‌ ڕاست کردنەوەی هەڵەكاندا بچينه‌وه‌

کاری ئێمە ئەوەیە کە هەموو کەسێک فێربکەین ،گرنگ نیە لەکوێوە هاتوە یان ڕابردووی چۆنە ،ئەگەر لە مەکتەبێک کارت کرد کە دایک و باوکەکان منداڵە سەرکەوتوەکانیان دەنێرن بۆ فێربونی زیاتر لە زمانی ئینگلیزی لەگەڵ کەسانی بیانیدا،یان لە قوتابخانەیەک کار بکەیت کە دایک و باوکەکان منداڵەکانیان دەنێرن بۆ ئەوەی  وانەی زیاتر لە زمانی ئینگلیزی بخوێنن ، لە لایەکی ترەوە ، لە پۆلێکدا لەوانەیە چەند جۆرێکی جیاواز لە فێرخوازت هەبێت لەوانەیە هەندێک لە خوێندکارەکان جۆرێکی جیاواز لە فێربونی هەبێت  لە قوتابخانەوە فێربوبێت هەندێکیان هیچ جۆرێکی نەبێت:

بۆیە پێویستە سێ شت بکەیت:

١/ بڕیاردان لەسەر جۆری فێرکردنی هەر یەک لە فێرخوازەکان کە زۆر پێویستە ئەنجام بدرێت ڕەنگە هەموو فێرخوازه‌کانت هەمان جۆری فێرکردنیان هەبێت کە ئەمە وا لە خاڵی ٢ ئەکات زۆر ئاسان بێت.

٢/ نەخشەکێشان هەمەجۆری چالاکی پۆلەکان بۆ ئەوەی بگونجێت لەگەڵ جۆری فێرکردنەکاندا،ئەگەر لە پۆڵەندا کار بکەیت و پۆلەکه‌ت چەند جۆرێکی جیاواز لە جۆری بیستراو و جۆری جوڵەی بن، ئەو کاتە نوسینەوەیەکی تەقلیدیان(املا تەقلیدی) پێ بکە .

٣/ گەشەکردنی تێگەیشتنی فێرخوازەکان بۆ جۆرەکانی فێرکردن  کە ئەتوانێت شێوەیەک وەربگرێت بۆ یارمەتیدانیان لە تێگەشتنی چۆنێتى فێربون ،یان هانیان بدەیت بۆ تاقیکردنەوەی ئەو چالاکیانەی کە نمونەیی نیە لە جۆرەکانی فێربون.

کورتەی بابەتەکە:

چۆن خەڵک بە باشترین شێوە فێردەبێت بابەتێکی سەرنج ڕاکێشە و تا ئێستا توێژینەوەی زۆری لەسەر کراوە و تاقیش کراوەتەوە،ئەگەر بیرۆکەکانی پۆلت بیرچۆتەوە کە پێداویستیەکانی فێرخواز بۆ جۆرەکانی فێربوون پڕدەکاتەوە و دەتوانی سەردانی ئەم سایتە بکەیت بۆ زانیاری دەربارەی جۆرەکانی فێربون لەلایەن (مارجۆری رۆزنبیرگ):

http://www.deltapublishing.co.uk/titles/methodology/spotlight-on-learning-styles

سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه

سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه

ئامادەکاریی بابەت: لؤي حاجي

وەرگێڕ: شیراز احمد فرج

هەڵەچن:خه‌بات ره‌فيق محمد

دیزاینەری وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Shiraz Ahmad

شیراز احمد مامۆستای زمانی ئینگلیزیه، ده‌رجوی به‌شی ئینگلیزی / كۆلیزی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تیه‌. بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی هه‌یه‌ له‌ بواره‌كه‌یدا. ئه‌و شانازی به‌وه‌وه‌ ده‌كات كه‌ مامۆستایه‌ و كه‌سێك له‌وه‌وه‌ فێربێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی شاره‌زای له‌ زۆر شوێن كاری كردوه‌ وه‌ك باخجه‌ی ساوایان و خولی هاوینه‌ و كۆرس زمانی ئینگلیزی وه‌ ئێستا له‌ قوتابخانه‌ی وایز مامۆستایه‌ . بڕوای وایه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌زمونی زیاتر جه‌ند هه‌وڵ بده‌ی كه‌مه‌.

لێرەش بگەڕێ

بەکارهێنانی ووچانەکانی مێشک بۆ گەڕاندنەوەی سەرنجی خوێندکاران

لە سەرەتاکانی پیشەی مامۆستایمدا، بە تێبینیەک بێزار بووم کە لە لایەن مامۆستایەکی جێگرەوەوە جێهێڵرابوو. ئەو نووسیبووی کە لە ماوەی ئەو سێ ڕۆژەی کە لەگەڵ خوێندکارەکانمدا بووە، خوێندکارەکان لە بەشی یەکەمی پۆلەکەدا بە دەم پۆلەکەوە هاتوون، بەڵام زۆربەیان پاش ٢٠ خوولەک لە ڕێنماییەکانی بێئاگا، سەرقاڵ بە ئیشی تر، تەنانەت تێکشکاو بوون. کاتێک لە خوێندکارەکانم پرسی کە چی ڕوویدا، هەموویان بە یەک دەنگ: "مامۆستا ووچانەکانی مێشکی پێ نەداین." کەواتە ووچانەکانی مێشک چین و چۆن دەتوانین بەکاریان بهێنین؟

Share via