لە ماوەی مانگی ڕابردوودا مامۆستاکان چی فێربوون لە چین ؟

قوتابیەکی ئەمریکی لە پۆلێک دایە لە پەکین، لە ئێستادا  لە ڕیی ئۆنلاینەوە باس لەوەدەکات کە خۆی و تیمەکەی چی فێربوون لەو کاتەوەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبۆتەوە، ئەمەش لە کاتێدایە کە مامۆستا ئەمریکییەکان هەمان گۆڕانکاری ئەنجامدەدەن.

لە ١٧ ی شوباتەوە، من وانەی نوسینی مرۆڤایەتی پۆلی یازدە دەڵێمەوە بەو قوتابییانەی خۆیان کەرەنتینکردووە لە چین. مامۆستاکانی ئێمەش لە هەمان بارودۆخدا بوون پێش چەند هەفتەیەک کە ئێستا مامۆستاکانی ئەمریکای تێدایە – ئێمە لە پەکین وا چاوەڕێمان دەکرد کە لە پۆلدا وانە بڵێینەوە. لە ئیستادا ئیمە وانەکان بە شێوەیەکی مۆدێرن لەڕێی کۆمپیوتەرەوە دەڵێینەوە لە ماڵەکانی خۆمانەوە لە چین و وڵاتانی دەورەبەری جیهان دا. ئێمە نزیکەی نیو هەفتەمان هەبوو بۆخۆئامادەکردن بۆ قوتابخانەی ئۆنلاین، کە پێکهاتبوو لە دامەزراندنی پلاتفۆڕمێکی دیجیتاڵی کە هیچکاممان پێشتر بەکارمان نەهێنابوو.

بۆ چەند هەفتەی سەرەتا، پێویستبوو زۆر لەسەرخۆ و ئارام بین. هەموو شتێکمان بکردایە بە تەنها.  ماوەیەکی زیاتری دەخایاند، بەتایبەتی کە مامەڵەمان لەگەڵ فێربوونی ئۆنلایندا دەکرد. بەڵام زۆر کێشەمان تێپەڕاند و ئێستاش قوتابییەکان ئاشنادەکەین بە ئەزموونی وانەیەکی ئاست بەرز بەشێوەی ئۆنلاین.

لەکاتێکدا قوتابیەکانمان ناتوانن ئامادەبن لە پۆلەکانی خوێندن لە قوتابخانەکاندا، وانەکانیان لە هەمان کاتدا دەخوێنن بەپێی هەمان جەدۆل، لەڕێی بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنێکی چینی. تیمە نێودەوڵەتییەکەمان باس لە چۆنێتی بە کارهێنانی مۆدڵ (Moodle) دەکەن،کە پلاتفۆرمێکی فێربوونی سەرچاوە- کراوەیە و توانای دابەشکردنی پۆلەکان و ئەنجامدانی کۆنفرانسی ڤیدیۆیی ڕاستەوخۆی هەیە بەبەکارهێنانی وایتبۆردی دیجیتاڵی. هەروەها  پلاتفۆرمەکە بەکاردێنین بۆ پێدانی فیدباک بە قوتابیان، کارکردن بە شیوەی گروپ و دووکەسی و بڵاوکردنەوەی بابەتی وانەکان – کە ئەمانە هەمووی دەکرێت لە ڕێگەی Google Classroom یشەوە ئەنجامبدرێن.

ئەمە هەندێک لەو شتانەن کە تا ئێستا فێربووین دەربارەی فێرکردنی ئەو قوتابییانەی کە پێویستە لە ماڵەوە بمێننەوە. بە بەکارهێنانی وانە ئاسان و ڕوونەکان دەستپێبکە وبەردەوامبە، باسی پڕۆگرامە نوێیەکان مەکە بۆ مامۆستا و قوتابیان بۆ ئەوەی فێربن ئەگەر توانیشت یارمەتیان بدەیت.

وانەوتنەوە لە کاتی جیاوازدا

مامۆستا نێودەوڵەتییەکانمان لە چوار کیشوەری جیاوازەوەن کە هەشت ناوچەی کات جیاواز دەگرێتەوە. بۆیە زۆربەی وانەکانمان لە کاتی جیاوازدان، بەو مانایەی مامۆستاکان ئەرکەکان پۆستەکەن و وانەکان تۆماردەکەن پاشان قوتابیان ئەرکەکانیان لە کاتی جیاوازدا تەواودەکەن. مامۆستایان لەڕێی کۆمێنت، هەندێجاریش ڤیدیۆی تۆمارکراو یان فیدباکی دەنگی وەڵامی قوتابییەکان دەدەنەوە لەڕێی پلاتفۆرمە ئۆنلاینەکەمان.

زۆربەی مامۆستاکانمان بەلایەنی کەمەوە سێ وانەی ڕاستەوخۆ یان هەیە لە هەر هەفتەیەکدا سەرەڕای وانەکانی تر کە لەکاتی جیاوازدان. ئەمەش یارمەتی پێکهێنانی کۆمەڵگە لە پۆلدا و بەشداریکردنی قوتابیان دەدات،  واشدەکات پڕۆسەی فێربوون زیاتر سەنجڕاکێشتربێت. تەنانەت هەندێ مامۆستای تر وایدەبینن ئەگەر ڕۆژانە بە شیوەی ڕاستەوخۆ وانەکان بوترێتەوە زیاتر کاریگەر بێت.

هەموو پڕۆسەکە بەکارهێنانی شاشە نیە

شتێکی ئاسانە بۆ قوتابیان کە زۆربەی کاتەکەیان لەبەردەم شاشە بەسەربەرن بۆ قوتابخانە ئۆنلاینەکانیان.  تاچەند بگونجێت، ئێمە ئەو ئەرکانە دەدەین بە قوتابیان کە هەڵیاندەستێنن و وایان لێدەکات بجوڵێن و دوربکەونەوە لە ئامێرەکانیان. هەروەها کاریشمان لەسەر ئەوەکردوە کە قوتابیان  بەردەوام بن لەکارە هونەرییەکانیان بەبێ بەکارهێنانی شاشە.

ڤیدیۆ: بەم دواییانە قوتابیانی پۆلی یەک ئەرکێکی ماڵەوەیان هەبوو کە دەبوایە قوتابیان وەسفی ئاژەڵێکی ماڵی بکەن. دایکی یەکێک لە قوتابیەکان ڕیکۆردی کوڕەکەی کردبوو کە وەسفی دوو پشیلەکەی دەکات بۆ بینەرەکان. قوتابیەکان دەتوانن بنوسن یان یاریەک ئەنجامبدەن،  ڕەچەتەی خواردنێک دروستبکەن یان خواردنێک لێبنێن یان چاوپێکەوتن ئەنجامبدەن، و ئەم ئەرکانەش لە ڕێی ڤیدیۆوە پێشکەشبکەن.

کتێبی ڕاهێنان و وێنە کێشان: زۆربەی وانەکانمان لە قوتابخانە بە مەبەست کتێبی ڕاهێنان و ئەو ئەرکانەی لەسەر وەرەقە ئەنجامدەدرێت بەکاردەهێنن لە جیاتی لاپتۆپ ئەمەش بۆ ئەوەیە کاتی بەکارهێنانی شاشە کەمبکەنەوە لەلای قوتابیان. ئێمەش بەردەوامین لەوە بەوەی داوا لەقوتابیەکان دەکەین هەندێک لە ئەرکەکانیان لەسەر وەرەقە تەواوبکەن و  ڕەسمێکی ئەرکەکەیان بگرن و پاشان ڕەسەمەکە بنێرن بەمەبەستی پێشکەشکردنی ئەرکەکەیان. بەهەمانشێوەش، لە وانەکانی هونەردا داوا لەقوتابیان دەکرێت وێنەکان بکێشن و ڕەسمی بگرن و بینێرن تاوەکو  مامۆستاو خوێندکارەکانی تر بیانبینن.

کاتی  ئۆفیسی مامۆستا

سەرەڕای وانە ڕاستەوخۆ و وانەکانی تر کە لەکاتی جیاوازدان. مامۆستاکانمان ڕۆژانە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر کاتی ئۆفیسیان هەیە (کاتی ئۆفیس بریتیە لەو ماوەیەی کە مامۆستا لە ئۆفیسی خۆی دادەنیشێت بۆ باسکردنی هەرشتێک لەگەڵ قوتابیان کە پەیوەندی بە وانەکەوە هەبێت). مامۆستایان دەچنە ناو بەرنامەی مۆدڵ Moodle بۆ ئەو ماوە دیاریکراوە و بە ئۆنلاین دەردەکەون بۆ هەر قوتابییەک کە دێتە ناو ماڵپەڕەکە. ئەمەش یارمەتی قوتاببیان دەدات کە پەیوەندی بە مامۆستاکانیان بکەن بۆ هەر یارمەتی و پرسیارێک دەربارەی ئەرکەکانیان، هەروەها یارمەتی مامۆستایانیش دەدات پەیوەستبمێنەوە بە هەمان بەرنامەی خۆیان کە لە قوتابخانە هەیانبووە.

ئەم سەرچاوەیە کارێکی باشە بۆ هەریەک لە قوتابیان و دایک وباوکان، وەک ڕێگایەک وایە یارمەتیان دەدات لە پەیوەندیدا بمێننەوە لەگەڵ قوتابخانە و مامۆستاکان هەر وەک پێشتر. هەروەها  ڕێگەیەکیشە یارمەتی هەموان دەدات کە کەمتر هەست بە دووری بکەن.

کاتی ئۆفیس بۆ یارمەتی تەکنیکی نیە. لەسەرەتادا ، ئێمە بە ڕوونی بۆ خێزانەکانمان ڕوونکردۆتەوە کە چۆن دەتوانن پەیوەندی بە ستافی یارمەتیدەری ئای تی یەوە بکەن بۆ کاری تەکنیکی. ئێمە بیری خیزان و قوتابیەکانی دەخەینەوە بەبەردەوامی – لە سەرەتادا هەموو ڕۆژێک ئەمەمان دەکرد- کە بۆ چ یارمەتیەک بچن بۆ لای کێ. هەروەها  ئێمە بەڕوونی خشتەی کاتی ئۆفیسی مامۆستایان و زانیاری پەیوەندیکردن بە بەشی ئای تی مان پۆست کردووە لە ماڵپەرەکەی خۆمان.

یارمەتی تەکنیکی

یارمەتی تەکنیکی بەشیکی گرنگە بۆ ئەوەی پڕۆسەی فێرکردنە مۆدێرنەکەت سەرکەتووبێت. زۆر بەزووی بڕیاربدە کێ بەرپرسیار دەبێت لە چ جۆرێکی یارمەتی تەکنیکی، چۆن دەکرێت پەیوەندیان پێوە بکرێت لەلایەن قوتابی و خێزان و ستافەکەوە. دڵنیابەرەوە کە هەموو بەشداربووەکان دەزانن چۆن پەیوەندی بکەن بە بەشی یارمەتییەوە.

ڕێنماییەکان بەشێوەی نوسین و ڤیدیۆ بدە بە مامۆستا و قوتابی و خێزانەکان دەربارەی چۆنێتی بەکارهێنانی پلاتفۆڕمەکە بەمشێوەیە  خۆیان دەتوانن جوابی هەندێک لە پرسیارەکانی خۆیان بدەنەوە بەبێ ئەوەی پەیوەندی بکەن بۆ یارمەتی .

زۆربەی قوتابییەکان لاپتۆپیان نیە لەماڵەوە. بەڵام لە ئەمریکا زۆربەی خێزانەکان دەتوانن دەستیان بگات بە مۆبایلێکی زیرەک کە ئنتەرنێتی هەبێت. بەخۆشحاڵییەوە، Google for Education یان پلاتفۆرمە ئۆنلاینەکانی تر بۆ فێرکردن سەرەڕای کۆمپوتەر دەتوانرێت بە ئاسانی لە ڕێی مۆبایلی زیرەک و تابلێتەکانەوە بەکاربهێنرێن.

بەشداریکردنی دایک وباوکان

لەنێوان دۆزینەوەی ژینگەیەکی باش و سەرپەرشتیکردنی قوتابیەیە بچووکەکان، فێربوونی مۆدێرن دەکرێت ئەزموونێکی ناخۆشبێت بۆ دایک و باوکەکان. بەشیوەی ئاگاداری و بەدەوام پەیوەندی بە دایک و باوکانەوە بکە قسەیان لەگەڵ بکە بە شیوەیەکی مامناوەند و بە زمانێک کە دەزانیت دەتوانن بەتەواوی بگەڕێن و لێیتێبگەن. سەرچاوە و ئاڕاستەی ڕوونیان پێبدە. هەوڵبدە و گوێبگرە و کار بکە لەسەر فیدباکەکانیان.

هەروەکو ئەوەی لە قوتابخانە بیت، هەوڵبدە دایک و باوکان ئاگاداربکەیتەوە لەو کارە باشانەی کە منداڵەکانیان ئەنجامیان داوە. ئەو کارە تایبەتانەی کە شایەنی شانازین دەبێتە هۆی بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان خێزان و قوتابییەکان.

یارمەتی مامۆستا

لە قوتابخانە، تیمەکەمان هەفتانە کۆبونەوەی پیشەیی بەرەوپێشچوونی هەبوو. بەهەمان شیوەش ئێستا بەردەوامین لەم کۆبوونەوەیە لە پلاتفۆڕمە ئۆنلاینەکەمان هەموو هەفتەیەک. بەرنامەکان لەلایەن سەرۆکی ڕینمایی تیمەکەمانەوە پەرەیپێدراوە و سەرەتا بەسەر مامۆستاکاندا دابەشکراوە. ئێمە کاتەکەمان بەشکردووە  بەسەر بەردەوامی کارکردن لەسەر تەواوی ساڵەکە بە سەرنجخستنەسەر  پەرەدان بە پلانەکانمان، مۆدێلکردنی ئەوەی چۆن پلاتفۆڕمە ئۆنلاینەکەمان بەکاربێنین و جوابدانەوەی ئەو پرسیارانەی مامۆستایان بۆیان دروستدەبێت لە کاتی خۆیدا.

سەرەڕای ئەم کۆبوونەوەیە  و پەیوەندییە بەردەوامەکانمان، ئێمە وەکو مامۆستایان هەوڵدەدەین هەستی بوون لە کۆمەڵگەدا بهێڵینەوە. ئاهەنگی لەدایکبوون دەگێڕین و ڕەسمەکان و ڤیدیۆکان شەیر دەکەین هەروەک ئەوەی لە دونیادابین. تەنانەت قسە لەسەر ئەوەش هەیە کە کڵاسێکی یۆگا بکەینەوە پێکەوە.

ئەو ئەپلیکەیشنانەی کە پێمانوایە یارمەتیدەر دەبن

لەکاتی خوێندنی وانە دیجیتاڵیەکاندا، یارمەتیدەر دەبێت ئەگەر ژمارەی ئەو لینکە دەرەکیانە کەمبکەیتەوە کە بەکاردێت لە پلاتفۆرمەکەتدا. بۆنموونە،  ئەگەر ویستت قوتابیەکان بابەتێک بخوێننەوە، باشترە بە  PDF فایلەکەیان بۆبنێریت، لە جیاتی ئەوەی لینکی سایتێکی دەرەکیان بۆ بنێریت کە دەکرێت ئیش بکات یان نەیکات. ئەمە دڵنیای دەکاتەوە کە قوتابیەکان هەمیشە دەتوانن دەستیانبگات بە سەرچاوەکان لە پلاتفۆرمەکەدا.

هەماهەنگیکردن: هەموو ئامڕازەکانی پلاتفۆرمەکەمان کە پلانمان بۆ داناوە لە Microsoft One Drive دا شەیر کراوە. وەکو Google Drive، ئەم پلاتفۆڕمە ڕێگەدەدات کە دۆکیومێنتەکان لە نێوان ستافەکەدا  بڵاوبکەینەوە و لینکی دۆکیومێنت و فایلەکان بنێرین بۆ قوتابیەکان.

ڤیدیۆ: ئێمە ڤیدیۆکان لە YouTube یان هەر سایتێکی تر ەوە داونلۆد دەکەین بۆ ناو کۆمپوتەرەکانمان بە بەکارهێنانی ئەپلیکەیشنی 4K Video Downloader ، دواتر دایاندەبەزێنینە ناو One Drive( تۆ دەتوانی  Google Drive  بەکاربێنیت) . دڵنیابە لەوەی کە کاپشنەکەشی ( ڤیدیۆکە بە نووسین) دابەزێنیت.

نوسینەکان: لەکاتی ڕاکێشانی بابەتاکان بۆ قوتابیان لە سایتەکانی  Newsela و CommonLit، بابەتەکان بەشێوەی فایلی PDF داونلۆد دەکەینە ناو کۆمپیوتەرەکەمان و پاشان دەیخەینە One Drive وە. ئەمە ڕێگەمان دەدات فایلەکان بەپێی ئاستی خوێندنەوە دەستنیشانبکەین و سەرچاوەی هەموو بابەتەکانمان هەبێت لە یەک شوێندا.

کۆنفرانسی ڤیدیۆیی: Moodle پلاتفۆڕمی ڤیدیۆیی کۆنفڕانسی تایبەت بەخۆی هەیە، بەڵام Zoom  ڕێگەیەکی زۆر گونجاوە بۆ وانەوتنەوەی ڕاستەوخۆ بە قوتابیان و لە ئێستاشدا free for schools بەخۆڕاییە بۆ قوتابخانەکان.Zoom  ڕێگەدەدات دیسکتۆپەکەی خۆت شەیر بکەیت ، کە یارمەتیدەرە بۆ پێشکەشکردنی Power Point، پێداچوونەوەی ئەرکەکانی قوتابیەکان لەگەڵ پۆلەکەدا، پیشاندانی ئەوەی چۆن دەتوانن بە ئۆنلاین توێژینەوە بکەن.

سەرچاوەی بابەت:  ئيره ببينه

سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه

ئامادەکاریی بابەت: لؤي حاجي

وەر‌گێڕ: ساریا حسن کریم

هەڵە چن: خەبات رەفیق محمد

دیزاینەرێ وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Sarya Hassan

ساریا حسن کەریم دەرچووی بەشی وەرگێڕانە لە زانکۆی سلێمانی. لە ئێستادا مامۆستای زمانی ئنگلیزییە لە پەیمانگایەکی زمان لە شاری سلێمانی. ئەو ئارەزوویەکی زۆری هەیە بۆ فێرکردن و کاری وەرگێڕان. ئەو دەڵێت " پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن کلیلی سەرکەوتنە، و ئەوەی فێرۆپێدیا دەستەبەری دەکات: کلی پەروەردە و فێرکردنە. ئەوەشی بەڕاستی لە فێرۆپیدیاوە بەدەستیدەهێنم دڵخۆشییە."

لێرەش بگەڕێ

وانە ووتنەوەیەکی کاریگەر لە خوێندنی باڵادا

انەووتنەوە یەکێکە لە باوترین ڕێگاکان کە لە خوێندنی باڵادا لەلایەن مامۆستایانەوە بەکاردەھێنرێت. ئەمەش دەکرێت زۆر کاریگەربێت، بەمەرجێک بە وریاییەوە پلانی بۆ دابنرێت و بە ھۆشیارییەوە بگەیەندرێت. لەم بابەتە گرنگەدا مامۆستایان فێری ئەوە دەبن کە چۆن پلان بۆ وانەیەکی کاریگەر دابنێن. مامۆستایەک تاگ بکە بۆ ئەوەی سوودمەند بێت.

Share via
Send this to a friend