مامۆستا نوێیەکان: چۆنیەتی وتووێژکرد لەگەڵ دایکان و باوکان

http://usa.minilandeducational.com/hubfs/01-13-things-your-kids-principal-wont-tell-you-appointment.jpg?t=1507279033672

مامۆستایەکی بەئەزموون باس لەوە دەکات کە لەماوەی ٢٦ ساڵی ئەزموونی وانە وتنەوەیدا چی فێر بووە. وێنە گەورەکە ئەوەیە: هاوسۆزیەکی کەم و بڕینی هەنگاوێکی دوورودرێژ.

لە ماوەی سەرەتای ساڵانی وانە وتنەوەمدا، دایك و باوکێک لێیان پرسیم “منداڵت نیە، وایە؟”، دایکەکە ڕاستی وت، لەوکاتەدا من هیچ منداڵێکم نەبوو، دڵگران بووم، هەرچەندە مەبەستی ئەو لە وتنی ئەوەی من منداڵم نییە ئەوەبوو کە ئەگەر منداڵم نەبێت ڕەنگە ئامۆژگارییەکانم بێ کەڵك بن.

ڕاستی وت.

بێسوودی ئامۆژگاریەکانم پەیوەست نەبوو بە نەبوونی منداڵەوە ، بەڵکو بەهۆی ئەو ڕاستییەوە بوو کە من چارەسەرەکانم بەرەو کێشە برد(منداڵەکەی هەرگیز ئەرکەکانی ماڵەوەی بەجێ نەدەهێنا) ئەمەش لەلای من ئاساییە بەڵام لەلای ئەو نا.

من ناڵێم مامۆستایان دەبێت دایك و باوكێکی باش بن هەتا بتوانن بەباشی گفتوگۆ بکەن لەگەڵ منداڵەکان، بەڵکو ئێمە دەبێت بەسۆز بین. ئەگەر من زیاتر بیرم لەوە بکردایەتەوە کە ئەنجامدانی سێ کار بەیەکەوە لە چی دەچێت ( کە من لە کۆلێج بووم وام دەکرد) وە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی کاتێکی گونجاو کە بەسەری ببەیت لەگەل ئەو کەسانەی کە گرنگیان پێ دەدەیت، ئەوا ئامۆژگارییەکی ترم دەدا بەو دایکە تەنهایە.

بە تێپەڕ بوونی چەند ساڵێك، هەست دەکەم کە توانای گفتوگۆکردنم لەگەڵ دایکان و باوکان باشتر بووە بەهۆی ئەوەی هەوڵی زیاترم داوە لەوەی خۆم بخەمە جێگەی ئەوان. ئەمانەش گرنگترین ئەو شتانەن کە فێریان بووم:

کەسێکی چالاك بە

ڕێگە مەدە کێشەکان گەورە ببن. کێشەکان بکە بە خاڵێکی پەیوەندی بەردەوام و ئەرێنی بەشێوەیەك کە پەرە بە پەیوەندییەکان بدەیت پێش ئەوەی هیچ کەلێنێک دروست ببێت .لە ئێستادا بەهۆی بەردەست بوونی تەکنەلۆجیاوە، پێویستە مامۆستاکان بەلایەنی کەمەوە هەفتەی جارێك پەیوەندی بە دایکان و باوکانەوە بکەن و باسی ئەوانەیان لەگەڵ بکەن کە لە پۆلەکانی خوێندنیاندا دەگوزەرێت. چەندەها جۆری جیاوازی گفتوگۆ بەکار بهێنە وەکو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، ئیمەیڵ یاخود پوختە هەواڵی چاپکراو کە تاقیکراوەتەوە و سەرکەوتوو بووە.

وەکو بابەتێکی کەسی وەری مەگرە

کاتێك دایکان و باوکان لەناکاو بە وتەکانیان هێرشت بۆ دەهێنن، بێ ورەیی دەردەبڕن بەهۆی بێ تواناییانەوە لە یارمەتی دانی منداڵەکانیاندا. بۆیە پێش بیرکردنەوە لە بەرگریکردن، لەخۆت بپرسە: “لەبری ئەوەی بێن بۆ لای من، چی هانی ئەوانی داوە کە ئەم شتانە بڵێن؟” بیر لەوە بکەرەوە کە دەکرێت کەسێک چیت پێ بلیت بۆ ئەوەی بارو دۆخەکە ئارام بکاتەوە و مێشکی زیاتر بکاتەوە ئەگەر بارودۆخەکە پێچەوانە بووەوە. بۆنمونە: ئەگەر دایك و باوکەکە پێیان وتیت “پێویستە تۆ گرنگی بە منداڵەکەمان بدەیت” هەوڵ بدە بڵێیت ” ببورە، ئایا تۆ وابیر دەکەیتەوە؟ چ شتێک وای کرد کە ئێوە بەم جۆرە بیر بکەنەوە؟”

کاتێک سەرپەرشتیاری پەروەردەیی دێتە ناو پۆل

داوای ئامۆژگاری لە دایكان و باوکان بکە

ئەگەر خوێندکارێك ڕەفتارێکی نەرێنی نواند، دایك و باوکەکە بانگ بکە هەتا پێشنیاری ئەوە بکەن کە لە ماڵەوە چ شتیك چارەسەر بووە بۆ ئەم کێشەیە. هەندێ جار ڕەنگە دایك و باوکەکان تێبینی ئەم ڕەفتارەیان لە ماڵەوە نەکردبێت کە ئەمەش هەلێکی زۆر گونجاوە بۆ ئەوەی دایك و باوکەکان بانگێشتی ناو پۆل بکەیت. تەنانەت ئەگەر دایك و باوکەکە نەیانتوانی هیچ یارمەتییەکت بدەن یاخود بێنە پۆلەکانی خوێندنەوە، تۆ هەر بەردەوام بە لەبەهێزکردنی پەیوەندییەکانت لەگەڵیان و پیشاندانی ئەوەی کە تا چ ڕاددەیەك دەست تێوەردانی ئەوان بەرز دەنرخێنیت.

بەشێك بە لە کۆمەڵگەکە

کاتیک کە بەشداری لە بۆنە وەرزشییەکان ، ڤیستیڤاڵ، یاخود هەر چالاکییەکی تری کۆمەڵایەتی دەکەیت، نامەیەک دەنێریت بۆ منداڵەکان و دایك و باوکیشیان تا پێیان ڕابگەیەنیت کە تۆ گرنگی بە هەمویان دەدەیت نەك بەتەنها خوێندکارەکە. لەم کاتەدا خێزانەکان تێدەگەن لەوەی کە بۆ تۆ تەنها ” ئێمە و ئەوان” نییە، بەڵکو ” ئێمە” هەیە. هەرچەندە ڕەنگە مندالەکان پێشبینی ئەوە بکەن کە بە هەموو ژیانت بەدەوری ئەواندا دەسوڕێیتەوە، زۆربەی دایك و باوکەکان بۆیان دەردەکەوێت کە تۆ کاتە بەتاڵەکانی خۆتت کردووە بە قوربانی هەتا پاڵپشتی خۆت بۆ منداڵەکانی ئەوان نیشان بدەیت و ئەوانیش ئەمە بەهەند وەردەگرن.

شێوازی جەنگی خۆت دیاری بکە

ئەگەر تۆ و دایك و باوك هاوڕا نەبوون، هەمیشە سەرەتا لە چارەسەرێک بڕوانە کە سود بە خوێندکارەکە بگەیەنێت و لەهەمان کاتیشدا پەیوەندی خۆت و دایك و باوکەکە بەردەوام بهێڵەرەوە. ئەگەر ئارەزووی ئەم چارەسەرە ناکەیت، لەخۆت بپرسە کە ئاخۆ ئەو شێوازەی تۆ بەکاری دەهێنیت باشترین شێوازە بۆ منداڵەکە یاوەخود ڕێگەیەك هەیە بۆ باشتر کردنی بارودۆخەکە. بۆ نمونە، ئەگەر خوێندکاریک هەرگیز ئەرکەکانی ماڵەوەی ئەنجام نەدا، سەرەڕای ئەوەی کە تۆ پەیوەندیت کرد بە ماڵەوەی و سزاشت دان، ڕەنگە پێویستت بە دۆزینەوەی ڕێگەیەکی نوێ هەبیت بۆ یارمەتی دانی خوێندکارەکە لە پەرەپێدانی تواناکانیدا لە بری بەفیڕۆدانی هەموو ساڵی خوێندن لە هەوڵی سەپاندنی بیرۆکەکەی خۆتدا.

دان بەهەڵەی خۆتدا بنێ

وەکو مامۆستایەك و ئێستاش وەکو “دایك و باوکێك” ، بەڕاستگۆیی دەتوانم پێتان ڕابگەیەنم کە هەرگیز دایکان و باوکان لەبەرامبەر دان نان بە هەڵەی خۆتداو پاشانیش ڕاست کردنەوەیان بێ ڕێزیت لەگەڵ ناکەن. دایکان و باوکان هەرگیز سەرزەنشتت ناکەن بەهۆی ئەو هەڵانەی کە دەیانکەیت تا ئەوکاتەی لەلایان ئاشکرابێت کە تۆ هەموو هەوڵێکی خۆتت خستووەتە گەڕ بۆ ئەنجامدانی باشترین بۆ منداڵەکانیان، بەڵكو ئەوەی ئەوان بێزار دەکات ئەوەیە کە مامۆستاکان وا خۆیان دەربخەن کە زاڵن و ئەو هەستە دروست بکەن کەئێمە ئامادە نین گوێ لەو کەسانە بگرین کە بەباشی شارەزای منداڵەکانیانن.

کاتیک کە بۆیەکەم جار دەستم کرد بە وانە وتنەوە، ویستم زۆر توڕە ببم کاتێك دایك و باوکێک لەبارەی هەڵسەنگاندنی منەوە لێپرسینەوەیان کرد. ئێستا، کە وا بۆ نزیکەی ٢٦ ساڵە ئەزمونم هەیە، کاردانەوەکانم پێچەوانە بوونەتەوە. لە مێشکی خۆمدا دوبارە بارو دۆخەکان لێک دەدەمەوە و بیر لەوە دەکەمەوە کە ئاخۆ ڕێگەیەکی باشتر هەیە بۆ مامەڵەکردن. ئەگەر هەبێت، ڕاستەوخۆ پاساو دەهێنمەوە بۆ دایك و باوکەکە وە جوانترین ڕێگە بەکاردەهێنم بۆ باشترکردنی بارودۆخەکان. ئەگەریش نەبێت، دڵنیادەبمەوە لەوەی کە بڕوا بە دایك و باوکەکان بهێنم کە بۆچی من بڕوام وایە کە ئەمە باشترین ڕێگە بووە بۆ کارکردن و بەپێی پێویست لە چاودێری کردنی منداڵەکەیاندا کەمتەرخەمیم نەکردووە. ئێمە پێویستمان بەوە نییە کە خۆمان منداڵمان هەبیت هەتا ببین بە مامۆستایەکی باش، بەڵکو ئێمە پێویستە سۆزمان هەبێت و کراوە بین و گیانی هاوکاریمان هەبێت هەتا بتوانین باشترین بۆ خوێندکارەکانمان دابین بکەین. بەشێکی کەم لە دیبلۆماسیش هەنگاوێکی گەورە دەنێت.

سەرچآوەی بابەت: ئيره ببينه

سەرچآوەی وێنە: ئيره ببينه

ئامادەکاریی بابەت: لؤي حاجي

وەرگێڕ: شلۆڤە عمر ڕشید

هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد

دیزاینی وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Feropedia

فێرۆپيديا پڕۆژەيەكى په‌روه‌رده‌يى كوردييە كە ئامانجى مامۆستايان و كەسانى پەروەردەيى و بەڕێوبەرو پلاندانەر ودايك و باوكانە بە تايبەتى. به‌گشتيش قوتابخانەو دامەزراوە پەروەردەيى و زانكۆو پەيمانگاكانە. بيرۆكەى پڕۆژەكە لەلايەن گروپێك لە مامۆستايانى دەرچووى زانكۆو خاوەن بڕوانامەى باڵاو توێژەرانى بوارى پەروەردە و وانە ووتنەوەو ڕاهێنەرى مامۆستايان لە ناوو و دەرەوەى كوردستان داڕێژراوە. ئەم دەستەيه‌ ئيش لەسەر وەرگێڕانى بابەت و توێژينەوە پەروەردەيى و دەركراوە ئەكاديمى و ڤيديۆ پەروەردەييەكان دەكات بۆ زمانى كوردى لە پێناو خستنەڕوويان بۆ خوێنەرانى كورد بە شێوەيەكى ئاسان و بينراو و بيستراو.

لێرەش بگەڕێ

ووتنەوەی ئینگلیزی بە فێرخوازانی خاوەن پێداویستی پەروەردەیی تایبەت – ئەفسانەکان و ڕاستییەکان

لەم ووتارەدا، ماری دیلانی لە هەندیک لەو ئەفسانانە دەکۆڵێتەوە کە دەربارەی فێرخوازانی خاوەن پێداویستی پەروەردەیی …

Share via
Send this to a friend