ماوەى قسەكردنى مامۆستايان

هەنگاوى يەكەم بۆ كەمكردنەوەى ماوەى قسەكردنى مامۆستا لە پۆلدا بريتيە لە  درك پێكردن

لە چ ڕووانگەيەكەوە مامۆستايانى ئينگليزى زۆرترين قسە دەكەن لەناو پۆلدا پاشان چۆن دەتوانن واز لەم خووە بێنن؟

كەمكردنەوەى ڕێژى قسەكردنى مامۆستايان لە ناو پۆلەكاندا يەكێكە لە كێشە بەربڵاوەكان كە مامۆستا لەكاتى كۆرسى ڕاهێنانەكاندا ڕووبەڕووى دەبێتەوە. لەوانەيە  ئەم شێوازەى وانە ووتنەوە(ووتاردان)ە بگەڕێتەوە بۆ ئەو ئەزموونەى كە مامۆستاكان پێيدا تێپەڕيون لەو كاتانەى كە خوێندكاربوون. هەروەها يەكێك لە ئەركەكانى ڕاهێنەرى مامۆستايان يارمەتيدانى مامۆستايە بۆ وازهێنان لەو دياردەيەى كە پێيان وايە دەبێ ئەوان زۆرترين قسە بكەن لە پۆلەكاندا.

بە دڵنياييەوە مامۆستا كاتى قسەكردنى هەيە لە پۆلدا (TTT) كە دەتوانێت سوود بە خوێندكاران بگەيەنێت لە ڕێگەى شيكردنەوە و گەياندنى واتاو خوێندنەوەى كورتە چيرۆك.

بەڵام ئەم قسەكردنە هيچ يارمەتيدەر نابێت كاتێك بە شێوەيەكى پچڕ پچڕو نادياردەكرێت كە لە ئەنجامدا گەوهەرى فێربوونەكە ناهێڵێت، پاشان هيچ كات بۆ خوێندكارەكان نامێنێتەوە تاوەكو پراكتيزەى ئەوە بكەن كە فێرى بوون. ئەم خووە تەنيا لەلاى مامۆستا نوێكان باو نيە، هەموو مامۆستايانى زمان كێشەى زۆر قسەكردنيان هەيە بە تايبەت لەم چوارڕووەى خوارەوە.

١- دووبارە ووتنەوەى فرمانەكان

بە دڵنياييەوە ئامانجى بە سوود لە پشت دووبارە ووتنەوەى فرمانەكانەوە هەيە، بەڵام بۆى هەيە خوێندكارەكان لەگەڵ ئەم حاڵەتەى مامۆستەكەيان ڕابێن و هەر زوو تاقەتى دەرسەكەيان نەمێنێت. بۆ نمونە:

كارتەكان بە دەنگى بەرز بخوێننەوە، بەس نابێت نيشانى يەكترى بدەن ، پاشان ئەگەركارتەكان هاوتا بوون دانيشن. كەواتە ئەم كارتانە هاوتان، كەواتە ئەم كەسە پێويستە ئەم كەسەى ديكە بدۆزێتەوە ئينجا دەبێت لەلاى يەك دانيشن……دەمەوێت ئێستا بۆ خوێندكارەكانى ديكەى پۆلەكەى بخوێننەوە. لە بيرتان بێت: نيشانى يەكترى نادەن، وە هەركات شەريكەكەت دۆزييەوە، لەپاڵ يەكتر دانيشن، باشە؟

يان بە ڕێگەى پرسياركردن:

  • ’ ئايا كارتەكەت نيشانى هاوڕێكەت دەدەيت؟‘ (نەخێر)
  • ’ چى ڕوودەدات كاتێك شەريكەكەت دەدۆزيتەوە؟‘ ( لە لاى يەكەوە دادەنيشين)

ئەمەى خوارەوەش شێوازێكى ناپێويستى ديكەى دووبارەكردنەوەيە:

’ هەستنە سەرپێ. دەى گەر دەتوانن هەمووتان هەستنە سەرپێ…… بەڵێ، هەستنە سەرپێ‘

دەشێت هەتا زياتر مامۆستا ئەمە بڵێتەوە كاريگەرى كەمترى ببێت، ئايا كه‌ يەكجار وتنى ’ هەموو هەستنە سەرپێ‘ ده‌سته‌واژه‌يه‌كى به‌هێزتر نييە؟؟

٢- قسەكردنى زۆر زياتر لە خوێندكارەكان لەكاتى وەرگرتنى وەڵام و ووتنەوەى بۆ پۆلەكە

ئەمە نمونەى مامۆستايەكە كاتێ وەڵامێك وەردەگرێت و ئينجا قسەيەكى زۆر دەكات:

خوێندكار: (بە دەنگى نزم) ’ دە ساڵ لەمەوبەر‘

مامۆستا: ’حەز دەكەيت دووبارە ئەو وەڵامەى بەلاتەوە ڕاستە بە هەمووانى بڵێيتەوە لەبەرئەوەى پێموايە بە هۆى ئەوەى دەنگت زۆر نزم بوو كەسيان گوێيان لێت نەبوو، بێگومان هەموومان پێمانخۆشە دووبارە گوێمان لێبێتەوە ئەگەر ئەتوانيت، تكايە؟‘

لەم نمونەيەى دواتردا مامۆستاكە لەسەر بۆردەكەيەو خەريكى ڕوونكردنەوەى هەندێك بابەتى زمانە:

 خوێندكار: ’ بۆ ماوەى دە ساڵ لێرە ژياوم‘

مامۆستا: ’ باشە، ئەوەى چاوەڕێم دەكرد بيڵێى كاتێك پرسيارەكەم كرد ئەمە نەبوو. كاتى فرمانى ڕستەكە مەبەست بوو لام، نەوەك نمونەى ڕستە. بەڵام ئەوەى ووتت خراپ نەبوو. تەنها دەپرسم ئايا هيچ يەكێكتان دەتوانن ئەو وەڵامەى كە مەبەستمە بيڵێن؟‘

لە حاڵەتى يەكەمدا، تەنها ووشەى ’بەرزتر‘ لەگەڵ زەردەخەنەيەك و كەمێك ئيشارەت زۆرباشتر دەبێت. وە لە حاڵەتى دووەمدا، دەتوانيت بير لە ڕێگەيەك بكەيتەوە تا كەمتر قسەبكەيت. وە ياسايەكى باش بۆ سەركەوتن ئەوەيە زۆرترين ڕێژەى قسەكردنت نيوەى قسەكردنى خوێندكارەكانت بێت .

٣- پرسيارى دوورودرێژ

ئەمەى خوارەوە نمونەى يەكێك لە گفتوگۆ كراوەكانى ناو پۆلە:

مامۆستا: ’ ئەگەر پێويستم بە بۆچوونى ئێوە ببوايە لەسەر بابەتى خۆراك بە ڕێگەى موتوربە كردن، پێتان وابوو چيتان دەووت لە وەڵامدا بۆ پرسيارەكە؟‘

دووبارە، ئەم ڕێگايە بۆ پرسيار كردن ڕەنگە بە شێوەيەكى جوان مەبەستەكەى داڕێژرابێت بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕەنگە بەهۆى ئەو سەرلێتێكچوونەى خوێندكارەكانەوە پرسيارەكە سوود و قورسايى خۆى لەدەست بدات. بۆيە دەشێت بە شێوەيەكى كورتتر و ڕاستەوخۆتر پرسيارەكە بكەين.

وەدەرهێنان

٤- ووتنەوەى ئەو وەڵامەى كە خوێندكارەكان پێش كەمێك پێت دەڵێن

لەم حاڵەتەدا مامۆستاكە هاوبەشى دەكات لەگەڵ پۆلەكە پاش تەواوبوونى خوێندكارەكان لە قسەكردن دەربارەى ئەو چالاكيانەى حەز بە ئەنجامدانيان دەكەن لە كاتى پشوودا:

خوێندكار: ( بۆچوونى خۆيان دەردەبڕن) ’ حەز بە چوون بۆ كەنار دەريا دەكەم لەبەرئەوەى چێژبەخشە‘

مامۆستا: ’ باشە، كەواتە تۆ حەز دەكەيت بچيت بۆ كەنار دەريا لەبەرئەوەى چێژبەخشە، ڕاستە‘

ئەمەش نمونەيەكى هەڵسەنگاندنى ناو پۆلە، بەڵام لەم حاڵەتەدا مامۆستاكە وەڵامى خوێندكارەكان دەپشكنێت بۆ راهێنانێكى خوێندنەوە:

خوێندكار: ’ وەلام بۆ ئەم پرسيارە ’هەڵەيە‘.‘

مامۆستا: ’هەڵەيە، بەڵێ وايە. هەڵەيە، دەستخۆش‘

لە هەردوو حاڵەتەكەدا هيچ هۆكارێك بۆ دووبارە ووتنەوەى وەڵامەكە نييە ئەگەر خوێندكارانى پۆلەكە بە ڕوونى گوێبيستى بووبن،  تەنها بڵێ ’بەرزتر‘ گەر دڵنيا نەبوويت. بەڵام ئەگەر دوودڵ بوويت يەكێك لە خوێندكارەكان وەڵامەكەى گوێ لێبووە يان نا دەتوانيت بڵێيت ’ تيم، گوێبيستى ئەوە بوويت؟‘ هەموو ئەمانە بۆ گەياندنى ئەو پەيامەيە كە نابێت تەنيا مامۆستا وەڵامەكان ببيستێت بەڵكو دەبێت هەمووان بيبيستن.

هەندێك كات دووبارە كردنەوە سوودى هەيە، بۆ نمونە دووبارە داڕشتنەوەى وەڵامێك. ئەمەش كاتێك خوێندكارەكە دەڵێت ’ I like go to the beach because is fun.‘ . دووبارە كردنەوەى ئەم ڕستەيە بە شێوازە دروستەكەى ڕێگەيەكى نەرم ونيانى ڕاستكردنەوەيە. بەڵام داڕشتنەوەى وەڵام لەكاتى گفتوگۆدا دەبێت بە شێوەيەك بێت  نەبێتە هۆى بچڕانى قسەكان، دەتوانيت بە گۆرينى دەنگت ئەوەى مەبەستە بيڵێيت وە بە دەربڕينى ڕووخسارو ئاماژەكردن بۆ ئەوەى كە تۆ وەڵامە ڕاستەكە دەڵێيت.

لە كۆتاييدا

ئەو چوار نمونەيەى لە بارەى ناپێويستيى  قسەكردنى زۆرى مامۆستا ڕوونكرايەوە بە بەردەوامى دووبارە دەبنەوە تەنانەت لەو وانانەشدا كە پێمان وايە بە سەركەوتوويى ووتومانەتەوە. ڕەنگە پاساومان بۆ ئەمەش لەو باوەڕەوە سەريهەڵدابێت كە دەڵێت ’ ئەو مامۆستايەى قسە زۆر دەكات وانەيەكى باش و زۆر دەڵێتەوە‘. بەڵام دواى بيركردنەوە، دەبينين كە بەشێكى زۆرى بەهۆى دڵنيا نه‌بوونه‌ لە دەنگ وئەداى خۆمان، يان مانەوە لە چەقى ئاگايى خوێندكارەكان. لەوانەيە ماوەى قسەكردنى مامۆستايان وەكو پاساو بەكاربێنين بۆ گەياندنى سودێكى باشى زمان بە خوێندكاران، بێ گوێدانە كاردانەوەى خوێندكاران بەرامبەر بەو لێشاوى ووشەيە.

هەنگاوى يەكەم بۆ كەمكردنەوەى ماوەى قسەكردنى مامۆستايان درك پێكردنە، بەڵام كاتێك دركت پێكرد زياد لە پێويست ڕەخنە لەخۆت مەگرە. زۆر بە سانايى، تێبينى كردنى ئەم خووە و دانانى سنوورى پێشوەختە بۆى، بەبێ سەرزەنشتكردنى خوود كارێكى ژيرانەيە. لە دەرئەنجاميشدا دەبينين كە پۆلەكانمان بۆشايى زياترى دەبێت بۆ گوێبيستبوونى دەنگى خوێندكارەكان.

سەرچاوەى بابەت:  ئيره ببينه

سەرچاوەى وێنە: ئيره ببينه

ئامادەکاریی بابەت: لؤي حاجي

وەرگێڕ: دابان بەهمەن احمد

هەڵەچن: خه‌بات ره‌فيق محمد

ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Daban Bahman

دابان دەرچووى زانكۆى سلێمانى يە و هەڵگرى بڕوانامەى بەكالۆريۆسە لە پەروەردەى زمانى ئينگليزيدا. هەرەوەها هەڵگرى بڕوانامەى دبلۆمى بەڕيتانى (TEFL) و بڕوانامەى TESOLى زانكۆى بێرمنگهامە. ئەو لە ئێستادا ڕێگەپێدراوى ياساييە بۆ كارى وەرگێڕى و مامۆستاى ئامادەييشە، لە پاڵ ئەوەشدا مامۆستاى فێربوونى زمانى ئينگليزييە لە پەيمانگاى IDEL. دابان بە بەشداريكردنى لە چەندين خولى ڕاهێنان و كاركردن لەگەڵ كەسانى جياواز و لە پەيمانگاو ڕێكخراوى جياوازدا بۆتە خاوەن ئەزموونێكى بێهاوتا لە پيشەكەيدا. بۆيە ئەو پێى باشە مامۆستايانى كوردستان لە ڕێگەى بە دواداچوون و خوێندنەوەى زياترەوە تواناو لێهاتوييان پەرەپێپدەن و جەختيش دەكاتەوە كە ئەوان بەرپرسى يەكەمن لە گۆڕينى وانەيەكى وشك و بێزاركەر بۆ ئەزموونێكى لەبير نەكراو و پڕ چالاكى جا لە هەر ژينگەيەكدا بێت.

لێرەش بگەڕێ

بەکارهێنانی ووچانەکانی مێشک بۆ گەڕاندنەوەی سەرنجی خوێندکاران

لە سەرەتاکانی پیشەی مامۆستایمدا، بە تێبینیەک بێزار بووم کە لە لایەن مامۆستایەکی جێگرەوەوە جێهێڵرابوو. ئەو نووسیبووی کە لە ماوەی ئەو سێ ڕۆژەی کە لەگەڵ خوێندکارەکانمدا بووە، خوێندکارەکان لە بەشی یەکەمی پۆلەکەدا بە دەم پۆلەکەوە هاتوون، بەڵام زۆربەیان پاش ٢٠ خوولەک لە ڕێنماییەکانی بێئاگا، سەرقاڵ بە ئیشی تر، تەنانەت تێکشکاو بوون. کاتێک لە خوێندکارەکانم پرسی کە چی ڕوویدا، هەموویان بە یەک دەنگ: "مامۆستا ووچانەکانی مێشکی پێ نەداین." کەواتە ووچانەکانی مێشک چین و چۆن دەتوانین بەکاریان بهێنین؟

Share via
Send this to a friend