Photo: wistechcolleges.org

هاندانی هەرزەکاران

“هاندان هێندەی هۆکارەکانی فێربوون کاریگەرە.” ئەوسوبێل

لەم بابەتەدا، باس لەوە دەکەم کە چۆن مامۆستایان دەتوانن باشکردنی ئاستی هاندانی خوێندکارە هەرزەکارەکانیان بکەن بە ئامانج.

سێ چالاکی کرداريی ناو پۆل دەبەستمەوە بە بیرۆکەکانی دەروونناسی ئەمریکی کارل ڕۆجەرسەوە.

  • بیرۆکەکانی کارل ڕۆجەرس
  • جۆرەکانی هاندان و هەرزەکاران
  • ڕێگەکانی باشکردنی هاندان:
    • یادنامەی ڕۆژانە – هاوهەستی
    • بەکارهێنانی وێنەکان – ڕاستگۆیی
    • مۆسیقا – ڕازیبوون

بیرۆکەکانی کارل ڕۆجەرس

ڕۆجەرس لە ساڵی ١٩٥٧ سێ هەڵوێستی دیاریکرد کە مامۆستا، یاخود بە ووتەی خۆی، ئاسانکار، دەبێت هەیبێت بۆ یارمەتیدانی پڕۆسەی فێربوون. ئەوانیش هاوهەستی (بینینی شتەکان لە ڕوانگەی خوێندکارانەوە)، ڕاستگۆیی (خوود بوون) و قبوڵکردن (قبوڵکردنی ڕا و سەرنجی خوێندکارەکان).

جۆرەکانی هاندان  و هەرزەکاران

هاندان کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر توانستی خوێندکار بۆ فێربوون کە ئه‌مه‌ش بەشێوەیەکی گشتى پەسەندکراوە. دەکرێت هاندان بکرێت بە دوو جۆری جیاواز، ناوەکی و دەرەکی. هاندانی ناوەکی لە ناخی فێرخوازەکەوە سەرچاوە دەگرێت، کە دەیەوێت فێربێت بە مەبەستی فێربوون. هەرچەندە مەحاڵ نییە کە خوێندکارێکی هەرزەکاری لە ناخەوە هاندراو بدۆزیتەوە، بەڵام پێنج ساڵ لە ئەزموونی کارکردن لەگەڵ فێرخوازی منداڵ لە ئیسپانیا گەیاندمی بەو باوەڕەی کە ئەستەمە! ئەگەری زۆرە کە خوێندکارە هەرزەکارەکانمان بەشێوەیەکی دەرەکی هاندراو بن، ئەمەش مانای وایە کە هاندانیان لە سەرچاوە دەرەکیەکانەوە سەرچاوە دەگرێت وەک ویستی دەرچوون لە تاقیکردنەوەیەکدا یان دڵخۆشکردنی دایک و باوکیان. هەواڵە خۆشەکە بۆ مامۆستایانی خوێندکارە هەرزەکارەکان ئەوەیە کە زۆر شت هەن دەتوانین لە پۆلەکاندا ئەنجامیان بدەین بۆ زیادکردنی ئاستی هاندانی دەرەکی.

ڕێگەکانی باشکردنی هاندان:

یادنامەی ڕۆژانە – هاوهەستی

نووسینی بڵاوکراوەیەک دەتوانێت هەلێکی سەرنجڕاکێش دروست بکات بۆ تێگەیشتنی زیاتر لە ژیانی خوێندکارەکان. کاتێک باسی نووسینی بیرۆکەی بڵاوکراوەیەک دەکەیت، گرنگە کە ئامانجەکان و یاساکانی بڵاوکراوەکە ڕوون و ئاشکرابن بۆ خوێندکاران.

هەر خوێندکارێک دەبێت پەڕاوێکی هەبێت کە بەکاری بهێنێت وەک بڵاوکراوەیەکی تایبەت بە خۆی. ئەم پەڕاوەش پارێزگاری لێدەکرێت لەلایەن مامۆستاوە دەبێت ئاماژە بۆ ئەوەش بکرێت کە بە هیچ جۆرێک مامۆستا ئەم پەڕاوە ناخوێنێتەوەبە دەنگی بەرز لەپۆلدا. پەڕاوەکە دەبێتە گفتووگۆیەکی دوو لایەنە لە نێوان تاک بە تاکی خوێندکارەکان و مامۆستادا. من لە کۆتاییدا پەڕاوەکان دەدەمەوە بە خوێندکارەکان بۆ ئەوەی پارێزگاری لێبکەن.

دەبێت ڕوون بکرێتەوە کە ئەم بیرۆکەیە بۆ گفتووگۆکردنە بە شێوەیەکی کاریگەر بە زمانی ئینگلیزی، زۆر گوێ بە هەڵەکانیش نادات. مامۆستا  هەڵەکان ڕاست ناکاتەوە تەنها جەخت لە مانا و مەبەستەکە دەکاتەوە. من هەمیشە لیستێک لە هەڵە باوەکان دەنووسم کە لە پەڕاوەکاندا ئەنجامدراون، کاریان لەسەر دەکەم لە کاتی گونجاودا وەک بەشێکی دانەبڕاو لە کۆرسەکە. هەرگیز ڕستەیەک بەکارناهێنم کە لە پەڕاوەکاندا نووسراون بۆ ئاماژەکردن بە هەڵەیەک.

دەبێت کات تەرخان بکرێت بۆ نووسین لە پەڕاوەکەدا لە دەستپێکی خولەکەدا، داوا لە خوێندکارەکان دەکەم کە دەست بکەن بە نووسین بۆ ئاشناکردنی من بە خۆیان و هۆکارەکانیان بۆ خوێندنی زمانی ئینگلیزی. مامۆستا هەموو پەڕاوەکان کۆدەکاتەوە و وەڵامی هەریەکەیان بە جیا دەداتەوە. پرسیارێک یان دوو پرسیار دەکات کە یارمەتی زیاتریان دەدات بۆ نووسینی داهاتووی پۆلەکە لە پەڕاوەکەدا.

هەرچەندە وەڵامدانەوەی پەڕاوەکان دەکرێت لە کاتت ببات، بەڵام بەڕاستی یارمەتی مامۆستایان دەدات  بۆ لێک تێگەیشتن لەگەڵ خوێندکارەکانیان. بۆ نموونە هۆکاری ئەوەی یەکێک لە خوێندکارەکانم حەزی لە خوێندنەوە نەبوو لە پۆلدا ئەوەبوو دەنگی جیاواز بوو! یان یەکێک لە خوێندکارەکان کێشەی هەبوو لەگەڵ پۆلێک لە هاوڕێکانی لە قوتابخانە. بەڕاستی یارمەتیدەربوو بۆ ئەوەی بیرمان بخاتەوە کە هەرزەکاری چۆنە! دڵنیام ئەم خوێندکارانە بە گونجاویان نەزانیووە بێن و قسەم لەگەڵ بکەن سەبارەت بەم کێشانە، هەستیان بە ئاسوودەیی کردووە کە نووسیوویانە دەربارەی کێشەکانیان. بەڕاستی زۆرێک لە خوێندکاران دڵخۆشن بە پڕۆسەی نووسین لە پەڕاوەکەدا، وە هەست بە هاندان دەکەن بۆ نووسین بە زمانی ئینگلیزی بەشێوەیەکی ڕێک و پێک.

ڕاستگۆیی

خوێندکارە هەرزەکارەکان دەکرێت زۆر پرسیارکەر و خۆ هەڵقورتێنەربن. دەیانەوێت زیاتر بزانن و لەسەر تۆ و ژیانی تۆ لە دەرەوەی پۆلدا. ئەمە بڕیارێکی تاکە کەسییە کە دەتەوێت چەند لە زانیاریە کەسیەکانت لەگەڵ خوێندکارەکانت ئاڵوگۆڕ بکەیت و پێیان بڵێیت. بۆم دەرکەوتووە کەسیبوون بەڕاستی یارمەتیدەرە بۆ زیاترکردنی ئاستی ئارەزووی خوێندکار. کارل ڕۆجەر ئەوەی ڕاگەیاندووە کە فێربوون کاریگەرتر دەبێت کاتێک “ئاسانکارەکان” مامۆستایان خۆیان حەشارنادەن لە پشت ڕووبەندێکەوە. بەکارهێنانی وێنە بەڕاستی یارمەتیدەرە بۆ بەدەستهێنانی حەزی ڕاستەقینە و بەرهەمهێنانی بەشێکی زۆر لە زمان. بابەتەکانی کە دەگونجێن وێنەیان تێدا بەکار بهێنین بۆ باسکردنی خەڵک و خێزان و پشوو و شوێنەکان. چەند سەرنجڕاکێشترە باسی وێنەیەکی مامۆستا و هاوڕێکانی و کەسە نزیکەکانی بکەیت لەوەی باسی کەسێکی نەناسراوی ناو کتێبەکە بکەیت! چەند باشترە بینینی وێنەی پشووی هاوینەی مامۆستا بەراورد بە بینینی دوورگەیەکی وشک کە لە کتێبەکەدا بەکارهاتووە. كاتێك نموونەیەکی سادە بدەین بە خوێندكارەكان، وانەكە زیاتر دەمێنێتەوە کاتێک هەر ڕستەیەک وێنەیەکی لە مێشکدا بۆ دروست دەکرێت “مامۆستا قژ و سمێڵی درێژبوو”.  بێگوومان کاتێک خوێندکارەکان دەهێنیتە ناو ژیانی تایبەتی خۆتەوە دەکرێت کێشە دروست بکات. دەبێت بە وریایی بیربکەیتەوە کێ بە خوێندکارەکانت دەناسێنیت؛ هەرزەکاران بیرێکی زۆرباشیان هەیە بۆیە پرسیارەکان دەربارەی وێنەکانت ڕەنگە بە درێژایی کۆرسەکە بمێنێتەوە، هەندێکجار پەیوەندی خوێندکار و مامۆستا هێندە درێژ نامێنێتەوە بۆیە دەبێت ئاگاداربیت.

ڕازیبوون

هەرزەکاران حەز بە گوێگرتن لە گۆرانی دەکەن،چونكه‌  نەوەیەکن لە گۆڕاندان، منيش پێموايە ئەمە ڕاستە بە لە بەرچاوگرتنی ئەو ڕاستیەی کە هەندێک گۆرانی بەناوبانگی ئینگلیزی دەکرێت وەک سەرچاوەیەکی هاندان بەکاربهێنرێت.

دەکرێت تەنها خۆت بڕیار بدەیت کە گوێ لە چ گۆرانیەک بگرن لە پۆلدا بەڵام هەرزەکاران ئەوە بەرز دەنرخێنن کە هەوڵ بدەیت ئەو گۆرانیانە گوێ لێبگرن کە ئەوان پێیان خۆشە. بۆ ئەوەی زانیاریت دەست بکەوێت لەسەر ئەوەی چیان پێخۆشە دەکرێت خوێندکاران ڕاپرسی بکەن بۆ دۆزینەوەی باشترین گۆرانیبێژ کە ئارەزووی دەکەن. کاتێک زانیت چیان پێخۆشە گوێی لێبگرن هانیان بدە کە دەست بکەن بە گوێگرتن لێی.

زۆرینەی مامۆستایان چالاکی جۆراوجۆریان هەیە کە ئەنجام دەدرێن لەگەڵ گۆرانی، پاشان هۆنراوەکان بە ئاسانی دەدۆزرێنەوە لە ئینتەرنێت. لەبەر ئەوە کۆمەڵێک هەلی باشت لەبەردەستە بۆ پیشاندان و فێرکردنی زمان لە ڕێی گۆرانیەکانەوە، وە خوێندکاران خۆیان دەتوانن بەشداربن لە دروستکردنی چالاکی بۆ بەکارهێنانی ئەو گۆرانیانەی کە ئارەزووی دەکەن.

بابەت/ شێوازناسى، هەرزەكاران، زمانى ئينگليزى ، هاندان

سەرچاوەى بابەت: ئێره ببينه

سەرچاوەى وێنە: ئێره ببينه

ئامادەکاری بابەت: لؤي حاجي

وەرگێڕ: خه‌بات ڕه‌فيق محەمەد

هەڵەچن: دابان بەهمەن ئەحمەد

دیزاینەری وێنە: فێرۆپیدیا

دەربارەى Khabat Rafiq

خه‌بات ره‌فيق محمد، مامۆستاى زمانى ئينگليزى و هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى به‌كالۆريۆس له‌ زمان و ئه‌ده‌بى ئينگليزيدا، هه‌روه‌ها خاوه‌نى بڕوانامه‌ى TEFL ى به‌ريتانى بۆ وتنه‌وه‌ى زمانى ئينگليزى. مامۆستا خه‌بات به‌شدارى ده‌يان خولى ڕاهێنان و گه‌شه‌سه‌ندن و شياندنى مامۆستايانى كردووه‌ ده‌يان بڕوانامه‌ و سوپاسنامه‌ى به‌ده‌ستهێناوه‌. له‌ ئێستادا له‌ پاڵ پيشه‌ى مامۆستايى دا وه‌رگێڕو هه‌ڵه‌چنه‌ له‌ فێرۆپيديا. مامۆستا خه‌بات باوه‌ڕى ته‌واوى به‌ گيانى هاوكارى و كاركردن به‌كۆمه‌ڵه‌. له‌ كۆتايدا ئه‌و ده‌ڵێت: تۆ دوو ده‌ستت هه‌يه‌ يه‌كه‌م بۆخۆت، دووه‌م بۆ يارمه‌تيدانى خه‌ڵكى.

لێرەش بگەڕێ

ڕێگا ئاسانەکان بۆ یارمەتیدانی منداڵە بچوکەکان لە پێشخستنی خۆکۆنترۆڵکردندا

فێرکردنی منداڵان کە چۆن ڕەفتاروهەڵسوکەوت بکەن زۆرگرنگە هەروەها ڕوبەڕوبونەوەیەکی گەورەیە بۆمامۆستایان ودایک وباوکەکان. لێرەدا فێردەبیت کە چۆن دەتوانیت یارمەتی خوێندکارەکان ومنداڵەکانی خۆت بدەیت. ئەوهونەرانە بنیاتبنێ کە بۆ ڕێکخستن وکۆنترۆڵکردنی هەستەکانیان وهەڵسوکەوتەکانیان گرنگن.

Share via
Send this to a friend