وشەكارى و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى خوێندكار

ئەم بابەتە تيشك دەخاتە سەر ئەو ڕێگايانەى كە تواناى خوێندكاران لە گەڕان وكۆكرنەوە و خەزنكردن و بەكارهێنانى وشە، باشتر دەكات.

ئامانجى سەرەكى لێرەدا بريتييە لە بەشدارى پێكردنى خوێندكار لە چوارچێوەيەك كە تاڕادەيەكى زۆر خۆيان بڕياردەدەن لەوەى كە فێرى دەبن، نەك ئەوەى مامۆستاكە ليستێك وشەيان بخاتە بەردەست كە خۆى هەڵيبژاردون يان لە بابه‌ته‌كەوە دەريكردوون.

  • ڕۆڵى وتنەوەى وانەى وشەكارى
  • مامۆستايان چۆن دەتوانن يارمەتى فێرخوازەكانيان بدەن؟
  • فێربوونى سەربەخۆ لەسەر بنەماى خود
  • كارپێكردنێكى فه‌رميى
  • كارپێكردنێكى چالاك
  • لەبەركردن
  • باشترين ڕێگا
  • چالاكييە كردارييەكان

ڕۆڵى وتنەوەى وانەى وشەكارى

لە چوارچێوەى فێربوونى زمانى ئينگليزى وەك زمانێكى بێگانە، هەميشە زۆر لە خوێندكاران كراوە تا سەربەخۆبن و پشت بە خۆيان ببەستن و هەوڵى تەواو بدەن بۆ فێربوونى وشە لە درەوەى پۆل ، بەهۆى ئەوەى لەناو پۆلەكاندا بەريەككەوتنى خوێندكاران لەگەڵ زمانى ئينگليزيدا تەواو سنوردارە. بۆيە مامۆستايان ناتوانن پشت بە هەڵبژاردنى وشەو زاراوەكان ببەستن لەلايەن خوێندكارەكانەوە. ئەمەش وتنەوەى وانەى ووشەكارى بە شێوەيەكى ئاسان دەكاتە شتێكى پێويست، لەگەڵ ئەوەشدا وتنەوەى ئەم بابەتە گەركارێكى مەحاڵ نەبێت ئەوە تا ڕادەيەكى ئێجگار زۆر قورسە بە هۆى ئاڵۆزيى لايەنە زمانەوانى و واتايى و توانستى دەرونيى و مێشك بۆ تێگەيشتنى.

مامۆستايان چۆن دەتوانن يارمەتى فێرخوازەكانيان بدەن؟

پێش هەموو شتێك پێويستە بە ڕێگاى جياواز وشە نوێيەكان بخرێنە ڕوو. بۆ باشتركردنى تواناى فێربوونى وشە ( لەبەركردن و ياد هێنانەوەى وشەو زاراوەكان) پێويستە هانى خوێندكاران بدرێت تاكو سوود لەو ستراتيژانە وەربگرن كە لەبەردەستياندايە ،  ناڕاستەوخۆ يان ڕاستەوخۆ ئاشنا بكرێن بە نوێترين ستراتيژەكان بۆ هەمان مەبەست. بە پێى توێژينەوەيەك (Pavicic, 1999)  دەتوانرێت ستراتيژەكان دابەش بكرێن بۆ چوار گرووپ.

فێربوونى سەربەخۆ لەسەر بنەماى خود

ئەم ستراتيژانە فێربوونێكى بە پلان و كاراو هاندەره‌، لەگەڵ  ئه‌وه‌شدا بەريەككەوتنى بەردەوامى ئەو زمانە  دەگرێتە خۆى لەدەرەوەى پۆلدا. (ميديا)

نمونەى ئەم ستراتيژيانە:

  • دروستكردنى گروپى وشەكان
  • نووسينى تێبينى لەسەر وشەكان لە كاتى خوێندنەوەى بابەتێك يان تەماشاكردنى تەلەفزيۆن.
  • كارتى وشەكان/ تەماشاكردنى فەرهەنگى زمان
  • پلان دانان
  • تۆماركردن و گوێگرتنەوە لێى
  • پێداچوونەوەى بەردەوام

لەم كۆمەڵەيەدا ئەو ستراتيژانەى پەيوەستن بە توانستى مێشك بۆ تێگەيشتن – كە لە هەمان كاتدا تێگەيشتنى ووشەو زاراوەكانيش دەگرێتە خۆ-  كاريگەرييەكى بەرچاويان دەبێت چونكە لە كۆتايدا ئامانج دەربڕين و بەكارهێنانى وشەكانە.

كارپێكردنێكى فه‌رمى

ئەم ستراتيژانە پڕۆسەى فێربوون بەشێوەيەكى ڕێكخراو و بەكارهێنانى وشەكان بەرەو باشتر دەبەن. ئامانج لێيان دەربڕينێكى دروستە لەپاڵ ئەو ڕاهێنانەى ئەنجام دەدرێن.

نمونەى ئەم ستراتيژانە

  • دووبارەكردنەوە بە دەنگى بەرز
  • فەرهەنگى دوو زاراوەيى
  • تاقيكردنەوەى خود
  • تێبينى كردنى وشەو زارەوەكان لە پۆلدا

كارپێكردنێكى چالاك

ئەم ستراتيژانە پشت دەبەستن بە دەق وەكوسەرچاوەيەك بۆ ووشە. لە هەمانكاتدا بەريەككەوتنى بەردەوام لەگەڵ ئەو زمانەدا دەگرێتەوە، بەڵام بەبێ هەوڵدانێكى بێوچان. لە پاڵ ئەمەش لايەنێكى كۆمەڵايەتيان هەيە ئەويش كارلێككردنە لەگەڵ كەسانى ديكە.

نمونەى ئەم ستراتيژانە

  • لە ياد بوونى وشەكان لە كاتى تەماشاكردنى تەلەفزيۆن/ يان خوێندنەوە
  • بەكارهێنانى وشە زاندراوەكان لە دەقى جياوازدا
  • گەڕان بە دواى پێناسەكاندا
  • گوێگرتن لە گۆرانى و هەوڵدان بۆ تێگەيشتن لێى
  • بەكارهێنانى وشەكان لە گفتوگۆدا
  • ڕاهێنانى بەردەوام لەگەڵ هاوڕێياندا

لەبەركردن

ئەم كۆمەڵەيە ئەو ستراتيژانەى مێشك دەگرێتەوە كە لە سەر پەيوەندى نێوخودى زمانەكان بەندە شان بەشانى ئامڕازە بينراوەكان.

نمونەى ئەم ستراتيژانە

  • بەكارهێنانى وێنە ونمونە
  • بەكارهێنانى زمانى دايك بۆ واتاى وشەكان
  • گەڕان بە دواى لێكچونى نێوان وشەكان
  • هێنانە بەرچاو- بە وێنە كردن-

باشترين ڕێگا

بنەماو ستراتيژييەكى جيهانى نييە بۆ لەبەركردنى وشە بە ڕێگاى جياواز. خوێندكارانيش چەند ستراتيژيەك لە هەمان كاتدا بەكاردەهێنن. فێربوونى وشەكان بە شێوازێكى دروست بەندە لەسەر تێكەڵكردنى ستراتيژەكان, ئەگەرهاتوو خوێندكار لە هەرگروپێك لەوانەى سەرەوە ستراتيژێكى وەرگرت و بەكاريهێنان بۆ فێربوونى وشەو زاراوەكان، ئەوا سەركەوتوو دەبێت. بەڵام باشترين تێكەڵكردن ئەوەيە كە لە هەر چوار گروپەكە بێت.

هەروەها پێويستە لەسەر مامۆستاش ئەو چالاكى و ئەركانەى بە خوێنكارەكانى دەكات ( لە نا وو دەرەوەى پۆل ئەنجام بدرێن) تا يارمەتيان بدات بۆ ئەوەى پشت بە خۆيان ببەستن لە فێربوونى وشەكاندا.  خوێندكار پاش ئەزمونكردن وهەڵسەنگاندنيان بۆ وشەكان خۆيان بڕيار دەدەن كاميان فێرببن وكاميان ڕەتبكەنەوە.

چالاكييە كردارييەكان

ئەمانەش بژاردەيەكن لەو چالاكييانەى كە فێرخوازان ئاڕاستە دەكەن بۆ بەكارهێنانى ئەو ستراتيژانه‌ى كە لە ڕيگايانەوە فێرى وشەكان دەبن:

ئەلفابێت  بە شێوەيەكى سوودبەخش ( لە گروپى يەكەم)

لێرەدا هەرخوێندكارێك پيتێكى پێدەدرێت تا ٥، ١٠ يان ١٥ وشەى لەسەر بدۆزێتەوە كە خۆى پێى وابێت بە سوودە بۆى، پاشان بە پۆلەكەى دەڵێن، ئەمەش دەكرێت بە شێوەيەك بێت كە كارتى وشەكان بەكار بهێنن ، لەسەر ديوێكى پيتەكە بنووسن وە لە ديوەكەى ديكەى زانيارى ياخوود سپێڵ يان پێناسەى ووشەكە بنووسن.

زەرفى وشە ( گروپى دووەم)

لێرەدا خوێندكار ئەو وشانە دەنووسێت كە لە پۆلدا گوێى لێدەبێت.

لە سەرەتاى وەرزى خوێندندا، خوێندكارەكان بكە بە گروپەوە كە لە ٥ كەس پێك بێن، وە هەر گروپێك ژمارەيەكى پێبدە (١-٦). دواتر لە دەستپێكى هەر وانەيەكدا ١٠ كارت بدە بە هەريەك لە گروپەكان و پێيان بڵێ كە ئەو وشانەى لەسەر بنووسن كە لە پۆلدا گوێيان لێ دەبێت. ئينجا لە كۆتايى هەر دەرسێكدا پێيان بڵێ كارتەكان بكەنە ناو زەرفى وشەكانەوەو هەر دوو هەفتە جارێك پرسياريان لێبكە بۆ ئەوەى دڵنيا بيت كە وشەكانيان لەبەر ماوەو وە بۆ دياريكردنى ئەو گروپەى زۆرترين كارتى داناوە. لە كۆتايشدا دوو براوە هەن: ئەو گروپەى زۆرترين كارتيان هەيە، وە ئەو گروپەى زۆرترين وشە دەزانن.

بە تايبەت بۆتۆ ( گروپى سێهەم)

مامۆستاكە ليستێك وشە ئامادە دەكات، پاشان هەر خوێندكارێك وشەيەكى بەردەكەوێت كە بە تايبەت دانراوە بۆخۆى. فێڵەكە لێره‌دا ئەوەيە ئەو وشەيەى خوێندكارەكان وەريدەگرن بە پيتى سەرەتاى ناوەكەيان دەستپێدەكات، بۆ نمونە (Linda) ووشەى (listless) وەردەگرێت. پاشان دەبێت هەرخوێندكارێك لە پۆلدا فەرهەنگەكەى بەكار بهێنێت بۆ زانينى واتاى ووشەكە ئينجا بە هاوپۆلەكانى بڵێت. بۆ نمونە (my name is Linda and I’m listless, that means that I’m…… ) ئينجا پێناسەكەى دەڵێت.  بۆ ئەركى ماڵەوەش خوێندكارەكان دەتوانن هەمان شت بكەن بۆ ناوى باوكيان يا باپيريان.

گەشتى ووشە

بۆ خوێندكارەكانى ڕوونبكەوە كە ” بيربكانەوە لە شارێك يان شارۆچكەيەك، پاشان وا دانێن كە بە نيازن گەشتێك ئەنجامدەن بۆ ئەو شوێنە”، ئينجا هەريەكەيان ٥ جێگا بنووسن كە گەشتياران سەردانى دەكەن لەو شار/شارۆچكەيە. پاشان هەريەكەيان گەشتەكەى خۆيان لەبەربكەن بە شێوەيەك كە بتوانن وێنەى بكێشن لە مێشكياندا. هەركات پێويست بوو ٥ ووشەى ئينگليزى لەبەربكەن با وايدانێن ئەو جێگايانەن كە گەشتيارەكان ڕوويان تێدەكەن، بۆيە هەر وشەيەك لە تەنيشت يەكێك لە ناوەكانەوە دانێن. بۆ نمونە شوێنەكان (Madison Square, Buckingham Palace, Houses of Parliament, Westminster Abbey, Downing Street) . وشەكانيش   كە دەبێت لەبەربكرێن (apron, dustpan, vacuum cleaner, feather duster, broom)ن. لە كۆتاييدا خوێندكارەكان وێنەيەكى لەم شێوەيە بخەنە مێشكى خۆيانەوە:

(Nelson on his column in Madeson Square wearing an apron)

سەرچاوەى بابەت: ئيره ببينه 

سەرچاوەى وێنە: ئيره ببينه 

وەرگێڕ: دابان بەهمەن احمد

هەڵەچن: خه‌بات ره‌فيق محمد

ده‌نگ: تەرزە نەوزاد

ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Daban Bahman

دابان دەرچووى زانكۆى سلێمانى يە و هەڵگرى بڕوانامەى بەكالۆريۆسە لە پەروەردەى زمانى ئينگليزيدا. هەرەوەها هەڵگرى بڕوانامەى دبلۆمى بەڕيتانى (TEFL) و بڕوانامەى TESOLى زانكۆى بێرمنگهامە. ئەو لە ئێستادا ڕێگەپێدراوى ياساييە بۆ كارى وەرگێڕى و مامۆستاى ئامادەييشە، لە پاڵ ئەوەشدا مامۆستاى فێربوونى زمانى ئينگليزييە لە پەيمانگاى IDEL. دابان بە بەشداريكردنى لە چەندين خولى ڕاهێنان و كاركردن لەگەڵ كەسانى جياواز و لە پەيمانگاو ڕێكخراوى جياوازدا بۆتە خاوەن ئەزموونێكى بێهاوتا لە پيشەكەيدا. بۆيە ئەو پێى باشە مامۆستايانى كوردستان لە ڕێگەى بە دواداچوون و خوێندنەوەى زياترەوە تواناو لێهاتوييان پەرەپێپدەن و جەختيش دەكاتەوە كە ئەوان بەرپرسى يەكەمن لە گۆڕينى وانەيەكى وشك و بێزاركەر بۆ ئەزموونێكى لەبير نەكراو و پڕ چالاكى جا لە هەر ژينگەيەكدا بێت.

لێرەش بگەڕێ

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا مامۆستاکان چی فێربوون لە چین ؟

قوتابیەکی ئەمریکی لە پۆلێک دایە لە پەکین، لە ئێستادا لە ڕیی ئۆنلاینەوە باس لەوەدەکات کە خۆی و تیمەکەی چی فێربوون لەو کاتەوەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبۆتەوە، ئەمەش لە کاتێدایە کە مامۆستا ئەمریکییەکان هەمان گۆڕانکاری ئەنجامدەدەن.

Share via
Send this to a friend