وەدەرهێنان

بە گشتى وەدەرهێنان بۆ داواكارى لە خوێندكار بەكاردێت تاكو هەوڵى ئاشنا بوون بە ووشەو فۆرمە جياوازەكانى زمان بدەن و بەدواى بابه‌تى وانەكەدا بگەڕێن. پێناسەى ئەم زاراوەيە لە فەرهەنگى ( Dictionary of Language Teaching and Applied Linguistics) بەم جۆرە كراوە “ئەو تەكنيك و شێوازانە دەگرێتەوە كە مامۆستا بەكاريان دەهێنێت بۆ ئەوەى فێرخواز والێبكات خۆى بابەتەكانى نووسين و ئاخاوتن فەراهەم بێنێت” ، ئەوەش دەخاتە ڕوو كە دەشێت بەكارهێنانى زياترى هەبێت.

بنەماو سوودەكانى

وەدەرهێنان لەسەر ئەم بنەمايانە بەندە:

  • بە گشتى، خوێندكار بڕێك زانيارى باشى پێيە، لە هەردوو لايەنى زمان و ژيانى ڕۆژانەشەوە. ئەم زانيارييە پێويستى بە چالاككردن و بەكارهێنانێكى بنيادنەرانە هەيە.
  • وتنەوەى زانيارييەكى نوێ زۆركات بەندە لەسەر ئەوەى كە خوێندكار دەيزانێت.
  • پرسياركردن يارمەتى دۆزينەوە دەدات، ئەمەش وا لە زانيارييەكە دەكات لەبير نەچێتەوە.

وەدەرهێنان يارمەتى گەشەكردنى پۆلێك دەدات كە خوێندكار سەنتەر بێت و ژينگەيەكى هاندەرانەى هەبێت، بە وەى وا لە بابەتەكان بكات لەبير نەچنەوە پاش لێكدانى زانيارييە كۆن و نوێيەكە. وەدەرهێنان سنوردار نييە بە زمان و زانيارييە جيهانييەكانەوە،. مامۆستا دەتوانێت بيرۆكەو هەست و واتاو بارودۆخ و يادەوەرييەكان وەدەربێنێت. وەدەرهێنان بۆ مامۆستا ئامڕازێكى چارەسەرى بەهێزە، كە ئاشناى دەكات بەوەى خوێندكار لێى تێگەشتووەو ئەوەشى لێى تێنەگەشتووە، تا ئەوەى دەبێتە خاڵى دەستپێك بۆ دانانى پلانى وانەكە. وەدەرهێنان هانى مامۆستايان دەدات بۆ ئەوەى نەرم بن و هەروەها بەردەوام بن لە جوڵە نەك لەسەر بابەتێك چەق ببەستن كە لاى فێرخواز ئاشنايە.

ئامڕازەكانى وەدەرهێنان

بيرۆكەو بابەتە زمانييەكان هەرگيز وەدەرنايەن ئەگەر مامۆستا هەندێك زانيارى نەخاتە ڕوو، ناكرێت وەدەرهێنان بكەينه‌ پۆزش بۆ بابەتێكى زمان كە پێشتر ڕوون نەكرابێتەوە، چونكە فێرخواز پێويستى بە بيرهێنانەوەو هاريكاريكردن هەيە بۆ جوڵاندنى هزريان.

  • مامۆستايان زۆرجار جوڵێنەرى وەك وێنە ياخود بۆردەكە بەكاردەهێنن. كاتێك بۆ نمونە ئيش لەسەر ڕانەبردووى سادە دەكەن بۆ ڕۆتيناتەكانى ڕۆژانە، مامۆستاكە نيشاندانى وێنەى خانوويەك و كاتژمێرێك هاوتا لەگەڵ جوڵەو لاسايكردنەوە بەكاردەهێنێت بۆ وەدەرهێنانى ناوى كەلوپەلى خاوەن ماڵەكەو كردارە باوەكان:

T: Six o’clock. Where is she?

S: Bed

T: Yes, she’s in bed, sleeping. Seven-thirty, every day?

S: Get up

T: Good, she gets up at seven-thirty. Eight o’clock, every day?

S: Eat breakfast

T: Well done. Listen: She has breakfast at eight o’clock

دەشێت مامۆستاكە نمونەى سترەكچەرو ووشەى نوێش بخاتەڕوو پێش ئەوەى خوێندكارەكان پێى ئاشنا بووبن:

T: Do you like coffee?

S: Yes (I do).

T: Do you like tea?

S: Yes I do

T: Do you like milk?

S: No (I don’t)

T: What’s the question? Ask me.

دايەلۆگى تايبەت بە حاڵەتە جياوازەكان، نمونە ڕستە يان تێكستەكانى گوێگرتن و خوێندنەوە دەشێت دەقێكى وا دروستكەن لە ڕێگەيەوە زمانى دووەم وەدەربهێنرێت. لەم بارەدا مامۆستاكە داوا لە فێرخوازەكانى دەكات ديقەتى چۆنێتى دەربڕينى كارێكى تايبەت بدەن و دەتوانێت لەو ڕێيەوە وەدەرهێنان لەگەڵ پرسيارە هزرييەكان تێكەڵ بكات بەتايبەت لەو تێكست و دايەلۆگانەى لەبارەى داهاتووەوەن:

T: Is he talking about the past, present or future?

S: Future

T: Does he know / is he sure about the future?

S: No

T: Right. It’s a prediction. What verb does he use?

S: Will

T: Good. Can you give me an example?

وەدەرهێنانى بيرۆكەو زانيارييە بەردەستەكانى خوێندكار پێويستى بە ڕێخۆشكەر هەيە. ئەمەش دەكرێت لە ڕێگەى ناميلكە يان چيرۆك، تێكستێك، وێنە، يان ڤيدۆيەكەوە بێت لەلايەن مامۆستاكەوە و ئاڵوگۆڕى زانياريشى تێدا بێت لەنێوان مامۆستاو فێرخوازەكەدا. ئەو زانيارييانەى وەدەردەخرێن زۆركات لەسەر بۆردەكە دەنووسرێن، بەڵام گرنگە هەمووخوێندكارەكان زانيارى گشتييان لە بارەيەوە هەبێت. بابەتێكى خوێندنەوە زۆركات لەڕێگەى وێنەوە يان سەردێڕەكەيەوە بە خوێندكارەكان ئاشنا دەكرێت كە لە دوولايەنەوە سوودى هەيە، يەكەميان خستنەڕووى هاندەرى وەدەرهێنانە و دووەميان يارمەتى ووتنى پێشبينى دەدات بۆ ناوەڕۆكى بابەتەكە. خشتەى KWL ڕێكۆردێكى باشە بۆ ئەو شتانەى خوێندكارەكان دەيزانن و ئەوانەشى كە دەيانەوێت بيزانن، هەروەها ئەوەش كە لە كۆتايى وانەكەدا فێرى دەبن، گەيشتن بەو دەرەنجامەى كە وەدەرهێنانى زانيارى لە هەموو قۆناغێكى وانەكەدا دەكرێت ڕووبدات زۆرجار بۆ ئەو ڕووداوانەى دواتر ڕوودەدەن.

پێشهاتە كلتورييەكان

لە كاتێكدا وەدەرهێنان ئامانجى بەشداريپێكردنى خوێندكارانە، بەڵام هەموو كات ئەوەى دەمانەوێت و پێشبينى دەكەين بەو جۆرە نابێت، پرسيارێكى وەك “Who can tell me something about…..?”  دەكرێت هەموو وەك بەرد بێدەنگ بن. بۆيە كاتێك هۆكارێكى كلتورى وا لەو خوێندكارە دەكات بێدەنگ بێت ئەوا يەكسەر بە هەڵە پێوەرى بۆدەكرێ بەوەى كە دەوترێ زۆر شەرمنە يان هيچ نازانێ.

لە زۆرێك لە كلتورەكاندا هانى خوێندكار نادرێت بۆ گەڕان بەدواى زانياريدا ياخود بۆ پرسياركردن، لە كاتێكدا لە بەشێكى ديكەياندا مامۆستا وە ك تاكە سەرچاوەى زانيارى تەماشادەكرێت. كێشەكەش لەو ڕاستيەوە سەردەگرێت كە زۆربەى يونتەكانى ناو كتێبەكان بە چەند پرسيارێكى كراوە دەست پێدەكەن كە خوێندكار دەبێت زانيارى لەسەريان بدات ئەمەش ئەگەرى هەڵە ڕێزمانى و خوێندنەوەييەكان زياد دەكات و لە ئەنجاميشدا دەبێتە مايەى گاڵتەپێكردن لەلايەن هاوپۆلەكانەوە.

ڕێگه‌ى فێربوون له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌رك TBLو پێشكه‌ش كردن، كارپێكردن، به‌رهه‌مهێنان PPP

لەو كلتورانەى كە گروپ گرنگترە لە تاك هەرگيزئاشكراكردنى سەركەوتن يان شكست جێى ڕەزامەندى نييە. تەنانەت بە هاندانى بەردەواميش شكاندنى ئەم بڕواو بۆچوونە كارێكى گرانە، پێويستى بە هەندێك ستراتيژى تايبەتە:

  • خۆت خوێندكار هەڵبژێرە نەك چاوەڕێى خۆبەخشێك بكەيت، ئەوكاتە خوێندكارەكە بەرپرسيار نابێت لەوەى دەستنيشانكراوە لە گروپەكەدا.
  • كاتيان بدەرێ تا وەڵامەكە ئامادەده‌كەن، خۆبەخۆيى (چاوەڕواننەكراويى) شتێكى باشە، بەڵام خوێندكارەكان ئەوكاتە متمانەيان زياتر دەبێت كە كاتيان پێبدرێت بۆ بيركردنەوە يان نووسينى وەڵامەكە.
  • دڵنيابە لە نەوتنى ( وەڵامەكەڕاستە/هەڵەيە). چەند پرسيارێكى گشتى وەك (What’s your favourite colour?) يان (what kind of music do you listen to?) زياتر چاوەڕواندەكرێت وەڵام بدرێنەوە وەك لەو پرسيارانەى زانيارى تايبەتيان دەوێت.
  • لەبرى ڕاستكردنەوە هانيان بدە، كاتێ وەڵامەكان وەدەردێنين لە خوێندكارەكانمان، ووتنى

” “nearly right يان “try again” زۆر بنياتنەرانەترە لەوەى بڵێين

“no, does anyone else know the right answer? ” كاتێك فێرخوازەكان ئەوەى لە باگراوندى خۆياندا هەيە لەسەر بابه‌تەكە باسى دەكەن هەوڵ مەدە ڕاستيان بكەيتەوە، لێرەدا ئێمە متمانە بە خۆبوونيان بۆ بنياتدەنێين كە ئەمەش زۆرگرنگترە نەك دروستى وەڵام.

چەند ئامۆژگارييەك بۆ وەدەرهێنان:

  • وەدەرهێنانى وەڵام تەكنيكێكى سەرەكيەو دەبێت بەردەوام بەكاريبێنين، نەك تەنها لەسەرەتاى وانەكەدا بەڵكو لە هەرشوێنێك گونجاو بوو.
  • هەركات كلاسەكە بێدەنگ بوون يان وەڵامەكان بەردەوام هەڵەبوون واتاى ئەوەيە مامۆستاكە دەبێت بەشداربێت.
  • داوا لە خوێندكارەكان مەكە وەڵامێكى ناڕاست دووبارە بڵێنەوە بەڵكو داوا لە چەند خوێندكارێكى جياواز بكە بۆ ووتنەوەى وەڵامێكى دروست.
  • ئەگەر وەڵامەكە دروست بوو بە ئيشارەت يان بە كۆمێنتێكى كورت فيدباكيان بدەرێ.
  • دەقێكى گونجاويان بخە بەردەست، چونكە وەدەرخستن بەپێى پرسيارەكان دەگۆڕێت، بۆيە باشترە بە شێوەيەك ديزاينى پرسيارەكان بكەين كە دەرخستەى زانيارى خوێندكارەكان بێ نەك ئاڕاستەيان بكات بۆ ئەو كۆتاييەى كە تەنها مامۆستاكە دەيزانێت.
  • فێرخوازەكان دەتوانن وەڵام و زانيارى لە هاوپۆلەكانيان وەدەربێنن بە تايبەتى لە چالاكيەكانى تايبەت بە گەڕان بە دواى بيرۆكەدا. ئەمەش متمانەيان زياتر دەكات و پەيوەندى نێوان گروپەكان زياتر دەكات، دواتريش مامۆستا وەك تەنيا سەرچاوە نامێنێتەوە لە پۆلدا.
  • لە قۆناغە نزمترەكاندا پرسياركردن دەبێت زياتر ڕێنوێنى بكرێت، پێويستە خۆمان بەدوور بگرين لە پرسيارە كراوەكان ( ئەوانەى خوێندكار بۆچوونى خۆى دەخاتەڕوو) چونكە خوێندكارەكان ئاستێكى بەرزيان نييە لە زمانەكەدا تا بتوانن ئەو وەڵامە بڵێن كە خۆيان قەناعەتيان پێيەتى.

لە كۆتاييدا

وەدەرخستن بەندە بە هەڵسوكەوتى مامۆستاو خوێندكار لەمەڕ ئەو رۆڵانەى هەيانە. چون ئەم بابەتە بيرى ئاڵوگۆڕى زانيارى پەرەپێدەدات، يارمەتى تێكشكاندنى ئەو باوەڕە كۆنە دەدات كە مامۆستا دەبێت سەنتەر بێت، دەستپێكى چەندين كارلێكى جۆارجۆر دەبێت لە پۆلدا. هەروەها دەبێتە بناغە بۆ وتنەوەى بابەتەكانى زمان بەشێوەى ناڕاستەوخۆ(هاندەرانە)  بەهۆى ئەو ئەرك و چالاكيانەى كە وا لە خوێندكار دەكەن خۆى بگەڕێت بەدواى وەڵامدا و هەرخۆشى وەگەرخەڕى زمانەكە بێت.

سەرچاوەى بابەت: ئيره ببينه

سەرچاوەى وێنە: ئيره ببينه

ئامادەکاریی بابەت: لؤي حاجي

وەرگێڕ: دابان بەهمەن أحمد

هەڵەچن: خه‌بات ره‌فيق محمد

ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Daban Bahman

دابان دەرچووى زانكۆى سلێمانى يە و هەڵگرى بڕوانامەى بەكالۆريۆسە لە پەروەردەى زمانى ئينگليزيدا. هەرەوەها هەڵگرى بڕوانامەى دبلۆمى بەڕيتانى (TEFL) و بڕوانامەى TESOLى زانكۆى بێرمنگهامە. ئەو لە ئێستادا ڕێگەپێدراوى ياساييە بۆ كارى وەرگێڕى و مامۆستاى ئامادەييشە، لە پاڵ ئەوەشدا مامۆستاى فێربوونى زمانى ئينگليزييە لە پەيمانگاى IDEL. دابان بە بەشداريكردنى لە چەندين خولى ڕاهێنان و كاركردن لەگەڵ كەسانى جياواز و لە پەيمانگاو ڕێكخراوى جياوازدا بۆتە خاوەن ئەزموونێكى بێهاوتا لە پيشەكەيدا. بۆيە ئەو پێى باشە مامۆستايانى كوردستان لە ڕێگەى بە دواداچوون و خوێندنەوەى زياترەوە تواناو لێهاتوييان پەرەپێپدەن و جەختيش دەكاتەوە كە ئەوان بەرپرسى يەكەمن لە گۆڕينى وانەيەكى وشك و بێزاركەر بۆ ئەزموونێكى لەبير نەكراو و پڕ چالاكى جا لە هەر ژينگەيەكدا بێت.

لێرەش بگەڕێ

بەکارهێنانی ووچانەکانی مێشک بۆ گەڕاندنەوەی سەرنجی خوێندکاران

لە سەرەتاکانی پیشەی مامۆستایمدا، بە تێبینیەک بێزار بووم کە لە لایەن مامۆستایەکی جێگرەوەوە جێهێڵرابوو. ئەو نووسیبووی کە لە ماوەی ئەو سێ ڕۆژەی کە لەگەڵ خوێندکارەکانمدا بووە، خوێندکارەکان لە بەشی یەکەمی پۆلەکەدا بە دەم پۆلەکەوە هاتوون، بەڵام زۆربەیان پاش ٢٠ خوولەک لە ڕێنماییەکانی بێئاگا، سەرقاڵ بە ئیشی تر، تەنانەت تێکشکاو بوون. کاتێک لە خوێندکارەکانم پرسی کە چی ڕوویدا، هەموویان بە یەک دەنگ: "مامۆستا ووچانەکانی مێشکی پێ نەداین." کەواتە ووچانەکانی مێشک چین و چۆن دەتوانین بەکاریان بهێنین؟

Share via
Send this to a friend