©Shutterstock.com/Szasz-Fabian Ilka Erika

وەڵامدانەوەی قوتابیە بێزاركەرەكان

سەرنج و ئاگادار كردنەوەی خراپ شێوازێکی گشتی و هەست پێنەکراوی بەرگریە کاتێک ژینگەیەکی ئاسای تێکدەچێت، مامۆستایان ئەم شێوازە بەکاردێنن کاتێک هەست بە شڵەژان دەکەن لەبەر ئەوەی دەبینن کارەکانیان شێواوە،بەڵام سزادان سوود نابەخشێت بە قوتابیە تێكدەرەكان.

بە گشتی شێوازی بەرنگاری لە قوتابخانەكان وا لە قوتابی دەكات بەشێوازێكی بەرەنگارانە مامەڵە بكات. بەڵام من پێمخۆشە ئەم تێڕوانینە بگۆرم و بابەتەكە نزیك بكەمەوە لە مامۆستایان،دەمەوێت مامۆستایان هەموو كاتێك لە پۆلا بێ ترس بن لە ڕووی جەستەی و سۆزداریەوە بە تايبەت ئەو مامۆستا دڵسۆزانەى كە باوەڕیان بە خۆیان هەیە و ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی بەرەنگارانە.

نانسی راپاپۆرت و جێسیكا میناهان لە كتێبی (ڕێسای ڕەفتاركردن: رێبەرێكی كرداری بۆ تێگەیشتن و فێركردنی ئەو قوتابیانەی بەرەنگاری دەكەن) دەڵێن(ڕەفتار گەیاندنە و ئەركی هەیە ، ڕەفتار بە چەند شێوەیەك ڕوو دەدات). بەداخەوە هەمان شێوەش ڕاستە بۆ سەرنج و ئاگادار كردنەوەی خراپ، سەرنج و ئاگادار كردنەوەی خراپ بريتييە لەوەى كە مامۆستا هیچ زمانێكی تر نەزانێ بۆ تێكەڵاو بوون لەگەڵ قوتابی و ئامانج پارێزگاریكردنە لە خود و تیایدا دەنگ بەرزدەكرێتەوە و هەڵەشە دەبێت،ئەمەش دژی لێبووردەییە بەبێ ئەوەی هەستی پێبكرێت. ئامۆژگاری راپاپۆرت و میناهان ئەوەیە(تاكە ڕەفتار كە مامۆستایان دەتوانن ئەنجامی بدەن  كۆنترۆڵ كردنی ڕەفتاری خۆیانە) ئەمەی كە دەیخەینە ڕوو بیرۆكەیەكە كە هاوكاری مامۆستایان دەكات لە شیوازی وەڵام دانەوەی بەرەنگاری.

نەخشە ڕێگای ڕەفتار

نەخشەی پۆلەكەت بكێشە كە دەرگا و پەنجەرە و مێز و تەختە ڕەش و هەموو شتە گرنگ و شوێنە گرنگەكانی تیادا بێت. دڵنیام كە دەزانی شوێنی ئەو قوتابیانە لە كوێدایە كە كاری تێكدەری دەكەن. پاشان خەیاڵی ئەوە بكە كە لە رۆژێكی ئاسایدایت و وانە دەڵێیتەوە. دوای شوێن پێى رۆژانەت بكەوە كە لە ناو پۆلدا لە كاتی جوڵاندا ئەنجامی دەدەیت،ئایا هەندێك كات بە هیچ هۆكارێ هەنگاوەكانت خێرا دەكەیت؟ لەو شوێنانەی كە هەنگاو خێرا دەنێیت لەسەر نەخشەكە بە هێڵێكی تۆخ دیاری بكە. چەند بازنەیەك لەسەر هێڵەكە بكێشە بۆ دیاری كردنی هەر وەستانێك لە كاتی ڕۆشتندا. پاشان بە ڕەنگێكی تر هێڵێك بكێشە بۆ ئەو كەسە یا ئەو شتەی كە سەیری دەكەیت لە كاتی وەستاندا. بەردەوامبە لە كێشانی هێڵەكان بۆ گەیاندنی هەموو ئەو سەرنجانەی كە لە یادتە  بە یەكتر كە رۆژانە بەشێكن لە چاودێریكردنی ئاسایت. ئەگەر بە دانیشتن وانە دەڵێیتەوە ئەوا هێڵەكان لەوێوە بكێشە، واتە بەرەو كام ئاڕاستە دەنگت بەرزكردەوە تیرێك بەرەو ئەو ئاراستەيەی بەرامبەرت بكێشە.

ئێستا هەناسەكان بخە سەر نەخشەكە، ئایا تۆ ئاگاداری كە چۆن هەناسە دەدەیت لە كاتی وانەدا؟ بە ڕەنگێكی تر هێڵێكی شەپۆلی لەسەرو هێڵ و تیرەكان بكێشە كە پێشتر كێشاوتن، لە ڕاستیدا ئایا لە شێوەی هێڵێكی شەپۆلیە یاخود هێڵێكی شڵەژاو زیكزاكیە؟ یاخود هەندێك جار بیرت چووە هەناسە بدەیت؟ بە هەمان رەنگ هێڵێكی تەخت بكێشە بۆ كاتی لەو شێوەیە.

Courtesy of Tommaso Lana

دەتوانیت ئەو بیرۆكانە بخەیتەوە یادت كە لە كاتی وانەكەتدا هەتبووە؟ ئایا بیركردنەوەكانت پەیوەست بوون بە هەموو قوتابیەكانت یاخود هەندێكیان؟پاشان لەسەر نەخشەكە لەنزیك كورسی یان مێزی ئەو قوتابیەیە كە بیرۆكەكەت پەیوەستە پێوەی بیرۆكەكەت دیاری بكە، ئەمە دووبارە بكەرەوە بۆ ئەو قوتابیانەی كە بیرۆكەی دیاری كراوت هەبووە بۆیان، لە سەر نەخشەكە هەر بیركردنەوەیەك كە هاتووەتە مێشكت دیاری بكە لەو جێگایەی كە بیرت كردووەتەوە.

دەتوانیت لەم نەخشەیەدا خۆت ببینیت لە كاتی وانە وتنەوەدا بۆ بەدواداچوونی زانیارییە سۆزداری و جەستەییەكانت و هەڵسەنگاندنی ڕەفتارەكان بە سەرنج و ئاگادار كردنەوەی خراپ، هەروەها هاوكارت دەبێت بۆ تێگەیشتن لە چوار چێوەی كات و دۆخ و شێوەی سەرنج و ئاگادار كردنەوەی خراپ لە كاتی ڕووداندا لەبەر ئەوەی دەتوانیت خۆت ببینیت كەی و لە كوێ هەست بە نائارامی و تێكچوون دەكەیت. ئێستا تۆ دەستت كرد بە بینینی خۆت لە وانەدا و بە ئاگایت لەهەموو ئەوشتانەی كە لە دەوروبەرتن و لە بەركەوتنەكانت لەگەڵ قوتابییەكاندا. لە ڕێگای نەخشەكەوە بۆت دەردەكەوێ كە زۆربەی كات تۆ لە ناوەراستی سەرنجەكانیت. لەكاتێكدا یەكێك لە رەفتارە گشتییەكانی قوتابی سەرنج راكێشانە و  بە ئاگاداركردنەوەی خراپ وەڵامدەدرێتەوە، ئێستا كاتی ئەوەیە چاودێری قوتابییەكانت بكەی.

ون بوونی مامۆستا

سەیری نەخشەكە بكەو باشترین خاڵی چاودێری بدۆزەرەوە لە پۆلەكەتدا كە تیایدا بتوانی هەمووقوتابیەكان ببینیت لە كاتی سەرقاڵبوونیان، پاشان ئەركێكیان پێبدە كە چێژی لێ وەربگرن و خۆت ون بكە. چێژ وەربگرە لە چاودێری كردنی قوتابیەكانت وەك پاڵەوانی فێربوونیان، لەكاتی ئەم تاقیكردنەوەدا پێویستە واز لە چاودێری نەهێنیت و بەبێ دەنگی بمێنیتەوە، مەبەست لەمەش دروستكردنی دۆخێكە كە تیایدا رێدەگریت لە هەموو سەرنجێك یان ئاگاداركردنەوەیەكی خراپ كە بە شێوازی دەمی یان جەستەيی دەری دەبڕیت و تێگەشتنى تەواو بۆ پێویستییەكانی قوتابی دەكەيتە ئامانج.

ئەم تاقیكردنەوەیە دووبارە بكەرەوە بۆ چەند جارێك هەتا باشترین خاڵ دەدۆزیتەوە بۆ چاودێری كردنی قوتابیەكانت. ئەمە هەنگاوێكی پێویستە بۆ دۆزینەوەی هەرگۆرانكارییەك كە چۆن خۆت و جەستەت بەشێوەیەكی هەست پێ نەكراو سەرنجی خراپت دەربڕیوە پێشتر. زۆر لەو مامۆستایانەی كە ئەم تاقیكردنەوەیان ئەنجامداوە ئەو دەستكەوتە گرنگانەی ئەم تاقیكردنەوەیان خستووەتە ڕوو لە ڕووی بە دەستهێنانی سەروەریەكی راست وباشتر لە كاتی وانەدا، لە هەمان كاتدا ڕایان وایە هیچ وانەیەكیش بەو شێوە باشە تەواو نابێ كی بیرت لێكردووەتە.

تەرخان كردنی كات لە بوونیادنانی هۆگری جەستەی و سۆزداری لە گەڵ ژینگەی فێربوون گۆڕانكاری درووست دەكات لە تێڕوانینی قوتابی بەرامبەر پۆلەكەی و بەركەوتنی لەگەڵ قوتابییەكانی تردا و بە ئاگابوونی خودی لەبری پێشبینی كردن بۆ تێكدان و تورەبوون. سەرنج و ئاگاداركردنەوەی خراپ نابێتە چارەسەر بەڵكو دەبێتە كۆسپ بۆ پرۆسەی تێگەیشتن لە پێویستییەكانی قوتابی.

سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه

سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه

ئامادەکاری بابەت: لؤي حاجی

وەرگێڕ: ڕۆژ حیدر ڕشید

هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد

دیزاینی وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Feropedia

فێرۆپيديا پڕۆژەيەكى په‌روه‌رده‌يى كوردييە كە ئامانجى مامۆستايان و كەسانى پەروەردەيى و بەڕێوبەرو پلاندانەر ودايك و باوكانە بە تايبەتى. به‌گشتيش قوتابخانەو دامەزراوە پەروەردەيى و زانكۆو پەيمانگاكانە. بيرۆكەى پڕۆژەكە لەلايەن گروپێك لە مامۆستايانى دەرچووى زانكۆو خاوەن بڕوانامەى باڵاو توێژەرانى بوارى پەروەردە و وانە ووتنەوەو ڕاهێنەرى مامۆستايان لە ناوو و دەرەوەى كوردستان داڕێژراوە. ئەم دەستەيه‌ ئيش لەسەر وەرگێڕانى بابەت و توێژينەوە پەروەردەيى و دەركراوە ئەكاديمى و ڤيديۆ پەروەردەييەكان دەكات بۆ زمانى كوردى لە پێناو خستنەڕوويان بۆ خوێنەرانى كورد بە شێوەيەكى ئاسان و بينراو و بيستراو.

لێرەش بگەڕێ

دەستبکە بە قسەکردن: شەش یارى ناوازە بۆ ئەوەی خوێندکارەکانت بهێنیتە قسەکردن

زۆربەى مامۆستایانى ووتنەوەی زمانى ئینگلیزى کێشەى ئەوەیان هەیە کە قوتابییەکانیان ئاخێوەرى شەرمنن یان دوودڵن لە …

Share via
Send this to a friend