http://www.tenneyschool.com/wp-content/uploads/2017/02/homework-help.jpg

يارمەتيدان لە ئەركى ماڵەوەدا

ئەگەر شتێك هەبێت زۆر گران بێت بۆ رێكەوتن لەسەرى ئەوە ئه‌ركى ماڵەوەيە لەگەڵ منداڵەكان. رێكەوتن لەگەڵ منداڵەكان لە ئەنجامدانى ئەركى ماڵەوە كارێكى گرانە و  ئاسان نيە. ئەگەر منداڵەكە خۆى بڕيارى هاوكارى بدات لەم بابەتەدا باسى ئەوە دەكەين كە چۆن وا لە منداڵەكانتان بكەن كە ئەركەكانى ماڵەوە ئەنجام بده‌ن بەبێ هيچ ئاستەنگێك ئەم بابەتە بڵاوبكەنەوە يان ئەو دايك وباوكانە تاگ بكەن كە كێشەيان هەيە لەو ئاستەنگانەى كە دێنە بەردەم منداڵەكانيان لە ئەنجامدانى ئەركى ماڵەوە.

پرسيارت هەيە كە چۆن يارمەتى منداڵەكەت بدەيت لە ئەنجامدانى ئەركى ماڵەوەدا يان چۆن ئەنجامى بدەن بەبێ هيچ ئاستەنگێك لێرەدا باسى دەكەين.

ئامانجمان چيە لە ئەركى ماڵەوە؟

ئەركى ماڵەوە وا ديزاين كراوە كە يارمەتى خوێندكار بدات لە بەهێزكردنى كليلى بيرۆكەكان و پرۆسەكان ويه‌كگرتنىكردنى زانيارى نوێ و پێدانى كاتى زياتر بۆ مەشق كردن لەسەر لێهاتووييەكان هه‌روه‌ها ڕه‌نگدانه‌وه‌ى فێربوونى فێرخوازه‌”مامۆستا سوزان به‌يكه‌ر تێبنى ئەوەى كردووە كە رێگاكانى” ئەركى ماڵەوە لە ناوچەيەك بۆ ناوچەيەك و قوتابخانەيەك بۆ قوتابخانەيەك و مامۆستايەك بۆ مامۆستايەكى ديكه‌ گۆڕانكارى بەسەردادێت. هەندێك قوتابخانە هەيە تا بۆلى (٢) هيچ ئەركێكى ماڵەوە نادەن بە قوتابى لە كاتێكدا هەندێك لە باخچەى ساوايانەوە دەست پێدەكەن. هەندێك مامۆستا خۆى دروستى دەكات لە كاتێكدا هەندێك بە شێوەى(Work Sheet) دەبێت.

  • ئەركەكانى ماڵەوە بۆ منداڵەكەت ئەنجام مەدە

زۆرێك لە مامۆستاكان ئەركى ماڵەوە بۆ ئەوە بەكاردەهێنن بۆ ئەوەى بزانن كە منداڵەكە چى فێربووە. نا‌يانەوێت دايك و باوك بۆيان ئەنجام بدەن تەنها دەيانەوێت سەيرى بكەن بزانن كە هەمووى ئەنجام داوە يان تەنها سەيرى بكەن بزانن هيچ هەڵەيەكيان نەكردووە و چى فێربوون.

  • ئەنجامدانى پرۆژەى منداڵەكەت مەگرە ئەستۆى خۆت.

مامۆستاكان نايانەوێت كە دايك وباوك پرۆژەى منداڵەكانيان ئەنجام بدەن بەڵكو تەنها يارمەتيان بدەن ودڵنيابن لەوەى كە ئەو كەلوپەلانەى هەيە كە بۆ پرۆژەكەى پێويستە، دڵنيابەرەوە لەوەى كە ئەو كەلوپەلانەى بەكار دەهێندرێت مه‌ترسيان نه‌بێت، شوێنى تايبەتى بۆ تەرخان بكە بۆ كارەكانى. هەموو منداڵەكان هەمان شتيان پێويستە وەك ( شوێنكى ئارام و پاك) ئەوەت بيربێت كە هەرخوێندكارێك ئەركەكانى به‌شێوه‌يه‌كى جياواز ئه‌نجام ده‌دات، هەندێك لە خوێندكاران لە چێشتخانەكە لەسەر مێزى نان خواردن ئەنجامى دەده‌ن له‌كاتێكدا هەندێكى تريان لە سه‌ر مێزى ژوره‌كه‌ى خۆيان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.

  • چاودێرى منداڵەكەت بكە يارمەتى بدە بۆ دۆزينەوەى باشترين كات بۆ ئەنجامدانى ئەركەكانى:

هەندێك منداڵ ئەركەكانى زۆر بە باشى ئەنجام دەدات راستەوخۆ دواى هاتنەوەى لە قوتابخانە، هەندێك خوێندكارى تر پێويستى بەكاتێكى زۆر هەيە بۆ پشوودان، هەندێك پێويستى بە ژەمێك خواردن هەيە, ئەگەر منداڵەكەت چالاكيەكانى دواى قوتابخانە ئەنجامدا ئەوا با ئەركەكانى ماڵەوە يا پيش يان دواى چالاكيەكان بكات وكاتى بۆ ديارى بكە . يان دواى نانى ئيوارە، هەر رۆتينێك كە دايدەنێت، يارمەتى منداڵەكەت بدە با پابەندبێت پێوەى.

دوزينەوەى باشترين رێگە بۆ كۆششكردنى باشترى منداڵەكەت.

پێويستە كۆمەڵێك رێگە بدۆزينەوە كەوا لە منداڵەكەت بكات حەزى بۆ كۆششكردن بێت بۆ نمونە هەندێك منداڵ فێرى نوسين دەبيت بەوەى كە زۆر بنوسێت، هەندێك بە چاوداخستن و هێنانە پێش چاوى خۆى و ووتنى وشەكە بەدەنگى بەرز فێرده‌بن.

ئامۆژگاريەكى مامۆستا سوزان به‌يكه‌ر “ژينگەى دەنگى بەهەمان شێوە گرنگە ” مايكل سمبسۆن كە دكتۆراى هەيە ئەم زانياريانەى بۆ زيادكرد ” هەندێك منداڵ حەز دەكات كە گوێ لە مۆسيقا بگرێت وە هەندێك حەزى بە قەرەباڵغييە و هەندێك كە پێويستيان بە شوێنى بێده‌نگ هەيە بۆ كۆشش كردن “

  • بە دەوريا مەسوڕێرەوە تەنها نزيكبە لێوەى.

ئەوە با لەبيرتانبێت كە ئەو ئەركانە هى منداڵەكەتە هى خۆت نيە بەڵام لاى بمێنەرەوە لەوانەيە بێويستى پێت هه‌بێت. باشترين كار ئەوەيە دانيشى بابەتێك بخوێنيتەوە لە نزيكى منداڵەكەتەوە لەوكاتەى كە ئەو كۆشش دەكات لەوكاتەدا هەردووكتان شتێكى فێركارى ئەنجام دەدەن “بەڵام ئەوە هەمووكات بەردەست نابێ، وەك مايكل سيمبسۆن دەلێت “دايك وباوك لەوانەيە لە دەرەوە ئيش بكەن يان لە ماڵەوە ئيش بكەن و نانى ئێوارە دروست بكەن بۆيە ئەگەر لە ماڵەوە بويت هەوڵبدە لە نزيكى منداڵەكەتەوه‌ بيت ئەگەر لە ماڵەوە نەبويت ئەوا با كەسێك سەيرى بابەتەكانى بكات بزانێت كە پێويستى بە يارمەتى هه‌يه‌ يان نا. ئەوەشت بيربێت كە هەموو ئەركێكى ماڵەوە وەك يەك نيە. هەندێ بابەت پێويست بەوە ده‌كات كە دايك وباوك يارمەتى منداڵەكە بده‌ن.

  • سنوردار كردنى بە كارهێنانى ميديا.

تەلەفيزيۆن و ئايپاد بكوژێنەرەوە. كاتێك كە منداڵەكەت ئەركەكانى ماڵەوە ئه‌نجام دەدات. تەنانەت كۆمپيتەريش مەگەر بۆ بابەتێكى ئەركەكەى پێويست بكات بەكارى بهێنن، پێويستە پرسيارى ئەوكاتەى كە دەيەوێت بۆ بەكارهێنانى كۆمپيتەرەكە بكەن پێكەوە لەكاتى دياريكراو تەواوبێت. نابێت كە سەيرى تەلەفيزۆن بكەيت لە كاتێكدا منداڵەكەت نابێ سەيرى بكات چونكە ئەوكاتە هەموو پلانەكانى كە داتان ناوە تێكدەچن.

  • با مامۆستاكەى بزانێت ئه‌گه‌ر له‌ ئەركى ماڵەوەدا زۆر يارمه‌تى منداڵه‌كه‌ت ده‌ده‌يت.

ئەگەر منداڵەكەت بێويستى بە يارمەتى زياتر هەبوو يان بەتەواوى لە بابەتەكە تێنەگەيشت. با مامۆستاكە ئاگادارى ئەو بابەتە بێت. لەسەر بابەتەكەى بنوسه‌ كە (دايك وباوكى يارمەتيان داوە) يان بە تێبينيەك بۆ مامۆستاكەى بنوسه‌.

ئامۆژگاريەكى مايكل سمبسۆن كە دكتۆراى هەيە ( ئەگەر منداڵەكەت بەرگەى ئەو ئەركى ماڵەوە زۆرانە دەگرێت بۆ مامۆستاكەى باس بكە كە ئەو ئەركانەى ماڵەوە بۆ ئەوە بەكار هاتووە كە بزانێت چى دەزانێت پێويستى بە چى هەيە بۆ ئەوەى فێربێت،  ئەوە ئەركى دايك و باوكە كە زانيارى دەربارەى منداڵەكەيان بدەن بە مامۆستاكانيان.

سەرچاوەى بابەت: ئيره ببينه

سەرچاوەى وێنە: ئيره ببينه

وەرگێڕ: شيراز احمد فرج

تایپ : ژیان سەلمان

هه‌ڵه‌چنى زمانه‌وانى: هه‌وار جلال حمه‌

هەڵەچنى زانستى : خه‌بات ره‌فيق محمد

ده‌نگ: لانه‌ سواره

ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Shiraz Ahmad

شیراز احمد مامۆستای زمانی ئینگلیزیه، ده‌رجوی به‌شی ئینگلیزی / كۆلیزی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تیه‌. بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی هه‌یه‌ له‌ بواره‌كه‌یدا. ئه‌و شانازی به‌وه‌وه‌ ده‌كات كه‌ مامۆستایه‌ و كه‌سێك له‌وه‌وه‌ فێربێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی شاره‌زای له‌ زۆر شوێن كاری كردوه‌ وه‌ك باخجه‌ی ساوایان و خولی هاوینه‌ و كۆرس زمانی ئینگلیزی وه‌ ئێستا له‌ قوتابخانه‌ی وایز مامۆستایه‌ . بڕوای وایه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌زمونی زیاتر جه‌ند هه‌وڵ بده‌ی كه‌مه‌.

لێرەش بگەڕێ

5 ڕێگاى ڕەخنەيى كە دايك وباوك پێويستى پێيەتى بۆ يارمەتيدانى مامۆستاكان. نامەيەكى كراوە

دايك وباوكى ئازيز لە زەمانى كەمى بودجە و  بيروڕاى هەندێك خەڵك دەربارەى خراپى چينه‌      حكوميەكان …

Share via
Send this to a friend