Photo credit: Matthew Beyranevand

٦ ڕێگە بۆ هاوکاری کردنی خوێندکاران لە تێگەشتنی وانەی بیرکاری دا

ئامانجە گەورەکانی ووتنەوەی وانەی بیرکاری بریتین لەوەی خوێندکارەکان تێبگەن لە بابەتەکانی خوێندن کە پێشکەشیان دەکرێت، جێبەجێکردنی بیرۆکەکان و وەبیرهاتنەوەی چەمکەکان لە داهاتوودا. وەبیرهاتنەوەی ڕێسایەک یان پرۆسەی شیکارکردنی هاوکێشەیەک بۆ خۆئامادەکردن بۆ هەڵسەنگاندنی ڕۆژی دواتر تەنها بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو چەمکە سەرەکییەکەیان بیربچێتەوە، سوودێکی کەمی هەیە بۆ خوێندکاران. زۆر پێویستە لەسەر مامۆستایان کە جەخت لە دڵنیایی خۆیان بکەنەوە لەوەی خوێندکارەکان لە بابەتی خوێندنەکە تێدەگەن و تەنها پرۆسەی شیکارکردن لەبەرناکەن.

لەم ووتارەدا شەش ڕێگە ئامادەکراوە بۆ فێرکردن بەمەبەستی تێگەشتن لە وانەی بیرکاریدا.

١. دەست پێکێکی کاریگەر بۆ پۆلەکەت دروست بکە:

پێنج خولەکی سەرەتای ماوەی پۆلەکە ئاوازی هەموو وانەکە دیاری دەکات. بەشێوەیەکی باش، مامۆستا پێویستە ئاماژە بە ئامانجی وانەکە بکات لە ماوەی پۆل بۆ ئەوەی خوێندکارەکان بزانن و چاوەڕێی ئەوە بکەن کە روودەدات. دواتر، مامۆستاکان دەتوان بابەتاکانی پرۆسەی فێرکردن بڵاوبکەنەو باسی بکەن یاخود پرسیارێک بکەن کە خۆی دەبینیتەوە لە بنچینەی وانەکە  بۆ ئەوەی خوێندکارەکان مەبەستی وانەکە بزانن، لەکۆتای وانەکەدا دەتوانریت هەڵسەنگاندێک بکریت لە پیناو دیاریکردنی ئاخۆ ئامانجەکە هاتۆتە دی لەلای خوێندکارەکان. لەکۆتایدا، دەستپێکەکە دەکرێت خۆی ببینێتەوە لە پرسیارێکی وانەی پێشوو لە پێناو جوڵاندی زانیاریەکانیان بۆ وەرگرتنی بابەتی تازە.

2. بابەتەکان بە چەند شێوازێک بناسێنە:

تا زیاتر شێوازی جۆراو جۆر پێشکەشی خوێندکارەکان بکەیت، خوێندکارەکان ئاشنا دەبن بە شێوازی جیاواز لە فێربوون، باشتر لەو بیرۆکەیە تێدەگەن کە پێشکەشیان دەکرێت. شێوازە جۆراو جۆرەکان دەکریت بە پیشاندانی وێنەیەک بێت یان کێشانی پرسیارێك بێت یان هێماکاری بەکار بهێنرێت . بۆ نمونە، لەکاتی باسکردنی پەیوەندی هێڵی بەهەبوونی یەک نەزانراو، هەمان پرسیار بۆ خوێندکارەکانت دروست بکە بەشێوەی هاوکێشە و لەسەر هێڵێ ژمارەکان ئاماژەی پێ بکە لەڕێ وشە و وێنەوە. ئەو خوێندکارانەی کە پەیوەندیەکەیان نیشاندرا دەتوانن هەمان پەیوەندی بە شێوازی جیاواز بناسنەوە، هەلی زیاتریان هەیە بۆ تێگەیشتنی بینینی بۆ پەیوەندیەکەو ئاکارێکی باشتر دەنوێن لە هەڵسەنگاندنەکە. 

3. بە ڕێگای جیاواز پرسیارەکان شیکار بکە:

لە باشترین ژینگەی پۆلدا، مامۆستا لە توانای دایە بە شێوازی جیاوازهەمان پرسیار شیکاربکات و هانی خوێندکارەکانیش بدات بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەکی داهێنەرانەی تایبەت بە خۆیان بۆ شیکارکردنیان. خوێندکار بە بینی ستراتیژ و شیوازی جیاواز، تێگەیشتنە بینیینەکانیان  بۆ بابەتەکە قوووڵتر دەبێت. ڕێگەدان  بە خوێندکارەکان بۆ دروستکردنی ڕیگای پرسیار شیکردنەوەی تایبەت بەخۆیان مامۆستا قەلەق دەکات. ئەی ئەگەر ئێمە لەگەڵ بیروبۆچونەکەیان نەبین؟ ئەی ئەگەر هەڵەبن؟ هەرچۆنێک بێت، شایەنی ئەوەیە ڕێگەیان بدەین بگەڕێن.  لەدوای ئەوەی  خوێندکارێک، دوو خوێندکار یان گروپێکی بچووک لە خوێندکارەکان تەواودەبن  لە شیکارکردنی پرسیاری پۆلەکە بە بەکار هێنانی یەک ڕێگا، هانیان بدە بۆ گەڕان بە دوای ڕێگەیەک لەجیاتی ئەو ڕێگەیەی کە بەکاریان هێنا کە هەمان ئەنجام بدات. ڕێگەدان بە خوێندکارەکان گەشە بە ڕێگاکانی خۆیان بدەن و دواتر هەنگاوە ڕاستەکان لەگەڵ پۆلەکە هاوبەشی پێ بکەن ئەزمونێکی زۆر بەهێزی فێرکردنە.

4. پێشاندانی جێ بەجێکاریەکانیان:

لەجیهانی کامڵ دا، هەمیشە لە تواناماندا دەبێت جێبەجێ کاری هەموو بیرۆکەیەک بخەینە ڕوو لە ژیانی ڕاستەقینەدا وە کاتێک لەتوانادا ئەبێت ئەنجام بدرێت، هاوکاری گەشەسەندی تێگەشتنی خوێندکارەکان دەدات.  کاتێک نەتوانرا بیرۆکەیەک دەرببڕیت، لەتواناماندا دەبێت چۆنیەتی جێ بەجێکردنەکەی بە بیرکاریانە یان بە بوارێكی تر بخەینە ڕوو. بژاردەیەکی تر بریتی دەبیت لە پیشاندانی بیرۆکەیەک کە چۆن گەشەی پێدراوە بە درێژای مێژووی بیرکاری. بەهەندی وەرگرە لە هەر وانەیک یەک خولەک بەکار بێنە بۆ پیشاندانی خوێندکارەکان کە لە کۆی و چۆن بیرکاری دەتوانرێت ببینرێت یاخود بەکار بهێنرێت لە ژیانی دەرەوەی پۆل.

5. ڕێگە بدە خوێندکارەکان قسە دەربارەی بیرکردنەوەکانیان بکەن:

 پێویستە خوێندکارەکان بیرکردنەوەکانیان لە کاتی شیکارکردنی پرسیارێک باس بکەن. لە پێناو دیاریکردنی ئایە خوێندکارەکان تێگەیشتوون بە ڕاستی لە بابەتەکە لە ماوەی پۆلەکە لەلایەن مامۆستاوە، پێویستە هەر خوێندکارێک قسە بکات هەم زارەکی و هەم نوسینەکی.  لە ڕێگەی پێدانی ١٠ خولەک لەکاتی وانە بە خوێندکارەکان بۆ گفتوگۆکردن لە بیرۆکەکانیان لەگەڵ یەکتر لەکاتی شیکار کردنی پرسیارەکان و دۆزینەوەی ڕێگەی جیاواز بۆ شیکارکردنی پرسیارەکە. پاڵنەرێکی زۆر باش بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ یەکتر و فێربوون دەڕەخسێنیت. هەمیشە ئاسان نیە وا لە خوێندکار بکەیت قسە بکات لە پۆلدا، بەڵام ڕێگا هەیە بۆ هاندانیان قسە بکەن.

٩ ستراتیژ بۆ هاندانی خوێندکاران لە وانەی بیرکاریدا

6. بە پوختەیەک کۆتای بە وانەکە بهێنە:

هەموو کەسێک دەکرێ لە ماوەی پۆلدا خەیاڵی بڕوات و ئاسانیشە لە کاتی دیاری کراوی خۆت تێپەریت تا ئەو کاتەی زەنگی کۆتای وانەکە لێدەدرێت. کۆتا ٧ خولەکی کاتی پۆل زۆر کاریگەرە بۆ دڵنیابوون لەوەی خوێندکارەکان لە وانەی ڕۆژەکە تێگەشتوون. دەتوانیت ئەو کاتە بەکاربهێنیت بۆ بەدەست هێنانی ٣ شتی گرنگ:

  • هەڵسەنگاندێکی خێرا بۆ دیاری کردنی ڕیژەی فێربوون  وەک ئەوەی خوێندکارەکان لە ١ تا ٥ ئاستی تێگەیشتنیان لەوانەکە دەرببڕن.
  • باسکردنەوەی بابەتی ماوەی وانەکە و گفتوگۆکردنێکی کورت و پوخت کە مەبەست ئاماژە کردنە بە ڕێچکەی بابەتەکە لە وانەی داهاتوودا.
  • پێداچوونەوە بە ئەرکی ماڵەوە لە پێناو ڕوونەدانی هیچ ئاڵۆزیەک.

ئەمانە کۆمەڵێک چالاکین بۆ کۆتای هێنان بە وانەکە. لانیکەم ٢٢ چالاکی بەهێزی تێدایە بۆ کۆتایهێنان بە وانەکە.

سەرچاوەی بابەت: ئێره ببينه

سەرچاوەی وێنە: ئێره ببينه

ئامادەکاری بابەت: لؤي حاجي

وەرگێڕ: جودی شاهۆ حسێن

هەڵەچن: خەبات رەفیق محمد

دیزاینەری وێنە: فێرۆپيديا

 

دەربارەى Judi Shaho Hussein

بانگم ئەکەن بە (Coolest Math Teacher) من (جودی شاهۆ حسێن) م، خوێندکاری بەشی ئینگلیزی نیم هیوام ئەخوازت لەوێ بوومایە بەلام من ئیستا خویندکاری قۆناغی چوارەمی بەشێ ماتماتیکم لە کۆلیجی پەروەردە - زانکۆی سلێمانی، لە منالێمەوە خولیای فیربونی زمان بووم و لە ئێستادا ( بە ٣ زمان قسە ئەکەم و بە ٢ زمانی تر کاری خۆم بەڕی ئەکەم) هەوڵم بۆی داوە بە تایبەتی زمانی ئینگلیزی و هەرشتێ پەیوەندی بە ئینگلیزیەوە هەبێت بەشدار بوم تیێدا و هەڵبژاردنی فیرۆپیدیا بۆ من دەگەڕێتەوە بۆ هۆکارێک کە بریتیە لەوەی خویندکاری ئینگلیزی نیم و وەرگێری یاسای نیم بەڵام لەخوا بەزیابێت لەو کارو کۆنفرانسانەی بەشداریم تێدا کردون وەک وەرگێری زمانی (ئینگلیز و عەرەبی ) کارم کردوە و جێ دەستم هەبووە لەبەر ئەوەش ویستم فیرۆپیدیا بکەم بە ویستگەیەکی تر بۆ پیشاندانی جێدەستی خۆم و تواناکانم بەرەو پێش بەرم و بتوانم سودیك ببەخشم بە کۆمەڵگای کوردی لەڕێ وەرگێڕانی ئەو وتارانەی کە تایبەتن بە وانەی ماتماتیک (بیرکاری ) لەبەر ئەوەی لە کۆمەڵگای کوردیدا مامۆستای ماتماتیک زۆرن بەڵام مامۆستا دانسقە و بەتواناکان کە هەوڵ ئەدەن وانەی ماتماتیک لای خوێندکار خۆشەویست کەن و بیبەستن بە ژیانی ڕۆژانەمان زۆر زۆر کەمن.

لێرەش بگەڕێ

بیرکاری – سێ ئەرکی کرداری: مۆدێلکردنی لێدەرکردن

ئەمە یەکێکە لە باشترین ڕێگاکان بۆ فێرکردنی قوتابیانی قۆناغی ٢ تا ٦. سارا دیز مامۆستای قۆناغی دووەم لە پۆلەکەیدا ڤیدیۆ کلیپێک بەکاردەهێنێت دەربارەی دێوی بسکیت بۆ سەرنجڕاکێشانی قوتابیەکانی و لە هەمانکاتیشدا بۆئەوەی بیرکارییان فێربکات. بزانە چۆن دەتوانیت وا لەقوتابیەکانت بکەیت ‌حەزیان لە شیکارکردنی پرسیارێکی بیرکاری بێت و بەڕاستی تامەزرۆی بن. فێرکردنی بیرکاری بەم ڕێگەیە زۆر خۆشدەبێت. شێوازەکەی ببینە و ڕای خۆتمان پێ بڵی؟ وە مامۆستایەکی بیرکاریش تاگ بکە تاوەکو سوودی لێببینێت.

Share via