پەرەدان بە لێهاتوی قسەکردن لە پۆلدا

قسە کردن یەکێکە لە چوار خاڵەکەی لێهاتوی ماکرۆ(گویگرتن ،نووسین، خوێندنەوەو قسەکردن)، زۆر بە ڕوونی یەکێکە لە دووخاڵەکەی لێزانی  بەرهەمهاتوو،ئەوی تریان نوسینە ،هەرچەندە لە نوسیندا کاتەکە سنوردارە بەڵام پێناسە دەکرێت بە یەکێک لە خاسیەتەکانی قسەکردن، تۆ کاتێکی کەمت لەبەر دەمدایە بۆ لێکدانەوەی ئەم کۆدانە لە کاتی نیشانەکاندا بیربکەرەوە لە وەڵامەکەت دوای وەڵەمدانەوەی ئەم پڕۆسەیە پێویستی تەنها بە یەک میلیچرکەیە بۆ بەدەست هێنانی، فێرخوازەكان ئەم کارە لە زمانی یەکەمدا ئەنجام دەدەن،ئەمە مانای وایە پێویستە هانبدرێن بۆ گۆڕينى ئەم توانایە لە زمانی یەکەمەوە بۆ زمانی دووەم.

کاتێک کاتی ئەوە دێت کە پەرە بە لێهاتوی قسە کردن بدرێت کتێبی کۆرسەکە و مامۆستاکە جەخت دەکەنە سەرپەرەپێدانی  بابەتێکی دیاریکراو لە زمانەکە  بۆ نمونە ڕێکی زمانەوانی وانەکە بەفراوانی جەخت دەکاتە سەر ڕانەبردوی تەواو ،لێرەدا مامۆستاکە داوا لە خوێندکارەكان دەکات کە لەگەڵ هاوڕێکانیاندا باسی بابەتەکه‌ بکەن تا بزانن چەندێک زانیاریان هەيە دەربارەی بابەتەکە ،ئەگەر بە ئاسانى بابەتەکەیان بۆ کۆنترۆڵ کرا ئەوە دەبیت بە زمانی دووەم( ئەو زمانەی کە دەیانەوێت فێربن) قسە بکەن.

کەواتە پەرەدان بة لێهاتوويى قسەکردن مانای چیە  ؟

 قسەکردن بەرامبەر زمانی نوسین:

یەکەم هەنگاو  تێگەیشتن لە جیاوازی نێوان قسەکردن لەگەڵ  وتنی زمانی نووسین .یەکێک لە باشترین رێگاکان ئەوەیە کە تێکستێکی کورت دەربارەى شتێک کە حەز دەکەیت بیڵێیت بینووسە دوای بە دەنگی بەرز بیخوێنەرەوە ، دەبێت ئەوەت بۆ دەرکەوێت کە ناچیتەوە سەرشێوە (زمانی قسەکردنی  سروشتی ) لە وتندا،بەڵکو بە شێوەی( زمانی قسەکردنی نووسراوبە دەنگی بەرز) دەردەکەوێت.

کەواتە ئەم دوو ڕێگایە چی وایان لێدەکات جیاواز بن؟  لە ڕاستیدا ، سەرەتا زمانی نووسراو کە زمانی قسە کردنە کەم و کورتی تێدايه‌ لە هەندێک لە خاسیەتەکانی قسەکردنی  سروشتی لەوانە:

  • وەستان:

کاتێک کە قسە دەکەیت بە شێوەیەکی سروشتی لە هەندێک شوێندا دەوەستيت وەک کۆتای دەستەواژەیەک یان ڕستەیەک، زۆربەی کات ئەو وەستانەت بە دەنگێک پڕدەکەیتەوە کە نیشانەیە بۆ تەواو نەبوونی قسەکە ، وا پیشان دەدەیت کە هێشتا قسە ماوە بیڵێت وەک: ئمم ، ئااا، ممم.

  • دەستپێکردنى هەڵە:

زۆر ئاسایی و سروشتیە کاتێک کە دەست دەکەیت بە ڕستەیەک دوای دەوەستیت بە مەبەستی ئەوەی ئەو ڕستەیەی کە وتوتە بیگۆڕیت وەک : “ببوەرە ،ئەوەی کە من مەبەستم بوو… ” یان ” نا ئەوەی دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە…” ئەم شێوەیە لە نووسيندا بەکاردێت بەڵام لێرە ئاسانە چونکە ئەوەی کە نووسیوتە دەتوانی بیسڕیتەوە دوبارە ڕستەیەکی تر بنووسیته‌وه‌.

  • ئامێری گەڕانەوەی کەناڵ:

ئەم جۆرە مەودایەکی زۆر دەگرێتەوە، بەڵام لە بنەرەتدا خاسیەتەکانی زمانی قسەکردن دەگریتەوە، کە ئەمە ئەوە نیشان دەدات کە تۆ سەرقاڵی قسە کردنیت وەک: جوڵاندنی سەر بۆ رازی بوون یان سەرسام بوون لەگەڵ بەکار هێنانی دەربڕینەکانی روخساڕ، یان بەکار هێنانی ووشە لە نیوان قسەکاندا بۆ پیشاندان و تێگەیشتن لە بابەتەکە وەک: بەڕاست؟ یان نا باوەڕ ناکەم!  یان بۆ دووبارە کردنەوەی هەمان قسەی بەرامبەر بۆ ئەوەی وا پیشان بدەیت کە تۆ گوێت گرتووە وەک:

ا: هەفتەی پێشوو لە لەندەن بووم .

ب: لە لەندەن بوویت!

ا: بەڵێ ،زۆر خۆش بوو!

ب: خۆشە!

  • زمانی جەستە:

بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر ، قسەکردن بەشێکی زۆری گفتوگۆکان دەبات ، ژمارەی ئەو کەسانەی کە قسەدەکەن شتێکە کە مامۆستا پێنازانێت وەک مۆنۆلۆگ – یەک کەس قسە دەکات-  بە شێوەی پرێزنتەیشن ، ئەمە دوورە لەو نموونەیەی کاتێک لەگەڵ کەسێک یان کۆمەڵێک خەڵک قسە دەکەیت. کاتێک کە سەیری دوو کەسی بیانی دەکەیت کە بەیەکەوە قسە دەکەن کۆمەلێک زمانی جەستە بەکار دەهێنن، فێرخواز کاتێک کە لەگەڵ بیانیەک قسە دەکات دانیشتووە یان وەستاوە چونکە جەخت دەکاتە سەر لایەنی زمانەوانی، پێویستيان بە هاندان هەیە بۆ ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى بزانين چ  زمانێکی جەستە پێویستە بەکار بهێنين لە زمانی یەکەمەوە و گۆڕینی بۆ زمانی دووەم.

لایەنی زمانەوانی لە قسەکردندا:

لەكاتێکدا ئەم بابەتانەی خوارەوە گرنگن و لایەنی بنچینەیین لە قسەکردندا ،بەڵام ئەمانە تەنیا شت نین، یەکیک لە گرنگترین بابەتەکانی گەیاندنی گفتوگۆ زمانی فرمانی یە،وەک قسە کردن بە تەلەفون ،داواکردنی خواردن لە ڕێستۆرانت ،کڕینی قاوە یان ناسینی کەسێک.

زمانی فرمانی ،ڕەنگە باشترین ڕێگا بێت بۆ فێرکردنی سیستەمی وانەوتنەوە، زۆربەی کات لە ئاستی نزمدا دەوترێتەوە وەک ئاستی سەرەتای یان پێش ناوەندی ، هەرچەندە دەتوانرێت بۆ ئاستی بەرزیش بەکار بهێنرێت وە سەروو ئاستی ناوەندی، فێرخواز زۆبەی کات زمانی فرمانی دەزانێت بەڵام پێویستیان بە مەشق کردنە بۆ بەکار هێنانی، لەم ئاستەدا زمانی فرمانی بە شێوەیەکی جێگرەوەی مەبەسست بەکاری دەهێنین چونکە لەم ئاستەدا جەختی کەم دەکریتە سەر زمان ،دەشیت لە مەشقێکی بچوک یان پیاچونەوەیەکی خێراپێویستیان پێیبیت،بەڵکو دەبێت زیاتر جەخت لەسەر لایەنی کارامەيى قسەکردن بێت. فێرخواز لە سەرەتاوە زمانی فرمانی بەکار ناهێنێت لە قسەکردندا،لە ئەنجامدا پێویستیان بە ڕێژەیەی زۆر دەرفەت هەیە بەدرێژای وانەكە بۆ ئەوەی مەشق بکەن،مەشق و مەشق. ئەمە مانای وایە بۆ هەر وانەیەک پێویستیان بە وانەی کارامەيى هەیە.

پێکهاتەی وانە و سنوور:

بەدرێژای حەوتەمین کۆنفرانسی ئۆنلاینی (ئای ئێچ) ی مامۆستایان، ئانیا شاو لە (ئای ئێچ ) ی بۆینس ئایرس دەربارەی (فیرخواز چی دەوێت) دووا. بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر، ئەو توێژینەوانەی کە ئەنجام درا لەلایەن ئینتەر ناشناڵ هاوس (گه‌شه‌كردن ) بوو، کە فێرخوازەکان ئەو بەڵگانەیان دەویست کە بزانن چەند گه‌شه‌يانكردووه‌.

پیشاندانی گه‌شه‌كردنی فێرخواز بابەتێکی گەورە لە خۆ دەگرێت و بەچەندین ڕێگا دەتوانرێت تاقی بکریتەوە، بۆ نمونە کاتێک باسی وانەی کارامەيى قسە کردن دەکرێت ، کاریگەرترین ڕێگا بۆ نیشاندانی پەرەپێدانی فێرخواز ئەرکە ،فێرکردنە ، وانەکانی ئەرکه‌:

  • ئەرک ١:

فیرخواز ئەو ئەرکەی کە پێیدراوە لەگەڵ هاوڕێکەی ئەنجامی دەدات.

  • فێرکردن :

لێرەدا مەبەستی جێگرەوە دێت ،کە سودی زمانی فرمانی بیر فێرخوازەکانت دەخەیتەوە بۆ تەواو کردنی ئەرکەکە، یان خاسیەتەکانی گفتوگۆ کردن ،وەک ئامێری گەڕانەوەی کەناڵ یان دەستپێکردنی هەڵە.

  • ئەرک ٢:

هەمان ئەرک تەواو دەکەن، لەگەڵ فێرخوازێکی نوێدا لێرەدا هانیان دەدەیت بۆ تێکەڵکردنی  ئەو بابەتانەی کە لە هەنگاوی ٢ فێری بوون.

لە کۆتای ئەرکی دووەمدا کە ڕه‌نگدانه‌وه‌ى چالاکیەکەیانه‌، فێرخوازەکان ئەنجامی ئەو هەوڵانە دەبین کە ئەنجامیان داوە،لێرەدا تەنها دوو پرسیار هەیە کە دەبێت لە هاوەڵەکانیان بکەن ئەویش:

  • چەند باش ببویت کاتێک بۆ جاری دووەم ئەرکەکەت ئەنجامدا؟
  • ئايا هەوڵتدا کە زمانەکان بەیەکەوە تێکەڵ بکەیت؟

نموونەی وانەکان:

بۆ دانانی هەموو تیۆرەکان و باگراوندی خوێندنەوە لە ڕاهێناندا، دوو وانەم داناوە بۆ تێڕوانین لە کارامەی پەرەپێدانی قسەکردن،کە ئاست و ناوەڕۆک پلانی وانەکە لەم بەشەی خوارەوەدا هەیە:

ئاستی ناوەندی بەرز لە چاوپێکەوتنەکەی باخمان براند دا: ئيره ببينه 

ئەم وانەیە باسی چاوپێکەوتنە بەناوبانگەکەی باخمان دەکات و بەکار هێنانی بۆ فێرخوازەکان بۆ تێبینی کردنی خاسیەتەکانی گفتوگۆ کردن کە لە زمانی یەکه‌مدابەجێیدەهێڵن، وەک زمانی جەستە و پرسیار کردن و هاندانیان بۆ گۆڕینی ئەمانە بۆ زمانی دووەم وە پێدانی زۆرێک لە ڕاهێنان بە فێرخوازەکان.

ئاستی بەرز: قسەکردن دەربارەی پەروەردەو فێرکردن:  ئيره ببينه 

ئەم وانەیە دەگونجێت بۆ هەر گروپێگی گشتی ئینگلیزی ،کە وا لە فێرخوازەکان دەکات کە ڕەچاوی ئەوە بکەن کە چەند باش بوون لە قسە کردندا ئەویش لە ڕێگەی ئەرک ١، فیربوون ،ئەرک٢ ، هەروەها ئەرکێکی تری تێدایە ئەویش گوێگرتنە لە ئەم ئەرکە لەگەڵ دوو فێرخوازی بیانیدا.

دوا بیرۆکە :

هەمووی لە یەکدا، وانەی قسە کردن زیاترە لەوەی تەنها گفتوگۆ بێت دەربارەی بابەتێک: بەڵکو گەشە کردنی کارامەیەکی تایبەتە وە خاسیەتێکی زمانەوانی بێهاوتایە بۆ قسە کردن وەک زمانی فرمانی وە بەڕیوبردنی تێکەڵاو بونی شێوەکان.

سەرچاوەی بابەت:  ئيره ببينه 

سەرچاوەی وێنە:  ئيره ببينه 

وەرگێڕ: شیراز احمد فرج

هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد

دیزاینەری وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Shiraz Ahmad

شیراز احمد مامۆستای زمانی ئینگلیزیه، ده‌رجوی به‌شی ئینگلیزی / كۆلیزی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تیه‌. بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی هه‌یه‌ له‌ بواره‌كه‌یدا. ئه‌و شانازی به‌وه‌وه‌ ده‌كات كه‌ مامۆستایه‌ و كه‌سێك له‌وه‌وه‌ فێربێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی شاره‌زای له‌ زۆر شوێن كاری كردوه‌ وه‌ك باخجه‌ی ساوایان و خولی هاوینه‌ و كۆرس زمانی ئینگلیزی وه‌ ئێستا له‌ قوتابخانه‌ی وایز مامۆستایه‌ . بڕوای وایه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌زمونی زیاتر جه‌ند هه‌وڵ بده‌ی كه‌مه‌.

لێرەش بگەڕێ

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا مامۆستاکان چی فێربوون لە چین ؟

قوتابیەکی ئەمریکی لە پۆلێک دایە لە پەکین، لە ئێستادا لە ڕیی ئۆنلاینەوە باس لەوەدەکات کە خۆی و تیمەکەی چی فێربوون لەو کاتەوەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبۆتەوە، ئەمەش لە کاتێدایە کە مامۆستا ئەمریکییەکان هەمان گۆڕانکاری ئەنجامدەدەن.

Share via
Send this to a friend