چۆن بەشێوەیەکی زانستی مناڵی زیرەک پەروەردە ئەکرێت

چۆن بەشێوەیەکی زانستی مناڵی زیرەک پەروەردە ئەکرێت:

“بۆچی ڕەنگەکانی ترافیک لایت سور و زەرد و سەوزن؟”

کاتێک مناڵێک پرسیارێکی لەم جۆرەت لێ دەکات، تۆ چەند هەڵبژاردەیەکت هەیە بۆ ئەوەی وەڵامی بدەیتەوە. ئەتوانیت تەنها بە وەڵامێک بۆی ڕوون بکەیتەوە کە “لەبەرئەوەی” سور بۆ وەستان و سەوز بۆ ڕۆشتن …”ە یان ئەتوانی پرسیارەکە ئاڕاستەی خۆی بکەیتەوە و یارمەتی بدەیت و هانی بدەیت کە خۆی وەڵامەکە بدۆزێتەوە.

هیچ دایک و باوکێک یان مامۆستایەک یان بەخێوکەرێک ئەو کاتەیان نیە یاخود ئەو ئارامییەیان نیە کە بتوانن بە تەواوی کاردانەوەیان بۆ هەزاران هەزار دەرفەتی لەم چەشنە هەبێت، بەڵام ئێستا کتێبێکی نوێ دانراوە بە ناوی “بەرەو بلیمەت بوون: زانست چیمان پێ دەڵێ دەربارەی پەروەردەکردنی مناڵ بەشێوەیەکی سەرکەوتوو”، تاکو لەڕێی ئەو کتێبەوە بیر لە بەها و نرخی ئەو ساتانە بکەینەوە.

“کاتی هیرش” کە یەکێکە لە نوسەرانی ئەو کتێبە لەم بارەیەوە ئەڵێ: “ئەوەی ئێمە ئەمڕۆ لەگەڵ مناڵە بچوکەکاندا ئەنجامی دەدەین ، ئەو شتەیە کە پاش ٢٠ ساڵیتر ئەنجامەکەی بە دیار دەکەوێت” ئەو دەڵێ:” ئەگەر ئێستا بە باشی ئەنجامی نەدەین، ئەوا لە داهاتوودا ژینگەیەکی ناتەندروستمان دەبێت، کە ئەمەش کێشەکەیە”

“کاتی هیرش” و ” ڕۆبێرتا گۆڵینکۆف” کە هەردوکیان پڕۆفیسۆری زانکۆن، پێکەوە چوارچێوەیەکی نوێیان داڕشت لەسەر بنەمای زانستی فێربوون و گەشەسەندن. بۆ ئەوەی یارمەتی دایکان و باوکان بدەت تاکو بیر لە گەشەکردنی ئەو ئاستانە بکەنەوە کە بۆ سەرکەوتن پێویستن.

چ شتێک هانیدایت بۆ نوسینی ئەم کتێبە؟

“گۆلینکۆف”: ئێمە لە سەردەمێکی شێواودا ئەژین.وە دایکان و باوکان زۆر نیگەرانی داهاتووی مناڵەکانیانن. ئەوان پەیامەکەیان بەو جۆرە پێگەشتوە کە مناڵەکان دەبێت لە هەندێ لە تاقی کردنەوەکاندا نمرەکانیان لە پلەی یەکەمدا بێت، ڕاستییەکە ئەوەیە کە هەندێ کات مناڵان نمرەیەکی زۆر بەرز بەدەست دەهێنن بەڵام هێشتا سەرکەوتو نابن لە دۆزینەوەی کارێکی باش و بوون بە کەسێکی مەزن.

ئێمە مناڵەکان وا رادێنین کە ئەو کارە بکەن کە کۆمپیوتەر دەیکات، کۆمپیوتەر هەمیشە لە مرۆڤ زیاتر بەرەوپێش دەچێت، بەڵام ئەو شتانەی کە مرۆڤ تێیدا باشترە لە کۆمپیوتەر بریتین لە کۆمەڵایەتی بوون، بەرەوپێش بردنی پەیوەندییەکان، بە هاوڵاتی بون لە کۆمەڵگەیەکدا. لەبەرئەوە پێویستە ئێمە گۆڕانکارییەکی تەواو بکەین لە پێناسەی سەرکەوتن لە قوتابخانە  و سەرکەوتن لە دەرەوەی قوتابخانە.

ئێمە شتێک پێشکەش دەکەین پێی دەڵێین ڕاپۆرتی سەدەی ٢١، کە ئەمەش شەش بەش ئەگرێتە خۆی کە لە زۆر شوێن دەیان بینین:

هاوکاری کردن، پەیوەندی کردن، ناوەڕۆک، بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە، داهێنانی نوێخوازی، باوەڕبەخۆبوون.

هاوکاری کردن یەکەم و بنچینەو ناوەڕۆکە. هاوکاری کردن بریتیە لەوەی کە هەمو شتێک لەگەڵ ئەوانی تردا بگونجێنیت تاکو سەرەڕۆییەکانت کۆنترۆڵ بکەیت. بریتیە لە بنیات نانی کۆمەڵەیەک و ئەزمون کردنی جیاوازی و کلتورەکان. هەرشتێک کە ئێمە لە ماڵەوە یاخود لە پۆلدا ئەنجامی ئەدەین پێویستە لەسەر ئەو بنەمایە بنیاد بنرێت.

پەیوەندی کردن لەدوای ئەوەوە دێت، چونکە تۆ ناتوانی پەیوەندی دروست بکەیت ئەگەر کەسێک نەبێ پەیوەندی لەگەڵ دروست بکەی، کە ئەمەش واتا قسەکردن و نوسین و خوێندنەوەیە بەبێ هەبونی هونەری گوێگرتن.

ناوەڕۆک لەسەر بنەمای گفتوگۆکردن بنیاد نراوە. ناتوانین هیچ شتێک فێر بین ئەگەر فێری ئەوە نەبین کە چۆن لە زمانێک تێبگەین یاخود چۆن بخوێنینەوە.

بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەش لەسەر بنەمای ناوەڕۆک دێتەدی. لەبەرئەوەی ناتوانین ڕابەرایەتی کۆمەڵێک زانیاری بکەین ئەگەر هیچ شتێک نەبێت تاکو ڕابەرایەتی بکەین.

داهێنانی نوێخوازی بریتیە لە زانینی هەندێ شت: ناکرێ هەڕەمەکی ڕەنگ بڕژێنیتە سەر تابلۆیەک، بەڵکو ئەمە بریتیە لە یاسایەکی ١٠ هەزار سەعاتی پێویستە بە ئەندازەی پێویست شتێک بزانی تاکو شتێکی نوێ لێ بەرهەم بێنی.

وەکۆتا شت بڕوابەخۆبوونە تۆ ئەبێ بڕوات بەخۆت هەبێ تاکو بتوانی هەندێ سەرکێشی ئەنجام بدەی.

گۆلینکۆف: هیچ کەسێکی پێشەنگ و زانایەکی زانستی نیە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان شکستی نەخواردبێت، وە هەروەها ئەگەر ئێمە مناڵەکانمان بەو شێوەیە پەروەردە نەکەین کە ئارەزوی ئەنجامدانى کاری سەرکێشی بکەن ئەوا ناتوانین سەرکەوتن بەدەست بێنین

هەر یەکێک لەو شەش بەشەی لەسەرەوە باسمان کردن ٤ ئاستی بەرەوپێش چونیان هەیە، ئەتوانیت بەوردی باسی یەکێک لەو بەشانەمان بۆ بکەیت؟

زۆربەی خەڵک لەسەر مێزەکانیان لاپەڕە و کتێب و گۆڤاریان هەیە، ئێمە پێویستە ئەوە بزانین کە چۆن ئەو زانیاریانە دەست نیشان بکەین کە پێویستمان پێیانە:

ئاستی یەکەم پێی دەڵێن ” بینین بریتیە لە بڕواپێبوون” ئەگەر کەسێک پێت بڵێت کە تیمساحەکان لە مەنۆڵەکانی شاردا دەژین، بڕوای پێ دەکەیت؟

لە ئاستی دووەمدا دەبینی ڕاستییەکان جیاوازن، کۆمەڵێک تێڕوانینی جیاواز هەیە. تۆ فێر بویت کە کۆڵۆمبۆس ئەمریکای دۆزییەوە، دوایی فێربویت کۆمەڵێ گێڕەرەوەی جیاواز هەبون کە دەڵێن پێشتریش ئەمریکا خەڵکی لێ ژیاوە. بەم شێوەیەش بو بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە هاتە ئاراوە.

لە ئااستی سێیەمدا، ڕاوبۆچونمان هەیە، هەموو یەکێک لە ئێمە دەستەواژەی ” ئەوان وتیان” بەکاردەهێنین، کە ئەمەش ئەمانخاتە کێشەوە، لەبەرئەوەی ئەوە وەک ئەوە وایە کە بەکەمی ڕێز لە زانست و بەڵگەکان بگیرێت.

لەئاستی چوارەمدا، باسی بەڵگەکان دەکەین. لێهاتوویی، ئاڵۆزی کاتی دوودڵی.

ویڵسن کە یەکێکە لە زاناکانی زیندەوەرزانی  دەڵێ ئێمە لە زانیاریدا نقوم بوین و بۆ دانایی لە برسا مردوین. کاتێک ئێمە لە ئاستی چوارەمدا بەرەوپێش دەڕۆین ئەو بۆشاییە دەبینین کە لەسەر هێڵی باسەکەدان، وە هەروەها بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەش ئەوەیە کە ڕابەرایەتی دەکات بەرەو پێداتێپەڕبوون بۆ هەنگاوی داهاتوو.

سەرەڕای بەش بەش کردنی ئەو شەش بەشە بۆ ٤ ئاست لەناو خۆیاندا. هەروەها تۆ دەتوانی دەرفەت بۆ دایکان و باوکان و مامۆستایان و داپیرەوباپیران بڕەخسێنی تاکو گەشە بەو ئاستانە بدەن.

گۆلینکۆف: ئەگەر مناڵێکت هەبو کە خولیاو سەرقاڵی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە بوو، ئەوا نابێ کاتێ پرسیارت لێ دەکات هەوڵبدەی بێدەنگی بکەیت، وە ناشبێت بە وەڵامی “لەبەرئەوەی” پرسیارەکەی وەڵام بدەیتەوە، پێویستە هانی بدەیت کە پرسیاری زیاتربکات وە دەبێ تۆ وای لێ بکەیت کە تێبگات خەڵکیتر چۆن بیردەکەنەوە.

ئەگەر لەسەر جادە کەسێکی بێ لانە ببینی بە ڕای تۆ ئەو کەسە بیر لە چی دەکاتەوە؟ بە ڕای تۆ ئەوان چ هەستێکیان هەیە دەربارەی بێ لانەیی؟

ڕاوبۆچونی کەسانیتر وەربگرە و یارمەتییان بدە کە تێبگەن کە هەموو کات شتەکان وەك ئەوە نین کە دەردەکەون. بەم شێوەیە یارمەتییان دەدەی کە لە بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە تێبگەن.

“کاتی هیرش” : بەڵێ، تیۆری ئەقڵی گرنگە تاکو بیرکردنەوەی ڕەخنەیی پێ ئەنجام بدرێ.

گەورەترین ئەو بەشەی کە ئێمە لەم کتێبەدا سودی لێ وەرەگرین هەوڵدانە تاکو دایکان و باوکان لەوە ئاگاداربن کە چ شتێک لە قوتابخانە ئەگوزەرێ.

 کەمێک زیاتر باسی ئەمە دەکەین:

“کاتی هیرش”: یەکێک لە گەورەترین دەستەواژەکان “بەرفراوانی مێشک”ە، پڕۆسەی فێربوون شتێکی سادە نییە، بەڵکو پڕۆسەیەکە لەپێش لەداییک بونەوە دەست پێ دەکات. وەک ئەوەی کە تۆ چاوەرێی کە مناڵەکەت چۆن بێت و چۆن نەبێت لە قوتابخانە، وە چاوەڕێی مناڵەکەت بە چ جۆرە ئەزمونێکدا تێپەڕ ببێت لەدەرەوەی قوتابخانە.

تۆ ئەتەوێ کە خەڵکی بزانن لە چ شوێنێکی ئەم ٤ ئاستەدان لە هەر یەکێ لەو شەش بەشەدا؟

“کاتی هیرش”: بەڵێ، من وەک دایکێک دەتوانم ئەوە بڵێم، با بیری لێ بکەینەوە من کێم وەک یارمەتیدەرێک؟ ئایا من لەو جۆرە کچانەم کە دەبێ هەموو شتێ بە دڵی خۆم بێت (ئاستی ١)، یان کەسێکم شان بە شانی ئەوانیتر ئەبم(ئاستی ٢). کاتێک زۆر لە مناڵەکەم دەکەم و بەدڵی خۆم ئەیگۆڕم تا بچێتە دەرەوە، ئەوا من لە ئاستی یەکەمم. شتێکی هێندە گرنگ نیە کە من ڕێ بە مناڵەکەم بدەم کە خۆی جلەکانی هەڵبژێرێ، کێ گوێ دەداتێ ئەگەر پۆشتە بێت یاخود ڕووت بێت؟

با پێکەوە ئەو چوار هاوکاری کردنە ببینین کە لە ڕۆتینی ڕۆژانەماندا بنیاد نراوە:

تاچەند پەیوەندی گفتوگۆیی لەسەر بنیاد نراوە؟ ئایا ئێمە هیچ چیرۆکێکی پەیوەست بە کتێبەکەمان هەیە یاخود تەنها کتێبەکە ئەخوێنینەوە و تەواوی دەکەین؟ بیرۆکەیەکی باشە ئەگەر هەڵسەنگاندنێکی خۆمان بکەین بەگوێرەی ئاستەکان. ئەتوانین بپرسین ئایا لەکوێدا ئێمە ئەمانەوێ وەک دایک و باوک گەشە بکەین و بەرەوپێش بچین.

بەڕاستی ئەمە شتێکی باشە بۆ بەهێز کردنی بیرۆکەی فێربوون وەک پڕۆسەیەکی کۆمەڵایەتی و دەستپێکی پەیوەندییەکان. ئەمە تەنها تۆڕێک نیە بۆ دیاری کردنی جۆر و پێوانەی مناڵەکانمان، بەڵکو ئەمە دەربارەی ئەوەیە کە چۆن پەیوەندی لەگەڵ مناڵکانماندا دروست بکەین.

گۆلینکۆف: شتێکیتر بە ڕای من کە گرنگە تێبینی بکەین ئەوەیە کە ئێمە باسی ئەو شتانە ئەکەین کە ئەو کاتەی لەگەڵ مناڵەکەتی ئەنجامیان دەدەیت. ئێمە باسی کڕینی شتێک ناکەین، باسی گۆرانی وتن ناکەین لەپۆلدا، باسی تابلێتیش ناکەین، ئێمە باسی گرنگی پەیوەندی کۆمەڵایەتی دەکەین لە نێوان دایک و باوک و مناڵەکانیاندا کە ئەمە بەڕاستی یارمەتی مناڵ دەدات بەرەوپێش بچێت لەو ئاستەدا. ئێمە بەتایبەتی بایەخ بە توانای بڕوابەخۆبوون دەدەین. لە قوتابخانە کاتێک مناڵان هان دەدرێن تاکو وەڵامێکی ڕاست بەدەست بێنن، خەڵک دەتوانن شتانێک بکەن کە هانی مناڵەکانیان بدەن بە چەندەها ڕێگە بتوانن کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

“ئەتوانی بیر لە چەند ڕێگەیەکی جیاواز بکەینەوە بۆ دروست کردنی قەڕەوێڵە”

ئەوە هیچی تێناچێت، وە هەروەها مناڵەکەش فێر دەبێت ” بیرۆکەیەکی باشم هەیە، من ئەتوانم داهێنەر بم، ئەتوانم پیشانت بدەم کە من دەتوانم پشت بە خۆم ببەستم”

سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه 

سەرچاوەی وێنە:  ئيره ببينه 

وەرگێڕان: ئاڵا فرج حسین

هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد

ده‌نگ:  لانه‌ سواره

دیزاینی وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Ala Faraj

ئاڵا فرج حسین دەرچوی بەشی ئینگلیزی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتییە لە زانکۆی سلێمانی. پیشەی مامۆستایە. ئەو هەم زمانی ئینگلیزی و هەم پیشەکەی زۆر خۆشدەوێت، چونکە باوەڕی وایە بناغەی کۆمەڵگایەکی تەندروست بەندە لەسەر پەروەردەیەکی تەندروست. ئامانجی ئاڵا گەیاندنی خزمەتە بە کۆمەڵگاکەی بەگشتی و چینی مامۆستا بەتایبەتی لە بواری پەروەردەدا، وە دڵنیاشە کە لەگەڵ گروپی فێرۆپیدیادا زووتر بەو ئامانجەی دەگات.

لێرەش بگەڕێ

يارمەتيدان لە ئەركى ماڵەوەدا

ئەگەر شتێك هەبێت زۆر گران بێت بۆ رێكەوتن لەسەرى ئەوە ئه‌ركى ماڵەوەيە لەگەڵ منداڵەكان. رێكەوتن …

Share via
Send this to a friend