چۆن فێرکردن لەسەر بنەمای پرسیار کردن بەکاردێت لەگەڵ خوێندکاری منداڵ دا

https://i.ytimg.com/vi/PbCpXwxmedo/maxresdefault.jpg

چ جۆرە کوالێتیەک لەلات پەسەندە لە خوێندکارەکانت دا هەبێت بۆ ئێمە: زانخوازی.

لە ئەزمونی ئێمەدا: ئەو منداڵانەی کە زانخوازن داهاتوویەکی سەرکەوتویان دەبێت، ئەو منداڵانەی کە زانخوازن هاندەدرێن کە پرسیار بکەن و وەڵام بەدەست بهێنن. ئەو وەڵامانەش دەخرێتە سەر شارەزای کەسێتی ئەو منداڵە(ئەگەر کوڕ بێت یان کچ بێت)، باشترین ڕێگە ئەوەیە کە هەلو مەرجی گونجاویان بدرێتێ ئەویش کە هەر خوێندکارێک ڕێگەپێدراوە زانخوازی خۆی پیشان بدات، هەڵسو کەوتی پرسیار کردن یان حەزی دۆزینەوەی شتی تازە لە پۆلدا ئەنجام بدات.

فێربون لەسەر بنەمای پرسیار کردن پرۆسەیەکی سێ هەنگاوی لەخۆ دەگرێت کە بۆ بواری خوێندن بەسودە، خوێندکار سێ پرسیار دەربارەی بابەتی تازە لە خۆی دەكات کە مامۆستاکە باسی دەکات ئەوانیش:

١. من چی ئەزانم دەربارەی ئەم بابەته‌؟

 ٢. من ئەمەوێت چی بزانم دەربارەی ئەم بابەتە؟

٣. من چی فێربوم دەربارەی ئەم بابەتە؟

خشتەی (KWL) (چی ئەزانم، چیم ئەوێت، چی فێربوم ) ئەم سێ هەنگاوە بۆ زانینی بەرەو پێشچونی زانیاری خوێندکار زۆربەی کات بەکار دێت.

دەستپێکردن بە پرسیارێکی گەورە:

فێربن لەسەر بنەمای پرسیار کردن بە شێوەیەکی ئاسایی دەستپێدەکات بە (کردنەوە- کۆتای هێنان) ی (پرسیاری گەورە) واتا( بابەتێک دەکەینەوە کە زۆرترین وەڵامی هەبێت )ئەم پرسیارە وەک کاری یاریدەدەر وایە کە یارمەتی خوێندکارەکان دەدات قوڵتر بیربکەنەوە دەربارەی بابەتەکە ،لەوانەیە پرسیارەکەت یەکێک بێت لەم خاڵانەی خوارەوە كه‌ لە(Oxford Discover) وەرگیراوە.

  • چۆن مۆسیقا دروست دەکەین ؟
  • ووزه‌ لە کوێوە دروست دەبێت؟
  • چۆن دەزانین ماوەیەکی زۆر لەمەو بەر چی ڕویداوە؟
  • ئاژەڵەکان چۆن گفتوگۆ دەکەن؟

زانینی ئەو بابەتەی کە خوێندکار دەیزانێت:

دوای ئەوەی پرسیارە گەورەکە(پرسیاری بابەتی تازە) لە پۆلدا باس کرد ،ڕێگە بدە بە خوێندکارەکان کە ڕەچاوی ئەو زانیاریانە بکه‌ن کە خۆیان دەربارەی بابەتەکە دەیزانن ،لە سەرەتاوە دەتوانن وەک گروپی بچووک وەڵامی بابەتەکە بدەنەوە ،دوای ئەوە دەتوانن بیکەن بە چالاکی پۆل لە هەنگاوی یەکەمدا خوێندکارەکان وەک بەشداربوی چالاک لەم پرۆسەی فێربونەدا هەوڵدەدەن کە لە ئەزمونی ژیانی کەسێتی خوێندکارەوە وەرگیراوە ،خوێندکارەکان گفتوگۆ دەکه‌ن دەربارەی ئەو بابەتانەی کە دەیزانن ،دەتوانی ئەم زانیاریانە وەربگریت و بیخەیتە خانەی چی دەزانم لە خشتەی (KWL)خوێنکارەکان دەست دەکەن بە باسکردنی ئەو بابەتانەی کە دەیزانن لە ڕێگەی بەرهەم هێنان (قسە کردن و نوسین) ی کارامەيی زمانیان . لە پۆلی سەرەتای فێربونی زمانی ئینگلیزی وەک زمانی دووەم دەتوانیت ئەم ڕێگەیە بە ئاسانی بەکار بهێنیت،کە خوێندکارەکان دەتوانن ئەوەی دەیزانن بە وێنە کێشان دەریببڕن یان بەکار هێنانی وشەکاری ئاسان بۆ وەسف کردن یان شەرح کردن بەمەش خوێندکارەکان ئەزمونیان زیاتر دەبێت بە شەرح کردنی ئەو باباتەی کە دەیزانن و کارامەی بەرهەم هێنانیان گەشەدەکات.

زانینی ئەو بابەتانەی کە خوێندکار دەیەوێت بیزانێت:

بۆ دەستپێکردنی هەنگاوی دووەم دەبێت ئەو زانیاریانەی کە خوێندکار دەیەوێت بیزانێت دابڕێژرێت،ئەویش کە خوێندکار دەیەوێت چی بزانێت، ئەم هەنگاوانەش وا لە خوێندکار ده‌کات كه‌ بە ئازادی بیربکاتەوە لەو شتانەی کە لە دەوری هەیە لە جیهاندا،یەکێک لەو گفتوگۆیانەی کە دەکرێت لە پۆلدا ئەوەیەکە ئێمە لە کوێی گەردونداین؟  منداڵەکان لەوانەیە پرسیار بکەن دەربارەی سیستەمی گەردوونی یان هەسارەکان ،ڕێگە بدە خوێندکارەکان پرسیار بکەن لە سەرەتاوە بە گروپی بچووک دوای ئەوە بیگۆڕن بۆ چالاکی ناو پۆل ،دوای ئەوە پێویستە ئەو پرسیارانە لای خۆت تۆمار بکەی لە خانەی ئەمانەوێت چی فێربین لە خشتەی ((KWL).

وەک مامۆستا دەتوانین ئەو پرسیارانەی کە خوێندکار پەرۆشە بیزانێت پوختەی بکەین دوای ئەوە بیکەین بە بابەتێک و بە ده‌نگی بەرز بیڵێین(باشە بۆچی کە مرۆڤ دەچێتە سەر مانگ کێشی کەمترە وەک لەسەر زەوی ؟)یان بڵێ (نزیکترین ئەستێرە چەند دورە لە خۆرەوە).

شێوازەکانی فێربوون

پڕۆسەی فێربوون لە قۆنا‌غی دۆزینەوەدا:

خوێندکارەکان بە یارمەتی و ڕێنیشاندانی تۆ هەوڵدەدەن قۆناغەکانی پرۆسەی فێربون بدۆزنەوە لە Oxford discover چەند جۆرێک لە ناوەڕۆکی خه‌یاڵی و راستی(خوێندنەوە،چالاکی گوێگرتن و بابەتی زیاتر) دەبەخشێت بە خوێندکارەکان بۆ ئەوەی فێری بابەتەکان بن ،ئەو کاتەی خوێندکار هەستدەکات کە هاندراوە بۆ دۆزینەوەی وەڵام بۆ پرسیارەکەی زیاتر دەخوێنێتەوه‌ و گوێدەگرێت ،زۆر گرنگە کە چەند جۆرێکی جیاواز لە ستراتیجی خوێندنەوەو گوێگرتنیان بدەیتێ بۆ ئەوەی کارامەيی وه‌رگرتنیان زیاتر کاریگەر تر بێت، هەروەها هەموو وانەیەک دەبێت وشەی تازەو  ڕێنمای ڕێزمانی تازەیان بدەیتێ.

 زانینی ئەو بابەتەی کەخوێندکار فێری بووە:

لە کۆتاییدا،لە دوای زنجیرەیەک وانە خوێندن خوێندکارەکان بابەتەکەیان بۆ دەردەکەوێت،ئێستا ئامادەن بۆ هەنگاوی سێیەم،گفتوگۆ کردن دەربارەی ئەو بابەتەی کە فێری بوون ،خوێندکار لەم قۆناغەدا لە گروپی بچوکدا کار دەکەن بۆ ئەوەی ئەو بابەتەی کە فێری بون هاوبەشی بکەن لەگەڵ هاوڕێکانیاندا،خوێندکارەکان گفتوگۆ دەکەن و ئەو زانیاری و ئەزمونانەی کە فێر بوون دەینوسن، کارامەيی قسەکردن و نوسین لەگەڵ فێربونی وشەی تازەو  ڕێنمای ڕێزمانی فێردەبن کاتێ کە گفتوگۆکە دەگۆڕێت بۆ چالاکی پۆل خوێندکارەکان بڕوا بە خۆبونیان دەبێت کە قسە بکەن دەربارەی ئەو ئەزمونەی کە بەدەستیان هێناوە،دەتوانی ئەو زانیاریانەی کە فێربون لای خۆت لە خشتەی (KWL) تۆماری بکەیت.لەدوای ئەم وانەیەوە دەتوانی بابەتەکە بکەیت بە پرۆژە کە خوێندکارەکان بە یەکەوە کار دەکەن ،ئەوەی کە فێر بوون بەکاری دەهێنن بۆ گەشتن بە ئامانجەکەیان.

کورتەیەک دەربارەی بابەتەکە:

لە بنەڕەت دا فێربون لەسەر بنەمای پرسیار کردن ڕێگایەکی سروشتیە بۆ فێربوونی زمانی دووەم،کە ڕێگە بە خوێندکار دەدات زیاتر کۆنترۆڵی ئەو ئەزمونە بكات کە فێری بووە،لە کاتێکدا مامۆستا یاریدەدەر و ڕێنیشاندەریانە بە درێژای کاتەکە هانی زانخوازی سروشتی منداڵەکانمان دەدات وایان لێدەکات کە پرسیار دەربارەی شتەکانی دەورو به‌ری خۆیان بکەن .

سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه

سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه

ئامادەکاریی بابەت: لؤي حاجي

وەرگێڕ: شیراز احمد فرج

هەڵەچن: خه‌بات ره‌فيق محمد

دیزاینەری وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Shiraz Ahmad

شیراز احمد مامۆستای زمانی ئینگلیزیه، ده‌رجوی به‌شی ئینگلیزی / كۆلیزی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تیه‌. بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی هه‌یه‌ له‌ بواره‌كه‌یدا. ئه‌و شانازی به‌وه‌وه‌ ده‌كات كه‌ مامۆستایه‌ و كه‌سێك له‌وه‌وه‌ فێربێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی شاره‌زای له‌ زۆر شوێن كاری كردوه‌ وه‌ك باخجه‌ی ساوایان و خولی هاوینه‌ و كۆرس زمانی ئینگلیزی وه‌ ئێستا له‌ قوتابخانه‌ی وایز مامۆستایه‌ . بڕوای وایه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌زمونی زیاتر جه‌ند هه‌وڵ بده‌ی كه‌مه‌.

لێرەش بگەڕێ

بەکارهێنانی ووچانەکانی مێشک بۆ گەڕاندنەوەی سەرنجی خوێندکاران

لە سەرەتاکانی پیشەی مامۆستایمدا، بە تێبینیەک بێزار بووم کە لە لایەن مامۆستایەکی جێگرەوەوە جێهێڵرابوو. ئەو نووسیبووی کە لە ماوەی ئەو سێ ڕۆژەی کە لەگەڵ خوێندکارەکانمدا بووە، خوێندکارەکان لە بەشی یەکەمی پۆلەکەدا بە دەم پۆلەکەوە هاتوون، بەڵام زۆربەیان پاش ٢٠ خوولەک لە ڕێنماییەکانی بێئاگا، سەرقاڵ بە ئیشی تر، تەنانەت تێکشکاو بوون. کاتێک لە خوێندکارەکانم پرسی کە چی ڕوویدا، هەموویان بە یەک دەنگ: "مامۆستا ووچانەکانی مێشکی پێ نەداین." کەواتە ووچانەکانی مێشک چین و چۆن دەتوانین بەکاریان بهێنین؟

Share via