چەند ئامرازێک بۆ وتنەوەو بەڕێوەبردنی پۆلێکی قەبارە گەورە

لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ مامۆستایەکی ئامادەی تێکەڵاودا، رونیکردەوە کە بۆ ئەمساڵی خوێندن ژمارەی خوێندکارانی زیادی کردوە بۆ نزیکەی ٤٠ خوێندکاربه‌ناچارى گوتی” باش، با دەست بکەین بە كاركردن گروپ”
ئەمساڵ خوێندکاری زیاتریت هەیە ؟ کەمبونەوەی بودجەی تەرخانکراو بۆ پەروەردە یەکێکە لەو هۆکارانەی دەبێتە هۆی زیادبوونی ژماره‌ى خوێندکاران لە لە قوتابخانەکاندا. ئەگەر وانەت بە پۆلێکی قەرەباڵغ وتۆتەوە یاخود مامۆستایەکی تازەیت و هێشتا ئەزمونی تەواوت نیە لە وتنەوەی پۆلێکی بەوجۆرە، ئەوا لێرەدا چەند خاڵێکی یارمەتیدەر دەخەینە ڕوو:

خاڵی یەکەم: بەردەوام بە لەسەر هاوکاری کردنی بەکۆمەڵ

خویندکاران پێویستیان بە دەرفەتە تا بەدرێژای ماوەی فێربونەکە لەگەڵ هەریەکەیاندا بیت، پرسیاریان لێبکەیت، رێنمونی هەریەکەیان بکەيت و  په‌يوه‌نديت لەگەڵ هەریەکەیاندا هەبێت، ئەمانە هەموی زۆر گرنگن کە لە پۆلێکی گەورەدا جێبەجی بکرێن. ئەگەر هاتوو ژوورەکە قەبارەی بچوک بوو ئەمەش وابکات کە نەتوانی گروپی سێ یان چوار خوێندکاری دروست بکەیت ئەوا ئەم تەکنیکە بەکار بهێنە “هاوبەشی ئانیشکی”کە ئەمەش دوو خوێندکاری نزیک یەک دەتوانن لەگەڵ یەک هاوبەشی بکەن. ئەمە زوو زوو ئەنجام بدە. وەکو دەزانین خوێندکارە بێدەنگەکان کەمتر بەشدار دەبن لە پۆلدا. هه‌روه‌ها ئەگەرهاتوو پۆلەکە قەرەباڵغ بوو ئەوا دەرفەتی بەشداریکردنیان زۆر زیاتر کەمدەبێتەوە و لەگەڵ ئەو کاتە کەمەی کە هەر گروپێکی بچوک یان هەریەک لە خوێندکارەکان هەیانە ئەوا لەسەر مامۆستاکە پێویستە کە وا لە قوتابیەکان بکات هەریەکەیان قسە بکەن و  وایان لێبکات گوێی بۆ بگرن.  دەتوانی  “(بە نۆرە قسەکردن )”بە کاربهێنیت ئەگەرچی بۆ ٢٧چرکەش بێت دڵنیابە “turn and talk تەکنیکی سودێکی زۆریان پێ دەگات و زۆر شت فێردەبن لەو نیوو خولەکەدا.

خاڵی دووەم: ڕازیبە بەوەی شتەکان کاتێکی درێژتر دەخایەنن

بەوە ڕازیبە کە پێشکەش کردن و گفتوگۆکردن لەسەرنیوەی بابەتەکە لە پۆلێکی ئاسایی و بچوکدا ٢٠ خولەک دەخایەنێت وە لەوانەیە دووئەوەندە بخایەنێت لە پۆلێکی قەرەباڵغدا وە ئەگەرهەستت بە نا ئومێدی و بێتاقەتی کرد بەدرێژای  رۆژەکە لەوەی کە نەتتوانیوە کاتی تەواو بدەیت بە گروپەکان یان هەریەک لە قوتابیەکان  و بەداخەوە ئەگەر لە ئێستادا ئەمە دەکەیت لە پۆلێکی ٣٥ قوتابی یان زیاتر ئەوا پێش نزیکبونەوەت لە تەواوکردنی بابەتەکە بۆت دەردەکەوێت کە کاتی پێویستت نەماوە بۆ تەواوکردنی بابەتی ئەو ڕۆژە. لێرەدا یەکێ لە چارەسەرەکان بەتایبەتی کاتێک بتەوێت بزانی کە ئایا قوتابیەکان تێگەیشتون یاخود نا بەکارهێنانی ستراتیجی پەنجە بۆ سەرەوە/ پەنجە بۆ خوارەوە یە یاخود رێگەیەکی ترئەوەیە کە قوتابیەکان لە ١ تا ٣ پەنجەیان لەسەر سینگیان دادەنێن کە ئەمە پێت دەڵێت کە قوتابیەکان تا چەند لێت تێگەیشتون بۆ نمونە ( ٣ واتە”تێگەیشتوم”)
چەند ڕێگایەکی تر بۆ هەڵسەنگاندنیان وەکو ڕستە دەستپێکەکان کە ئەمە یارمەتی گەڕانەوەی هەندێک لە کاتە ڕۆشتوەکانت دەداتەوە و یاخود بەدزیەوە چونەدەرەوە لە بابەت بۆئەوەی بزانیت کە تێگەیشتون لە بابەتەکە پرسیارێکی ستراتیجیان لێدەکەیت دەربارەی بابەتی ئەورۆژە.

خاڵی سێهەم: ڕێگەی تازە بدۆزەوە بۆ ناسینی قوتابیەکان 

بەداخەوە چەند پۆلەکەت گەورە و قەرەباڵغ بێت ئەوەندە پەیوەندیت لەگەڵ خوێندکارەکان کەمدەبێتەوە. هەندێک جار بیر لە کردنی سەرژمێری بکەرەوە لە پۆلەکەدا. هەفتەی جارێک یاخود دووجار کە لەکوێدا قوتابیەکان دەتوانن وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوە لە ڕادەی ئارەزووکردنیان  و  پرسیار لە تۆش بکەن  دەربارەی و هەروەها داوا لە قوتابیەکان بکە کە نامەت بۆ بنوسن دەربارەی ڕادەی فێربونیان و دەستکەوتەکانیان و بەربەست و رێگرەکانیان  هەروەها ئارەزوەکانیان.
دەتوانیت هەر ڕۆژێک فۆکەسی تەواو بخەیتەسەر٥ بۆ ٦ قوتابی جیاواز بەم ڕێگایە هیچکامێکیان بێبەش نابن لە بەشداری کردن.  بە ڕێکووپێکی ڕۆژانە چاودێری خوێندکارە”لێهاتوەکان”بکە.

خاڵی چوارەم: کێشەت نەبێ لەگەڵ ژاوەژا و ڕێگەپێدانیان بۆ ڕۆیشتن

ئەم ڕستەیە خێرا خێرا لەبەرخۆتەوە دووبارە بکەرەوە”تەنها لەبەرئەوەی ژاوەژاو هەیە مانای ئەوەنیە کە هیچ فێرنابن”و لە هەندێک شوێندا پێوێستە  ماوەێک بێدەنگ بین تا بە قوڵی بیر بکەینەوە و زۆر بەباشی تێبگەین.  زۆربەی جارتەنها بە ئاماژە پێکردنێک دەتوانيت وایان لێبکەیت ئاگادار ببنەوەو گوێڕایەڵت بن. بۆیە هەر ٣٧ خوێندکارەکە بێنە و بیانکە بە گروپەوە،  کارێکی  زەحمەتیان بدەرێ لەگەڵ هەندێك ئاسانکاری تا پێکەوە بە گروپ بیکەن.با ژاوەژاویش دروستبێت یان لە گروپێکەوە بۆ گروپێکی تر بڕۆن، ئەگەر ده‌رگای پۆلەکە لەپڕ کرایەوە و سەردانیکەرێک بوو لە شوێنێکی ترەوە ڕێگەبدە بێنە ژورەوە وە سەرنجیان ڕاکێشە بەرەولای خۆت تا ئەوانیش بە پەرۆش بن بۆ فێربون.
دەربارەی ڕێگەپێدانیان بۆدەرەوە، ئەگەر هەر خەریکی پەڕە دابەشکردنی بەسەریاندا یاخود بە تەنها خەریکی نمرەدانانی بۆ ئه‌ركى ماڵه‌وه‌يان،  ئەوا بوه‌ستە و خێرا ئەرکی ماڵەوەیان بدەرێ چونکە دواتر کاتی زیاترت دەبێ بۆ سه‌يرکردنی ناوی ئەو خوێندکارانەی کە ئامادە نەبون وە ئه‌ركێكى ماڵه‌وه‌ى تر  زیاد بکە بۆ ئەو خوێندکارانەی کە ئاستیان باشترە. هەوڵبده‌ گاڵتەو گه‌پ لەگەڵ ئەوخوێندکارانەدا بکە کە بێدەنگن و زۆرتێکەڵاو نابن  هەروەها بە پرسیاریک لە هەموو پۆلەکە کۆتایی بە وانەکە بهێنە.
سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه
سەرچەوەی وێنە: ئيره ببينه

ئامادەکاریی بابەت: لؤي حاجي

وەرگێڕان: هدی علی فرج

 هەڵه‌چن: خه‌بات رفيق محمد

دیزاینی وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Huda Ali

هدی علی فرج لەدایک بووی شاری سلێمانییە. لە ئێستادا خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزیە لە زانکۆی سلێمانی. زمانی ئینگلیزی خولیای مناڵی بووە هەر لەبەر ئەمەش بووە کۆڵێژی زمانی ئینگلیزی هەڵبژاردووە وە لەگەڵ ئەوەشدا بەشداری کۆمەڵێک کۆرسی زمانی ئینگلیزی کردووە لە چەند پەیمانگایەکی جیاواز. هاوکات زۆر حەز بەکاری خێرخوازی و بوون بە خۆبەخش دەکات پێی وایە لەم ڕێیەوە کەسانی زیاتر دەناسێت و ئاشنا دەبێت بە کۆمەڵێک خەڵکی جیاواز تر وە لێێانەوە فێر دەبێت هەربۆیە بەشداری کۆمەڵێک کاری خۆبەخشی کردووە وەک وانەوتنەوەی تایبەت بەچەند مناڵ و خوێندکارێک وە هەروەها بوون بە مامۆستا بە ئۆنلاین لە هەمویان گرنگتر کارکردنی وەک وەرگێڕێک لە ڕێکخراوی فێرۆپیدیا ووەک خۆی دەڵێ کە چەند سودێکی بینیوە لەم ڕێیەوە چونکە خولیای ئەوەیە ببێت بە وەرگێڕێکی سەرکەوتوو .هدی پێیوایە ژیان وەکو "پیانۆ" وایە، دوگمە ڕەشەکان ناخۆشیەکانی ژیان وە دوگمە سپیەکانیش خۆشیەکانی ژیانن، بەبێ ژەنینی هەردوو دوگمەکە ئاوازێکی خۆش دەرناچێت. بۆیە هەمیشە هەوڵی داوە کەسێکی گەشبین بێت.
Share via