چەند ئامۆژگاریەک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڕەفتارە خراپەکانی منداڵان لە تەمەنی ٤ ساڵیدا

لەوانەیە تەمەنی چوار ساڵى قورس بێت بۆ منداڵ و بۆ خێزانەکەشی، چونکە منداڵان لەم تەمەنەدا دەست دەکەن بە بەکارهێنانی مشکیان، بەجۆرێک هەڵبژاردنی جل و بەرگ قورستر دەبێت و داهێنانی قژ یەکێکە لە موعجیزەکان و کۆنتڕۆڵکردنی ڕەفتارە خراپەکانی ئەبێت بە یەکێک لە کارە ئەستەمەکان. لەبەر ئەوە ئەگەر باوەڕت وابووە سێ ساڵی ڕابردوو سەخت بووە، ئەوا سەرت سووڕ ئەمێنێت سەبارەت بەو شتانەی کە منداڵەکەت لەوانەیە ئەنجامی بدات لەم ساڵەدا. بەڵام چۆن ئەتوانین مامەڵە بکەین لەم تەمەنەدا و چۆن کۆنتڕۆڵی هەڵسوکەوتەکانی بکەین؟

ئامۆژگاریەکان:

١ هەوڵ بدە بەباشی گوێ بگریت بۆ ئەو قسانەی کە منداڵەکەت دەیکات لەم تەمەنەدا  و هەوڵ بدە ئەو کارانەی پێی هەڵدەستێت و ئەو چالاکیانەی ئەنجامی دەدات بیزانیت، ئەگەر بەرنامە تەلەفزیۆنیە پەسەندەکان بێت یان یاریە تایبەتەکانی یان هاوڕێکانی، ئەگەر ناچار بوویت بچیتە ناو جیهانە تایبەتەکەشیەوە، بچۆ، ئەم ئامۆژگاریە یارمەتیت دەدات کە زیاتر لە منداڵ تێبگەیت و ئاشنابیت بە سەرچاوەی ڕەفتارەکانی.

٢ جەخت بکەرەوە لە ڕاست کردنەوەی ڕەفتاری منداڵ، کاتێک بە شێوەیەکی ناڕاست ڕەفتار دەکات ، هەروەها شێوازە ڕاستەکەی ڕەفتارەکەشی بۆ ڕوون بکەرەوە، تەنیا بە سەرزەنشتکردن  ڕازی مەبە بەڵکو ڕاڤەی بکە و هەستە بە دانانی سزای گونجاو بۆ ڕەفتاری خراپ.

٣ هەوڵ بدە هەمیشە ئەرێنی بیت لەگەڵ منداڵاندا، چونکە ئەوان دەتوانن هەست بە ڕەفتاری نەرێنی بکەن.  تۆش دەتوانیت زۆر بە دەست بهێنیت لەڕێگەی مامەڵە باشەکەتەوە.

٤ ئەوەت لەیاد بێت کە زۆر ئەستەمە سزای منداڵ بدرێت لە تەمەنی چوار ساڵیدا و کۆنتڕۆڵ بکرێت، لەبەر ئەوە دەبێت ئارام بگریت و هەوڵ بدەیت تێبگەیت لە گونجاوترین شێواز بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵدا.

٥ دڵنیابە لەوەی کە منداڵ هەمیشە لەوە تێ دەگات کە ڕەفتاری خراپ دەبێتە هۆی بێبەشبوون لە خۆشی. هەوڵ بدە کەمێک توند بیت لەگەڵی و هەستیت بە جێبەجێکردنی هەڕەشەکەت، بۆ نموونە یارییە نوێیەکەی بۆ مەکڕە و مەیبە بۆ سینەما. ئەو کات منداڵەکە فێر دەبێت کە ئەو ڕەفتارە خراپانەی کە ئەو پێی هەڵدەستێت بێجگە لە بێبەشبوون شتێکی تری پێ نابەخشێت. لەوانەیە منداڵ چەندین جار پێویستی بە بیرهێنانەوە بێت بە ڕێساکان، نەک لەبەر ئەوەی کە بیری دەچێتەوە بەڵکو لەبەر ئەوەی کە هێشتا مانای وشەی ڕێسا نازانێت.

سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه

سه‌رچاوه‌ى وێنه‌:  ئيره ببينه

وەرگێڕ : ئەمیرە شەریف خالد

هه‌ڵه‌چن : خه‌بات ره‌فيق محمد

ديزاينه‌رى وێنه‌: فێرۆپيديا

دەربارەى Amira Sharif

ئەمیرە شەریف کارمەندی ڕێنمایی دەرونییە، خاوەنی بڕوانامەی بکالۆریۆسە لە پەروەردە و دەروونزانیدا، لە زانکۆی سەلاحەدین. لە چەند بوارێکی جیاوازدا کاریکردووە وەک مامۆستای دەروونزانی و پەروەردە لە چەند پەیمانگایەک، ماوەی زیاتر لە ساڵێک کاری دیمانەسازی کردوە لەپرۆژەی نوسینەوەی مێژوی عێراقدا، لەبواری ڕێکخراوەییدا کاری زۆری ئەنجامداوە و گرنگترینیان وەک توێژەر و چاودێری مافی مروڤ کاریکردووە لە گرتوخانەکانی سلێمانی و دەوروبەری. زیاتر لە سێ ساڵ کاری رۆژنامەنوسی کردووە و خاوەنی چەندین ڕێپۆرتاژ و بابەتە. ئێستا و زیاتر لەساڵێکە ڕاوێژکاری دەرونییە و خاوەنی گۆشەی (دەروون دۆستی)ە لە گۆڤاری ژن کە گۆڤارێکی مانگانەی ژنانەیە. ئەمیرە باوەڕی وایە کە پێشکەوتن و سەرکەوتنی کۆمەڵگا بە گشتی، بەندە بە پێشکەوتن و وشیارکردنەوەی خێزان و تاکەکانی سەبارەت بە گرفتەکان. هەر لەو ئاڕاستەیەوە و لەبواری نوسین و وەرگێراندا کار لەسەر خێزان و تاکەکانی ئەکات، بەمەبەستی وشیارکردنەوەی زیاتری کۆمەڵگای کوردی.

لێرەش بگەڕێ

يارمەتيدان لە ئەركى ماڵەوەدا

ئەگەر شتێك هەبێت زۆر گران بێت بۆ رێكەوتن لەسەرى ئەوە ئه‌ركى ماڵەوەيە لەگەڵ منداڵەكان. رێكەوتن …

Share via
Send this to a friend