https://images.parents.mdpcdn.com/sites/parents.com

ڕۆڵی خێزانەکان

ڕۆڵی خێزانەکان

دەتوانین ئێمە هەموومان لەسەر ئەوە هاوڕابین کە خێزانەکان ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە پەروەردە کردندا،  بەڵام لەوانەیە چەند خێزانێکی کەم بە تەواوی ئەوە بزانن کە  ڕۆڵی ئەوان چیە و باشترین ڕێگە بۆ ڕۆڵیان لە پەروەردەدا كامەيە. ئەمە یانزە ڕۆڵە  کە هەموو خێزانێک پێویستە بیزانن کاتێ دەست دەکەن بە پەروەردە کردنی منداڵەکانیان.

دەتوانین ئێمە هەموومان لەسەر ئەوە هاوڕابین کە خێزانەکان ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە پەروەردە کردندا،  بەڵام لەوانەیە چەند خێزانێکی کەم بە تەواوی ئەوە بزانن کە  ڕۆڵی ئەوان چیە و باشترین ڕێگە بۆ ڕۆڵیان لە پەروەردەدا كامەيە. ئەمە یانزە ڕۆڵە  کە هەموو خێزانێک پێویستە بیزانن کاتێ دەست دەکەن بە پەروەردە کردنی منداڵەکانیان.

لەگەڵ ئەوەی ڕۆڵی خێزانەکان لە پەروەردەو فێرکردنی منداڵەکاندا هەر وەک منداڵەکان گەورە دەبن و گەشە دەکەن، تەنها یەک شت بە نەگۆڕی ئەمێنێتەوە: ئێمە منداڵەکانمان بە شێوەیەکی مۆدێرن فێردەکەین، هەڵوێستەکانمان لە بارەی پەروەردە کردنیانەوە دەتوانێت هانی منداڵەکان بدات  و پیشانیان بدات کە چۆن گەشتی زانستی و پەروەردەی خۆیان بگرنە ئەستۆ.

ببە بە مۆدێلێک بۆ فێربوون

لەم ساڵانەی دوایدا، خێزانەکان یەکەم مامۆستای منداڵەکانن بۆ فێربوونیان. سەرنجدانی سرووشت، خوێندنەوە ، چێشت لێنان ، هەروەها ژماردن پێکەوە. کاتێک منداڵێکی بچوک دەچێتە خوێندنگەیەکی ئاسای، ئیشی خێزانەکانیان ئەوەیە کە تێیان بگەیەنێت کە چۆن خوێندنگە دەتوانێت فێربوونی منداڵەکان و خێزانەکان پێکەوە فراوان بکات لە مالەوە، وە فێرکردن دەکرێت چەن مانادارو چێژ بەخش بێت. هەر وەک منداڵانی باخچەی ساوایان گەورە دەبن و دەچنە تەمەنی منداڵانی خوێندنگە، خێزانەکانیش دەبنە ڕاهێنەر بۆ فێربوونی منداڵەکانیان. بەهۆی ئامۆژگاری و بیرهێنانەوەکان، خێزانەکان یارمەتی منداڵەکانیان دەدەن کاتەکانیان ڕێکبخەن و پاڵپشتی ئارەزوو و خواستەکانیان دەکەن بۆ فێربوونی شتی تازە لێیانەوەلە دەرەوەی خوێندنگە.

سەرنجی ئەوە بدە کە منداڵەکەت ئارەزووی لە چییە.

گرنگترین شت کە زۆر گرنگە خێزانەکان بیکەن ئەوەیە سەرنجی منداڵەکەیان بدەن. ئایا کەسێکی شەرمنە یان قسە زۆر دەکات؟ سەرنجی ئەوە بدە کە ئارەزوی لە چییە و یارمەتی بدەن و بگەڕێن بۆی. ڕێگە بە منداڵەکەت بدە ئەوەت پیشان بدات کە چ ڕێگایەکی پێ خۆشە بۆ فێربوون. ” ڕاسپێدەر دکتۆر داڵتۆن میللەر جۆنز.

زانیاری زیاترت هەبێت کە چۆن منداڵەکەت فێردەکەیت.

زۆربەی منداڵەکان چۆنیەتی تێکەڵ کردنەکان بەکار دەهێنن بۆ سەعی کردن و فیربوون.  هەندێک بە درووست کردن یاخود بینینی وێنەیەکی بەرچاو( ڕوون) فێردەبن، هەندێکی کەش بەهۆی هەستکردن بە شارەزای و ئەزموونیانەوە، وەک دروستكردنى تاوەرێکی لە پارچە تەختە هەروەها کارکردن بە قوڕ. هەندێكى ديكەيان يە گوێگرتن فێردەبن، ئەوانەی زۆر گوێ دەگرن و ئاگادارن کە گوێیان لە چی دەبێت. هەروەها مەرج نیە خوشک و براکەت ( یاخود خۆت) بە هەمان ڕێگە بەکار بهێنیت و فێر ببیت، لەوانەیە  توانای تۆ ئارەزوەکانی ئەوانی دیکە لەناو بەرێت و نەتوانن بە کێشانی وێنە بابەتەکە پێکەوە ڕوون بکەنەوە. درووست کردنی هێڵکاریەکان، بنیادنانی نموونەکان، گۆرانی وتن و تەنانەت دروستکردنی هەڵبەستەکانیش.

کار بەوانە بکە کە منداڵەکەت لە خوێندنگە فێری دەبێت.

زۆربەی مامۆستایان هانی خێزانەکان دەدەن پێداچوونەوە بکەن بەوەی منداڵەکانیان چی فێربوون بە بێ بە کارهێنانی ڕێگایەک کە پەستان بخەنە سەر منداڵيکانیان وە کار لەوانەیا بکەن کە یارمەتی زیاتریان پێویستە بۆی. ئەمە مانای ئەوە نیە کە مێشکی منداڵەکان ببەن بۆ سەرکەوتن، بەڵام لەوانەیە بە مانای ئەوە بێت پێداچونەوە بکەن بۆ ژماردنی کارامەیەکان، خشتەی لێکدانەکان یاخود تێگەیشتنی پیتەکان، پەیوەستە بەو فێربوونی ئاستی منداڵەکەت کە پێویستیەتی. ” لەوانەیە کاتی پێویست بێ بۆ پێداچوونەوە، بەڵام نابێت ببیت بە مامۆستایەک کە مێشکی سەری ببەیت. کۆکراوەی دکتۆر دایان لێڤین. هەروەها کاتێک تۆ پێداچونەوە دەکەیت پێویستە هەست بەوە بکەیت ئایا منداڵەکەت دەیەوێت ببێ بە بەشێک لە کارپێکردنەکە.

کاتێک تەرخان بکە بۆ خوێندنەوە پێکەوە.

بە ڕێک و پێکی بە دەنگی بەرز بخوێنەرەوە، تەنانەت بۆ منداڵە گەورەکانیش. ئەگەر منداڵەکەت خوێنەرێکی دوودڵ بێت، خوێندنەوە بە دەنگی بەرز پێکهاتەو ووشەکاری نووسینێکی باش پیشان دەدات و ئارەزوویان بۆ خوێندنەوە زیاتردەبێت. ” خوێندنەوەی دوو بەش لە سەرەتای کتێبەکە پێکەوە یارمەتی دەر دەبێت، چونکە زۆرجار ئەمانە بەهێزترین مەرجی پلانەکەیە” تێبینیەکانی سوزان بەیکەر. هەروەها هەوڵی گۆڕانکاری بدە: یەک بەش بە دەنگی بەرز بخوێنەرەوە، ئەوی کەشیان خۆی بۆخۆی بیخوێنێتەوە. هەروەها ڕێگە بە منداڵەکان بدە خۆیان ئەو کتێبانە هەڵ بژێرن کە حەزیان لێیەتی. کتێبە زنجیرەییەکان باشترینە بۆ خوێنەرە دوودڵەکان. ئاساییە خوێندنەوەیان ئاسان بێت، کتێبە سەرنج ڕاکێشەییەکان لە جیاتی ڕۆمانە قورسەکان.

فێربوونی منداڵەکەت پەیوەست بکە بە ژیانی ڕۆژانەوە.

فێربوونی منداڵەکەت بکە بە بەشێک لە ئەزموونی ڕۆژان، بە تایبەتی کاتێک منداڵەکەت پرسیاری سروشتی بۆ دروست دەبێت. کاتێک پێکەوە خواردن ئامادە دەکەن، بە پێوانەیەکی بیرکاریانە بیکەن. کاتێک تۆ شۆفێری دەکەیت، تابلۆ مۆڵەت پێدراوەکان بژمێرە و قسە بکە دەربارەی دەوڵەتەکان. کاتێک تۆ ميكسەرەكە دادەگرسێنی، سەرنج بدە چۆن پێکەوە کاردەکات. کاتێک منداڵەکەت سەعی دەکات لە کەش و هەوادا، دەربارەی ئەوە قسە بکە بۆچی کەش و هەوا گەرمە لە کەناری دەریادا. گفتوگۆیەکی ئاڵوگۆڕکراوتان هەبێت، گوێ لە بیرۆکەکانی منداڵەکەت بگرە لە جیاتی ئەوەی تەنها زانیاری بدەیت بە منداڵەکەت.

فێربوونی منداڵەکەت پەیوەست بکە بە جیهانەوە.

ڕێگایەکی شیاو بدۆزەرەوە بۆ یارمەتی دانی منداڵە گەورەکەت کە فێرکاریەکانی خوێندنگەی ببەستێتەوە بە ڕووداوە جیهانیەکانەوە. بە پرسیار کردن دەست پێ بکە. بۆ نموونە، پرسیار لە خوێندکارێکی پۆلی دوو بکە ئەگەر هیچ بزانێت دەربارەی ڕووداوێکی بەم دواییانە، وە چی بیستوە لە بارەیانەوە. پاشان پرسیاریان لێ بکە دەتوانن چی بکەن وەک یارمەتییەک ( وەک دابین کردن و ناردنی کەلوپەل بۆ ڕووداوی گەردەلوولەکە). لەوانەیە تۆ پرسیار بکەی لە منداڵێکی گەورەتر کە ئایا هیچ شتێکی بیستووە لە هەواڵەکاندا، وە بزانە چی دەزانێت. ئەمە یارمەتی منداڵەکەت دەدات ببێت بە خوێندکارێکی خەمخۆر.

یارمەتی منداڵەکەت بدە لە فێربوونی بەر پرسیارێتی.

“ئێمە دەمانەوێت منداڵەکانمان فێری بەرپرسیارێتی بکەین و ببنە کەسێکی بەرپرس،” دکتۆر داڵتۆن میللەر جۆونز وادەڵیت. دەمانەوێت کە منداڵەکانمان بەرپرسیار بن لە سەرکەوتنەکانیان هەروەها شکستەکانیان، بيخەرە پێش چاويان کە دەکرێت فێرکردن چەند سەرنجڕاکێش بێت، و پێویستە هاندانەکان بۆ فێربوونی منداڵەکان بایەخ پێدەری سەرەکیان بێت، نەک پاداشتێکی زارەکی بێت.

منداڵەکەت بەرنامە داڕێژراوی زۆر مەکە.

لەو کاتەی لەوانەیە تۆ بتەوێت چالاکی زیاتر بکەیت لە دەرەوەی چالاکیەکانی خوێندنگە، ئەگاداربە دەربارەی ئەوەی تۆ چەند منداڵەکەت هاندەدەیت بۆ کردنی چالاکیەکان. منداڵەکان پێویستیان بە کاتی زیاترە ئەوەندەی کە پێویستیانە کە شوێن بەرنامەی چالاکیەکان بکەون. ئەگەر منداڵەکەت ئەرکی ماڵەوەی هەیە و کاتەکانی وەرزش و وانەی مۆسیقای ڕێکخستبوو وە بووە بەشێک لە گرووپی گەنجان لە کەنیسە یان جولەکە. ئەوە بە ئاسانی دەتوانێت ببێ بە ڕەگەزێکی دڵتەنگ لە شتێکەوە بۆ شتێکی تر. لەبەرئەوە، چاودێری منداڵەکەت بکە بۆ ئەوەی بزانێت ئەو بەڕاستی چێژ لەو کارانەی وەردەگرێت کە دەیکات. ئەگەر وانەبوو، گۆڕانکاریەک بکە لە خشتەکەتدا، ” ئامۆژگاری دکتۆر مایکڵ تۆمسۆن”.

کەمترین کات بۆ تەلەفیزیۆنەکەت بهێڵەرەوە.

زۆر تەماشا کردنی تەلەفیزیۆن، ئەو چانسە نابەخشێت بە منداڵەکان کە پەرە بە ئارەزووەکانی خۆیان بدەن و خۆیان بگەڕێن بۆی، چونکە تەلەفیزیۆنەکە کۆنتڕۆڵی بەرنامەکانیان دەکات،” ئامۆژگاری دکتۆر دایان لێڤین. لەگەڵ ئەوەشدا، هەست پێنەکردنی کات لەگەڵ کتێبەکاندا، یاریەکان، کارەکان و هاوڕێکان ڕێگە بە منداڵەکان دەدات ئەوە فێربن کە چۆن بەرپرسیاربن بەرامبەر بەرنامەکانیان، پەرە بە ئارەزووەکانیان بدەن، کارامەییەکانیان، چارەسەرەکان و شارەزاییە تایبە تیەکانیان.

شتێکی نوێ بۆ خۆت فێربە.

فێربوونی شتێکی نوێ بۆ خۆت ڕێگایەکی گرنگە تا کرداری فێربوون بۆ منداڵەکەت بکات بە مۆدێل. خوبگرە بە فێربوونی زمانێکی نوێوە یاخود پیشەیەک، یان دەربارەی بابەتێکی نە ناسراو بخوێنەرەوە. ئەوە پشانی منداڵەکەت بدە تۆ چی فێر دەبیت وە تۆ چۆن هەوڵ دەدەیت.  تۆ باشتر لەوە تێدەگەیت کە منداڵەکەت بە چیدا تێپەڕ دەبێت و لەوانەیە منداڵەکەت باشتر فێری شارەزای سەعی کردن بێت بە سەیرکردنی تۆ کاتێک سەعی دەکەیت.  تەنانەت لەوانەیە تۆ کاتێک تەرخان بکەیت پێکەوە سەعی بکەن.

سەرچاوەی بابەت:  ئيره ببينه

سەرچاوەی وێنە:  ئيره ببينه

وەرگێڕ: تەرزە نەوزاد

هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد

دەنگ: لانه‌ سواره

دیزاینەری وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Tarza Nawzad

تەرزە نەوزاد ابوبکر لە دایک بووی شاری سلێمانییە. لە ئێستادا خوێندکارە لە زانکۆی ئەمریکی، بۆ پەرەپێدان و فێربوونی زمانی ئینگلیزی بە باشی بەشداری چەند کۆرسێکی کردووە لەوانە پەیمانگای پاوەر، پەیمانگای IDEL. وە بڕوای وایە ئەم ژیانە چانسیکە ئەگەر بزانی بەکاری بێنی دەتوانی سەرکەوتووبیت لە هەموو کارەکانتدا.

لێرەش بگەڕێ

5 ڕێگاى ڕەخنەيى كە دايك وباوك پێويستى پێيەتى بۆ يارمەتيدانى مامۆستاكان. نامەيەكى كراوە

دايك وباوكى ئازيز لە زەمانى كەمى بودجە و  بيروڕاى هەندێك خەڵك دەربارەى خراپى چينه‌      حكوميەكان …

Share via
Send this to a friend