ڕێگه‌ى فێربوون له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌رك TBLو پێشكه‌ش كردن، كارپێكردن، به‌رهه‌مهێنان PPP

له‌م ساڵانه‌ى دوايدا ديبه‌يته‌كان گه‌شه‌يان كردووه‌ له‌سه‌ر داڕشتن و به‌رنامه‌ بۆ دانان و جێبه‌جێكردنى كاريگه‌رترين ڕێگا له‌ وانه‌كاندا .ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌ندگاندنێك ده‌خاته‌ ڕوو بۆ ( TBL ) ( فێربوون له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌رك- Task-based learning approach) هه‌روه‌ها دياريكردنى سوده‌كانى به‌ به‌راورد به‌ ڕێگا ته‌قليديه‌كه‌ ( PPP) ( پێشكه‌ش كردن، كارپێكردن ، به‌رهه‌مهێنان- Present, Practice, Produce).

هه‌روه‌ها ئه‌م بابه‌ته‌ په‌يوه‌سته‌ به‌م چالاكيه‌يى خواره‌وه‌:

هه‌وڵدانى چالاكييه‌كى قسه‌كردن (Task-based speaking- planning a night out)

  • پێشكه‌شكردن ، كارپێكردن ،‌ به‌رهه‌مهێنان  PPP
  • كێشه‌كانى PPP
  • ڕێگاى فێربوون له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌رك TBL
  • سوده‌كانى TBL
  • له‌ كۆتايى دا

پێشكه‌شكردن ، كارپێكردن ، به‌رهه‌مهێنان (PPP)

له‌ ماوه‌ى سه‌ره‌تاى كۆرسى ڕاهێنانى مامۆستاياندا ، زۆربه‌ى مامۆستايان ئاشنا ده‌بن به‌ شێوه‌ى (PPP) . وانه‌يه‌كى (PPP) پێشكه‌وتووه‌ له‌م ڕێگايانه‌ى خواره‌وه‌ :

  • سه‌ره‌تا مامۆستا بڕگه‌يه‌ك له‌ زمان پێشكه‌شده‌كات له‌ سنورێكى ڕووندا بۆ ده‌ربڕينى واتاكه‌ى . ئه‌مه‌ ده‌كرێت ئه‌نجام بدرێت به‌ كۆمه‌ڵێك ڕێگاى جياواز، له‌ ڕێگه‌ى تێكسته‌وه‌ ، دروستكردنى ژينگه‌يه‌ك ، گفتوگۆيه‌ك ……هتد .
  • دواتر خوێندكاران داوايان لێده‌كرێت بۆ ته‌واو كردنى قۆناغى كارپێكردنى كۆنتڕۆڵكراو ، كه‌ ڕه‌نگه‌ پێويست بكات ئامانجه‌كه‌ دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌ له‌ ڕێگاى كۆرس يان دووباره‌كردنه‌وه‌ى تاكه‌ كه‌سى ، پڕكردنه‌وه‌ى بۆشايى يان گه‌ياندنى نيوه‌ ڕسته‌كان به‌ يه‌كدى . هه‌موو ئه‌م كارپێكردنه‌ داوا ده‌كات خوێندكاران ئه‌و بڕگه‌يه‌ى زمان به‌ ڕاست و دروستى به‌كاربهێنن . هه‌روه‌ها يارمه‌تييان ده‌دات كه‌ زياتر ئاسوده‌بن له‌گه‌ڵى.
  • له‌كۆتايى دا ، ده‌چنه‌ قۆناغى به‌رهه‌مهێنان ، هه‌ندێك جار پێى ده‌گوترێت قۆناغى كارپێكردنى سه‌ربه‌ست .خوێندكاران كارێكى گفتووگۆيان پێده‌درێت وه‌ك ده‌وربينين و چاوه‌ڕێيان لێده‌كرێت كه‌ ئامانجه‌كه‌ به‌رهه‌مبهێنن و هه‌ر به‌شێكى ترى زمان به‌كار بهێنن كه‌ تا ئێستا فێرى بوون و ده‌زانن گونجاوه‌ بۆ ته‌واو كردنى ئه‌م به‌شه‌ .

كێشه‌كانى (PPP)

ته‌واو لۆژيكيانه‌ ده‌رده‌كه‌وێت ، به‌ڵام ئه‌و مامۆستايانه‌ى كه‌ به‌كارى ده‌هێنن زوو كێشه‌كانى به‌ده‌رده‌خه‌ن و هه‌ستى پێده‌كه‌ن :

  • خوێندكاران ده‌توانن ئه‌و شێوه‌يه‌ بده‌ن كه‌ ئاسوده‌ن له‌گه‌ڵى له‌ زمانه‌ تازه‌كه‌دا تا ئه‌و كاته‌ به‌ شێوه‌يه‌كى ڕێك به‌رهه‌مى ده‌هێنن له‌ پۆلدا. زۆرجار دواى چه‌ند وانه‌يه‌ك ، خوێندكاران يان توانايان نى يه‌ ئه‌وه‌ى فێريبوون به‌رهه‌مى بهێننه‌وه‌ به‌ڕاستى يان ته‌نانه‌ت ناتوانن هيچى به‌ر‌هه‌م بهێنن.
  • خوێندكاران زۆرجار زمانه‌كه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنن به‌ڵام پێكهاته‌ى ئامانجه‌كه‌ زۆر به‌كارده‌هێنن. كه‌ ته‌واو نا سروشتى ده‌رده‌كه‌وێت.
  • خوێندكاران ڕه‌نگه‌ نه‌توانن ئامانجه‌كه‌ به‌رهه‌م بهێنن له‌ ماوه‌ى قۆناغى كارپێكردنى سه‌ربه‌ستدا چونكه‌ پێيان وايە‌ ده‌توانن ئه‌و سه‌رچاوه‌ى زمانه‌ى كه‌ هه‌يه‌ به‌كارى بهێنن بۆ ته‌واوكردنى ئه‌ركه‌كه‌.

فێربوون له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌رك- Task-based learning approach

 TBLگۆڕنكارى پێشكه‌ش ده‌كات بۆ مامۆستايانى زمان. له‌وانه‌يه‌كى ئه‌م شێوازه‌دا مامۆستا پێشتر بڕيار نادات كه‌ چ بابه‌تێك بخوێندرێت. وانه‌كه‌ پشت ده‌به‌ستێت به‌ ته‌واو كردنى ئه‌ركه‌ ناوه‌نديه‌كه‌وه‌ هه‌روه‌ها زمانى خوێندراو بڕيارى له‌سه‌ر ده‌درێت به‌وه‌ى چى ڕووده‌دات كاتێك خوێندكاره‌كان ته‌واوى ده‌كه‌ن.

وانه‌كه‌ چه‌ند قۆناغێكى دياريكراو ده‌گرێته‌وه‌:

پێش ئه‌ركه‌كه

مامۆستا بابه‌ته‌كه‌ ئاشنا ده‌كات به‌ خوێندكاره‌كان و ڕێنمايى ڕوون ده‌دات به‌ خوێندكاره‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌بێت چى بكه‌ن له‌م قۆناغه‌دا ، هه‌روه‌ها ده‌شێت يارمه‌تى خوێندكاران بدات بۆ بيركه‌وتنه‌وه‌ى هه‌ندێك بابه‌ت كه‌ ده‌كرێت به‌سود بێت بۆ ئه‌ركه‌كه‌. قۆناغى پێش ئه‌ركه‌كه‌ ده‌كرێت ڕيكۆردێك بێت كه‌ خه‌ڵك ئه‌و ئه‌ركه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن . ئه‌مه‌ش وێنه‌ى ڕوون ده‌دات به‌ خوێندكاره‌كان كه‌ چاوه‌ڕێى چييان لێده‌كرێت . خوێندكاران ده‌توانن تێبينى بنوسن و هه‌ندێك كات دابين بكه‌ن بۆ ئاماده‌كارى بۆ ئه‌ركه‌كه‌.

ئه‌ركه‌كه‌

خوێندكاران ئه‌ركه‌كه‌ ته‌واو ده‌كه‌ن به‌ دوو دوو يان به‌ گروپ، ئەو سەرچاوە زمانەوانيە  به‌كارده‌هێنن كه‌ هه‌يانه‌ هه‌روه‌ها مامۆستا چاودێرييان ده‌كات و هانيان ده‌دات.

پلان دانان

خوێندكاران ڕاپۆرتێكى كورتى زاره‌كى يان نوسينه‌كى ئاماده‌ ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى به‌ پۆله‌كه‌ بڵێن چى ڕوويدا له‌كاتى ئه‌ركه‌كه‌دا. دواتر مه‌شق ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌يڵێن له‌ گروپه‌كانياندا. له‌ هه‌مان كاتدا مامۆستا به‌رده‌سته‌ بۆ خوێندكاران كه‌ پرسيارى  لێبكه‌ن بۆ ڕونكردنه‌وه‌ و ئامۆژگارى له‌سه‌ر هه‌ر پرسيارێكى زمان كه‌ هه‌يان بێت.

ڕاپۆرت

خوێندكاران دواتر ڕاپۆرته‌كه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ پۆله‌كه‌ به‌شێوه‌يه‌كى زاره‌كى يان ڕاپۆرته‌ نوسينيه‌كه‌ ده‌خوێنێته‌وه‌ . مامۆستا ڕيزبه‌نديه‌كه‌ هه‌ڵده‌بژێرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چ كاتێك خوێندكاران ڕاپۆرته‌كانيان پێشكه‌ش بكه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌توانێت هه‌ندێك فيدباكى خێراش بدات له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى. له‌م قۆناغه‌دا مامۆستا ده‌توانێت تۆمارێكى تر نيشانبدات هى خه‌ڵكانى تر كه‌ هه‌مان ئه‌رك ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌راورد بكه‌ن.

شيكردنه‌وه

دواتر مامۆستا به‌شه‌ هاوتاكانى تۆماره‌كه‌ بۆ خوێندكاران ده‌خاته‌ ڕوو بۆ ئه‌وه‌ى شيكردنه‌وه‌ى بۆ بكه‌ن . ڕه‌نگه‌ داوا له‌ خوێندكاره‌كان بكه‌ن تێبينى جياكه‌ره‌وه‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كانى بكه‌ن له‌م تێكسته‌دا. مامۆستا ده‌توانێت ئه‌و زمانه‌ دياريبكات كه‌ خوێندكاران به‌كاريانهێناوه‌ له‌ ماوه‌ى ڕاپۆرته‌كه‌دا بۆ شيكردنه‌وه‌.

كارپێكردن

له‌ كۆتايى دا ، مامۆستا ئه‌و به‌شانه‌ى زمان دياريده‌كات بۆ كارپێكردن و پڕاكتيزه‌كردن له‌به‌ر ڕۆشنايى پێويستيه‌كانى خوێندكاران و ئه‌وه‌ى ده‌ركه‌تووه‌ له‌ قۆناغى ڕاپۆرته‌كه‌ و شيكردنه‌وه‌كه‌دا. دواتر خوێندكار پڕاكتيسى چالاكيه‌ك ده‌كه‌ن كه‌ باوه‌ڕبه‌خۆبونيان زياد ده‌كات و تێبينى به‌سووديى زمانه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

سوده‌كانى TBL

TBLهه‌ندێك سودى ڕوونى هه‌يه‌:

  • جياواز له‌ شێوازى PPP خوێندكاران ئازادن له‌ كۆنتڕۆڵكردنى زماندا. له‌هه‌موو ئه‌و قۆناغانه‌دا ده‌بێت هه‌موو سه‌رچاوه‌كانى زمانيان به‌كاربهێنن به‌راورد به‌وه‌ى ته‌نها يه‌ك به‌شى دياريكراو كارپێبكه‌ن.
  • ژينگه‌يه‌كى سروشتى گه‌شه‌ ده‌كات له‌ ئه‌زموونى خوێندكارانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و زمانه‌ى به‌ كه‌سى كراوه‌ و په‌يوه‌ندى هه‌يه‌ به‌ خوێندكارانه‌وه‌. له‌ PPP پێويسته‌ ژينگه‌ دروست بكه‌يت بۆ پێشكه‌ش كردنى زمان كه‌ هه‌ندێك جار زۆر ناسروشتيانه‌يه‌.
  • خوێندكاران زۆرترين به‌ركه‌وتنيان هه‌يه‌ له‌گه‌ڵ زماندا له‌ TBL دا. ئاشنا ده‌بن به‌ هه‌موو گرێ فه‌رهه‌نگيه‌كان و كۆلۆكه‌يشنه‌كان و ڕێكخستنه‌كان هه‌روه‌ها فۆرمه‌كانى زمان.
  • زمانه‌كه‌ ‌به‌گوێره‌ى پێويستيه‌كانى خوێندكارە . پێداويستيه‌كان بڕيارده‌ده‌ن كه‌ چى بخوێندرێت له‌م وانه‌يه‌دا وه‌ك له‌وه‌ى بڕيارێك بێت له‌لايه‌ن مامۆستا يان په‌يڕه‌وه‌كه‌وه‌.
  • ڕێگايه‌كى به‌هێزى گفتووگۆ كردنه‌ ، كاتێك خوێندكاران كاتێكى زۆر به‌سه‌رده‌به‌ن به‌ گفتووگۆكردنه‌وه‌. له‌ كاتێكدا وانه‌ى PPP وا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ مامۆستا سه‌نته‌ر بێت. ته‌نها بڕوانه‌ خوێندكاران ماوه‌ى چه‌ند به‌ گفتووگۆكردنه‌وه‌ به‌سه‌ر ده‌به‌ن له‌ ڕێگه‌ى TBL دا .
  • دڵخۆشكه‌ره‌ و هانده‌ريشه‌.

له‌كۆتايى دا:

PPP ڕێگه‌يه‌كى زۆر ساده‌ پێشكه‌شى فێربوونى زمان ده‌كات. بيرۆكەكەى لەوەوە سەرچاوە دەگرێت كە ده‌توانيت زمان پێشكه‌ش بكه‌يت له‌ هه‌ندێك به‌شى ڕێك و پێكدا ، وانه‌يه‌ك زياد بكه‌يت بۆ دواتر. هه‌رچه‌ند توێژينه‌وه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ ناتوانين گه‌ره‌نتى و پێشبينى بكه‌ين كه‌ خوێندكاران چى فێرده‌بن ، له‌ كۆتايدا به‌ركه‌وتنێكى به‌رفراوان بۆ زمان باشترين ڕێگه‌يه‌ بۆ ئه‌وه‌ى دڵنيابين كه‌ خوێندكاران به‌شێوه‌يه‌كى كاريگه‌ر وه‌ريده‌گرن . به‌ستنه‌وه‌ى ئه‌زموونى ئه‌وان به‌ به‌شێكى كه‌مى زمانه‌وه‌ ناسروشتى يه‌.

سەرچاوەى بابەت: ئيره ببينه 

سەرچاوەى وێنە: ئيره ببينه

وەرگێڕ: خه‌بات ره‌فيق محمد

هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد

ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا

 

 

دەربارەى Khabat Rafiq

خه‌بات ره‌فيق محمد، مامۆستاى زمانى ئينگليزى و هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى به‌كالۆريۆس له‌ زمان و ئه‌ده‌بى ئينگليزيدا، هه‌روه‌ها خاوه‌نى بڕوانامه‌ى TEFL ى به‌ريتانى بۆ وتنه‌وه‌ى زمانى ئينگليزى. مامۆستا خه‌بات به‌شدارى ده‌يان خولى ڕاهێنان و گه‌شه‌سه‌ندن و شياندنى مامۆستايانى كردووه‌ ده‌يان بڕوانامه‌ و سوپاسنامه‌ى به‌ده‌ستهێناوه‌. له‌ ئێستادا له‌ پاڵ پيشه‌ى مامۆستايى دا وه‌رگێڕو هه‌ڵه‌چنه‌ له‌ فێرۆپيديا. مامۆستا خه‌بات باوه‌ڕى ته‌واوى به‌ گيانى هاوكارى و كاركردن به‌كۆمه‌ڵه‌. له‌ كۆتايدا ئه‌و ده‌ڵێت: تۆ دوو ده‌ستت هه‌يه‌ يه‌كه‌م بۆخۆت، دووه‌م بۆ يارمه‌تيدانى خه‌ڵكى.

لێرەش بگەڕێ

بەکارهێنانی ووچانەکانی مێشک بۆ گەڕاندنەوەی سەرنجی خوێندکاران

لە سەرەتاکانی پیشەی مامۆستایمدا، بە تێبینیەک بێزار بووم کە لە لایەن مامۆستایەکی جێگرەوەوە جێهێڵرابوو. ئەو نووسیبووی کە لە ماوەی ئەو سێ ڕۆژەی کە لەگەڵ خوێندکارەکانمدا بووە، خوێندکارەکان لە بەشی یەکەمی پۆلەکەدا بە دەم پۆلەکەوە هاتوون، بەڵام زۆربەیان پاش ٢٠ خوولەک لە ڕێنماییەکانی بێئاگا، سەرقاڵ بە ئیشی تر، تەنانەت تێکشکاو بوون. کاتێک لە خوێندکارەکانم پرسی کە چی ڕوویدا، هەموویان بە یەک دەنگ: "مامۆستا ووچانەکانی مێشکی پێ نەداین." کەواتە ووچانەکانی مێشک چین و چۆن دەتوانین بەکاریان بهێنین؟

Share via
Send this to a friend