qub.ac.uk

کواڵێتی کام بەرنامەی چاودێری یارمەتیدەرە بۆ سەرکەوتنی باوان و منداڵان

ئەگەر هەموو ساڵێک ٪١٣ سەرمایەکەت بۆ بگەڕێتەوە، زۆر دڵ خۆشدەبیت، وایە؟

چی دەبێت ئەگەر سەرمایەکەت بۆ منداڵەکەت بێت، گەڕانەوەی سەرمایەکەت نەک تەنها لە ڕووی ئابوریەوە بەڵکو ئەنجامەکەی بەدەستهێنانی ژیانێکی دەوڵەمەندانە و تەندروستانە دەبێت بۆ هەموو خێزانەکەت؟

ئەمە بابەتی وتارێکی نوێیە بە ناوی ” سودەکانی سوڕی ژیان و پرۆگرامێکی بەسود بۆ قۆناغی منداڵی” کە بە هاوکاری Nobel Laureate James Heckman پرۆفیسۆری بواری ئابوری لە زانکۆی شیکاگۆ و بەرێوەبەری سەنتەری ئابوری بۆ گەشەپێدانی مرۆییە.

لێکۆڵینەوەی زۆر دەکرێت لە بواری نرخ و گرنگی کواڵیتی پرۆگرامی پەروەردەی سەرەتایی بەتایبەت بۆ منداڵانی بێبەش کراو. بەڵام بە پێی کات ژمارەی لێکۆڵینەوەکان لە بارەی کاریگەریەکانی کە هەیە کەمن.  ئەم بابەتە یارمەتی گۆڕینی ئەم لايەنە دەدات. هێکمەن و هاوڕێکانی لەو پرۆگرامە کواڵتی بەرزانەیان کۆڵییەوە کە یارمەتی بەرەو پێشچونی ژیانی بەشداربووەکانیان دەدەن.

ئەم لێکۆڵینەوەیە دوو پرۆگرامی لە کارۆلینای باکور هەڵبژارد ، کە لە ساڵی حەفتاکانەوە دامەزراون، کە کار لەگەڵ منداڵانی ٨ مانگ تا ٥ ساڵ دەکەن. پڕۆگرامەکە داتایان کۆکردەوە لە کاتی لەدایک بوونەوە تا تەمەنی ٨ سالی بە چاودێری کردنیان لە قوتابخانەو ماڵەوەیان و تێبینی کردنیان تا تەمەنی ٣٥ ساڵی.

کواڵیتی پرۆگرامی پەروەردەی سەرەتایی نرخەکەی گران دێتە پێش چاو بەڵام هێکمەن پێیوایە ئەو سەرمایەیەی کە دەگەڕێتەوە زۆر باشە.

پرسیار: توێژینەوەکەتان کاریگەری پۆزەتیڤی پرۆگرامی پێش چونە باخچەی ساوایانی لە زۆر بواردا خستە ڕوو، لەوانە  بەدەستهێنانی سامان، تەندروسی، زیرەکی و کەمکردنەوەی تاوان. ئایا کۆتایی ئەمە ژیانێکی بەهێزتر، تەواو تر، دەوڵەمەندترە؟

-بەڵێ زیاتر، لە ژیانێکی بەهێزتر، دەوڵەمەندتر، تەواو تر بۆ منداڵ. هەروەها بۆ دایکەکەش بەهەمان شێوەیە. ڕێگەم بدە ڕوونیبکەمەوە بۆچی؟. ئەمڕۆ لە ئەمریکا خێزانی دایکو باوکی تەنهامان زۆرە، هەروەها دایکانی زۆرمان هەیە کە ئیش دەکەن. ئەوەی ئێمە کردومانە، نیشاندانی سودەکانی پرۆگرامی گەشەپێدان و چاودێری کردنی منداڵانە بۆ دوو نەوە.  پرۆگرامەکە تەنها چاودێریکردن و پەروەردەکردنی منداڵان و بۆ دایکانی کارمەند نییە ، بەڵکو رێگە بە دایکان دەدات بۆ بەدەستهێنانی ئەزمونی زیاتری کار، بەدەستهێنانی داهاتی زیاتر بە بەشداری کردن لە هێزی کاردا، لە پاڵ ئەمانەشدا هەبونی چاودێریەکی کواڵتی بەرز بۆ منداڵەکەت کە  خۆی بۆ خۆی دەوڵەمەند بونە. ئەمەش دەبێتە هۆی بەرەوپێشچونی کۆمەڵایەتی لە نێوان ئەم دوو نەوەیە دا. بۆیە من پێموایە ئەمە دۆزینەوەیەکی گرنگی توێژینەوەکەمان بێت.

پرسیار: باسی ئەو دوو پرۆگرامەمان بۆ بکە کە توێژینەوەتان لەبارەوە کردوە، کە خزمەتی خێزانە کەم دەرامەتەکان دەکەن بە تایبەتی خێزانە ئەفریقی-ئەمریکییەکان.

-سەرەتای پرۆگرامەکە کە دەست پێدەکات، منداڵەکان لە تەمەنی ٨ مانگییەوە تا تەمەنی ٥ ساڵی لەگەڵیاندا دەمێنێتەوە.

لە ڕۆژێکدا پڕۆگرامەکە ماوەی ٩ سەعات دەخایەنێت ، چاودێری کردنەکەیان زۆر هاوڕێیانەیە لە ژێر ڕۆشنایی ئەوەی کە دایکان دەتوانن منداڵەکانیان بەجێبهێڵن و بچنە سەر کار.

منداڵە کەم دەستەکان دەبرێنە کەشوهەوای خێزانە دەوڵمەندەکان: کە سەرنج ڕاکێشان، دەوڵەمەند بوون، کە سەرچاوەی باوانی تێیدا دەستەبەر کراوە. ئەمە شتێکی باشە بۆ خێزانە کەم دەرامەتەکان بەتایبەتی ژنە ئەفریقی-ئەمریکیەکان، وەک تۆ وتت، دایکە تەنهاکان ئەمە ژیانیان بۆ ئاسانتر دەکات.

جگە لەمانەش، خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەشی منداڵەکان دەکرێت لە ژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕی منداڵان، پزیشک حاڵەتەکە دیاری دەکات و دەرمانی پێویستی پێ دەدرێت. هەرچەند بخایەنێت و هەر دەرمانێکی بۆ دابنرێت پارە نادەیت تەنها دایک و باوکەکە لەبارەی چارەسەرەکەوە ئاگادار دەکرێنەوە.

پرسیار: ئەوە ڕاستە خزمەتگوزاری بەستنەوەو سەرنج ڕاکێشانی کەسایەتی بەکاردەهێنن؟

-بەڵێ، یەکێک لە کاریگەرترین پێکهاتەکانی ئەم پرۆگرامە مامەڵە کردنە لەگەڵ منداڵان، مەبەست لە مامەڵە کردن ئەویە پێدان و وەرگرتنە. ئەو دەستەواژەیەی کە پسپۆڕانی بواری گەشەی منداڵان بونیادیان ناوە، وەک دروستکردنی پەیکەرێک بەڵام ئێمە مەبەستمان بونیادنانی مرۆڤە. مانەوە لەگەڵ منداڵەکاندا و بردنیان بۆ هەنگاوی داهاتوو هەروەها بەشداری پێکردنیان، ئەمە مانای وایە پەروەردەکە زۆر تایبەتیە و ئەمە پەروەردەیەکی درێژخایەنە لەگەڵ منداڵەکەدا دەمێنێتەوە. کاریگەرییەکی تری ئەم پرۆگرامە بەشداریپێکردنی دایکان و باوکانە، بۆ نمونە باوانەکان خۆیان سەردانی سەنتەرەکان دەکەن و پەیوەندیەکی باشیان دەبێت لەگەڵ منداڵەکانیاندا، ئەمەش کاریگەری خۆی دەبێت لەسەر پەیوەندی نێوانیان تەنانەت دوای تەمەنی ٥ سالی و کۆتایی هاتنی پرۆگرامەکەش.

پرسیار: ئەم بەرنامە گشتگیرە لە سەرەتاوە تێچوی زۆرە؟

-بە دڵنیاییەوە، ئەگەر هەموو سودەکانی لێکبدەیتەوە ئەوا لە پڕۆگرامەکەوە دەستت دەکەوێت ، گەورەترین سودی ئەم لێکۆڵینەوەیە ئەوەیە چاودێریکردنی تەندروستییە بە نرخی کەم، نەهێشتنی تاوانکاری، داهاتی زیاتر، پەروەردەی باشتر، زیرەکی زۆرتر، وە هەروەها. ئەمانە هەموو ئەوانەن کە لە بەرامبەردا پێویستیان بە پارەیە، دەتوانیت ڕێژەی ئەو پارەیە لێکبدەیتەوە کە بۆت دەگەڕێتەوە ساڵانە نزیکەی (٪ ١٣) دەکات، ئەمە زۆر زیاترە لە گەڕاانەوەی ساڵانەی بازاڕی پشکەکانی ئەمریکا دوای جەنگی جیهانی دووەم تا هەڵاوسانەکەی ساڵی ٢٠٠٨.

پرسیار: بەڵێ من ساڵانە ٤٠١(k)  لەسەدا١٣م حەزلێیە.

-بە دڵنیاییەوە، بەمە داهاتێکی زۆر دەگەڕێتەوەو دەتوانێت پێشبڕکێ بکات لەگەڵ هەموو پرۆگرامە گشتییەکانی تردا.

پرسیار: پارەی ساڵانە بۆ هەر منداڵێک چەندە لەم پرۆگرامەدا؟

-بۆ هەر ساڵێک نزیکەی ١٦٠٠٠$ بۆ ١٨٠٠٠$ ی پێویستە، بەڵام بە پێی (ساڵ) بڕەکان دەگۆڕێت.

پرسیار: زۆر گرانە، تۆ وتت چەندێک دەدەیت ئەوەندەش وەردەگریتەوە؟

-باشە، بەڵێ زۆرە، بەڵام بزانە چەندت بۆ دەگەڕێتەوە؟ بە سەدان هەزار دۆلارت بۆ دەگەڕێتەوە.  (700-800) هەزار دۆلار دەگەرێتەوە کە خۆی لە بنەڕەتدا ٨٠٠٠٠$ بۆ ٨٥٠٠٠$ دەبێت. بەڵێ زۆری تێدەچێت بەڵام دەتوانین بگەڕێینەوە بۆ ڕابردوو: کاتێک ئەبراهام لینکۆلن هێڵی شەمەنەفەری دروست کرد و ئیسنهاوەر ڕێگەی خێرای دروست کرد. ئەمانە خەرجیەکەیان زۆر زۆر بوو بەڵام سودێکی زۆریان گەیاندوە بە کۆمەڵگە.

ئەو پڕۆگرامانەش سودی زۆریان هەیە بۆ کۆمەڵگە، یارمەتی چارەسەربونی زۆربەی کێشە کۆمەڵایەتیەکان دەدەن. بەپێی سیاسەتی گشتی کە لەم وڵاتەدا پەیڕەو دەکرێت ، خەڵکی دەڵێن “ئێمە دەمانەوێت تاوانکاری کەمبێتەوە،  ئێمە دەمانەوێت  سەلامەتی و تەندروستی باڵابێت.” پێم وایە ئەوەی ئێمە دەیکەین تەماشا کردنی یەک کێشەیە لە یەک کاتدا و یەک چارەسەر کە زۆر نزیک بێت لەو کێشەیەوە. من داوا لە هاوڵاتیان دەکەم کە سەیری نرخەکان دەکەن با سەیری لیستی سودەکانیشی بکەن کە هەموی نوسراوە.

پرسیار: ئێوە بە باشی چاودێری مناڵەکانتان کرد تا گەورەبوون؟

-ئەمە سودی لێکۆڵینەوەکەی ئێمەیە. ئەو منداڵانەی بەشداریان کرد لە لێکۆڵینەوەکادا زۆر تەندروستترن لەوانەی کە بەشداریان نەکردبوو، ئەمە جێگەی سەرسوڕمان بوو بۆ هەندێک، بەڵام پێویست بە سەرسوڕمان ناکات، چونکە منداڵەکان تەنها لە لایەنی تەندروستیەوە گەشەیان نەکردو بوو بەڵکو لە لایەنی کۆمەڵایەتی و سۆزداریشەوە گەشەیان کردوە: وەکو باوەڕبەخۆبوون، توانای بریاردان، هەروەها جوانتر پەروەردە کراون و زانیاری زۆرتریان پێدراوە، منداڵەکان لە چەند لایەنێکەوە پشتگیری کراون لە ئەنجامدا دەتوانن کۆنترۆڵی ژیانی خۆیان بکەن و کەسێکی بەهێزبن لە داهاتوودا. پەیامی ئەم لێکۆڵنەوەیە ئەوەیە کە هانی منداڵان بدرێت ئەوانەی لێهاتوویی مەعریفیان هەیە وە ئەوانەشی کە نییانە، هان بدرێت بۆ بەرز بوونەوەی ئاستی زیرەکیان وەک چۆن لە لایەنی کۆمەڵایەتییەوە هانیان دەدەن بۆ بەشداربوون لە کۆمەڵگەدا یاخود چاودێریکردنی تەندروستیان لە تەمەنێکی منداڵیدا. هەموو ئەمانە سودێکی گەوەرەیان هەیە بۆ تەواوی ژیانیان.

پرسیار: باسی گەڕانەوەی داهاتت کرد، لەلایەکی ترەوە باسی سودی تەندروستی و کەمبونەوەی تاوانکاری و سودەکانی دایک و باوکان وەکو زیادکردنی داهات و تەنانەت کەمبونەوەی قەڵەوی. دەتوانیت کەمێک لەسەر ئەمە بدوێیت.

-ئەمە دەکەوێتە سەر ئەو شتەی کە ئێمە هەمانە بەراورد کردنەکە بۆ ئەو داهاتەیە کە دەگەڕێتەوە. دەتوانیت بیر لە سودەکانی ئەم پرۆگرامە بکەیتەوە وەکو سودی تەندروستی و ژیانێکی باشتر و ‌هتد. ئەمانە هەمویان حسابیان بۆ کراوە رێژەی گەڕانەوە  لە سود و نرخەکاندا. سەرەڕای هەمو ئەمانەش یەکێک لە دۆزینەوە سەرسوڕهێنەرەکانی ئەم لێکۆڵینەوەیە ئەوەیە کە کە دوو ساڵ پێش ئێستا بڵاومان کردەوە لە گۆڤاری زانستدا، ئەوەمان ڕوونکردەوە کە ئەو منداڵانەی کە لەم پرۆگرامەدا بەشدار بوون ڕێژەی ئەو چەورییەیان کەمە کە فشاری خوێن و ڕێژەی شەکر لە خوێندا بەرزدەکاتەوە.

پرسیار: تۆ وتوتە کە ترسناکترین فاکتەری هەژاری پشتگوێخستنی منداڵەکانە لەلایەن دایک و باوکانەوە. باسی ئەمە بکە و ئەو پڕۆگرامانەی کە ئێوە لێتان کۆڵییەوە چیانکردوە لەم بارەیەوە؟

-ئەمە کڕینی یاری یاخود بەرنامەیەکی ئۆنلاین بۆ منداڵەکەت نییە ، بەڵکو مامەڵە کردنە وەکو ئەوە نییە بڵێی “جۆنی یا سالی وەرە با بەیەکەوە سەیری ئەمە بکەین، با بچین بۆ باخچەی ئاژەڵان، با سەیری ئەم کتێبە بکەین، با سەیربکەین بزانین دەبێت چی بکەین.” ئەمە مامەڵەکردنە. پێموایە بەشداری کردنی دایک و باوکان لە پرۆسەکەدا زۆر کاریگەری هەیە یارمەتی منداڵەکان دەدات لە ژینگەیەکی بەهێز و سودبەخشدا بژین. ئامانجی سەرەکی پرۆگرامەکە مامەڵە کردنێکی دروستە. پێموایە باسی شتێک دەکەم کە لەلایەن سیاسەتی گشتیەوە پشتگوێخراوە، ئێمە پەروەردەکردنی منداڵان وەکو دروستکردنی بینا سەیردەکەین کە ئەمەش زۆر هەڵەیە. پەروەردەکردن هەر ئەوە نییە کە مامۆستا وانە بۆ خوێندکاران روون بکاتەوە ، بەڵکو مامۆستا یاخود پەروەرشیارانی منداڵان مامەڵەیان لەگەل دەکەن وەک هاوتەمەنێک. کە ئەمە کلیلەکەیەتی.

پرسیار: ئەم پرۆگرامانە چیان هەیە کە یارمەتی بەهێزکردنی ئەو پەیوەندییانە بدات؟

-ئاشکرایە هەندێک لە خێزانە کەمدەستەکان منداڵەکانیان سارد دەکەنەوە کە دەڵێن “ئەمە مەکە، ئەوە مەکە” لە جیاتی ئەمە دەبێت خێزانەکان هانی منداڵەکانیان بدەن و پشتگیریان بکەن كە هەڵەدەکەن و لە هەڵەکانیان وانە وەربگرن، بەڵکو دەتێت هاوبەشی منداڵەکانیان بن لە کەشف کردنی جیهاندا. پێموایە ئەم وابەستەیی و پشتگیریکردنە رۆڵێکی زۆر کاریگەری هەیە لە پەیکەرەی ئەمجۆرە پرۆگرامانەدا. ئەوە نمونەیەکە کە تیایدا منداڵەکان لە ئامێز دەگرێت، کتێب بۆ منداڵەکان دەخوێندرێتەوە، لەگەڵ منداڵەکاندا هەماهەنگی دەکرێت، پاشان باوانەکان پیشاندەدرێن و دەهێندرێنە سەنتەر. پێشانیان دەدرێت کە چۆن منداڵەکانیان سەرکەوتووبووە و دەنێردرێتەوە بۆ ماڵەوە. کاتێک منداڵەکە دەچێتە ماڵەوە پەیوەندیەکانی بەهێزتر دەبێت بەتایبەتی لەگەڵ دایکو باوکی. ئەنجامە سەرەتاییەکانمان ئەوەیان نیشاندا کە ئەو منداڵانەی کە لە پرۆگرامەکەدا بەشداربوون پەیوەدیان لەگەڵ باوانیان زۆر توندوتۆڵ تربوو لە چاو ئە منداڵانەی کە بەشداریان نەکردبوو. تەنانەت کاریگەیەکانی بە درێژایی تەمەن بوون.

ئەگەر سەیری منداڵە کەم دەرامەتەکان بکەیت ئەوا دەزانیت کە ئەوان سێیەکی یان چواریەکی ئە وشانە فێردەبوون لە کاتژمێرێکدا کە منداڵە دەوڵەمەندەکان فێریدەبوون، چونکە ژینگەکەیان تەواو جیاوازە. بەدرێژایی تەمەنیان، ئەگەر تەمەنی منداڵییان وەربگرین واتە تەمەنی (0-5) بۆت دەردەکەوێت کە نزیکەی یەک میلیۆن وشەى جیاوازیان هەیە کە چارەسەرەکەشی خوێندنەوەی وشەیە بۆ منداڵ یان هاندانێتی.

پرسیار: هەر وەکو ئەزانیت گرنگییەکی زۆر دراوە بە کواڵیتی سەنتەرەکانی چاودێری منداڵان. بە ڕای تۆ چ پێکهاتەیەک گرنگە کە هەبێت لەم جۆرە سەنتەرانەدا؟

-بەڵگە و لێکۆڵینەوەی  زۆر هەیە کە باس لە گرنگی پەیوەندی نێوان باوان و منداڵەکانیان دەکات کەواتە سەنتەری سەکەوتوو ئەوەیە کە پەرە بەم پەیوەنییە دەدات و بەرەو پێشی دەبات.

پرسیار: ئایا ئێمە دەربارەی هاوسۆزی قسەدەکەین؟

-بەڵێ باسی هاو سۆزی و باسی مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵان و ناوەڕۆکی پرۆگرامی سەرکەوتوو باوانی کردن بۆ منداڵەکان دەکەین. باسی ئەوە نییە کە بینایەکی جوانمان هەبێت. قسەیەک هەیە کە دەڵێت ” ئێمە کتێبێکی باشمان هەیە بۆ بنیادنانی قوتابخانەیەکی  چاک هەروەها مامۆستاکان پێویستە ئاستی رۆشنبیریان بەرزبێت.” لێکۆڵینەوەی زۆر جددی هەیە کە نیشانی دەدەن کە ئە ڕێگایانەی مامۆستای باش دروست دەکەن وەکو بڕوانامە و نمرە و زۆر شتی تریش، زۆر بێسودە بۆ پێشبینیکردنی مامۆستایەکی باش. ئەوەی کە گرنگە بوونی هاوسۆزییە کە وا لە مرۆڤ دەکات کار لەگەڵ خەڵکیدا بکات و تێکەڵبێت لەگەڵیاندا.

مەبەستمان لە هاوسۆزی ئەوەیە کە تۆ لەگەڵ منداڵەکەدا کار دەکەیت، لەگەڵیدا دەمێنیتەوە، پرسیارت لێدەکات، وەڵامی دەدەیتەوە. پرسیارەکان بە لاڕێدا نابەیت و گەشەیان پێ دەدەیت. لە هەمانکاتدا لەگەل منداڵەکەدا دەبیت کاتێک دەڵێیت ” بەڵێ ئەو کارە هەڵەیە، دەتوانیت تۆزێک باشتر ئەنجامی بدەیت وە هتد”.

پێویستمان بە پڕۆژەیەکی هاوسۆزی نەتەوەیی هەیە، پرۆفیسۆر هێکمەن.

-لەوانەیە بتوانین فراوانتری بکەین کە تەنها بۆ منداڵان نەبێت.

سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه

سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه

وەرگێڕانی: سومیە ابراهیم محمد سالح

هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد

ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا

 

 

دەربارەى Feropedia

فێرۆپيديا پڕۆژەيەكى په‌روه‌رده‌يى كوردييە كە ئامانجى مامۆستايان و كەسانى پەروەردەيى و بەڕێوبەرو پلاندانەر ودايك و باوكانە بە تايبەتى. به‌گشتيش قوتابخانەو دامەزراوە پەروەردەيى و زانكۆو پەيمانگاكانە. بيرۆكەى پڕۆژەكە لەلايەن گروپێك لە مامۆستايانى دەرچووى زانكۆو خاوەن بڕوانامەى باڵاو توێژەرانى بوارى پەروەردە و وانە ووتنەوەو ڕاهێنەرى مامۆستايان لە ناوو و دەرەوەى كوردستان داڕێژراوە. ئەم دەستەيه‌ ئيش لەسەر وەرگێڕانى بابەت و توێژينەوە پەروەردەيى و دەركراوە ئەكاديمى و ڤيديۆ پەروەردەييەكان دەكات بۆ زمانى كوردى لە پێناو خستنەڕوويان بۆ خوێنەرانى كورد بە شێوەيەكى ئاسان و بينراو و بيستراو.

لێرەش بگەڕێ

ڕێگا ئاسانەکان بۆ یارمەتیدانی منداڵە بچوکەکان لە پێشخستنی خۆکۆنترۆڵکردندا

فێرکردنی منداڵان کە چۆن ڕەفتاروهەڵسوکەوت بکەن زۆرگرنگە هەروەها ڕوبەڕوبونەوەیەکی گەورەیە بۆمامۆستایان ودایک وباوکەکان. لێرەدا فێردەبیت کە چۆن دەتوانیت یارمەتی خوێندکارەکان ومنداڵەکانی خۆت بدەیت. ئەوهونەرانە بنیاتبنێ کە بۆ ڕێکخستن وکۆنترۆڵکردنی هەستەکانیان وهەڵسوکەوتەکانیان گرنگن.

Share via
Send this to a friend