کەرتی پەروەردە لە نێوان تایبەت و گشتیدا

لە هەرە پێناسە ووشەیی و فەرهەنگیەکەیدا پەروەردە بریتیە لە پرۆسەی ئاسانکاری فێربوون یان دەسکەووتنی زانیاری،  شارەزایی،  بیرۆکەکان،  بەها و نەریتەکان.میتۆدەکانی پەروەردەش چیروک خوانی،  گفتووگۆ،  مەشق،  ڕاهێنان و تۆێژینەوە لە خۆدەگرێت. کۆی گشتی پرۆسەکە لە پێناوی ئامانجێکی باڵا و گرنگدا دێتە ئەنجامدان ئەویش بەرەوپێشچوونی توانای مروییە، کە بە باخچەی ساویان دەست پێدەکات وەک ناساندن و بە زانکۆ دەگاتە لووتکە بە داهێنان و دیدی ڕەخنەگرانە بۆ کۆی زانستە جیاوازەکان.کۆتا وێستگە مڕۆڤێک بێتە بوون هەمیشە پرسیار و گوومان لەسەر کۆی شتەکان دابنێت و به‌ڵگە و دۆکۆمێنتی کۆنکرێتی پێوەربێت بۆ گەیشتن بەهقیقەت گەر ڕێژەیش بێت.

سیاسەتی پەروەردە،  کە کۆی ئەو یاسا و ڕێسایانە وەک پاکێجێک پێکەوە دەبەستێتەوە چ ژێرخانی پەروەردەیی و سایکۆلۆجیای پەروەردەیی کە ئەو کەشەی پرۆسەکەی تیادا بەڕێوە دەچێت بۆ خزمەتکردنی بەهای بەرزی پرۆسەکە.لەم نێوەندەدا گەشە و توانستی تاک لە ڕووی جەستەیی،  هزری،  دەرونی،  بونیادی کەسایەتی،  ماتەوزەی خۆێندکار  لە مادەیەکی خام و کاڵەوە بگۆڕدرێت بۆ گەییوو و پێگەشتوو. کەرتی حکومی،  سروشت و ستراکچەری ئەم کەرتە لەمڕودا ڕووبەڕوی شکستی مەزن و کاریگەر هاتوەتەوە.ئارێشەکانیش هێندە قووڵن بە سانایی چارەسەر نابن.

ئەمڕوی سەردەمی تەکنولوجیا و شار،  وەها کەرتێک ناتوانێت وەڵامدەرەوەی داهاتوو بازاڕ بێت.سەردەمی پێشبڕکێ و سەرمایەداری، وەها کەرتێک وەک چۆن لە ئاستی کرداریدا ئەم دۆخە قەیرانی و بۆگەن کراوەی بەسەردا هاتووە،  ئایندەش بەرەو داڕمانی زیاتر و دواکەوتوویی کارەساتبارتری دەبات بە بەراورد بە کەرتی تایبەت. ئەم دوو کەرتە هەرگیز ناتوانن هاوتەریبن لە سەر ئاستی کرداریدا.ڕوون و ئاشکرایە، ئەوەی لەم چەشنە لە ئەتمۆسفیەردا دەمێنێتەوە،  خێزانە هەژار و ناوچە پەراوێز خراوەکانی دوور لە سەنتەر و ناەوەندی شارەکانە.

کەرتی تایبەت، مێژوویەکی زۆر نۆێی هەیە بە بەراورد بە کەرتی گشتی یان حکومی،  لانی کەم لەم ناوچەیەی خۆمان بەڵام پێشکەوتن و خواستێکی زۆری لەسەرە لەم ماوە کورتەدا.ئەوەی لەوێدا پێشکەش دەکرێت،  گۆڕینەوەی دراوە بەرامبەر بە خودی مودێرنە.کۆی ئەو ئایتم و دراوانەی هەنە لەبەرامبەر دراودا دەبێت هەنگ ئاسا ڕەنج و کۆشش بکەن،  ئەگەرنا قبووڵ ناکرێن.مامۆستایان وەک پاڵەیەکی هەنگ لەو چوارچێوەیەدا بەکار دەبرێن ئەمەش لە کەرتی گشتیدا غایبە و بنەمایەکی سەرەکیشە بۆ پەک کەووتن و شکستپێهێانی چونکە لە بنەڕەتدا سیستەمەکە ئەزمونکراوی ووڵاتانی خاوەن پەروەردەی پێشکەوتووە.ئەم سستی، لاوازی و کەم ئاوەزییە لە کەرتی گشتیدا ئێجگار تۆخ و ڕەنگ ڕێژە. “چی بچێنیت،  ئەوە دەدرویتەوە” ئەم ووتەیە،  لێرەدا ئەتوانرێت بەکارببرێت.

توانست و جوهدی ئایتمەکانی پرۆسەکە بۆ بەجێگەیاندنی یاسا و ڕێسا نوسراوەکان بۆ سەر پراکتیک لە کەرتی تایبەتدا ڕێکخراوتر و پلاندارێژراوتر جێبەجێدەکرێت،  بچووکترین هەنگاو لە بەرچاو دەگیرێت بەڵام ئەمە لە کەرتی گشتیدا بوونی نیە یان گەر هەشبێت پڕ بازدانە و بە هەوراز و نشێودا تێپەڕ دەبێت.

تێبينى: مه‌رج نيه‌ ئه‌و بابه‌تانه‌ى ده‌نوسرێن و بيروڕاى فێرۆپيديا بێت، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت هانى هه‌موو نووسه‌ره‌ كورده‌كان بده‌ين و سه‌كۆيه‌ك بين بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بابه‌ته‌ په‌روه‌رده‌ييه‌كان.

نووسه‌ر: Hersh Sherxan

هه‌ڵه‌چن: خه‌بات ره‌فيق محمد

 ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Feropedia

فێرۆپيديا پڕۆژەيەكى په‌روه‌رده‌يى كوردييە كە ئامانجى مامۆستايان و كەسانى پەروەردەيى و بەڕێوبەرو پلاندانەر ودايك و باوكانە بە تايبەتى. به‌گشتيش قوتابخانەو دامەزراوە پەروەردەيى و زانكۆو پەيمانگاكانە. بيرۆكەى پڕۆژەكە لەلايەن گروپێك لە مامۆستايانى دەرچووى زانكۆو خاوەن بڕوانامەى باڵاو توێژەرانى بوارى پەروەردە و وانە ووتنەوەو ڕاهێنەرى مامۆستايان لە ناوو و دەرەوەى كوردستان داڕێژراوە. ئەم دەستەيه‌ ئيش لەسەر وەرگێڕانى بابەت و توێژينەوە پەروەردەيى و دەركراوە ئەكاديمى و ڤيديۆ پەروەردەييەكان دەكات بۆ زمانى كوردى لە پێناو خستنەڕوويان بۆ خوێنەرانى كورد بە شێوەيەكى ئاسان و بينراو و بيستراو.

لێرەش بگەڕێ

کەنەدا بە چ شێوەیەک لە مەودای بەدەستهێنان نزیک دەبێتەوە

ئەم زنجیرەیە تیشک دەخاتە سەر دەستکەوتە گەورەکان لەسیستەمی پەروەردەدا و قوتابخانە نمونەییەکان لەسەرانسەری جیهاندا، بۆ …

Share via
Send this to a friend