سەرچاوەى وێنە https://www.understood.org/

گۆڕانى مێشك: لە ئاڵۆز بۆ ڕون

كاتێك كە خوێنكارەكانت بە ماوەى نەوجەوانيدا تێپەڕ دەبن، مێشكييان بە گۆڕانى بەردەوامدا دەڕوات لە ئاڵۆزييەوە بۆ ڕونى. ئەو گۆڕانكاريانەى لە كاتى ئەم گەشەكردنەدا ڕوودەدات كاريگەرى قوڵى هەيە لەسەر ئەوەى كە چۆن ڕێنموونى ئەو خوێنكارانە بكەيت لەماوەى ئەو ساڵانەى كە بەم گۆڕانكارييانەدا تێدەپەڕن.

مێشك بە قۆناغێكى كامڵبوونى خێرا دەڕوات لە مانگەكانى پێش لە دايك بوون و دواى لە دايك بوون، وە قۆناغى دووەمى كامڵ بوون و پێگەيشتن دواتر لە قۆناغەكانى ديكەى منداڵى و نەوجەوانيدا ڕوودەدات. لە قۆناغى دووەمى زيادبوونى گەشەى مێشكدا، چينى دەرەوەى بەشى پێشەوەى مێشك ئەو ناوچەيەى مێشكە كە زۆر چالاكە لە ڕێكخستنەوە و گەشەكردنەكەدا. پێش ئەوەى لەوە بگەيت كە چى لەم بەشەى مێشكدا ڕودەدات لەكاتى گەشەى خێراى نەوجەوانيدا. با بگەڕێن و بزانين كە چى لەو بەشەى مێشكدا كە درەنگ دەست بە گەشە دەكات، هەيە.

بەشى پێشەوەى مێشك ئەو بەشەيە كە زۆرترين تۆڕەكانى تێگەيشتن و كۆنترۆڵى هەستى تێدا كۆبۆتەوە، بە تايبەتى لە ساڵەكانى قوتابى بووندا. ئەم تۆڕانە ئەوانەن كە دەمارناسەكان بە ( executive functions) ناوى دەبەن كە ئەمانەش كۆمەڵە پرۆسەيەكى تايبەت بە مێشكن.

ئەو تۆڕانەى كە لە ( executive functions) هەن ئەو پرۆسە ئاڵۆزە ئەقڵييانە، كە دەردەكەون لەگەڵ گەورە بوون دا، ئاڕاستە دەكەن . وە دەكرێت بڵێين كە ئەمانە كۆمەڵە توانايەكن كە دەبنە هۆى سەرخستنى بەڕێوەبەرى كۆمپانياكە، ئەم توانيانەش دەكرێت ئەمانە ئاسان بكەن:

 

  • ڕێكخستن
  • ڕيزكردن بە پێى گرنگى
  • ئاخاوتن بە شێوازێكى كاريگەر
  • لێكدانەوەى ڕەوايەتى يان ياساى زانيارى و وە هەروەها بەهاى زانيارييەكەش
  • دانانى پلانى هەمەچەشن بۆ بەدەستهێنانى ئامانجەكان
  • هەڵسەنگاندنى مەترسى
  • چارەسەركردنى كێشە بە شێوازى داهێنەرانە
  • داهێنان

ئەم تۆڕانەش ناگەنە تەواوى كاريگەريى و تواناى خۆيان هەتا قۆناغى پێگەيشتن و كامڵ بوون. كاتێك بە باشى ڕاهێنرابن لە ڕێگەى  بەكارهێنانيانەوە،لەكۆتايدا ( executive functions)  تواناى مێشك ڕێنمونى دەكەن كە هەڵسێت بە ئەنجامدانى ئەمانە:

 

  • بەڕێوەبردنى جێگيرى هەستى
  • كۆنتروڵكرنى ئارەزوەكان
  • پلاندانان
  • وەڵامى درووست بۆ فيدباكەكان
  • فێربوون لە هەڵەكانەوە
  • مانەوە بە بەهێزى لە بەردەم ئاستەنگەكاندا
  • بيركرنەوە بە وردى پێش بڕياردان يان هەڵبژاردن

سەرەتاى قۆناغى نەوجەوانى ( تەمەنى ١٠ بۆ ١٢ ساڵان) كاتێكى زۆر باشە بۆ بنيادنانى كارامەيى و تواناى خوێنكاران لە ڕێكخستن و ڕيزكردنى زانيارى بە پێى گرنگييان و وە ڕێكخستنى كاتيش. ئەو هەلانەى كە تۆ دەياندەيتێ  بۆ بەكارهێنانى ( executive functions) خۆى لە خۆيدا دەبێتە هۆى چالاكى كە تۆڕەكان بەهێز دەكات كاتێك كە لە لوتكەى رێكخستنەوەدان . لە ئەنجامدا خوێنكارەكانت تواناى ديكە بنياد دەنێن لە ڕێگەى بوون بە فێرخوازى سەربەخۆ.

يارمەتى دانى خوێنكاران بۆ ڕێكخستنەوەى خۆيان:

ڕێكخستنى سەركەوتوو پێويستە بۆ ئامادەكردن و تەواوكردنى زۆرينەى چالاكييەكانى قوتابخانە. پێشكەوتنى  executive functions) زۆر هەستيارتر دەبێت كاتێك بەرپرسيارێتيەكان و پێداويستييەكانى قوتابخانەو چالاكييە دەرەكييەكان زياتر دەبێت بۆ هەر ساڵێك. بەكارهێنانى ڕێگاو ستراتيژى كە وادەكات خوێنكاران بەم توانايانە ئاشنا بن و هەليان بۆ بڕەخسێنرێت بۆ بەكارهێنانى ئەم ڕێگايانە كە بەهۆيانەوە خوێنكاران دەتوانن تواناى مێشكيان بنياد بنێن،  

پرسيارى لەم شێوانە بكە:

  • چۆن ميوزيكەكانت ڕێكدەخەيت لە ليستى گۆرانييەكانتدا؟
  • چۆن فايلەكانى ناو كۆمپيوتەرەكەت ڕێكدەخەيت؟

هەروەها پرسيار بكە لە بارەى ئەو شتانەى كە حوێنكاران پێيان ئاشنان و بە شێوازێكى سيستەماتيكى ڕێكخراون، وەكو ئەمانەى لاى خوارەوە:

  • چۆن ناوەڕۆكى ئەم كتێبە بەشێوەى چاپتەر ڕێكخراوە؟
  • چ جۆرە ڕێكخستنێك دەبينيت لە خشتەى خولى مادەكان يان لە دابەشكردنى ڕووەكەكان يان پۆلێنكردنى گيانداراندا بۆ پۆلێنى وەك شانە و ڕەگەز و چين و جۆر؟

 

ستراتيژى ديكە:

نيشاندانى نمونە لە لايەن مامۆستا و گفتوگۆكردن:

بەنمونەوە سيستەمەكانى ڕێكخستنت پيشانى خوێنكاران بدە( پركردنەوە، تۆماركردنى پێشكەوتن، چۆن پۆلەكە ئامادەدەكەيت …….) وە ئاگاى خوێندكاران بەو ستراتيژانەى  ڕێكخستن ڕا بكێشە كە لە فێركردندا بە كارى دەهێنيت.

ڕێنمايى ڕوون:

لە سەرەتادا كاتێك كە ستراتيژييەكانى ڕێكخستن نيشانى خوێنكاران دەدەيت، جەختييان لە سەربكەرەوە لەڕێگەى ووتن و نوسينيشەوە، ڕێنماى ڕون بدەبەخوێنكاران بۆ كارەكان، پرۆژەكان يان ئەو گۆڕانكاريانەى ناو پۆل كاتێك كە نمونەى ڕێكخستنەكە نيشانى خوێنكاران دەدەيت.

نيشاندانى نمونە لە لايەن خوێنكارانەوە:

داوا لە چەند خوێنكارێكى هەڵبژێردراو بكە كە ڕێگاى كردنى كارەكان بەنمونەوە نيشانى خوێنكارەكانى ديكە بدەن، بۆ نمونە ڕێگا ڕاست و هەڵەكانى ڕێكخستنى گروپەكانى پۆليان بۆ ئەنجامدانى كارى هەرەوەزى.

دڵنيابوون لە تێگەيشتن:

كاتێك كە ڕێنماييەكە ئاڵۆز بوو يان لە چەند هەنگاوێك پێك هاتبوو، پێويست دەكات بوەستين و ڕێگە بە خوێنكارەكان بدەين تا بيريان ڕێكبخەن و گەر پرسياريان هەبێت بكەن. داوا لە خوێنكاران بكە كە تێگەيشتنيان لە ڕێنماييەكان دووبارە بكەنەوە بۆ تۆ تاوەكو ئەوانيش لە ڕێگەى بيروو بۆچونى تۆوە شتەكان بە گونجاوى ڕێكبخەنەوە.

دەرچوونێكى هێمنانە لە بەرپرسارێتييەكان:

لە ميانەى ساڵەكەدا، پلانێك دابنێ بۆ كەمكرنەوەيەكى لەسەرخۆى ئەو كەرەستانەى دەيخەيتە بەردەستى خوێنكاران بۆ رێكخستنى كات و ئامانجەكان. بۆ نمونە تۆ دەتوانى كە چيديكە خشتەى تايبەتى خۆتيان نەدەيتێ و ڕێگەيان بدە كە خۆيان ئەم خشتانە دروست بكەن، وە پێداچوونەوە بكە كاتێك كە چاودێرى پێشكەوتنەكانيان دەكەيت.

بيرووڕا:

چاودێرى پێشكەوتن و كێشەكانى خوێنكاران بكەو بيروو ڕاى خۆت بدە لە بارەيانەوە و هەليان بۆ بڕەخسێنە  تاوەكو پێداچوونەوە بكەن بە تواناكانى ڕێكخستنياندا.

كەيسى هەووڵدان بۆ سەرخستنى (Executive Functions ):

وەكو چاودێرى مێشكى خوێنكاران لەماوەى ساڵانى گەشەى بەپەلەى بەشى پێشەوەى مێشكدا. ئەو هەلانەى كە بۆيان دابين دەكەيت بۆ بەكارهێنانى ئەم تۆڕە دەمارييە هەستيارە، ديارى بەنرخن. ئەو كەرەستەو كارامەييانەى كە تۆ يارمەتييان دەدەيت بيادى بنێن هێز و توانايان دەداتێ كە بەرزترين ڕادەى توانا ناوەكييەكانيان بەدەست بهێنن، ئەمەش ئاسوودەى و سەركەوتنيان زياد دەكات بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى بەربەستەكانى سەدەى بيست و يەك  و سوود وەرگرتن لە هەلەكانى.

سەچاوەى بابەت: ئيره ببينه

سەرچاوەى وێنە: ئيره ببينه

ئامادەکاریی بابەت: لؤي حاجي

وەرگێڕ: دابان فريق ميرزا

هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد

ده‌نگ: لانه‌ سواره

 ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Daban Fariq

دابان فريق مامۆستاى زمانى ئينگليزييە لە پەيمانگاى زمانەوانى ئايدڵ، وەرگێڕى زمانى ئيتگلزييە، لە ئێستادا لە دەستەى بەڕێوەبەرايەتى قوتابخانەى شوەيفاتى نێودەوڵەتى كار دەكات. ناوبراو هەڵگرى بڕوانامى بەكالۆريۆسە لە زمانى ئينگيزى و ئەدەبدا و ئەزمونێكى دەوڵەمەنى هەيە لە بوارى فێركردن و وانە ووتنەودا. ئەو ڕێگا نووێيەكانى وانە وتتنەوەى لا پەسەدە وەك لە ڕێگا كۆنەكان. لە گەڵ پێشوەچوونى تەكەلۆژيادا، ئەو باوەڕى وايە ئەوانەى كە لە بوارى پەروەردەو فێركردندا كار دەكەن، باشترە گەر ئاشنا بن بەم پێشوەچوونانە و ڕێگا تازە و داهێنەرانە بە كار بهێنن لە فێركردندا كە بە هۆى تەكنەلۆژياوە هاتوونەتە بوون.

لێرەش بگەڕێ

بەکارهێنانی ووچانەکانی مێشک بۆ گەڕاندنەوەی سەرنجی خوێندکاران

لە سەرەتاکانی پیشەی مامۆستایمدا، بە تێبینیەک بێزار بووم کە لە لایەن مامۆستایەکی جێگرەوەوە جێهێڵرابوو. ئەو نووسیبووی کە لە ماوەی ئەو سێ ڕۆژەی کە لەگەڵ خوێندکارەکانمدا بووە، خوێندکارەکان لە بەشی یەکەمی پۆلەکەدا بە دەم پۆلەکەوە هاتوون، بەڵام زۆربەیان پاش ٢٠ خوولەک لە ڕێنماییەکانی بێئاگا، سەرقاڵ بە ئیشی تر، تەنانەت تێکشکاو بوون. کاتێک لە خوێندکارەکانم پرسی کە چی ڕوویدا، هەموویان بە یەک دەنگ: "مامۆستا ووچانەکانی مێشکی پێ نەداین." کەواتە ووچانەکانی مێشک چین و چۆن دەتوانین بەکاریان بهێنین؟

Share via
Send this to a friend