باشترین قوتابخانەی جیھان: هاوكێشەى فینلەندی بۆ سەرکەوتنی قوتابخانەکان

ئایا ھەرگیز بیرت کردوەتەوە باشترینی قوتابخانەکان دەکەونە کوێ وە ڕێساو نھێنی سەرکەوتنی ئەوان چییە ، لەم گرتە ڤیدیۆییەدا سیستمی پەروەردەیی و فێرکردنی فینلەندا روونکراوەتەوە لەگەڵ ھۆکارەکانی یەکەم بوونی سیستمی پەروەردەییان لەسەر ئاستی جیھان، ڕای تۆ چییە ؟ باوەڕت وایە سیستمی قوتابخانەکانی کوردستان سيستەمێكى سەركەوتووە؟

چەند ڕاستییەکی خێرا لەسەر فینلەندا

  • لە  %3.8 ی دانیشتوانی فینلەندا لە کۆی 5.3 ملیۆن کەس خەڵکی دەرەوەی فینلەندن کە ئەمەش بوەتە ھۆی دروستبوونی کۆمەڵگەیەکی چوونیەک بە شێوەیەکی ڕێژەیی لەم وڵاتە بچوکە دا
  • مامۆستایان لە فینلەندا بەباشی ڕاھێنراون و ڕێزيان لێنراوە ، وە لە %10 ی دەرچووی زانکۆکان دادەمەزرێنن .
  • بە ھۆی ئەو ڕێبازە سەرەکییە ی کە قابیلی گۆڕانە و لە ناوخۆدا پەیڕەو دەکرێت  ، مامۆستا فینلەندییەکان ئەتوانن خۆیان دیزاینی خشتەکانیان و پرۆگرامى خوێندن (مەنھەج) دروستبکەن،
  • بە شێوەیەکی ئاسایی قوتابخانەکانەکانی فینلەندا بچووکن لە قەبارەدا ، وە بەڕێوەبەرەکان بەرپرسیارێتی وانەبێژیان دابەشکردووە لە نێوان خۆیاندا .
  • قوتابخانە فینلەندییەکان کۆمەڵێک خزمەتی گەورە پێشکەش دەکەن کە ڕۆژانە ژەمەخۆراکی گەرم لە خۆدەگرێت بۆھەمووخوێندکارەکان ، تەندروستی و گرنگیدان بە ددانەکان و چەندین ئامۆژگاری سایکۆلۆجی (دەروونی).
  • لە سەدا %40 ی قوتابیانی ناوەندی قوتابخانە فینلەندییەکان جۆرێک لە دەستێوەردانی تایبەت لە ئەستۆ دەگرن ، کۆلێژەکانی قوتابخانە مامۆستای تایبەت لە خۆ دەگرن کە دیاریکراون بۆ ھەڵبژاردنی ئەوقوتابیانەی کە پێویستیان بە یارمەتی زیاترە و یارمەتیان بدەن .
  • قوتابخانە دوا ناوەندییەکانی فینلەندا بنەمایەکیان دامەزراندوە کە توانای گۆرانکاری ھەیە کە ئەمەش وا لە قوتابیان دەکات پڕۆگرامێکی خوێندن بۆخۆیان دیزاین بکەن لەسەربنچینەی پێداویستییە تاکە کەسییەکان و ئارەزووەکانیان.
  • ڕێژەی دەرچوانی قوتابخانە دواناوەندییەکانی فینلەندا لە سەدا %93 بوو لە ساڵی 2008 دا.
  • لە تاقیکردنەوەی پیسا ی کۆتا ساڵەکانی 2003 و 2006 و 2009 فینلەندا یان یەکەم یان دووەمی ڕیزبەندیی بەدەست ھێناوە لە نێوان وڵاتاندا لەسەر ئاستی ھەرسێ پێوانەی : خوێندەواری زانستی ، خوێندەواری ماتماتیکی ، زانینی خوێندنەوە .

سەرچاوە: وەزارەتی فێرکردن و ڕۆشنبیری فینلەندا

سەرچاوەی ڤیدیۆ: ئيره ببينه

ئامادەکاریی بابەت: لؤي حاجي

وەرگێڕ: دادوەر خالید

هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد

ئامادەکاری ڤیدیۆ: دادوەر خالید

دەربارەى Dadwer Khaled

دادوەر خالید عوسمان لەدایکبووی شاری سلێمانیە ئێستا خوێندکاری قۆناغی چوارە لە زانکۆی سلێمانی بەشی زانستی کۆمپیوتەر , لە ئێستادا کارمەندە لە پەیمانگای پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی ئایدڵ (IDEL) , دیزاینەری وێنە و ڤیدیۆ لە فێرۆپێدیا , پڕۆگرامەر لە زمانەکانی Java و ++C و شارەزا لەبواری نێتۆرکین و داتابەیس , باوەڕێکی زۆر گەورەی بە کوردستان هەیە و شانازی ئەکا بە دەستکەوتەکانی باوەڕی وایە داهەتویەکی زۆر ڕوون لەبەردەممانە بەمەرجێک بەهێزبیین یەک دڵ بین یەک ڕیزبین .

لێرەش بگەڕێ

بۆچی خوێندکاران شتیان بیردەچێتەوە، و تۆ دەتوانیت چیبکەیت؟

بە پێی توێژینەوەیەکی نوێ، لە ماوەی کاتژمێرێکدا، خوێندکارەکانت لە نیوە زیاتری ئەوەی فێری بوون بیریان دەچێتەوە. لە ماوەی ڕۆژێکدا تەنها سێ چارەکیان لەبیردەمێنێت و دوای ٤ڕۆژ، کەمتر لە ڕێژەی لە سەدا ٢٥یان لەبیردەمێنێت. کەواتە مامۆستایان دەتوانن چی بکەن بۆ ئەوەی زانیاری لە مێشکی خوێندکارەکانیاندا بهێڵنەوە؟ باشترین ستراتیژەکان لە پسپۆڕەکانەوە بەدەستبهێنە. مامۆستایەک تاگ بکە بۆ ئەوەی سودمەندبێت.

Share via