٤ مەشق بۆ زیاد کردنی بەشداری خوێندکار

بەشداری پێکردنی خوێندکار بە درێژای ساڵ لەوانەیە قورس بێت ،بەڵام گەرمای بەهار خراپتری دەکات کە کەشو هەوا گەرم دەبێت خوێندکاریش ئاگای لە وانەکان نامێنێت دوای ١٥ ساڵ لە وانەوتنەوە  ئەوەم بۆ دەرکەوت کە مامۆستا ناتوانێ تەنها پشت بە یەک ڕێگا ببەستێت بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان کە وا لە خوێندکارەکان بکات ئاگایان لە وانەکە بێت. چەند جۆرێک خوێندکاری جیاوازمان هەیە بۆیە چەندەها  جۆر ڕێگای جیاوازمان هەیە بۆ ئەوەی ئاگای خوێندکار بەلای خۆتتدا ڕاکێشیت ،لێرەدا چەند جۆرێک ڕێگا باس دەکەم کە وايكرد گۆڕانکاری لە پۆلەكەدا ڕوو بدات

پێنجی یەکەم:

لە هەر پۆلێکدا حەزدەکەم سەرەتای وانەکە چەند دەقەیەک قسە لەگەڵ خوێندکارەکان بکەم، کە بابەتەکان دەربارەی ژيانیان لە دەرەوەی پۆل ،وەک وەرزش ،یاری کۆمپیتەری یان فيلم یان هەرشتێکی تر کە لە جیهاندا ڕوودەدات،ئەمەوێت ئەوە بزانن کە ئەوان لەوە بەنرخترن کە تەنها جەستەیەک بن لەسەر ئەو کورسیە دانیشتون،ئەم ڕەفتارە وا لە خوێندکارەکان دەکات کە ئاگاییان بەدەست بهێنن ،چونکە نرخی ئەوە دەزانن کە مامەڵەی تاکە کەسیان لەگەڵ کراوە، هەروەها ئەمە کاتیان دەداتێ کە لەگەڵ هاوڕێکانیان گفتوگۆ بکەن.  لەخوێندگای ئامادەيى لەوانەیە بە درێژای ڕۆژەکە یەکتریان نەبینیبێت،چەند دەقەیەک قسە کردن لە سەرەتای وانەکەدا ئەوە دەگەیەنێت کە لەو ماوەیەی کە دەست دەکەن بە وانەکە نابێت وانەکە بوەستێنن بە قسە کردن. لەو کاتەی دەستم کردوە بەم مەشقە دەبینم خوێندکارەکان بەشداری کردنیان زیادی کردوە، خەمی “لەدەستدانی کات” م نیە چونکەبە درێژای وانەکە پێویست ناکات ئاگاداریان بکەمەوە لەوەی کە قسە نەکەن، دڵخۆشترین گروپ ئەو گروپەیە کە زۆر بەشداری دەکەن.

دروستکەری بوار(شوێن):

هەندێک جار خوێندکار تەنها شوێنێکی دەوێت بۆ ئەوەی یاری تیا بكات، دوای ئەوەی یارمەتی خوێندکارەکانم دا بەوەی لە بەشێکی کتێبخانەی خوێندنگەکەدا  شوێنێكيان بۆ  بکەینەوە بەوەش بەشداری خوێندکارەکان بەگشتی گەشەی کرد ،زۆرێک لە خوێندکارەکان ئەو شوێنەیان بەکار دەهێنا بۆ دیزاین کردن و دروست کردنی بابەتی ٣ ڕەهەندی، یان بیرۆكەی تازەیان دەدۆزیەوە بۆ چارەسەری ئەو کێشانەی کە لە ماڵەوە هەیانە ،یان ئەو شتانەی کە حەزیان پێیەتی، کۆمەڵێک لە گروپی جیاواز بەشداریان کرد لە پێشبڕکێی (ڕاسبێری پی ئای) کە هه‌ر لەو شوێنە ئەنجام دەدرا، زۆریک لەو خوێندکارانە ئەو بابەتانەی کە لە وانەی زانستدا دەیان خوێند لەوێ بە شێوەیەکی پڕاکتیزی ئەنجامیان دەدا،بەوەش پرۆژەیەکیان ئەنجام دەدا کە بۆ ئەوان زۆر مانا دار بوو .دروستکاری بۆشايى زۆر بەسودە بۆ هەموو تەمەنەکان تەنها یەک بەشی تەکنەلۆژیا ناگرێتەوە کە وا لە خوێندکارەکان بکات کە بەشداری بکەن بەڵکو منداڵەکان دەتوانن ئەم بۆشاییە بەکار بهێنن بۆ چنین یان ئیش کردن بە قوڕ زۆر شتی تر کە ئەمە وایان لێدەکات هەست بە ئازادی بکەن دوور لە ڕێنماییەکانی ناو پۆل،دروست کردنی بۆشای زیاتر وا لە خوێندکارەکان دەکات کە ئاستی بەشداری کردنیان زیاد بکات.

فێربوون لەسەر بنەمای پرۆژە:

ئەم ڕێگەیە بۆبەشداری خوێندکارەکانم باشترین جۆرە،ئەو خوێندکارەی کە کەم بەشداری دەکرد ئاستی بەشداری کردنی زیاد دەکات كاتێک بابەتەکە دەربارەی پرۆژەیە، چەند جۆرێک ڕێگەی جیاواز هەیە بۆ ئەوەی بتوانی لەڕێگەی کێشەکانەوە فێرببیت، ئەوەی دۆزیومەتەوە پێیدەوترێت مەودای ئازادی فیربوون لە کێشەکانەوە،مەودای ئازاد ئەوەیە کە خویندکار بتوانێت بۆ فێربوون ئاستی مامناوەند هەڵبژێرێت مامۆستاش دەتوانێت هەموو پێکهاتەیەک و ڕێنیشاندەرێکیان پێشکەش بکات بۆ شێوازی پرۆژەکە، ئەوەی دەمێنێتەوە دەکەوێتە سەر خوێندکارەکان کە دروستکردنی پرۆژەکەیە، پیشاندانی لە پۆلدا،خوێندکارەکان هەموو بەشداری دەکەن چونکە دەیانەوێت لە لە مادەکان تێبگەن بۆ ئەوەی بزانن کە چۆن بەکاری بهێنن لە پرۆژەکەیاندا،دەیانەوێت لێهاتووی خۆيان نيشان بدەن مادەم وایە بۆ ڕێگە نەدرێت کە ئەو بابەتە هەڵبژێرن کە باشتر کاردەکات بۆیان.

هەندێک خەمی ئەوەی هەیە کە خوێندکارەکە بە درێژای ساڵەکە تەنها یەک پرۆژە بکات،بەڵام لە سەرەتای ساڵەوە ئاگادارم کردونەتەوە كە بۆیان هەیە تەنها یەکجار پرۆژەیەک بکەن بۆ نمونە ئەگەر پرۆژەکە دەربارەی فيلم بێت نابێت جارێکی تر پرۆژەکەی دەربارەی هەمان شت بێت بەڵکو دەبێت بیر لە بیرۆکەیەکی تر بکاتەوە،ئەمە وای لێدەکات زیاتر بیرلە پرۆژەکەی بکاتەوە زیاتر بەشداری بکات.

کاتژمێرێک بلیمەتی/٢٠ جار

ئیدۆپیا سەرچاوەی زۆری لەسەر بابەتی فێربوون لەسەر بنەمای پەرۆشی هەیە،بەڵام من ئەمەوێت باسی بابەتێکی تر بکەم ئەویش کاتژمێرێک بلیمەتی/ ٢٠ جاره‌ ،چونکە ئەم بابەتە زۆر سەرکەوتوو بوو لە بەشداری کردنی ئەو خوێندکارانەی کە دوودڵ بوون لە بەشداری کردن،ئەم مەشقە ئەو دەرفەتە دەدات بە خوێندکار بۆ دۆزینەوەی ئەو بابەتەی کە پەرۆشن بۆی بەدرێژای ئەو کاتەی کە لە پۆلدا بون،(ئەو کاتەی کە لە پۆلدان) لەلايەن مامۆستاکەوە دیاری دەکرێت لەوانەیە دوو مانگ بخایەنێت یان وەرزێک یان بەدرێژای ساڵەکە بێت،خوێندكارەکە ئەم کاتەی ناو پۆل بەکار دەهێنێت بۆ فێربوونی بابەتەکەی خۆی ، بەشداری پێکردنی بیرۆکەکانیان لە ڕێگەی بلۆگ پۆست (کە کورتەیەکە دەربارەی بابەتێک) یان هەندی جار لەکۆتایدا ستایلی قسەکردنی  تێد ئێکس( کە کۆمەڵێک کەس باسی ژیانی خۆیان دەکەن کە چۆن گۆڕاوە یان لێهاتووی خۆیان ) بەکار دەهێنن، سودی ئەم ڕێگایە بۆ بەشداری خوێندکار ئەوەیە کە فێری کارامەيى جياواز دەبن و خوێندكار گەشە دەکات چونکە ئەوان شتێک ئەنجام دەدەن کە گرنگە بەلایانەوە. توێژینەوەکەیان یان نوسينەکەیان یان قسەکردنەکەیان پوختە دەکەن وەک چۆن لە بابەتەکەی خۆی تێگەشتووە،هەندێک لە خوێندکارەکان حەز بەم جۆرە بابەتە ناکات بەڵام بە پێی شارەزايى من ئەو خوێندکارانە لە کۆتاییدا لە خوێندکارەکانی تر زیاتر حەزیان لە بابەتەکە دەبێت چونکە بابەتێک دەدۆزنەوە کە زۆربەی کات کێشەیان هەبووەلە تێگەشتنی ،ئەم ڕێگەیە وا لە خوێندکار دەکات کە لەسەرەتای ساڵەوە هەوڵی بەشداری کردن دەدات، بەشداری خوێندکار دەربارەی دەرفەتە: کە چەنێک خوێندکار هەڵبژاردەی هەیە بۆ فیربوون؟ ئایا مامۆستا لەبەردەم پۆلەکەدا دەوەستێت و بە درێژای رۆژەکە قسە دەکات بۆیان ؟ پێویستە ئێمە کار بکەين بە شێوەیەکی داهێنەرانە بۆ ئەوەی وا لەخویندکارەکان بکەین کە بەشداری بکەن چونکەڕێگای  وەستان و گەیاندن وا ناکات هەموویان بە هەمان شێوە تێبگەن، بۆ زیاد کردنی بەشداری  خوێندکارەکانت پێشنیاری من ئەوەیە کە یەكێک لەم ڕێگایانە بەکار بهێنیت لە پۆلەکەتدا ،خوێندکارەکان زۆر دڵخۆش دەبن .

سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه

سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه

وەرگێڕ: شیراز احمد فرج، تاژان آ‌‌‌حمد محمد

هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد

ده‌نگ: لانه‌ سواره

دیزاینەری وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Tazhan Ahmed

تاژان ﺃحمد مامۆستای زمانی ئینگلیزییە. دەچووی بەشی زمانی ئینگلیزیە (کۆلێژی پەروەردەی بنەرەت) زانکۆی سلێمانی، وە بروانامەی بەکالۆریۆسی هەیە لەو بوارەدا. تاژان ﺃحمد توانیویەتی ئەرکی خۆی بە سەرکەوتووی ئەنجام بدات وەک مامۆستا لە قوتابخانەی پرێستیژی نێودەلەتی و کۆرسەکانی فێربوونی زمانی ئینگلیزی لە خوێندنگەی هاوینەی ئایدل. لە ئێستادا لە قوتابخانەیەکی تایبەت وەک مامۆستای پۆل کار دەکات و سەرقالی زانیاری بەخشینە بە خوێندکارەکانی. وانەکانی ( زانست،ئینگلیزی،بیرکاری و فۆنیکس) بە زمانی ئینگلیزی دەلێتەوە.

لێرەش بگەڕێ

چۆن بەستەڵەک بشکێنین؟

  پێنج ڕێگەی داهێنەرانە بۆ ئەوەی پۆلەکەت بهێنیتە قسەکردن.  بەکارهێنانی بەستەڵەکشکێن گرنگە لەکاتێکدا کە لە …

Share via
Send this to a friend