http://0www.ecestaticos.com/imagestatic/clipping/03b/8da/03b8dac2405198ba6ff8df85c694ed07/

بەڕێوەبردنى پۆل: هێزى هێشتنەوەت بە ئارامى

زۆر کەس لە ئێمە واى بەسەر هاتووە. دواى ئەوەى خۆڕاگریم لەدەست داوە، کە لەپر هەڵچوین لە ژورێکى پڕ لە خوێندکاردا یان دەنگمان ئاستێک یان دووئاست زیاتر بەرزکردوەتەوە لە ئاستى ئاسایی. تا زیاتر وانە بڵێیتەوە ئەگەرى ڕوودانى ڕوداوێک یان زیاترت دەبێت.

وەڵامدانەوە نەک پەرچەکردار

کاتێک مامۆستایەک توڕەدەبێـت لە خوێندکارێک یان لە پۆلێک، ئەوا کاتی دەوێت تا هەستێکى سەلامەتى و باوەڕپێکردنەوەیان لا دروست دەبێتەوە لەناو ئەو چواردیوارەدا. لەبەرئەوە ژیرانەیە زوتر دوربکەویتەوە لەوەى بەرەو ئەو ئاڕاستەیە ڕێبکەیت. ئەگەر مامۆستاى نوێى گرنگە کە هەندێ خوو پەرەپێبدەى و پەیڕەویان بکەى تاکو وەک ڕۆتینيان لێدێت بەبەکارهێنانى ئاستێکى دەنگى هێمن و گونجاو لەگەڵ خوێندکارەکانت( هەموومان گوێبیستى تەقینەوەى دەنگى ئەو مامۆستایە بوین کە لە پۆلێکى ترى خوار هۆڵەکەوە بیستراوە– ئەمە شتێکى جوان نیەو دورە لە هاندەرى فێربوون).

کاتێک هەستت کرد گەیشتوەتە لێوارەوە، لێرەدا چەند ڕێگەیەک هەیە بۆ وەڵام لە جیاتى پەرچەکردار:

  • کەمێ هەناسە هەڵمژە. بڕۆرە ئەودیو دەرگاکە. بەم شێوەیە نابینرێین،ئەمە یارمەتیت دەدات کە هەستەکانت بەخێرایی بگۆڕیت.
  • بژمێرە.پێش وەڵامدانەوەى خوێندکارێک تا سێ بژمێرە، یان تا پێنج یاخود تا حەوت.
  • پرسیارێک بکە لەجیاتى پێدانى ئاماژەیەکى ئاگادارکردنەوە. ئەمە تاقیکەرەوە، ”چۆن ئەم کۆمێنتەت دادەڕێژیتەوە تابەشێوەیەک بێت زیاتر ڕێزى هاوپۆلەکانتى تێدابێت؟“
  • وچانێک بدەو بیربکەرەوە پێش قسەکردن. ئاساییە ئەوان چاوەڕێى قسەى تۆن. ئەو بێدەنگیە جەوێکى ئارام دروست دەکات هەموان دەخاتە بیرکردنەوە.
  • زەردەخەنەیەک بکە. ئەمە باشترین چارەسەرى هەستە ناخۆشەکانە. تواناى توانەوەى گرژیەکانى هەیە، یان بەلایەنى کەمەوە بە هەڵپەسێرراوى دەیان هێڵێتەوە.
  • چاوەڕێى کاتێکى گونجاو بکە. مامۆستا نوێیەکان بەتایبەتى تکایە ئاگاداربن پێویست ناکات قسەلەسەر هەموو ڕەفتارە نابەجێکان بکەن ڕێک لەوکاتەدا. ئەتوانیت چاوەڕێ بکەیت تا وانەکەت تەواو دەبێت یاخود لێى دەبورى تەنها تا پێش یان پاش وانەکە هه‌روەها قسەى لەگەڵ دەکەى بەتەنها( بۆ وانەى داهاتوو، یاخود پشوەکە یان کاتى نانى نیوەڕۆ،…..هتد).

تەندروست مانەوە

هەرکەساڵى نوێ دێت، با هەندێ چاودێرى خود بەبیر خۆمان بهێنینەوە کە یارمەتیدەر دەبن بۆمان تا ئارام بین لەناو پۆل:

  • ئیسراحەتێکى باش بکە. چەند سەعاتت پێویستە؟ هەندێک لە ئێمە ٨ سەعاتى پیویستە(وەک من). بەردەوام پەیڕەوى ئەو ژمارەیە بکە بێ لەیەرچاوگرتنى ئەوەى چەندە مەشغوڵیت.
  • ئاگادارى ڕێژەى ئەو قاوەو سۆدایە بە کە دەیخۆیتەوە.بڕێکى زۆر کافایین لەسەرخۆترین کەست دەکات بە توڕەترین کەس.
  • پشوى کورت وەرگرە لە ڕۆژەکەدا. مامۆستاکان ڕۆژانە ڕێگایەکى هەزار میل دەبڕن لە بەیانى زوودا ، زۆرجار ناوەستن تا سەردەکەونەوە سەیارەکانیان بۆماڵەوە. دورکەوەرەوە لەم خووە زۆر باوانە. دەرگاى پۆلەکەت داخە و چەند چرکەیەک سەربخەرە سەر مێزەکەت، تێڕامانێكى خێرا بکە، تەلەفۆن بۆ هاوڕێیەکت بکە، گوێ لە بەرنامەیەکى دەنگى کورت یان گۆرانیەکى ئارامبەخش بگرە.

هێمن و ئارام و کۆکراوەبە

بەم بۆنەیە هێمنى بەماناى بەکارهێنانى دەنگێکى ڕێکى یەک ئاستى نایەت. کاتێک بەدەنگى بەرز دەخوێنیتەوە، پرسیارێک دەکەى، یان ئەو هەڵبژاردە دڵخۆشکەرانەیان بۆ ڕوندەکەیتەوە کە هەیانە لەبەردەم پڕۆژەیەکى داهاتوودا، بەردەوامبە لەوەى بەجۆش و دراماتیکى بیت.

خوێندکارەکان ئاوێنەى ڕەنگدانەوەى وزەى ئێمەن. ئەگەر بە ئارامى وانەیان پێبڵێینەوەو زانیاری بە یەکێکیان یان هەموو پۆلەکە بدەين — به‌شێوه‌يه‌كى سەرنج ڕاکێش دەبینیت هەمان شت ڕوودەداتەوە لەنێوانیاندا. ئێمە بمانەوێت و نەمانەوێت بەردەوام نموونەین بۆ منداڵەکان فێریان دەکەین لەدەرەوە دەبێت چۆن بن.

ئێمە دەمانەوێت ئەو میهرەبانى وئارامى و ڕێگە نەرمە بەرامبەر کەسانى دیکە ببینن کە لێهاتووی زۆر گرنگن و دەبێت پەرەیان پێبدرێت. ئەمیش بە بەکارهێنانى باشترین و کۆنترین ڕێگەى ئیشەکەمان کە پیشاندانە نەک ”پێوتن“ ، بەم ڕیگەیە ڕابەرى خوێندکارەکانت دەکەى تا چاو لەو ڕەفتارانەت بکەن.

سەرچاوەى بابەت:  ئيره ببينه

سەرچاوەى وێنە:  ئيره ببينه

وەرگێڕ: کانى عبداللە

هەڵەچن:خه‌بات ره‌فيق محمد

دیزاینەرى وێنە: فێرۆپيديا

 

دەربارەى Kany Abdulla

کانى عبداللە دەرچوى بەشى زمانى ئینگلیزییە لە زانکۆى سلێمانى،وە هەڵگرى بڕوانامەى باڵاى وانەوتنەوەیە لە زمانى ئینگلیزى بە کەسانى بیانى. لە بوارى جیاجیادا ئیشى کردووە وەک بوارى فرۆشتن و دیزاینى ناوماڵ و ژمێریارىو وانە وتنەوە و وەرگێڕان. ئەو پێى وایە بنەماکانى بەڕێوەبردنێکى سەرکەوتوانەى ناو پۆل پەیوەستە بە خوێندنەوەى مامۆستا لە بوارەجیاوازەکاندا و سود وەرگرتن لە مامۆستایانى بە ئەزموون لە بوارى وانەوتنەوە و بەڕێوەبردنى ناو پۆلدا.

لێرەش بگەڕێ

پەرەدان بەئامادەبوونی قوتابیان لە پۆلەکەتدا

بەداخەوە زۆرجار لە پرۆگرامەکانی پەروەردەی مامۆستادا گرنگی ئامادەبوونی قوتابیان لە پۆلدا- کە حاڵەتی ئاگاداربوونە لە …

Share via
Send this to a friend