http://www.andrealoewen.ca/wp-content/uploads/2015/07/HiRes.jpg

5 ڕێگاى ڕەخنەيى كە دايك وباوك پێويستى پێيەتى بۆ يارمەتيدانى مامۆستاكان. نامەيەكى كراوە

دايك وباوكى ئازيز

لە زەمانى كەمى بودجە و  بيروڕاى هەندێك خەڵك دەربارەى خراپى چينه‌      حكوميەكان و مامۆستاكان، كە ئەمەش وادەكات ئەنجامێكى كەم بەدەست بهێنرێت لەلايەن خوێندكارەكانەوە. ئێمە دەزانين هەر چەندە كاريگەرى ئێمە وەك ڕۆشنبير سنوردارە بەبەراورد بە ئێوەى دايك وباوك. ئێوە مامۆستاى سەرەكين بۆ خوێندكارەكانمان هەڵوێستى ئێوه بەرامبەر خوێندن و فێربوون و قوتابخانە ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ منداڵەكانتان، بۆيە ئێمە پێويستمان بە يارمەتى ئێوە هەيە، لێرەدا باسى پێنج هەنگاوى گرنگ دەكەين.

  1. بەهانە بۆ منداڵەكەت مەهێنەرەوە

هەموو كەسێك هەڵە دەكات بەتايبەتى منداڵ. پەروەردە لەسەر ئەوەبنيات نراوە كە منداڵ هەڵە بكات لەبەرامبەردا ڕووبەڕووى ئاكامەكەى ببێتەوە كە ئەوە بنەماى فێربوونە. كاتێك كە منداڵه‌كەت دوادەكەوێت يان ئەركەكانى ماڵەوەى ئەنجام نەداوە يان تەواوى نەكردووە يان هەڵسوكەوتى نەشياو لە پۆلدا ئەنجام دەدات هەوڵ مەدە پاساويان بۆ بهێنيتەوە ڕێگە بدە با فێربن، لە جياتى ئەوە هەنگاوێك زياتر بنێ وهانيان بدەن كە هەست بە بەرپرسيارێتى بكەن. كاتێك منداڵەكەت توشى كێشەيەك دەبێت ڕێگە بدە با لە كێشەكەدا بێت بۆ ئەوەى فێرببێت، لەوانەيە بۆ ساتێك ناخۆش بێت بەڵام ئەوە بۆ منداڵەكەت بە بەهاترين شارەزاييە كەفێرى دەبێت.

  1. دڵنيابە لەوەى كە ئەركەكانى خۆى ئەنجام دەدات.

ئەگەر منداڵ بە هەڵبژاردنى خۆى بێت كە چى بخوات بۆ نانى ئێوارە هەموو جارێك بەدڵنياييەوە ئاسكرێم دەبێت و خواردنە بەسودەكانيش قەدەغە دەكات، هەمان شت بۆ ئەركەكانى ماڵەوەش دەبێت، بە شێوەيەكى ئاسايى ئەوە خۆش نيە و زۆرێك لە خوێندكارەكان ڕووبەڕووى هەڵبژاردنيك دەبنەوە بەرامبەر تەلەفيزيۆن يان يارى پلەيستەيشن لەدژى ئەركەكانى ماڵەوەدا كە دەبێت ئەنجامى بدەن، كەواتە ئايا منداڵەكەت خۆى ئەركەكانى ماڵەوە ڕێك دەخات لەكاتى خۆيدا؟

  1. سەرقاڵيەكان مەهێڵە

بە شێوەيەكى ئاساى ئەو يارييە ڤيديۆييانە دەبێتە هۆى فەوتاندنى بونى هەموو مامۆستايەك. TV، ئايپاد، هەموو يارييە بەرجەستەييەكان وەك سمارت فۆن كە پێشبركێ دەكات دژى هەموو چالاكيە ڕەخنەييە گەشەكردووەكان. وەك مەشقى يارييەكانى دەرەوە و كە گرنگترييان خوێندنەوەى كتێبە. يارمەتى مامۆستا بدە بە نەهێشتنى ئەوسەرقاڵيانە بۆ چالاكى ڕۆژانە

ئەمە ئەوە ناگەيەنێت كە منداڵ بەهيچ شێوەيەك دەست لە ئايپاد نەدات بەڵام وەك خواردنە خێراكان زۆر بەكارهێنانى دەبێتە هۆى ژەهراويبوون. باسەيركردنى TV  لە ڕۆژێكدا لە كاتژمێرێك كەمتربێت لە دواى ئەركەكانى ماڵەوەدا يان دواى خوێندنەوەى بابەتەكان.

سنورداركردنى يارييە ڤيدۆييەكانى بۆ پشووى هەفتە يان پشووى هاوين لە كاتێكدا كە سمارتفۆنەكان كەمتر ئاڵۆزن چونكە سودى بەرچاوى هەيە، هەندێك كتێب بدە بە خوێندكارەكان و ناوييان تۆماربكە لە هەندێك چالاكى كە بێتاقەت نەبن لێى هەر كاتێك بيانەوێت بتوانن لەسەر شاشەكەيان هەبێ بەمەش كاتێكى زياتريان دەبێت لە داهاتوودا ئەنجامى بدەن.

  1. نمونەى خووى باشبە لە ماڵەوە

وەكو ئەوەى كە باسمان كرد، بەزۆرى يەكەمجار منداڵ لە دايك و باوكەكانەوە فێر دەبن. بەم شێوەيە ئەوەى تۆ دەيكەيت مناڵەكەشت دەيكاتەوە ئەگەر تۆ هەرگيز كتێبێكت هەڵنەگرتووە هەرگيز داوا لە مناڵەكانت مەكە ئەركەكانى ماڵەوەى بكات. ئەگەر تۆ هەموو ژەمەكان سەيرى TV ت كرد ئەوا منداڵەكانيشت هەمان شت دووبارە دەكەنەوە، بەپێچەوانەشەوە ڕاستە.

ئەگەر پێش نووستن كتێبت خوێندەوە وە باست كرد كە لە خوێندنگا چى ڕووى داوە و مۆبايلەكەت دانا لە ئێواران منداڵەكانيشت هەمان شت دەكەنەوە. ئێمە ناتوانين باسى ئەوە بكەين كە ئەمە چەندێك گرنگە. ئەو دايك وباوكانەى كەسەر قاڵن، پەرۆشن و دەيانەوێت منداڵەكانيان بكەن بە كەسێكى سەركەوتوو ئه‌وانه‌ن كە  منداڵەكانيشيان سەرقاڵن وحەزيشيان بە فێربوونە وە گرينگى دەدەن بە بابەتەكان.

تكايە يارمەتى هەموو مامۆستاكان بدەن و ئەوانەش كە لە داهاتوودا دەبن بە مامۆستا يان بەوەى كە نموونەيەكى باش بيت بۆ هەڵسووكەوت و ڕەفتار كە خۆت چاوەڕێى دەكەيت مناڵەكەت لە قوتابخانە ئەنجامى بدات.

  1. يارمه‌تى مامۆستا بدە نەك لە دژيان بوەستى

لە كۆتايدا لە لايەنى ئێمەبن، ئێمە لە بوارى پەروەردە  بۆ ئەوە ئيش ناكەين كە ببين بە مليۆنێر، بەڵكو ئێمە بۆيە لێرەين كە ئاگادارى منداڵەكانتان و كۆمەڵگە بين. ئێمە بەربەست نين لە بەردەم سەركەوتنى خوێندكارەكانتان. پشتيگيريكردنى منداڵەكانتان لە هەردوو لايەنى ڕۆشنبرى و هەستەكانى يەكێكە لەوخاڵه گرنگانەى كە ئێمە گرنگى پێ دەدەين.

ئەگەر لێرەدا يەكێك باشى وەرنەگرێت لە وانەكانيدا ئەوا مامۆستاكان تاوانبار مەكە بەوەى گاڵتە بە منداڵەكەت دەكەن و بەڵكو بۆ ئەوەى ئاگادارت بكەين لەوەى كە پێويستى بە هەندێك گۆڕانكارييە، كاتێك لە پۆلدا باسى بابەتێك دەكەين كە تۆ بە دڵت نيە لەبرى ئەوەى تاوانبارمان بكەيت بەوەى كە نازانين باسى چى دەكەين هەوڵ بدە كە تێبگەيت لەوەى ئێمە وتومانە چى.

لە كۆتايدا ئێمە لە لايەنى تۆين چونكە هەردووكمان لە بابەتى خوێندكارەكانين. ئەگەر يارمەتيمان بدەن خوێندكارەكەتان دەتوانێت باشتربێت لەوەى كە بابەتەكانى خوێندنى پشتگوێ بخەيت و لەو جۆرە دايك و باوكانە نه‌بيت كە تەنها منداڵەكانى خۆيان بەڕاست دادەنێن. با باشترين بكەين بۆ منداڵەكانمان

دڵسۆزتان،
مامۆستاكان

سەرچاوەى بابەت: ئيره ببينه

سەرچاوەى وێنە: ئيره ببينه

وەرگێڕ: شيراز احمد فرج

تایپ : ژیان سەلمان

هه‌ڵه‌چنى زانستى: خه‌بات رفيق محمد

هه‌ڵه‌چنى زمانه‌وانى : هه‌وار جلال حمه‌

ده‌نگ: لانه‌ سواره

ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Shiraz Ahmad

شیراز احمد مامۆستای زمانی ئینگلیزیه، ده‌رجوی به‌شی ئینگلیزی / كۆلیزی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تیه‌. بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی هه‌یه‌ له‌ بواره‌كه‌یدا. ئه‌و شانازی به‌وه‌وه‌ ده‌كات كه‌ مامۆستایه‌ و كه‌سێك له‌وه‌وه‌ فێربێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی شاره‌زای له‌ زۆر شوێن كاری كردوه‌ وه‌ك باخجه‌ی ساوایان و خولی هاوینه‌ و كۆرس زمانی ئینگلیزی وه‌ ئێستا له‌ قوتابخانه‌ی وایز مامۆستایه‌ . بڕوای وایه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌زمونی زیاتر جه‌ند هه‌وڵ بده‌ی كه‌مه‌.

لێرەش بگەڕێ

يارمەتيدان لە ئەركى ماڵەوەدا

ئەگەر شتێك هەبێت زۆر گران بێت بۆ رێكەوتن لەسەرى ئەوە ئه‌ركى ماڵەوەيە لەگەڵ منداڵەكان. رێكەوتن …

Share via
Send this to a friend