فێركردنى ستراتيژەكان

فێركردنى ستراتيژەكان: باشترین ڕێگەی كرداری بدۆزەرەوە بۆ باشتركردنی بواری وانەووتنەوەت، پێدانی رێنمایەكان، هاندانی فێرخوازەكان، پاڵپشتيكردنى فێرخوازە لاوازەكان و زياتريش.

وەڵامدانەوەی قوتابیە بێزاركەرەكان

مەشقی كاریگەر و بەسود بدۆزەرەوە بۆ چارەسەری رەفتاری تێكدەرانە و سەرنجی خراپ و پێچەوانەی بكەیتەوە پێش ئەوەی ببێت بە كێشە.

زياتر بخوێنەرەوە »

٥ پێشینەکەی بەڕێوەبردنی پۆل

بۆ بەڕێوەبردنی پۆل بە شێوەیەکی کاریگەر، پێویستە مامۆستایان پێشینە بدەن بە پێکهێنانی پەیوەندییەکان، سود وەرگرتن لە کات، هەروەها دانانی چەند پێوانەیەک بۆ ڕەفتارکردن. بۆ ئەو مامۆستایانەی کە سەرەتای دەست کردنیانە بە وانە ووتنەوە، یان ئەو مامۆستایانەی کە وەکو من ئەگەڕێنەوە بۆ وانە ووتنەوە، قورسترین شت کە لێهاتوو بیت تیایدا بەڕێوەبردنی …

زياتر بخوێنەرەوە »

بۆچی خوێندکاران شتیان بیردەچێتەوە، و تۆ دەتوانیت چیبکەیت؟

بە پێی توێژینەوەیەکی نوێ، لە ماوەی کاتژمێرێکدا، خوێندکارەکانت لە نیوە زیاتری ئەوەی فێری بوون بیریان دەچێتەوە. لە ماوەی ڕۆژێکدا تەنها سێ چارەکیان لەبیردەمێنێت و دوای ٤ڕۆژ، کەمتر لە ڕێژەی لە سەدا ٢٥یان لەبیردەمێنێت. کەواتە مامۆستایان دەتوانن چی بکەن بۆ ئەوەی زانیاری لە مێشکی خوێندکارەکانیاندا بهێڵنەوە؟ باشترین ستراتیژەکان لە پسپۆڕەکانەوە بەدەستبهێنە. مامۆستایەک تاگ بکە بۆ ئەوەی سودمەندبێت.

زياتر بخوێنەرەوە »

بڕی پێویستی ئەرکی ماڵەوە چەندە؟

ئەرکی ماڵەوە بەشێکی گرنگە لە هەر پۆلێکدا. لەگەڵ ئەوەشدا هەمیشە ئاسان نییە کە بزانین بڕی پێویست چەندە بۆ ئەوەی بدرێت بە قوتابییان. چی ئەبێت ئەگەر ئەو بڕە زۆر زۆر بێت یان زۆر کەم بێت؟. لەم ڤیدیۆیەدا، بەپێی دواین توێژینەوەی پەروەردەیی، ئێمە بڕی تەواوی ئەرکی ماڵەوەتان بۆ دەخەینە ڕوو بەپێی تەمەن و قۆناغی قوتابیەکان.

زياتر بخوێنەرەوە »

بیرکاری – سێ ئەرکی کرداری: مۆدێلکردنی لێدەرکردن

ئەمە یەکێکە لە باشترین ڕێگاکان بۆ فێرکردنی قوتابیانی قۆناغی ٢ تا ٦. سارا دیز مامۆستای قۆناغی دووەم لە پۆلەکەیدا ڤیدیۆ کلیپێک بەکاردەهێنێت دەربارەی دێوی بسکیت بۆ سەرنجڕاکێشانی قوتابیەکانی و لە هەمانکاتیشدا بۆئەوەی بیرکارییان فێربکات. بزانە چۆن دەتوانیت وا لەقوتابیەکانت بکەیت ‌حەزیان لە شیکارکردنی پرسیارێکی بیرکاری بێت و بەڕاستی تامەزرۆی بن. فێرکردنی بیرکاری بەم ڕێگەیە زۆر خۆشدەبێت. شێوازەکەی ببینە و ڕای خۆتمان پێ بڵی؟ وە مامۆستایەکی بیرکاریش تاگ بکە تاوەکو سوودی لێببینێت.

زياتر بخوێنەرەوە »

چەند تێبینیەک بۆ یارمەتیدانی منداڵان لە فێربووندا: سێ “L”

من مامۆستایی وەک کاری بەکۆمەڵ دەبینم- وەک پرۆسەیەکی هاریکاری لە نێوان خۆم و پۆلەکەمدا. وەکوو تیمێک- یەکەم شت کە لە دەستپێکی هەموو ساڵێکی خوێندن دا دەیکەین، دانانی “ڕێکەوتنێکی هاوبەشە” بە چەشنێک کە منداڵان بۆ خۆیان سنور و یاساکانی پۆل دابنێن. ئەو لێک تێگەیشتنەی لەپۆلەکاندا هەمانە، بناغەیە بۆ سەرکەوتن. جۆرە ژینگەیەک …

زياتر بخوێنەرەوە »

ڕێگاکانی فێرکردن

مامۆستایان هەموو کۆکن لەسەر گرنگی بەکارهێنانی ڕێگای تازە لە هەبوونی پەروەردەیەکی نایابدا. هەرچۆنێک بێت، لەوانەیە زۆربەیان ئاگادارنەبن لەو ڕێگایانە و زانیارییان نەبێت لەسەر بەرەوپێشچوونی ڕێگاکانی وانە ووتنەوە. لەم بابەتەدا، تێگەیشتنی تەواوت دەبێت سەبارەت بەهەموو ئەو ڕێگا فێرکاریانەی کە دەتوانیت بەکاریانبهێنیت لە کاتی وانەوتنەوەدا. دڵنیابە لەوەی کە زانیاریت دەستکەوتووە لەو ڕێگا فێرکردنە نوێیانە و مامۆستایەک ئاگادار بکەرەوە تاوەکو هەمووان سودمەندبن.

زياتر بخوێنەرەوە »

به‌ڕێوه‌بردنى پۆل: زانخواز بوون لەگەل فێرخوازەکاندا نەک (توورە بونێکی زۆر)

من زۆر شارەزا نیم کاتێک باسەکە دێتە سەر دیاری کردنی کۆستی دەروونی لە فێرکاراندا، بەلام کاتی پێويستم بەسەر بردووە له‌ ناو پۆلدا بۆ ناسینەوەی فشاروکۆستی دەروونی پەیوەندیدار بە رەفتارەکانيانەوە. بە درێژایی کارکردنم  وەک مامۆستایەک لە قوتابخانەیەکی ئامادەيی، ويستوومە باشترین پالپشتی ئە و فێرخوازانە بم کە لە ناو ململانێی هەستەکانیاندان. ئەمەش …

زياتر بخوێنەرەوە »

به‌کارهێنانی کارتی شانازی له‌ پۆل دا

پێدانی کارتی شانازی رێگایه‌کی ساده‌ و خۆشه‌ بۆ خه‌ڵاتکردن و هاندانی خوێنکار و ئاشنا بوون به‌ ئامانجی ئه‌کادیمی و که‌سایه‌تی و ڕه‌فتاری! پێدانی کارتی شانازی به‌ منداڵه‌کان  یارمه‌تیم ده‌دات که‌ وا له‌ منداڵه‌کان بکه‌م زیاتر هه‌ست به‌ شانازی بکه‌ن وه‌ک له‌ پێدانی  دیاری و شیرینی. من به‌کاریان ده‌هێنم بۆ جه‌خت …

زياتر بخوێنەرەوە »
Share via
Send this to a friend