فێركردنە لەسەر بنەماى مێشك

فێركردنە لەسەر بنەماى مێشك – لایەنە شاراوەكانی مێشكی مرۆڤ و ئەو ڕێنوماييانه‌ بدۆزەرەوە، كە بواری زانستی دەماریی پێشكەشی دەكات لە بارەی چۆنێتی فێربوونی فێرخواز وبەشدارى پێكردنيان لە هۆڵی خوێندندا.

بونيادنانى نەرمونيانى هزرى لاى خوێندكاران

له‌ ڕۆژگارى ئه‌مڕۆدا، ڕه‌هه‌نده‌كانى پێوانه‌سازيى تواناى هزريى خوێندكاران پتر له‌ جاران گرنگتر و پڕبايه‌ختربووه‌. ئه‌و ڕه‌هه‌ندانه‌ش له‌ ئێستادا خۆيان له‌م پێوانانه‌دا ده‌بيننه‌وه‌‌: تواناى هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ڕا، ديد و تێڕوانينه‌ جياوازه‌كان به‌ مێشكێكى كراوه‌وه‌.  له‌خۆبردوويى به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌رى ئه‌نجامدانى هه‌ڵه‌. ‌ ڕه‌چاوكرنى زياتر له‌ ڕێگايه‌ك بۆ شيكارى گرفت و ئارێشه‌كان. سه‌رقاڵبوون و …

زياتر بخوێنەرەوە »

بۆچى و چۆن هاندانى ناوه‌كى كارده‌كات؟

ئێمه‌ زياتر له‌ هه‌موو كات به‌ئاگاين كه‌ هاندان و به‌شداريكردنى خوێندكاران بنچينه‌ن بۆ به‌رده‌وام بوونى فێربوون. به‌ڵام گفتوگۆى كه‌متر هه‌بووه‌ له‌سه‌ر بۆچى و چۆن هاندانى ناوه‌كى كارده‌كات؟ له‌ ڕاستيدا ، ئێمه‌ له‌باره‌ى هاندانى خوێندكارانه‌وه‌ ده‌دوێين ، ديمه‌نێكى ڕاستيمان له‌بيرچووه‌ كه‌ پێشتر خۆيان زۆر جار هاندراون بۆ ئه‌نجامنه‌دانى ئه‌و كارانه‌ى كه‌ په‌روه‌رده‌كاران ده‌يانه‌وێت ئه‌نجامى بده‌ن.

زياتر بخوێنەرەوە »

ستراتیژە بنیادنراوەکان لەسەر بنەمای مێشک بۆ کەمکردنەوەی فشاری تاقیکردنەوە

ئێمە لە جیهانێکی فشار دروستکەردا دەژین، و فشاریش لای خوێندکاران و فێرکاران بەرز دەبێتەوە لە کاتی ئامادەکاریدا بۆ تاقیکردنەوە گرنگەکان. دەکرێت دەرئەنجامی ئەم فشار دروستکەرانەش گەورەبن کاتێک نمرەکانی تاقیکردنەوە بە سەرمایەی خوێندن، هەڵسەنگاندنەکانی مامۆستا، و دامەزراندنی داهاتووی خوێندکارانەوە دەبەسترێنەوە. لە سۆنگەی دەمارییەوە، فشاری بەرز سووڕی فێربوونی دەمار تێکدەدات و بنیادنان، …

زياتر بخوێنەرەوە »

بەکارهێنانی ووچانەکانی مێشک بۆ گەڕاندنەوەی سەرنجی خوێندکاران

لە سەرەتاکانی پیشەی مامۆستایمدا، بە تێبینیەک بێزار بووم کە لە لایەن مامۆستایەکی جێگرەوەوە جێهێڵرابوو. ئەو نووسیبووی کە لە ماوەی ئەو سێ ڕۆژەی کە لەگەڵ خوێندکارەکانمدا بووە، خوێندکارەکان لە بەشی یەکەمی پۆلەکەدا بە دەم پۆلەکەوە هاتوون، بەڵام زۆربەیان پاش ٢٠ خوولەک لە ڕێنماییەکانی بێئاگا، سەرقاڵ بە ئیشی تر، تەنانەت تێکشکاو بوون. کاتێک لە خوێندکارەکانم پرسی کە چی ڕوویدا، هەموویان بە یەک دەنگ: "مامۆستا ووچانەکانی مێشکی پێ نەداین." کەواتە ووچانەکانی مێشک چین و چۆن دەتوانین بەکاریان بهێنین؟

زياتر بخوێنەرەوە »

کام جۆرە لە ئەزموونەکانی دەنگ وا لە منداڵان دەکات بە باشترین شێوە فێربن؟

نینا کراوس کە زیندەوەرزانە لە زانکۆی نۆرس وێسترن (Northwestern) زۆرترین کاتی لە ژیانی پسپۆڕیدا لە توێژینەوە دەرباری ئەوەی چۆن دەنگ کار لە مێشک دەکات بەسەر بردووە. ئەوەی دۆزیویەتیەوە کاریگەی گرنگی لەسەر ئەوە هەیە کە چۆن پێگەشتووان و منداڵان مامەڵە لەگەڵ ئەو دەنگانە دەکەن کە لە دەوریانن. "دەنگ نەبینراوە، بەڵام هێزێکی یەکجار بەتوانایە، " کراوس ووتی،" بە باش یاخود بە خراپ، دەنگ شێوە دەدات بە مێشک و چۆنیەتی فێربوونت."

زياتر بخوێنەرەوە »

بۆچی خوێندکاران شتیان بیردەچێتەوە، و تۆ دەتوانیت چیبکەیت؟

بە پێی توێژینەوەیەکی نوێ، لە ماوەی کاتژمێرێکدا، خوێندکارەکانت لە نیوە زیاتری ئەوەی فێری بوون بیریان دەچێتەوە. لە ماوەی ڕۆژێکدا تەنها سێ چارەکیان لەبیردەمێنێت و دوای ٤ڕۆژ، کەمتر لە ڕێژەی لە سەدا ٢٥یان لەبیردەمێنێت. کەواتە مامۆستایان دەتوانن چی بکەن بۆ ئەوەی زانیاری لە مێشکی خوێندکارەکانیاندا بهێڵنەوە؟ باشترین ستراتیژەکان لە پسپۆڕەکانەوە بەدەستبهێنە. مامۆستایەک تاگ بکە بۆ ئەوەی سودمەندبێت.

زياتر بخوێنەرەوە »

گۆڕانى مێشك: لە ئاڵۆز بۆ ڕون

كاتێك كە خوێنكارەكانت بە ماوەى نەوجەوانيدا تێپەڕ دەبن، مێشكييان بە گۆڕانى بەردەوامدا دەڕوات لە ئاڵۆزييەوە بۆ ڕونى. ئەو گۆڕانكاريانەى لە كاتى ئەم گەشەكردنەدا ڕوودەدات كاريگەرى قوڵى هەيە لەسەر ئەوەى كە چۆن ڕێنموونى ئەو خوێنكارانە بكەيت لەماوەى ئەو ساڵانەى كە بەم گۆڕانكارييانەدا تێدەپەڕن. مێشك بە قۆناغێكى كامڵبوونى خێرا دەڕوات لە مانگەكانى …

زياتر بخوێنەرەوە »

زەنگەکەیان بۆ لێبدە: ڕێگەیەکی نوێ بۆ لێدانی زەنگەکە

لەماوەی ئەم چەند ساڵەی دواییدا کاتێک چوومە ناو پۆل بۆ بەجێ هێنانی خولی وانەوتنەوەم پێش تەواوکردنی زانکۆ. فێربووم کە چۆن وانەکە دەست پێ بکەم و بابەتەکان ڕێک بخەم وە بە چ ڕێگەیەک بابەتەکان باشتر لەلایەن فێرخوازەکانەوە وەردەگیرێت و بیریان دەمێنێت. هەر لە کۆنەوە بەشێوەیەکی گشتی فێرخواز لەسەر زەنگ لێدان ڕاهێنراوە. …

زياتر بخوێنەرەوە »

ئەو ستراتیژانەی کە پێویستە لەگەڵ فێرخوازانی بیربڵاودا بەکاربهێنرێن

مامۆستا ئەتوانێ یارمەتی فێرخوازەکانی بدات بۆ بەهێزکردنی توانای مێشکیان لە ڕێی ئەو مەشق و ڕاهێنانانەوە کە تیایدا مەشقی مەودا و بابەتی سەرەکی و گرنگ و بەهێزکردنی زاکیرەیان و نەخشەکێشان بۆ هەڵبژاردەکانیان دەکەن. بیهێنە پێش چاوی خۆت تیمێک بە بێ بوونی هیچ ڕاهێنەرێک تاکو ڕێنمایی یاریزانەکان بکات کە پێکەوە بەرەو پێش …

زياتر بخوێنەرەوە »
Share via
Send this to a friend