ڤيديۆكانى فێرۆپيديا

ڤيديۆكانى فێرۆپيديا: لەم بەشەدا ستراتیژی فێركردن و بەكارهێنانی كاریگەر بە شێوەی كرداریی دەدۆزیتەوە. خانەی ڤیدیۆ پێكدێت لە ڤیدیۆگەلێكی جۆراوجۆر كە شێوازە باوەكانی فێركردن لە جیهاندا پیشان دەدەن.

ڕێگای پێزانین، داوایلێبوردن یان ئەها!

ڕێگایەکی ئاسان و خێرا بۆ بونیاتنانی کۆمەڵگە لە پۆلەکەتدا لەسەر بنەماکانی ڕۆژانە. سەرچاوەي ڤيديۆ :  ئيره ببينه ئامادەکاری بابه‌ت: لؤي حاجي وەرگێڕ: ئەژین کەمال ‌هەڵەچن ڤیدیۆ: ساریا حسن کەریم ئامادکاری ڤیدیۆ: ساریا حسن کریم Facebook Facebook Messenger Viber WhatsApp Gmail Share2shares

زياتر بخوێنەرەوە »

کاریگەرییە بەهێزەکانی وێنەکێشان لە پرۆسەی فێربووندا

وێنەکێشان لە سیستمی پەروەردە و فێرکردندا تەکنیکێکی فێرکردنی لە بیرکراو و پشگوێخراوە لە قوتابخانەکەم لە کوردستان. لەگەڵ ئەوەشدا، هەندێک توێژینەوەی نوێ ئەوە دەخەنەڕوو کە دەکرێت وێنەکێشان ببێتە ئامڕازێکی بەهێز لە سیستمی پەروەردە و فێرکردندا. لە ڕێگەی ئەم ڤیدیۆیەوە بزانە سودەکانی تەکنیکی وێنەکێشان لە فێرکردندا چییە وە چۆن دەکرێت کاریگەری گەورەی هەبێت لە پرۆسەی فێربوونی قوتابییەکانتدا.

زياتر بخوێنەرەوە »

چیرۆکی لیۆنێل مێسی لە پۆلدا

لە پۆلدا، تەنها ژمارە و زانیارییەکان وا لە خوێندکاران ناکات سەرکەوتوو بن، بەڵکو پیشاندانی ژیانی ڕاستی کەسە سەرکەوتووەکان کە وەک ئەوانن زۆر گرنگە چونکە هیوایان پێدەبەخشێت. لەم ڤیدیۆ ئیلهام بەخشەدا، لیۆنێل مێسی نمونەیەکی باشی ئەم کەسانەمان پێ پیشان دەدات. ئەگەر قوتابییەکانت حەزیان بە تۆپی پێ هەیە، ئەم ڤیدیۆیە دەبێت بە …

زياتر بخوێنەرەوە »

بۆچی خوێندکاران شتیان بیردەچێتەوە، و تۆ دەتوانیت چیبکەیت؟

بە پێی توێژینەوەیەکی نوێ، لە ماوەی کاتژمێرێکدا، خوێندکارەکانت لە نیوە زیاتری ئەوەی فێری بوون بیریان دەچێتەوە. لە ماوەی ڕۆژێکدا تەنها سێ چارەکیان لەبیردەمێنێت و دوای ٤ڕۆژ، کەمتر لە ڕێژەی لە سەدا ٢٥یان لەبیردەمێنێت. کەواتە مامۆستایان دەتوانن چی بکەن بۆ ئەوەی زانیاری لە مێشکی خوێندکارەکانیاندا بهێڵنەوە؟ باشترین ستراتیژەکان لە پسپۆڕەکانەوە بەدەستبهێنە. مامۆستایەک تاگ بکە بۆ ئەوەی سودمەندبێت.

زياتر بخوێنەرەوە »

بڕی پێویستی ئەرکی ماڵەوە چەندە؟

ئەرکی ماڵەوە بەشێکی گرنگە لە هەر پۆلێکدا. لەگەڵ ئەوەشدا هەمیشە ئاسان نییە کە بزانین بڕی پێویست چەندە بۆ ئەوەی بدرێت بە قوتابییان. چی ئەبێت ئەگەر ئەو بڕە زۆر زۆر بێت یان زۆر کەم بێت؟. لەم ڤیدیۆیەدا، بەپێی دواین توێژینەوەی پەروەردەیی، ئێمە بڕی تەواوی ئەرکی ماڵەوەتان بۆ دەخەینە ڕوو بەپێی تەمەن و قۆناغی قوتابیەکان.

زياتر بخوێنەرەوە »

بیرکاری – سێ ئەرکی کرداری: مۆدێلکردنی لێدەرکردن

ئەمە یەکێکە لە باشترین ڕێگاکان بۆ فێرکردنی قوتابیانی قۆناغی ٢ تا ٦. سارا دیز مامۆستای قۆناغی دووەم لە پۆلەکەیدا ڤیدیۆ کلیپێک بەکاردەهێنێت دەربارەی دێوی بسکیت بۆ سەرنجڕاکێشانی قوتابیەکانی و لە هەمانکاتیشدا بۆئەوەی بیرکارییان فێربکات. بزانە چۆن دەتوانیت وا لەقوتابیەکانت بکەیت ‌حەزیان لە شیکارکردنی پرسیارێکی بیرکاری بێت و بەڕاستی تامەزرۆی بن. فێرکردنی بیرکاری بەم ڕێگەیە زۆر خۆشدەبێت. شێوازەکەی ببینە و ڕای خۆتمان پێ بڵی؟ وە مامۆستایەکی بیرکاریش تاگ بکە تاوەکو سوودی لێببینێت.

زياتر بخوێنەرەوە »

هاندانی قوتابیان بۆ دۆزینەوەی کەرتەکان لەو پرسیارانەی کە پەیوەندیان بەڕاستییەوە هەیە

هاندانی قوتابیان بۆ دۆزینەوەی کەرتەکان لەو پرسیارانەی کە پەیوەندیان بەڕاستییەوە هەیە کەرتەکان هەموو کاتێک دێنە پێش چاومان لە ژیانی ڕۆژانەدا و هێشتاش چەمکێکی قورسە تاوەکو منداڵانی قوتابخانەی سەرەتایی زاڵبن بەسەریدا، یەکێک لەڕێگاکان بۆ یارمەتیدانی منداڵان تاوەکو لە لەکەرتەکان تێبگەن وەکو شتە بەرجەستەکراوەکان بریتیە لە پێدانی ئەو نموونانەی کە پەیوەندییان بە …

زياتر بخوێنەرەوە »

بە پێوە یاری کردن- ستراتیجی پۆل

هاندانی خوێندکارەکان بۆ بەشداری کردنیان لە پۆلدا هەمیشە کارێکی ئاسان نیە بۆ زۆربەی مامۆستایان. زۆرجار خوێندکاران بێزار دەبن و حەزیان بۆ وانەکە نامێنێت. هەرچۆنێک بێت، ئەم ستراتیجیە مەزنەی فێرکردن دڵنیات دەکاتەوە کە خوێندکارەکانت هەم حەزیان بە دەرسەکەت دەبێت، هەم دەبنە خوێندکارێکی چالاک لە پۆلەکەتدا. سەرچاوەي ڤيديۆ: ئيره ببينه وەرگێڕ: ئەژین کەمال …

زياتر بخوێنەرەوە »

ستراتیژەکانی فێرکردنی سەدەی ٢١ لە سەنگافور

ئەم زنجیرەیە دەڕوانێتە بەدەستهێنانە بەرزەکانی سیستەمی پەروەردە و قوتابخانە نمونەییەکانی جیهان بۆ ئەوەی ببینین چ شتێک بۆتە هۆی سەرکەوتنیان. لەڕێی گەشەپێدانی ڕابەرایەتی بەهێزی قوتابخانە و ڕاسپاردن بۆ بەردەوامی بەرەوپێش چوونی پڕۆفیشناڵی و گەڕان بەدوای نمونەی تازەکەرەوە ، وەک چاندنی تەکنەلۆژیا لە قوتابخانەکانی داهاتودا، سەنگافورە بوە بە یەکێک لە وڵاتە پلە …

زياتر بخوێنەرەوە »

ناساندنێک بۆ فێربون لەسەر بنەمای پرۆژە

زۆربەی وڵاتە پێشکەوتوەکانی وەک ئەمریکاو وڵاتەکانی ئەوروپا بە ڕادەیەکی زۆر ڕویان کردوەتە شێوازی فێربون لەسەر بنەمای پرۆژە. ئەوەش لەبەر ئەوەی بڕوایان وایە کە فێربون لەسەر بنەمای پرۆژە یەکێکە لە کاریگەرترین شێوازەکانی وانەوتنەوە کە لە توانایدایە فێرکردن لە پرۆسەیەکی بێزارکەرەوە بگۆڕێت بە سیستمێکی چالاک و کاریگەری وەها کە توانای ئامادەکردنی خوێندکارانی …

زياتر بخوێنەرەوە »
Share via
Send this to a friend