نوێترین بابەتەکان

بۆچی خوێندکاران شتیان بیردەچێتەوە، و تۆ دەتوانیت چیبکەیت؟

بە پێی توێژینەوەیەکی نوێ، لە ماوەی کاتژمێرێکدا، خوێندکارەکانت لە نیوە زیاتری ئەوەی فێری بوون بیریان دەچێتەوە. لە ماوەی ڕۆژێکدا تەنها سێ چارەکیان لەبیردەمێنێت و دوای ٤ڕۆژ، کەمتر لە ڕێژەی لە سەدا ٢٥یان لەبیردەمێنێت. کەواتە مامۆستایان دەتوانن چی بکەن بۆ ئەوەی زانیاری لە مێشکی خوێندکارەکانیاندا بهێڵنەوە؟ باشترین ستراتیژەکان لە پسپۆڕەکانەوە بەدەستبهێنە. مامۆستایەک تاگ بکە بۆ ئەوەی سودمەندبێت.

زياتر بخوێنەرەوە »

بڕی پێویستی ئەرکی ماڵەوە چەندە؟

ئەرکی ماڵەوە بەشێکی گرنگە لە هەر پۆلێکدا. لەگەڵ ئەوەشدا هەمیشە ئاسان نییە کە بزانین بڕی پێویست چەندە بۆ ئەوەی بدرێت بە قوتابییان. چی ئەبێت ئەگەر ئەو بڕە زۆر زۆر بێت یان زۆر کەم بێت؟. لەم ڤیدیۆیەدا، بەپێی دواین توێژینەوەی پەروەردەیی، ئێمە بڕی تەواوی ئەرکی ماڵەوەتان بۆ دەخەینە ڕوو بەپێی تەمەن و قۆناغی قوتابیەکان.

زياتر بخوێنەرەوە »

بیرکاری – سێ ئەرکی کرداری: مۆدێلکردنی لێدەرکردن

ئەمە یەکێکە لە باشترین ڕێگاکان بۆ فێرکردنی قوتابیانی قۆناغی ٢ تا ٦. سارا دیز مامۆستای قۆناغی دووەم لە پۆلەکەیدا ڤیدیۆ کلیپێک بەکاردەهێنێت دەربارەی دێوی بسکیت بۆ سەرنجڕاکێشانی قوتابیەکانی و لە هەمانکاتیشدا بۆئەوەی بیرکارییان فێربکات. بزانە چۆن دەتوانیت وا لەقوتابیەکانت بکەیت ‌حەزیان لە شیکارکردنی پرسیارێکی بیرکاری بێت و بەڕاستی تامەزرۆی بن. فێرکردنی بیرکاری بەم ڕێگەیە زۆر خۆشدەبێت. شێوازەکەی ببینە و ڕای خۆتمان پێ بڵی؟ وە مامۆستایەکی بیرکاریش تاگ بکە تاوەکو سوودی لێببینێت.

زياتر بخوێنەرەوە »

٥ خاسيەتە كاراكەى فێربوون لەسەر بنەماى پڕۆژە

دەكرێت فێربوون لەسەر بنەماى پڕۆژەكار شێوازێكى بێ وێنە بێت بۆ خوێندكار، بۆ مامۆستا هەروەها بۆ بەرەو پێشچونى قوتابخانەكەش. بەڵام بە مەرجێك دەرئەنجامێكى بيرمەندانەو فێركاريى هەبێت. سەرقاڵبوونى خوێندكار بە دروستكردنى شتێكەوە بەس نييە. ئەم پێنج ڕێگەيەى خوارەوە ئەو خاسيەتانەن كە بە هۆيانەوە فێربوون لەسەر بنەماى پرۆژەكار فەراهەم دێت.

زياتر بخوێنەرەوە »